Telegram Web Link
|[💡بۆ ئەوانەی کە وەحدەو یەکبونی موسوڵمانانیان دەوێت، وە دەیانەوێت تەفرەقە نەمێنێت،ئایا یەکبونی موسوڵمانان چۆن بەدەست دێت؟ ]|

شێخ صالح الفوزان -حفظه اللە- دەفەرموێت:

《 ئەگەر ئێمە وەحدەی کەلیمەی موسوڵمانانمان دەوێت، وە یەکبونی کەلیمەیانمان دەوێت، ئەوە با بگەڕێینەوە بۆ ئەسڵ و بنچینەکە،

کە عەڕەب و عەجەمی یەکخست،
وە ئازاد و عەبدەکانی یەکخست،
وە نێوانی مرۆڤە جیاوازەکان و بەشەریەتی یەکخست،

بگەڕێینەوە بۆ ئەو ئەسڵە کە یەکیخستن،
کە ئەویش بریتیە لە داواکاری و لەخۆگری
👈"لاإله إلا الله""هیچ پەرستراوێک نیە بە حەق کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوای گەورە""
بە قەول و بە عەمەل و بە بیروباوەڕ.
وە ئەوە نەسیحەتێکە لە پێناو خوای گەورە.

☚ بۆیە ناتوانرێت کە نێوانی:
کەسی موشریک،
👈لەگەڵ کەسێکی موەحید یەکبخرێت.

وە نە نێوانی جەهمی کە ناو و سیفاتەکانی خوای گەورە نەفی دەکات،
👈لەگەڵ کەسێک کە جێگیری دەکات یەکبخرێت.

وە نە نێوانی شیعەیەک کە لەعنەت دەکات لە صەحابەکان و ئەهلی بەیت دەپەرستێت،
👈یەکبخرێت لەگەڵ کەسێک کە صەحابەکانی خۆشدەوێت و مەدحیان دەکات، وە تەنها خوای گەورە دەپەرستێت.

وە نە نێوانی صۆفی یان قەبر پەرست کە خوای گەورە و غەیری ئەو دەپەرستێت بە خوڕافیات و بیدعە و عیبادەتی مردوەکان دەکات،
👈یەکبخرێت لەگەڵ کەسێک کە خوای گەورە بە تەنها دەپەرستێت لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ .

وە نە نێوانی حزبیەک کە موخالەفەی مەنهەجی سەلەف و ئەهلی سوننەو جەماعە دەکات لە مانەوەو خروج نەکردن و گوێڕایەلی دەسەڵاتدار لە چاکەدا، وە موخالەفەی مانەوە لەگەڵ جەماعەتی موسوڵمانان و دەسەڵاتدارەکەیان دەکات و حزب پێک دەهێنێت، واتە ناکرێت حزبی کۆبکرێتەوە
👈لەگەڵ کەسێک کە پەیوەستە بە گوێڕایەلی و خروج نەکردن لە جەماعەتی موسوڵمانان و سەرکردەکەیان و پەیوەست دەبێت بەو ئەحکامە شەرعیانەی لەو بارەیەوە هاتوە 》.

📓 سەرچاوە:
|[ النصيحة وأثرها على وحدة الكلمة،بين المسلمين - الصفحة (١٣/١٢) ]|.

ــــــــــــــــــــــــــــ

|[ 💡 لمن يريد وحدة المسلمين كيف تكون وحدة المسلمين ؟ ]|
قال الشيخ العلامة الفوزان -حفظه اللە- :
《 فإذا كنا نريد وحدة الكلمة ،وإجتماع الكلمة فلنرجع إلى الأصل ،الذي وحد بين العرب والعجم ،
وبين ‏الأحرار والعبيد ،وبين مختلف أجناس البشر ،
نرجع إلى هذا الذي وحدهم ،وهو مضمون : لاإله إلا الله ،قولاً ، وعملاً ، واعتقاداً .
هذه النصيحة لله سبحانه وتعالى ،
☚ فلا يمكن أن يجتمع ، مشرك مع موحد ،
ولا جهمي ينفي ‏الأسماء والصفات ،مع من يثبتها ،
ولاشيعي يلعن الصحابة ويعبد أهل البيت ،مع من يحب الصحابة ويثني عليهم ،ولايعبد إلا الله وحده،
ولا يجتمع صوفي أو قبوري ،يعبد الله بالخرافات ، وعبادة الأموات ،مع من يعبد الله على سنة الرسول ،
ولاحزبي مخالف لمنهج ‏السلف وأهل السنة والجماعة ،في لزوم السمع والطاعة لولي الأمر بالمعروف والانضمام إلى جماعة المسلمين ،مع من يلتزم بتلك الأحكام الشرعية 》.
📓 |[ النصيحة وأثرها على وحدة الكلمة،بين المسلمين - الصفحة (١٣/١٢) ]|.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‏"بلغني" أخت "زعموا"
يمتطي هاتين الكلمتين البعض للغض ممن يخالفه ولو كان سلفيا!
فكثير من الخلافات بين أهل الحق مفتعلة؛ لأنها بنيت على هاتين الكلمتين.
انبذوا الخلاف واجتمعوا ولتصفى قلوبكم واحرصوا على الدعاء:
رب اغفر لي ولأخي
فليس بينكم مبتدع إنما هي "بلغني" "وزعموا"
ليتهم يعلمون.
«الشيخ العلامة السلفي الطيب العقبي- رحمه الله- قال:

« وإذا كانت الوهابية هي دعوة الله وحده بما شرعه لعباده، فإنها هي مذهبنا وديننا وملتنا السمحة التي ندين الله بها وعليها نحيا وعليها نموت ونبعث إن شاء الله من الآمنين » .

📖 المصدر: «السنة» العدد (٢) ص (٧)
هەندێك لە درۆکـانی ماکـوان
لەکتێبی مەملەکەتی شەیتان

بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه...أما بعد:

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :

(چوار شت ئەگەر تیاتدا بێت ئەوا زەرەرت پێ ناگەیەنێ ئەوەی لە دەستت چووە لە دونیا :
" ڕاستگۆیی لە قسەدا ، وە پاراستنی ئەمانەت ، وە ڕەوشت جوانی ، وە خواردنی پاك و حەڵاڵ " ) .

. رواه أحمد ( ٦٦٥٢ ) وصححه الألباني.

موسڵمانانی خۆشەویست وەکو زانراوە لامان خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرمان درۆ و بوهتان و قسەی ناشیاو ئەنجام بدەین و خیانەت بکەین ، لە چەندان ئایەتدا و لە چەندان فەرموودەیا ئاماژە بەوە دراوە و ئاگادارمان دەکاتەوە لە درۆ کردن و جنێو و بوهتان و قسەی ناشیاو...
کەسێك بەناوی ماکوان کەریم کە بەحساب بانگخوازە و بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ ئیسلام ! وە بەردەوام موناقەشە و دیبەت دەکات لەگەڵ مولحیدەکان بەو ئسلوبە ناشیاو و دوور لە ئاکار و ڕەوشتە بەرزانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ماکوان کتێبێکی داناوە
" بەناوی مەملەکەتی شەیتان " کە پڕیەتی لە درۆ و چەواشەکاری و جنێو و قسەی ناشیا و ئەفسانە کە باوەڕ ناکەم لە فلیمیشدا شتی وای تیابێت!!
لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە شەیتانی بینیوە و لەگەڵ شەیتان و جنەکان قسەی کردووە !
سەیر لەوەدایە کەسانێکی زۆر دەیخوێننەوە و کاریگەرن بەو کتێبە پڕ لە درۆ و چەواشەکارییە کە پێكهاتووە لە چوار بەش ...
لەڕاستیدا هەر لە سەرەتای کتێبەکەوە درۆ و جنێوی تێدایە کەسێك کە تەقوای خوای لە دڵدا بێت دەزانێ ئەوە درۆ و خورافیاتە و جنێو و چەواشەکاریشی تیایە بۆ نمونە بەحساب لەگەڵ شەیتان قسە دەکات کە ئایەت الکرسی دەخوێنێ شەیتان ڕادەکات ماکوانیش دەڵێ " ئەم سەگبابە " ڕاست دەکات!
گومانی تیا نیە جنێودان نەك بە مرۆڤ بەڵکو بە شەیتانیش جائیز نیە وە لە شوێنێکی تردا پێی دەڵێ
" گو بخۆ " ! وە بەحساب بە شەیتان دەڵێ " چوار چەقۆت لێ بدەم بتخەمە ناو ئەو ئاوە "
هەروەها دەڵێ شەیتان ماسی زۆر دەگرت بە هەڵدانێکی قولاپەکە شەش ماسی گرت وە چومە لای و قسەم لەگەڵ کرد وتی ئەو ماسیانە ببە بۆ خۆت خێزانم وتی ئەی بۆ خۆی نەیبردەوە ؟ لێرەدا ماکوان درۆیەك دەکات و دەڵێ " وتی ئاخر موجەمیدەکەمان زۆری تیایە " ! وە لەم چیرۆکە ئەفسانەییەدا خیانەتێك لە جەنابی شەیتان دەکات چونکە شەیتان مەوعیدی بۆ دادەنێ لە قاوەخانەیەك دابنیشن بەس کەس نەزانێت بەڵام ماکوان هاوڕێیەکی ئاگادار دەکاتەوە کە وێنە و ڤیدیۆیان بگرێت ! وە لەو کتێبە دەڵێ " لەبەر شەخسیەت و کەسایەتی خۆم نەبوایە یەك شینە جرتم بۆ لێ ئەدایت" ! ماشاءالله زۆر بە شەخسیاتە !
ئاخر ئەوە کەی ئسلوبی ئینسانی موسڵمانە بەڕاستی ئەو جۆرە قسانە ئسلوبی کەسانی سوک و دوور لە تەقوان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت :

خوای گەورە دەفەرموێت :

( وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا )
البقرة ٨٣.
واتە : لەگەڵ خەڵکیدا بە جوانی بدوێن .

ڕەوشت ناشیرنی بە وشە بێ یان بە کردەوە لە صيفەتی ئیماندار نیە
وەک پێغەمبەرمان عليه الصلاة والسلام دەفەرموێت:

(لیس المؤمن بالطعان ،ولا اللعان ،ولا الفاحش البذيء)
رواه الترمذي(۱۹۷۷)وغيره
وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي(۱۹۷۷).

واتە: (باوەڕدار تانەدەر نیە، وە نەفرین کەریش نیە، وە دەمپیس و جنێو دەریش نیە).

وە لە پارکێکدا بەحساب پێکەوە قسە دەکەن و ماکوان دەڵێ " سەگباب تۆ ساحیریت " !
بەڕاستی ماکوان کەسێکە شایستەی ئەوە نیە باسی دین بکات بۆ خەڵکی و بەزۆر خۆی کردووە بە بانگخواز لەکاتێکدا ئەوەی ڕەوشت و ئەدەبی بانگخواز بێت لەم کابرایەدا نیە..
لە پارکەکەدا کوردێك دێت و ماکوان دەبینێ و سەلامی لێ دەکات و دەڵێ ئەوە خێرە بە تەنها لێرەی ؟
ماکوانیش دەڵێ " قوربان چی بێ لە جەنابت نهێنی ئارەزووی شیعرم بوو ئیتر حەزم کرد لەم سروشتەدا دابنیشم و ئەو ئیلهامە شیعریە لە دەرون و دڵمدایە دەریبڕم " ! ئەوەش درۆیەکی تر .. وە درۆیەکی تر کاتێ دەچێتە لای کابرایەك کە شارەزایە دەربارەی جن و شەیتانەکان ناوی عەلی یە و هەندێ ئامۆژگاری دەکات دوای چەند ڕۆژێك شەیتانەکە دێتە ناو سەیارەکەی و بە ماکوان دەڵێ ئەو باسی چیتان دەکرد لەگەڵ عەلی ؟ ماکوانیش دەڵێی " عەلی فێری کردم کە چۆن بتسوتێنم " ئەوەش درۆیەکی تری کە عەلی وای پێ نەوتووە وەکو خۆی باسی دەکات...
لەوکاتەدا ماکوان پەیوەندی بە عەلییەوە دەکات و دەڵێت " ئەڵێی چی دەست بکەین بە سوتاندنی حەزقیلی هیچ و پوچ " ! حەزقیل ناوی شەیتانەکەیە..
دواتر کە دەچێت بۆ لای عەلی و عەلی پێی دەڵێ ئەوە حەزقیل بوو لەگەڵت ئەوکاتەی تەلەفۆنت کرد ؟!!
ماکوانیش دەڵێت بەڵێ عەلی دەڵێت زانیم !
ئەمەش هەڵەیەکی تر کە عیلمی غەیب کەس نازانێ تەنها اللە نەبێت.. تەبعەن ئەو کتێبە بەرگی یەکەمی ٢٤٠ لاپەڕەیە بەداخەوە کەسانێکی زۆر وازیان لە خوێندنەوەی کتێبە عەقیدەیی و مەنهەجی و فیقهی و کان... هێناوە و خەریکی خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانەن کە پڕە لە درۆ و خورافات و جنێو و قسەی ناشرین .. بەڕاستی حەیفە بۆ ئینسانی موسڵمان خۆی سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانە بکات وە جێگەی داخە باوەڕ بەم نوسراوانە بکرێت حەق وایە ناوی بنێن " کتێبی مەملەکەتی درۆکان " نەك مەملەکەتی شەیتان ...
بۆ ئەوەی بابەتەکە زۆر دوور و درێژ نەبێتەوە نەمویست دانە بەدانەی درۆ و قسە ناشیاو و چەواشەکارییەکانی بنوسم ئەوەندە بەسە بۆ ئینسانی موسڵمان کە بزانێ ئەم کابرایە کەسێکی گومڕایە و درۆ دەکات وە چەندان حەرامی حەڵاڵ کردووە و کەسێکی جنێودەر و دەم پیسە وە گومانی هەیە لە هاتنی محمدی مەهدی هەروەها ئینکاری لەوە دەکات کە پێغەمبەر نوح علیە السلام ٩٥٠ ساڵ ژیاوە وە ئینکاری لەوە دەکات کە لە هەموو گیاندارێك نێر و مێیەك چوونەتە ناو کەشتیەکەی پێغەمبەر نوح علیە السلام وە مۆسیقا و مەولودنامە و چەندان شتی تر بە حەڵاڵ دەزانێت خوای گەورە هیدایەتی بدات..

سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لاإله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك..

کۆڵنەدەر سەلەفی.
Audio
ئامۆژگاری ئیمامی پایەبەرز ئەلبانی بەڕەحمەت بێ سەبارەت بەمانگی ڕەمەزان
قرآءة القرأن في شهر رمضان
الشيخ د. عرفات بن حسن المحمدي
ئامۆژگاری شەیخی بەڕێز د.عرفات محمدی سەبارەت بەخوێندن ولەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
كتاب_هدي_النبي_في_رمضان_للشيخ_مصطفى_مبرم.pdf
1.3 MB
كتاب هدي النبي في رمضان - للشيخ مصطفى مبرم.pdf
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

•| متجدد|•

محاضرة قيمة بعنوان↓

🌙تذكير الأنام بجملة من أحكام الصيام 🌙

🎙لفضيلة الشيخ العلامة أ.د. :
عبد الله بن عبد الرحيم البخاري
حفظه الله تعالى


🗓يوم السبت 28 من شهر شعبان 1442

بجودة عالية من هنا ⇩

https://youtu.be/D1GzFIQBjOA


https://www.tg-me.com/dr_elbukhary

🔄
🔴 زۆری هیچ سودو قیمەتێکی نیە ئەگەر خاڵی بوو لە بەڵگە🔴
ـــــــــــــــ

شێخ ڕەبیع بن هادی دەفەرموێت:
🔴👈 وە هەموو کاتێک حوججەو بەڵگە پێش دەخرێت،
ئەگەر چیش هەموو زەوی پێچەوانی ئەو بکەن، بەڵگە لەلای ئەوە ئەوا حەق لای ئەوە
(جەماعەت بریتیە لە: ئەوەی لەسەر حەقە ئەگەر چیش بە تەنها بێت)

👈ئەگەر ئینسان لەسەر سوننەت بێت،
وە ئەهلی دوو شار پێچەوانەی بکەن،
سێ موبتەدیع موخالەفەی بکەن،
حەق لەلای ئەوە، وە بەڵگەکان و حەقەکە پێش دەخات بەسەر ئەوەی لای خەڵکی ترە لە باتڵ،

👈بۆیە پێویستە کە ڕێزی حەق بگرین، وە ڕێزی حوججەو بەڵگە بگرین خوای گەورە دەفەرموێت:
((ﻗﻞ ﻫﺎﺗﻮﺍ ﺑﺮﻫﺎﻧﻜﻢ ﺇﻥ ﻛﻨﺘﻢ ﺻﺎﺩﻗﻴﻦ))
{ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێیان بڵێ:بەڵگە بهێنن ئەگەر ئێوە ڕستگۆن}.سوڕەتی البقرة ۱۱۱.،

وە دەفەرموێت:
((وﺇﻥ ﺗﻄﻊ ﺃﻛﺜﺮ ﻣﻦ ﻓﻲ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻳﻀﻠﻮﻙ ﻋﻦ ﺳﺒﻴﻞ ﺍﻟﻠﻪ)).
واتە:
{وە تۆ ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە ئەی موسوڵمان ئەگەر گوێڕایەلی زۆربەی خەڵکی سەر زەوی بکەیت، ئەوە لە ڕێگای خوای گەورە گومڕات دەکەن....}.سوڕەتی الأنعام ۱۱٦.

👈🔴بۆیە زۆری هیچ سودو قیمەتێکی نیە ئەگەر خاڵی بوو لە بەڵگە،🔴
👈وە ئەگەر ئەهلی سەر زەوی هەمویان ئیجماع بکەن لەسەر باتڵ و بەڵگەیان پێنەبێت ئیللا ژمارەیەکی کەمیان نەبێت، ئەوە هیچ سودو قیمەتێکیان نیە،
💡ئەگەر چیش ئەوەی کە بەرامبەریان وەستاوەو حەقی پێیە یەک کەسیش بێت، یان ژمارەیەکی کەمیش بێت،💡
بۆیە ئاگاداری حەق بن، حەق بناسن، دەستی پێوە بگرن،
وە حەق وەربگرن، ئەگەر بەڵگەی لەگەڵ بوو،
ﻭﻓﻖ ﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺠﻤﻴﻊ.

سەرچاوە:لە شریتێک وەرگیراوە بە ناوی:
ﺍﻟﻤﻨﻬﺞ ﺍﻟﺘﻤﻴﻌﻲ ﻭﻗﻮﺍﻋﺪﻩ ﻟﻔﻀﻠﻴﺔ ﺍﻟﻌﻼ‌ﻣﺔ ﺍﻟﺸﻴﺦ ﺭﺑﻴﻊ ﺑﻦ ﻫﺎﺩﻱ ﺍﻟﻤﺪﺧﻠﻲ- حفظه الله.

ـــــــــــــــــــــــــــ

🔴  ﻭﺃﺣﻴﺎﻧﺎ ﻧﻘﺪﻡ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﻟﻮ ﺧﺎﻟﻔﻬﺎ ﻣﻞﺀ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻣﻞﺀ ﺃﻫﻞ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﺧﺎﻟﻔﻪ ﻭﺍﻟﺤﺠﺔ ﻣﻌﻪ ﻓﺎﻟﺤﻖ ﻣﻌﻪ ( ﺍﻟﺠﻤﺎﻋﺔ ﻣﻦ ﻛﺎﻥ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﻭﺣﺪﻩ ) ﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﺇﻧﺴﺎﻥ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﺴﻨﺔ ﻭﺧﺎﻟﻔﻪ ﺃﻫﻞ ﻣﺪﻳﻨﺘﻴﻦ _ ﺛﻼ‌ﺛﺔ ﻣﺒﺘﺪﻋﺔ ﺍﻟﺤﻖ ﻣﻌﻪ ﻭﻳﻘﺪﻡ ﻣﺎ ﻋﻨﺪﻩ ﻣﻦ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﺍﻟﺤﻖ ﻋﻠﻰ ﻣﺎ ﻋﻨﺪ ﺍﻷ‌ﺧﺮﻳﻦ ﻣﻦ ﺍﻷ‌ﺑﺎﻃﻴﻞ ،

ﻓﻴﺠﺐ ﺃﻥ ﻧﺤﺘﺮﻡ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﺇﻥ ﻧﺤﺘﺮﻡ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻭﺍﻟﺒﺮﻫﺎﻥ ( ﻗﻞ ﻫﺎﺗﻮﺍ ﺑﺮﻫﺎﻧﻜﻢ ﺇﻥ ﻛﻨﺘﻢ ﺻﺎﺩﻗﻴﻦ ) ( ﻭﺇﻥ ﺗﻄﻊ ﺃﻛﺜﺮ ﻣﻦ ﻓﻲ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﻳﻀﻠﻮﻙ ﻋﻦ ﺳﺒﻴﻞ ﺍﻟﻠﻪ .

ﻓﺎﻟﻜﺜﺮﺓ ﻻ‌ ﻗﻴﻤﺔ ﻟﻬﺎ ﺇﺫﺍ ﻛﺎﻧﺖ ﺧﺎﻟﻴﺔ ﻣﻦ ﺍﻟﺤﺠﺔ ﻓﻠﻮ ﻛﺎﻥ ﺍﺟﺘﻤﺎﻉ ﺃﻫﻞ ﺍﻷ‌ﺭﺽ ﺇﻻ‌ ﻋﺪﺩ ﻗﻠﻴﻞ ﻋﻠﻰ ﺑﺎﻃﻞ ﻭﻟﻴﺲ ﻣﻌﻬﻢ ﺣﺠﺔ ﻓﻼ‌ ﻗﻴﻤﺔ ﻟﻬﻢ ﻭﻟﻮ ﻛﺎﻥ ﺍﻟﺬﻱ ﻳﻘﺎﺑﻠﻬﻢ ﺷﺨﺺ ﻭﺍﺣﺪ ﺃﻭ ﻋﺪﺩ ﻗﻠﻴﻞ _ ﻓﺎﻟﻠﻪ ﺍﻟﻠﻪ ﻓﻲ ﻣﻌﺮﻓﺔ ﺍﻟﺤﻖ ﻭﺍﻟﺘﻤﺴﻚ ﺑﻪ ﻭﻗﺒﻮﻝ ﺍﻟﺤﻖ ﺇﺫﺍ ﻛﺎﻥ ﺗﺮﻓﻘﻪ ﺍﻟﺤﺠﺔ _ ﻭﻓﻖ ﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺠﻤﻴﻊ _
ـ------------------------
🎙ﻣﻦ ﺷﺮﻳﻂ ﺍﻟﻤﻨﻬﺞ ﺍﻟﺘﻤﻴﻌﻲ ﻭﻗﻮﺍﻋﺪﻩ _
ﻟﻔﻀﻠﻴﺔ ﺍﻟﻌﻼ‌ﻣﺔ ﺍﻟﺸﻴﺦ ﺭﺑﻴﻊ ﺑﻦ ﻫﺎﺩﻱ ﺍﻟﻤﺪﺧﻠﻲ- حفظه الله - ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاگاداری زمانت بە تۆ بە ڕۆژووی 👇

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:

" من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه "

(رواه البخاري).

واتە: ئەگەر ڕۆژووان واز نەهێنێ‌ لە ووتەی خراپ و درۆ و ئەنجامدانی ، خوای پەروەردگار پێویستی بەوە نیە كە ئەو كەسە واز لەخواردن و خواردنەوەكەی بهێنێت.

منقول
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد ڪامیل سەنگاوی)
لەشەوانی ڕەمەزاندا چی ڕوودەدات؟؟

ئەبو هورەیرە ڕەزای خوای لێ بێت فەرموودەیەکمان بۆ دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کەفەرموویەتی:

"لەیەکەم شەوی مانگی ڕەمەزاندا شەیطانەکان دەبەسرێنەوە، و جنۆکەکان کۆت و زنجیر دەکرێن، و دەرگاکانی دۆزەح دادەخرێن و هیچ دەرگایەکیان ناکرێتەوە، و دەرگاکانی بەهەشتیش دەکرێنەوە و هیچ دەرگایەکیان داناخرێ، وەبانگکەرێ بانگ دەکا و دەڵێ: ئەی ئەو کەسەی خەیرو چاکەت ئەوێ وەرە بەرەو ڕووی ئەم مانگە -کەپڕیەتی لەخێر و لەچاکه- ئێستە کاتیەتی کەبێیت، وەئەی ئەوکەسەی خراپەو تاوان و سەرپێچی خوات ئەوێ بەسە و دەست هەڵگرە و تەواو ئێستە کاتیەتی تەوبە بکەیت و بەخۆتدا بچیتەوە، وەخوای گەورە چەندان بەندە ئازاد دەکا لەئاگر، ئەوەش لەهەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزاندا".

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :  "إِذَا كَانَ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ شَهْرِ رَمَضَانَ صُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ، وَمَرَدَةُ الْجِنِّ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ فَلَمْ يُفْتَحْ مِنْهَا بَابٌ، وَفُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ فَلَمْ يُغْلَقْ مِنْهَا بَابٌ، وَيُنَادِي مُنَادٍ : يَا بَاغِيَ الْخَيْرِ، أَقْبِلْ، وَيَا بَاغِيَ الشَّرِّ، أَقْصِرْ، وَلِلَّهِ عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ، وَذَلكَ كُلُّ لَيْلَةٍ ".

صحیح سنن الترمذي.
Audio
وتاری ئەمڕۆ...
فەزڵ وسوودەکانی پارشێو لەشەریعەتی پیرۆزی ئیسلامدا
🖍️ چۆنیەتی دەرکردنی زەکات بەگوێرەی زێڕ(ئاڵتون).
لە بیست(٢٠) دینار، زەکات دەردەکرێت ئەگەر ساڵی بەسەردا تێ پەڕ بێت، و نیو (١/٢)دینار زەکاتەکەیەتی.
🔹 وە پارەی جاران ئەگەر دینار بوایە ئەوا لە زێڕ( ئاڵتون) دروست دەکرا.

١ دینار=٤،٢٥ گم
٢٠ دينار ✖️ ٤،٢٥ 🟰 ٨٥ گم
✳️ واتە گەر کەسێک (٨٥) گرام ئاڵتونی هەبێت و ساڵی بەسەردا بڕوات ئەوا (٢،١٢٥)گرام زەکاتەکەیەتی.

١ مسقاڵ 🟰 ٥ گم
کەواتە ٨٥ گم ٥ 🟰 ١٧ مسقاڵ
واتە ئەگەر ئاڵتونەکە عەیارە (٢٤) بوو ئەوا لە (١٧) مسقاڵ زەکات دەکەوێتە سەری.

🔸بەڵام ئەگەر ئاڵتونەکە عەیارە (٢١) بێت ئەوا لە (١٩،٥) مسقاڵ زەکات دەکەوێتە سەری.

🔸ئەگەر ئاڵتونەکە عەیارە (١٨) بێت ئەوا لە (٢٢،٥) مسقاڵ زەکات دەکەوێتە سەری.

وەرگیراوە لەبرای ئازیزم
م.ئارام کەوەڵەیی جزاە الله خیرا
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد ڪامیل سەنگاوی)
بسم الله الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آلە وصحبە ومن والاە، ٲما بعد:

موسوڵمانانی خۆشەویست پشت بەخوا لەخزمەتان دەبین لەم زنجیرەیەدا ئاشناتان دەڪەین بەو شتانەی ڕۆژوو دەشڪێنن و بەو شتانەی نایشڪێنن

 ڪورتە باسی [۳۰] زنجیرەڪەمانە کەپێشتر بەدرێژی بڵاومان ڪردەوە

۱- ڪل / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۲- مەلەڪردن / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۳- پەمپی ڕەبۆ / ڕۆژوو ناشڪێنێ

٤- قەترەی چاو/ ڕۆژوو ناشڪێنێ

٥- چارەسەری غەرغەرە / ڕۆژوو ناشڪێنێ گەر قووتی نەیات

٦- ئەدەواتی جوانڪاری / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۷- مەڵحەمی لێوو / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۸- دەرزی بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەڪرەیان هەیە / نایشڪێنێ بەڵام بخرێتە شەو باشترە

۹- دەرزی لێدان / نایشڪێنێ بەڵام بخرێتە شەو باشترە

۱۰- حەمام ڪردن / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۱۱- خەنەڪردن / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۱۲- تف قووت دان / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۱۳- فڵچەی دان / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۱٤- بخور یان مخور / ڕۆژوو ناشڪێنێ گەر هەڵی نەمژێ

۱٥- گەشتنی ئاو بۆناوەوەی لەش لەڪاتی دەستنوێژ بۆ ڕۆژووەوان / ڕۆژوو ناشڪێنێ گەر بەبێ ویستی خۆی بێت

۱٦- دەرزی موغەزی / ڕۆژوو ئەشڪێنێ

۱۷- گۆڕینی خوێن بۆئەوانەی نەخۆشی گوورچیلەیان هەیە / ڕۆژوو ئەشڪێنێ

۱۸- جگەرە خواردن / ڕۆژوو ئەشڪێنێ و تاوانباریش دەبێ چونڪە حەرامە

۱۹- سیواڪ / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۲۰- قەترەی گوێ / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۲۱- ئیحتیلام بوون / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۲۲- بەڪارهێنانی شاف بۆ چارەسەری ئینسان ڪە لەپاشەوە ئەنجام دەدرێ / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۲۳- قەترەی لووت / گەر مەبەستی ئەوەنەبێ بچێتە قوڕگیەوە نایشڪێنێ

۲٤- قسەی حەرام / ڕۆژووی ناشڪێ بەڵام بۆی هەیە بێ ئەجری بڪات

۲٥- ڪەڵەشاخ / ڕۆژوو ئەشڪێنێ

۲٦- بەڵغەم قووتدان / گەر نەگاتە دەم نایشڪێنێ بگاتە دەم و قووتی باتەوە دوو بۆچوون هەیە یەڪیان دەڵێ دەیشڪێنێ ئەوی تر دەڵێ نایشڪێنێ بەڵام بۆ شڪاندنی پێویستی بەبەڵگە هەیە - بەڵگەشی لەسەر نیە - والله اعلم.

۲۷- ئاوهێنانەوە بەدەست / ڕۆژوو دەشڪێنێ و تاوانباریش دەبێ چونڪە حەرامە

۲۸- قووتدانەوەی خواردنێ لەڪاتی قڕقڕێنە لێدان بێتەوە ناو دەمت / ڕۆژوو ناشڪێنێ گەرنەگاتەوە دەم بگاتەوە دەم و قووتی بەیت ئەیشڪێنێ.

۲۹- خواردن و خواردنەوە بخۆیت و لەبیرت چێ ڪەبەڕۆژوویت / ڕۆژوو ناشڪێنێ

۳۰- ئاو لەلووت و دەمڕادان / ڕۆژوو ناشڪێنێ بەڵام نابێ زیادەڕەوی تیا بڪەی.

تێبینی:-

تێڪڕای فەتواڪان هی زانای پایەبەرز شێخ [ئیبن عثیمینـ]ـە بەر ڕەحمەتی خوا بڪەوێ ڪە لە "مجموع  فەتاواڪەیـ"ـدا هاتووە.

جگە لە خاڵی :-
[۱ ٫ ٦ ٫ ۸ ٫ ۹ ٫ ۱۰ ٫ ۱۱ ٫ ۱۲ ٫ ۱٤٫ ۱۷ ٫ ۲٤٫۲۷ ٫ ۳۰]
ڪەهی زانای پایەبەرز شێخ [ئیبن باز]ـە بەر ڕەحمەتی خوا بڪەوێ ڪە لە "مجموع فەتاواڪەیـ"ـدا هاتووە.

وەخاڵی [۱٥]ـش لەفەتواڪانی لیژنەی هەمیشەییە بۆ فەتوادان لەوڵاتی سعودیە خوا بیان پارێزێ.

داواڪارم لەخوای پەروەردگار لێمانی وەربگرێ.

محمد ڪامیل سەنگاوی.
ڪەناڵێ بۆ 💡ئاشنابوون بەسەلەفیەت💡 لەتیلیگرام.
https://www.tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/59
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
زنجیرەیەك_پرسیارووەڵام_سەبارەت_بەمانگی_ڕەمەزان.pdf
6.7 MB
زنجیرەیەك پرسیارو وەڵامی پێویست سەبارەت بەمانگی ڕەمەزان، بریتیە لە ٣٠ زنجیرەکە بەفایلی PDF.

خوا بیکاتە مایەی سوود بۆهەموو لایەك...


کۆکردنەوە ووەرگێڕانی:
محمد کامیل سەنگاوی

تێبینی: ئەم -٣٠- زنجیرەیە عیبارەتە لەفەتوای ئەو زانا پایەبەرزانە بابەتەکانیش فیقهین مەرج نیە وتەی کۆتایی بێت لەو بابەتانە بۆنمونە:
لێرەدا ئاماژە بەوە کراوە "کەڵەشاخ" ڕۆژوو دەشکێنێت ئەمەش لەسەر مەزهەبی حەنبەلیەکان دەیشکێنێت بەڵام جمهوری زانایان دەفەرموون نایشکێنێت، یاخوود قەترەی لووت یاخوود هەر خاڵێکی تر، ئەمانە خیلاف وڕاجیایی بەهێز هەیە لەنێوان زانایاندا سەبارەت بەشکاندنی یان نەشکاندی ڕۆژوو، جـا بۆیە ئاساییە گەر لەیەکێك لەبابەتەکان خوێنەر وتەی دووهەمی لاپەسەند بێت بەڵام گرنگ ئەوەیە بەبەڵگەو چاوڕۆشنیەوە بێت نەك تەنها بەحەزی خوێنەر یەکیان هەڵبژێرێت.

وفق الله الجمیع لما یحبە ویرضی، آمین.
الإفطار بالنية أقوى من الإفطار بالأكل والشرب
الشيخ عماد بن أحمد العدني أبو عبدالله - حفظه الله -
یەکێك لەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ ئەکاتەوە بریتیە لە........؟

بابەتێکی گرنگ وهەستیار: ڕۆژوو شکاندن بەنیەت بەهێزترە لەشکاندنی ڕۆژوو بەخواردن وخواردنەوە، واتە هەرکات نیەتت هەبوو ڕۆژووەکەت بشکێنیت ئەوا با هیچیش نەخۆیت ونەخۆیتەوە ڕۆژوەکەت شکاوە، یەکێك لەپایەکانی ڕۆژو برییتیە لەنیەت کاتێك کەنیەتی ڕۆژوو گرتن نەما ونیەتی ڕۆژوو شکاندن هاتە جێگای ئەوا ڕۆژوەکە شکاوە گەرچی هیچ نەخوات ونەخواتەوە.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد ڪامیل سەنگاوی)
شێخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - دەفەرمووێت:

هەر کەسێك مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت ئیمانی بە خوای گەورە هەبێت - وە بە فەرزیەتی بەڕۆژوو بوون - وە ئیمانی بە بەڵێنی خوای گەورە هەبێت - تبارك وتعالی - وە بەوەی کە خوای گەورە موخالەفەی بەڵێنەکانی ناکات، وە بەهیوای پاداشتی خوای گەورە بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی ڕۆژوەوان دەداتەوە بە لێخۆش بوون لە تاوانەکانی پێشووی .

وە هەر کەسێك شەوەکانی شەونوێژ - تەراویح - ی تێدا بکات ئیمانی بە خوای گەورە هەبێت وە بەهیوای پاداشتی خوای گەورە بێت، ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت .

وە هەر کەسێك لە شەوی قەدردا عیبادەت بکات بۆ خوای گەورە ئیمانی بە خوای گەورە هەبێت و بە ئیخڵاسەوە بێت وە بەهیوای پاداشتی خوای گەورە بێت، ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت .

خوای گەورە داوات لێدەکەین لەو کەسانە بین

خوای گەورە داوات لێدەکەین لەو کەسانە بین

خوای گەورە داوات لێدەکەین لەو کەسانە بین

کەواتە سێ کردەوەیە:
بەڕۆژوو بوون
وە شەونوێژکردن - تەراویح - ی هەموو شەوەکانی ئەو مانگە
وە عیبادەت کردن لە شەوی قەدردا

سەرجەمیان هۆکارن بۆ لێخۆشبوونی خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشوومان .

وەرگیراوە لە دەنگیەکی شێخ ابن عثيمين - ڕەحمەتی خوای لێبێت-
Audio
وتاری هەینی -زەکات-

واجب بونی، حوکمی ئینکاری کردنی، ونەدانی، لەگەڵ زەکات لەچیدا هەیە وڕێژەکانی چەندە، وبەکێ ئەدرێت وچۆن ئەدرێت وکەی ئەدرێت.

داواکارم لەخوای گەورە ومیهرەبان لێمانی قبووڵ بکات، آمین.
2024/06/01 04:39:44
Back to Top
HTML Embed Code: