Telegram Web Link
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
فەزڵ وسوودەکانی پارشێو.pdf
643.2 KB
ڕەمەزان یەکێكە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەکان:

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

(الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفِّرات لما بينهن إذا اجتُنِبت الكبائر).

(مسلم:٢٣٣).

واتە: پێنج نوێژە فەرزەكە، و هەینی بۆ هەینی، و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان، تاوانەكان لەنێوانیاندا دەسڕدرێنەوە گەر مرۆڤ خۆی بپارێزێت لەتاوانە گەورەكان.
زەکات نادرێت بەقەرزارێك لەکارێکی حەرامدا قەرزی کردبێت، چونکە بۆی هەیە جارێکی تر قەرز بکاتەوە بۆ کارە حەرامەکەی، بەڵام ئەگەر تەوبەی کرد زەکاتی پێ ئەدرێت.

مسألة: مَن غرِم في مُحرَّمٍ؛ هل نعطيه من الزَّكاة؟
الجواب: إنْ تاب أعطيناه، وإلَّا لم نُعطِه؛ لأنَّ هذا إعانةً على المحرَّمِ، ولذلك لو أعطيناه لاستدان مرَّةً أخرى.

ابن عثیمین رحمە الله
(الشرح الممتع، 6/235).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
وتەی زانایان سەبارەت بە دیاری کردنی شەوی قەدر

شەیخی بەڕێز مصطفی مبرم خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت:

زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ڕاجیاوازیان هەیە لەم بابەتەدا ڕاجیاوازیەکی زۆر گەورە، تاحافظ ابن حجر وتەکانی لەم بارەیەوە گەیاندووەتە چل وتە، ئەوەش شتێکی زۆر سەیرە، لەوەش سەیرتر شەوکانی کاتێك ئەم وتانە باس دەکات لە "النیل" دەفەرمووێت: وەزیاتریشم کردووە لەچل!،
ئەوەی سەیرە لەم باسەدا شەوانی ڕەمەزان خۆی سی شەوە وفەرموودەکانیش بەڵگەن لەسەر ئەوەی لەدەشەوی کۆتاییدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی وتەکان گەشتۆتە ئەوەندە وتە!

هەندێك لەزانایان کۆی وتەکانیان کورت وپوخت کردۆتەوە -کە شێخ عبدالله البسَّام ـه بەڕەحمەت بێت- بۆ چوار بەش:

بەشی یەکەم: ڕەددی کردۆتەوە، وەکو ئەو وتەیەی ئینکاری شەوی قەدر ئەکات کەهەبێت یان ئەڵێت حوکمەکەی بەرزکراوەتەوە وشەوی قەدر نەماوە.

بەشی دووەم: زەعیفە، وەکو ئەو وتەیەی دەڵێت شەوی قەدر شەوی نیوەی مانگی شەعبانە.

بەشی سێیەم: پەسەندکراو نیە، وەکو ئەو وتەیەی ئەڵێت لەڕەمەزاندایە بەڵام لەغەیری دەشەوی کۆتایی.

بەشی چوارەم: لەدەشەوی کۆتاییە، پاشان خیلاف دروست بووە کەکام شەوەیانە، ئەم وتانەیان ڕای پەسەندی تیایە.

ئەو وتەیەشی کەوا بەڵگەی ڕاستی لەسەرە بریتیە لەوەی کەلەدەشەوی کۆتاییدایە ولەناو شەوە تاکەکاندایە:

هەندێك لەزانایان پێیان وایە شەوی قەدر لەشەوی بیست وحەوتدایە بەتایبەت، ئوبەی کوڕی کەعب سوێند دەخوات لەسەر ئەو شەوە، بەهەمان شێوە وتەی عەبدوڵای کوڕی عومەرە، ووتەی هەڵبژێردراویشە لای ئیمامی احمد -بەڕەحمەت بێت- وپشتیوانی ئەم بۆچونەیە، هەروەها زۆرێك لەهاوەڵانی ئەحمەدیش لەسەر ئەم بۆچونەن -ڕەزای خوایان لێ بێت وخوا لێیان خۆش بێت-.

وەلە الصحیحین دا هاتووە لەفەرموودەی ئەبی سەعید کەوا شەوی قەدر ڕوویداوە لەشەوی بیست و یەکدا.

وەلەفەرموودەی عەبدوڵای کوڕی ئونەیس لەصەحیحی موسلیمدا هاتووە کەوا شەوی قەدر ڕوویداوە لەشەوی بیست وسێ دا.

وعلی کل حال ئەم دەشەوەی کۆتایی بەئوومێدترینی ناویانە، هەر لەبەر ئەوەشە پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام وەکو لەفەرموودەی عەبدوڵای کوڕی عومەردا هاتووە دەفەرمووێت: (بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێن لەدەشەوی کۆتاییدا)،

وەهەروەکو بۆشم باسکردیت وتەکان تیایدا زۆرن، وەهەرکەسێکیش بەوتەی شەیخ¹ بکات بەوە لێکدراوەتەوە کەوا وەکو سەعاتەکەی ڕۆژی جومعە وایە -کەدوعا تیایدا قبووڵە ونازانیت کام سەعاتەیە- جــــا کەمرۆڤ زانیاری نەبوو لەسەری -کەکام شەوەیە- ئەوە والەعەبدی موسوڵمان دەکات کەبەدوایدا بگەڕێت لەو دەشەوەدا، وە وەکو زۆرێك لەخەڵکی ناکات کەشەوی بیست وحەوت دادەنیشن وزیندووی دەکەنەوە وواز لەباقی شەوەکانی تر ئەهێنن.

بەهەرحاڵ مەسەلەکە ئیجتیهادیە ودەقی تایبەتی لەسەر نیە کەکام شەوەیە.

سەرچاوە: شرح مختصر هدي الخلیل.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[1] لێرەدا شەیخ مصطفی مبرم خوا بیپارێزێت مەبەستی لەوتەکەی شەیخ تقي الدين الهلالي ـە بەڕەحمەت بێت کەدەڵێت: (شەوی قەدر شەوێکی تایبەت ودیاری کراو نیە، وپێویستە کەوا مرۆڤی موسوڵمان بگەڕێت بەدوایدا لەشەوە تاکەکانی ناو دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا).«

༺═─────────────═༻

کەناڵێك بۆ:
«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
لەتیلیگرام.
https://www.tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/4559
زەکات بەکێ ئەدرێت وبەکێ نادرێت.
بسم الله:
زەکات ئەدرێت بە هەشت چین وەك لەئایەتی ٦٠ی سورەتی تەوبەدا هاتووە:

[إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ].

كەبریتین لە:
١- هەژار.
٢- مسکین ئەوکەسەیە کەهەندێکی هەیە وبەشی ناکات.
٣- ئەوکەسانەی دەوڵەت دایان ئەنێت بۆکۆکردنەوەی زەکات نەك خۆیان بۆخۆدەوڵەمەندکردن هەڵەستن بەوکارە.
٤- ئەوکەسانەی کاربەدەست یان سەرۆك عەشرەت وهۆزێکی بێباوەڕن ودڵیان ڕائەکێشیت بۆئیسلام بەپێدانی ئەو زەکاتەو شەڕیان لەموسوڵمانان دوورەکەیتەوە.
٥- کۆیلەکان [هەروەها زانایان ئەفەرموون ئەسیریش ئەگرێتەوە زەکاتی ئەدەیتێ بۆ ئازادبوونی].
٦- قەرزارەکان.
٧- بۆئەوانەی ئەڕۆن بۆ جیهاد وتێکۆشان لەپێناوی خوا [بۆ بەرزکردنەوەی کەلیمەی لا ٳلە ٳلا الله] هەروەها بۆئەوانەی ئەچن بۆ حەج و عمرە.
٨- ڕێبواران.

زەکات بەم چینانە ناشێت ونادرێت:
١- دەوڵەمەند
٢- کەسێکی بەهێزی خاوەن ئیش
٣- کافر (جگە لە -المؤلفة قلوبهم -)
٤- بەنی هاشم [ئال وبەیتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم].
٥- دروستکردن وبنیاتنانی مزگەوت ونەخۆشخانەو جیهازو پێداویستیەکانی، دەزگاو ڕێکخراوە خێرخوایەکان، کەناڵ وڕادیۆو ڕۆژنامەو پەیج و...هتد.
٦- هەروەها زەکات نادرێت بەمامۆستا ومەلاکان تەنها لەبەر ئەوەی مامۆستاو مەلای گوند وشار وناوچەن، بەڵام ئەگەر هەژار بوون پێیان ئەشێت.
٧- زەکات ناشێت بە بێوەژن وهەتیوو کرێچی ئیللا مەگەر هەژار ونەداربن لەبەر هەژاری ونەداری پێیان ئەدرێت نەك لەبەر ئەوەی هەتیون یان بێوەژنن یان کرێچین، چەندان کەس هەن لەم سێ چینە دەوڵەمەندن بۆیە دڵنیابنەوە لەهەژاری ونەداریان ئەوسا زەکاتیان پێ بدەن.
٨- زەکات نادرێت بەقەرزارێك لەکارو پیشەیەکی حەرامدا قەرزی کردبێت چونکە بەدانەوەی قەرزەکە بۆی فێری قەرزکردن ئەبێت لەحەرامدا وپشتئەستوورەبێت بەزەکات بۆدانەوەی.
٩- زەکات نادرێت بەقەرزارێك قەرزی کردبێت بۆ جوانکاری وڕازاندنەوەی ماڵ، کڕینی قەنەفە وکەوانتەری گرانبەها وسەقفی مەغریبی وهەتا دوایی.
١٠- زەکات نادرێت بە دراوسێ وخزم تەنها لەبەر ئەوەی هەڵگری ئەم دوو سیفەتەن بەڵام ئەگەر هەژار ونەدار یان لەهەرچینێکی تری ئەوانەبوون زەکاتیان پێ ئەشێت دروستە بیاندرێتێ.

١١- هەروەها زەکاتی منداڵ نادرێت بەدایك وباوکی چونکە واجبە لەسەریان بەخێویان بکەن وبێ پێویستیان بکەن لەزەکات.

والله ٲعلم.
زەکاتی ئاژەڵ:
چوار جۆر ئاژەڵ زەکاتیان تیایە کەپێیان ئەوترێت -بهيمة الٲنعام- كەبریتین لە: [ووشتر، مانگا، مەڕ، بزن].

١- ووشتر: [لەوڵاتی خۆمان نیە بۆیە باسی ناکەین].

٢- مانگا [گامێشیش ئەگرێتەوە]: هەر کەسێك 30 مانگای هەبێت گوێرەکەیەك زەکاتەکەیەتی تا 40 دانە، کە گەیشتە 40 نێونێکی (نوێنگین: واتە لە گوێرەکە گەورەترەو خەریکە بەچکە دەکات، گوێرەکەی پار) یەکی وای زەکاتە .

لەدوای ئەوەش لەهەموو 30یەکدا گوێرەکەیەك و لەهەموو 40ێکدا نێونێکی،نوێنگینەک زەکاتیەتی.
بۆنمونە کەسێك 110 سەر مانگای هەیە: دوو چلی و سییەکیی تیایە واتە دوو نێون، نوێنگین وگوێرەکەیەك.
کەسێك: 160 مانگای هەیە چوار نێونی،
نوێنگینی تیایە.
کەسێك 150 ی هەیە سێ نێون، نوێنگین و گوێرەکەیەكی تیایە.
کەسێك 90 ی هەیە سێ گوێرەکەی تیایە بەمجۆرە تاکۆتایی.

٣ و ٤- مەڕو بزن: هەر کەسێك 40 سەر مەڕ یان بزن کەمتری هەبێت تیای نیە، بەڵام کە گەیشتە 40 سەر، یەك مەڕی زەکاتە تا ئەگاتە 121، کە گەیشتە 121 ئینجا ئەبێت بە 2 مەڕ تا 201، لە 201 تا 300 سێ مەڕی تیایە، لەدوای ئەوەش لەهەر سەت سەرێك یەك مەڕی تیایە.

بەچەند مەرجێك:
١- ئەبێت ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە.
٢- ئەبێت سائمة بێت واتە شەش مانگ زیاتر لەدەشت ودەر لەوەڕابێت نەك خۆت خواردن وپێداویستیت بۆ ئامادەساز کردبێت ئەگەر لەدەشتودەر نەلەوەڕابێت ئەوە بابگاتە 100 دانەش زەکاتی تیانیە.

٣- بگاتە ئەو ژمارەی زەکاتی تیایە.

٤- جوانترین وباشترین وقەڵەوترینیان هەڵنابژێردرێت بۆزەکات هەروەها نابێت ئاژەڵێکی ئاوس یان ئاژەڵێك کەقەڵەوکرابێت بۆخۆیان یان بۆ قوربانی نابێت ئەمانە بدرێت بۆ زەکات، لەبەرامبەریشدا ئاژەڵی لاواز ونەخۆش وپەکەوتەش نابێت بدرێت بەزەکات بەڵکو ئاژەڵێکی وەسەت و گونجاو بێت.

والله ٲعلم.
زەکاتی گەنم وجۆ:

یەکێکی تر لەو شتانەی زەکاتی تیایە بریتیە لەگەنم وجۆ، نیصاب وئاستی زەکاتیش لەگەنم وجۆدا بەنزیکەیی 612 کیلۆیە واتە ئەگەر هاتوو لەکاتی دورینەوە گەشتە 612 کیلۆ زەکاتی تیایە.

شێوازی دەرکردنی زەکاتی گەنم وجۆ بەم جۆرەیە:

پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەفەرمووێت: ئەگەر بەئاوی باران ئاودرابوو ئەوە دەیەکی زەکاتە، لەتەنێك 100 کیلۆی زەکاتە، لە 10 تەن 1 تەن بەوجۆرە.

بەڵام ئەگەر ئاوی بۆ ڕاکێشابوو یان بەتەنکەر ئاوی ئەدا وخۆی ئاودانی گرتبوە ئەستۆو ئاوی باران نەبوو ئەوە 20 یەکی زەکاتە، واتە لەتەنێك 50 کیلۆی زەکاتە، لە 10 تەن نیو تەن 500 کیلۆ زەکاتە بەم جۆرە.

تێبینی: کاتی دەرکردنی زەکاتی گەنم وجۆ وەك زەکاتی مەڕو بزن و پارە نیە ساڵی بەسەردا بسووڕێتەوە بەڵکو هەرکات گەنم وجۆکە دوورایەوە واجبە زەکاتەکەی دەربکەن، خوای گەورە ئەفەرمووێت:
[وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ]. الٲنعام: 141.
واتە: ڕۆژی دورینەوەکەی زەکاتەکەی دەربکەن.

والله ٲعلم، وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە ٲجمعین.
[عروض التجارة]

موسوڵمانانی بەڕێز یەکێکی تر لەو شتانەی زەکاتی تیایە بریتیە لە هەموو شتێك کەکڕین وفرۆشتنی پێوە بکرێت بەمەبەستی قازانج کردن، کەپێی ئەوترێت: (عروض التجارة).

هەرشتێك بێت مادام بەمەبەستی قازانج کڕین وفرۆشتنی پێوە ئەکرێت زەکاتی تیایە، جا دووکانێك بێت، یان سەیارەیەك، زەویەك، خانویەك، هەر شتێکی تر کەخاوەنەکەی بۆ قازانج داینابێت زەکاتی تیایە.

بەم مەرجانە:
١- ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە.
٢- گەشتبێتە ئاستی زەکاتی پارە.
٣- زەوی، خانوو، سەیارەی تایبەتی خۆت نەبێت وبۆخۆتت دانابێت ئەمانە زەکاتی تیانیە.

هەرکاتێك ئەم مەرجانە هاتنە جێ ئەوا تێکڕای کاڵاکەت کۆ ئەکەیتەوە بەنرخی ڕۆژ حسابی ئەکەیت نەك بەو نرخەی خۆت کڕیوتە، ئێستا لەبازاڕدا چەند ئەکات ئەوەندە حسابەکەیت، بۆنمونە دووکاندارێك کۆی گشتی کاڵاو شتومەکەکانی ناو دوکانەکەی کۆ ئەکاتەوە بەونرخەی ئەیفرۆشێت پاشان ئەگەر گەشتە ئاستی زەکات ئەوە چل یەکی زەکاتە، هەرچەند بوو دابەشی چلی ئەکات ئەوە زەکاتەکەیەتی، بەهەمان شێوەش بۆسەیارە وزەوی وهەر شتێکی تر.

والله ٲعلم.
ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە.pdf
1.1 MB
"زنجیرە باسێك سەبارەت بەئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە"

ئامادەکردنی: محمد کامیل سەنگاوی

الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
1️⃣
زنجیرە باسێك دەربارەی زەکاتی سەرفترە - زکاة الفطر -


بسم الله الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آلە وصحبە ومن والاە، ٲما بعد:
موسوڵمانانی خۆشەویست خوا پشتیوان بێ لەم زنجیرە باسەدا ئاشناتان دەکەین بەیەکێک لەهەرە بابەتە گرنگەکان کەبریتیە لە بابەتی (سەرفترە) وهەموو ئەو پرسیارانەی کەوا لەخۆی دەگرێت، پشتیوان بەخوای گەورە باسی لێوە دەکەین بەبەڵگەی قورئان وفەرموودە صحیح وڕاست ودروستەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ ووتەی زانایانی پایەبەرز، بەداخەوە ئەم بابەتە ساڵانە مشت و مڕو قسەگەلێکی زۆری لەبارەوە دەکرێت بەو هیوایەی ببێتە چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە وخوێنەر دڵنیا بکاتەوە لە ڕاستی ودروستی بابەتەکە وشێوەی ڕاستی بابەتەکە ببینێت وکاری پێ بکات، وبالله التوفیق.

سەرەتا پێویستە بزانین ئایا زەکاتی سەرفترە چیە؟
وەڵام/ زەکاتی سەرفترە بریتیە لە دەرکردنی بڕێك لەخواردن بۆ هەژاران لەکۆتایی مانگی ڕەمەزاندا تائەوەی ببێتە مایەی سڕینەوەی هەموو قسەیەکی زیادەو نەشیا وکەلەم مانگە پیرۆزەدا کراوە وببێتە خواردنێك بۆ هەژاران لەڕۆژی جەژندا تائەوەی هەژارانیش دڵخۆش بن.

کەزانیمان زەکاتی سەرفترە چیە پرسیارێکی تر یەتە پێشەوە ئەویش بریتیە لەوەی ئایا: زەکاتی سەرفترە حوکمەکەی چی یە؟
وەڵام/ وتەی ڕاست و دروست لەم بارەیەوە ئەوەیە کەوا دەرکردنی زەکاتی سەرفترە واجبە بەبەڵگەی فەرموودەی عبدالله ی کوڕی ئیمامی عمر رضي الله عنهما کاتێك فەرمووی:
پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجب کرد.
«فَرضَ رَسُولُ اللهِ - ﷺ - زَكَاةَ الفِطْرِ».
بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە وفەرموودەیەکی صەحیحە.

فەڕزیش ئاشکرایە بۆ پابەند بوون وواجب بوونە وئەهلی عیلمیش ئیجماع ویەك دەنگی زانایانیان نقڵ کردوە لەسەر واجبێتی ئەم کارە.

ئایا حیکمەت چیە لەواجبێتی ئەم کارە؟
وەڵام/ لەحیکمەتەکانی ئەنجامدانی ئەم کارە:
چاکەکردنە لەگەڵ هەژاراندا وبێ پێویست کردنیانە لەوەی داوا لەخەڵکی بکەن، ودڵخۆش بن لەڕۆژانی جەژندا تاوەکو ببێتە جەژنی هەمووان بەهەژارو دەوڵەمەندەوە.

یەکێکی تر لە حیکمەتەکانی:
گەشتنە بەڕەوشت بەرزی خاوەنەکەی وەخۆشویستن وهەست کردن بەحاڵ وباری دەوروبەرەکەی،
هەروەها پاكکەرەوەشە بۆ ڕۆژوەوان لەهەموو ئەوانەی لەڕۆژوەکەی ڕوی داوە لەشتی نەشیاوو لە کەمبونەوەی پاداشتی وقسەی زیاد وقسەی خراپ،
هەروەها حیکمەتێکی تر دەرخستنی سووپاسگوزاریە لەسەر نیعمەتی خوای گەورە کەوا مانگی ڕەمەزان بەتەواوی بەڕۆژوو بویت وەشەوەکانی تەراویحت تیاکرد وەئەوەندەی توانیت کردەوەی خێرت ئەنجامدا تیایدا.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
2⃣
پرسیار/ زەکاتی سەرفترە لەسەر کێ واجبە؟
وەڵام/ لەسەرئەو موسوڵمانەی کەوا توانای هەیە وبەدەرکردنی ئەو زەکاتە کەم وکورتی ناکەوێتە ماڵ وحاڵیەوە.

پرسیار/ ئایا کێ لەبری کێ زەکات دەدات؟
وەڵام/ ئەو کەسەی کەوا سەرپەرشتیار بێت لەماڵێکدا ئەوکەسە زەکات لەبری هەمووان دەردەکات.

وەکو عبدالله ی کوڕی عمر رضي الله عنهما فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی کرد بەدانی سەرفترەی بچوك وگەورە وئازاد وبەندە لەلایەن ئەوکەسانەی نەفەقەیان دەکێشن.

عَنِ ابنِ عُمَرَ - رضي الله عنهما - قَالَ:
«أمَرَ رَسُولُ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - بِصَدَقَةِ الفِطرِ عَنِ الصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ وَالحُرِّ وَالعَبدِ مِمَّن تَمُونُونَ».

أخرجه البيهقي في السنن الكبرى (4/161)، والدارقطني في سننه (2/141)،
وحسنه الألباني في إرواء الغليل (835).

تێبینی: هەرکەسێك منداڵی بوو یان زەواجی کرد یان موسوڵمان بوو پێش خۆرئاوابونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ئەوا زەکاتی سەرفترەی لەسەر واجبە.
[واتە کەمناڵی بوو هی مناڵەکە دەردەکات کەزەواجی کرد هی خێزانی بەو شێوە]، خۆگەر کەسێك منداڵ بوون وژنهێنان وموسوڵمان بوونی دوای خۆرئاوابوونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەسەرهات ئەوا هیچی لەسەر نیە لەزەکاتی سەرفترە، والله ٲعلم.

پرسیار/ چی کاتێك زەکاتی سەرفترە دەرەکرێت؟
وەڵام/ دروستە دەربکرێت ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جەژن.

ئیمامی بوخاری لەصەحیحەکەیدا فەرموودەیەکمان بۆ دەگێڕێتەوە لەعبدالله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما کەوا فەرموویەتی:
«أنَّهُمْ كَانُوا يُعطُونَ قَبلَ الفِطرِ بِيَومٍ أوْ يَومَينِ».
واتە: ئەوان -هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ- زەکاتی سەرفترەیان بەڕۆژێك دوو ڕۆژ پێش جەژن دەردەرکرد.
 أخرجه البخاري (1511).

پرسیار/ باشترین کات بۆ دەرکردنی بریتیە لەکەی؟
وەڵام/ بریتی یە لە بەیانی ڕۆژی جەژن پێشەوەی نوێژی جەژن بکرێت، لە عبدالله ی کوڕی عومەر رضي الله عنهما هاتوە کەوا فەرمویەتی:
«أنَّ رَسُولَ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - أمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ أنْ تُؤَدَّى قَبلَ خُرُوجِ النَّاسِ إلَى الصَّلَاةِ».
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی کرد بەدەرکردنی زەکاتی سەرفترە کەوا ئەنجام بدرێت پێشەوەی کەوا خەڵکی بچن بۆ نوێژی جەژن.
أخرجه البخاري (1503)، ومسلم (984).

بیرخستنەوەیەك: گەر هاتوو زەکاتی سەرفترە لەپێش نوێژی جەژن دەرکرا ئەوا قبوڵ کراوە خۆگەر دواخرا بۆدوای نوێژ ئەوا وەکو زەکاتی سەرفترە قبوڵ کراونیە وبەڵکو تەنها چاکەیەکە وخێرێکە لەخێرەکان بۆیەنوسرێت.

بەڵگەش بۆ ئەمە بریتیە لەفەرموودەی ابن عباس:
عَنْ ابنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: «فَرَضَ رَسُولُ اللهِ -ﷺ- زَكَاةَ الفِطرِ طُهرَةً لِلصَّائِمِ مِنَ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ، وَطُعمَةً لِلمَسَاكِينِ، مَنْ أدَّاهَا قَبلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقبُولَةٌ، وَمَنْ أدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنَ الصَّدَقَاتِ».

أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.

واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجبکرد تائەوەی ببێتە پاککەرەوەیەك بۆکەسی ڕۆژووەوان لەو قسە بەتاڵ وخراپانەی کەوا لەو مانگەدا کردویەتی، خواردنێکیشە بۆ هەژارەکان، خۆگەر کەسێك زەکاتی سەرفترەکەی پێش نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەرکرد ئەوا لێی وەرگیراوە، خۆگەر کەسێکیش دوای نوێژی جەژن دەری کرد ئەوە چاکەیەکە لەچاکەکان.
[جێی زەکاتی سەرفترە ناگرێتەوە کەببێتە هۆی پاکبونەوەی ڕۆژوەوان لە هەڵەو قسەی خراپ].

زانای پایەدار شێخ ئیبن باز بەڕەحمەت بێ لەم بارەیەوە فەرموویەتی:
واجبە کەوا زەکاتی سەرفترە پێش نوێژی جەژن دەربکرێت، هەروەکو چۆن پێغەمبەری خوا ﷺ ئەمری بەوە کردووە، وەهیچ ڕێگریەکیش نیە لەوەی ڕۆژێك دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ پێش نوێژی جەژن دەربکرێت، بەڵام دواناخرێت بۆ دوای جەژن.
سەرچاوە: مجموع(14/216).

پرسیار ئەکرێت لەزانای پایەبەرز فەرموودەناسی وڵاتی یەمەن شێخ موقبیل وادعی بە ڕەحمەت بێت:
ئایا مەرجە لەدەرکردنی زەکاتی سەرفترە دوای تەواو بونی مانگی ڕەمەزان بێت؟
وەڵام/ واباشترە دەری بکات پێش ئەوەی بچێت بۆ [مصلی - ئەوشوێنەی نوێژی جەژنەکانی لێ دەکرێت]، خۆگەر هاتوو پێشەوەش دەری کرد هەمان شێوە بەزەکاتی سەرفترە حسابە، بەڵام دوای ڕۆشتنی بۆ شوێنی نوێژی جەژن بە صەدەقەیە لەصەدەقەکان ئەژمارەکرێت.
[واتە بەزەکاتی سەرفترە ئەژمار ناکرێت].
والله المستعان.
سەرچاوە: من شريط (الأجوبة على الأسئلة الحضرمية).

پرسیار: ئەندازەکەی چەندە؟
وەڵام/ لەفەرموودەکاندا ئاماژە بە صاع کراوە -کە بریتیە لە چوار مشت- لەوڵاتی خۆمان -۲ کیلۆ و ٤۰۰ غرامە- بۆ هەرکەسێك واتە نزیکەی دوو کیلۆ ونیو دەکات.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
3⃣
پرسیار/ زەکاتی سەرفترە لەچی دەرەکرێت؟
وەڵام/ زەکاتی سەرفترە دەرەکرێت لەخواردنی ئادەمی لەخورما وبرنج وهەموو جۆرە خواردنێکی تر، زیاتر بەو خواردنە دەرەکرێت کەوا زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە دەیخۆن وبەکاری دەهێنن جا گەنم بێ یان برنج یان خورما یان جگە لەوانیش.

بەڵگەش لەسەر ئەمە ئیمامی بوخاری وموسلیم فەرموودەیەکمان بۆدەگێڕنەوە لە عبدالله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما فەرموویەتی:
«أنَّ رَسُولَ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - فَرَضَ زَكَاةَ الفِطرِ صَاعًا مِن تَمرٍ، أوْ صَاعًا مِن شَعِيرٍ، عَلَى كُلِّ حُرٍّ، أو عَبدٍ ذَكَرٍ أو أُنثَى مِنَ المُسلِمِينَ -وَكَانَ الشَّعِيرُ يَومَ ذَاكَ مِن طَعَامِهِم-».
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی واجب کرد لەسەرمان بە چوار مشت  لەخورما یان چوار مشت لە جۆ، لەسەر هەموو کەسێکی ئازاد، وبەند ونێر ومێی موسوڵمان، جۆ بریتی بوو لەخواردنی ئەوکاتەیان.
أخرجه البخاري (1503)، ومسلم (984).

هەروەها ئەبی سەعیدی خودری رضي الله عنه فەرموویەتی:
«كُنَّا نُخرِجُ فِي عَهدِ رَسُولِ اللهِ -ﷺ- يَومَ الفِطرِ صَاعًا مِن طَعَامٍ.
وَقَالَ أبُو سَعيدٍ: وَكَانَ طَعَامُنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِيبُ وَالأقِطُ وَالتَّمرُ».
واتە: ئێمە -هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ- لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا ﷺ زەکاتی سەرفترەمان دەر دەکرد لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان- پێش نوێژی جەژن- بە چوار مشت لەخواردن، وەفەرمووی: خواردنی ئەوکاتەمان بریتی بوو لە جۆ ومێوژ وکەشك وخورما.
ئیمامی بوخاری فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە بەژمارە (1510).

پرسیار/ باشترین شت کەپێی دەربکرێت بریتیە لەچی لەناو جۆرەکانی خواردندا؟

وەڵام/ زانای پایەبەرز پێشەواو شەرعناس شێخ ئیبن عثیمین بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی:
«لا شك في جواز إخراج الرز في زكاة الفطر، بل ربما نقول: إنه أفضل من غيره في عصرنا؛ لأنه غالب قوت الناس اليوم».

واتە: گوومانی تیا نیە کەوا دروستە زەکاتەکە بەبرنج دەربکەی لەزەکاتی سەرفترە، بەڵکو دەتوانین بڵێین: کەوا برنج باشترین خواردنە لەغەیری خۆی تا زەکاتی پێ دەربکەیت لەم سەردەمەدا، لەبەر ئەوەی خۆراکی زۆرینەی خەڵکی ئەم ڕۆژگارەیە.
سەرچاوە: مجموع الفتاوی لابن عثیمین. (18/283).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
4⃣
پرسیار/ ئایا زەکاتی سەرفترە بەپارە دروستە؟
وەڵام/ موسوڵمانانی خۆشەویست ئەم بابەتە مشتو مڕێ زۆری لەبارەوە ئەوترێت ئێمەی موسوڵمانیش فەرمانمان پێ کراوە بەوەی کەوا لەکاتی مشتو مڕوناکۆکی بگەڕێینەوە بۆ قورئان وفەرمووده وەکو خوای پەروەردگار فەرموویەتی:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) النساء (59).
کەفەرمانی ڕوونی خوای گەورەی تیایە لەکاتی نیزاع وڕاجیایی وخیلاف بگەڕێینەوە بۆ قورئان وفەرموودە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانمان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوە ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کەوا بڵێین: بێگومان نەخێر دەرکردنی بەپارە دروست نیە.
ئەویش لەبەر بوونی بەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە کەفەرموویەتی:
 عَنْ ابنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: «وَطُعمَةً لِلمَسَاكِينِ».
أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.
واتە: خواردنێکە بۆ هەژاران.
موسوڵمانی ژیر گەر بڕوانینە فەرموودەکە دەبینین زۆر ڕوونە کەفەرموویەتی «خواردنێکە بۆ هەژاران» «خواردنە» تەنانەت وشەی خواردنیشی بەکار هێناوە دەی کەواتە تۆی موسوڵمان شوێنی کێ دەکەویت؟
 لەدوو حاڵەت بەدەر نی یە:
۱- پێغەمبەری خوا ﷺ کەفەرموویەتی دەبێ بەخواردن دەری بکەیت.
یان
۲- فڵان وفڵان کەدەڵێن بەپارە.
بێگوومان موسوڵمانی ڕاستەقینە شوێن فەرمانی پێغەمبەری خوا دەکەوێت ﷺ.

خۆ گەر بەقسەی پێغەمبەری خوات کرد ﷺ وزەکاتی سەرفترەت بەخواردن دەرکرد:
ئەوا تۆ لەخۆشەویستانی خوای گەورەی جل جلالە.
وەک فەرموویەتی:
[قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ]
 سورة: (آل عمران : ۳۱).
واتە: ئەی محمد ﷺ پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێ ئەوا شوێنی من بکەون.

لەدەرئەنجامدا:
۱ - خودا خۆشتانی ئەوێت.
۲ - لەتاوانەکانیشتان خۆش دەبێت.
بێ گومان خودا زۆر لێخۆش بوو میهرەبانە.

ئێستاش ئاشناتان دەکەین بەوتەی زانایان لەم بارەیەوە:

وترا بە ئیمامی ئەحمەد: هەندێک کەس دەڵێن: فڵان کەس بەپارە زەکاتی سەرفترەی دەرکردووە؟
ئیمامی ئەحمەدیش فەرمووی: واز لە فەرمودەی پێغەمبەری خوا ﷺ دێنن دەڵێن فڵان وای وت !!!
ئیمامی عبدالله ى كوڕی عمر رضي الله عنهما فەرمویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ زەکاتی سەرفترەی فەرز کردووە، وە خوای گەورەش دەفەرموێت: گوێڕایەڵی خوا و پەیامبەرەکەی بکەن، ئەو کەسانە سوننەت ڕەت دەکەنەوە بە وتەی فڵان وفڵان!.

وقيل للإمام أحمد: قومٌ يقولون: فلان كان يأخذ بالقيمة ؟ فقال: يَدَعونَ قول رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ويقولون قال فلان !!! قال ابن عمر: ((فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر …)) وقال تعالـى: [وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ] وهؤلاء يردُّون السنن بقال فلان قال فلان !!!
سەرچاوە: [المغني: (2 / 661].

ئیمامی مالك رحمه الله  فەرمویەتی:
(لا يُعطي غير الطعام).
واتە: جگە لە خواردن نابێت هیچ شتێکی تر ببەخشرێت. -واتە بە پارە نابێت-
سەرچاوە: [المدونة: (1 / 358).

وە ئیمامی شافعی رحمه الله فەرمویەتی: (لاتجزئ القيمة [اي:في زكاة الفطر] ).
واتە: بەپارە زەکاتی سەرفترە دەرناچێت.
سەرچاوە: المجموع(6/110)، وانظر الٲم(2/72).

قاضی عیاض فەرمویەتی:
(ولم يجز عامة العلماء إخراج القيمة في ذلك).
واتە: کۆمەڵەی زانایان بەدروستی نازانن زەکاتی سەرفترە بەپارە دەربکرێت.
سەرچاوە: إكمال المعلم بفوائد مسلم (3/482).

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی:
(ولم يجز عامة الفقهاء اخراج القيمة).
واتە:  کۆمەڵەی زانایان وفەقیهەکان رێگەیان نەداوە پارە لەبری خواردن بدرێت لەزەکاتی سەرفترە.
سەرچاوە: شرح مسلم(7/60).

 وە فەرموویەتی: لەلای ئێمەی شافعی مەزهەب زەکاتی سەرفترە بەپارە دروست نیە.
سەرچاوە: کتاب المجموع : ٦ / ١٢٣ - ١٢٤.

شەیخی ئیسلام ابن تەیمیە بەڕەحمەت بێ کاتێك باسی زەکاتی سەرفترە ئەکات فەرموویەتی:
(لهذا ٲوجبها الله طعاما كما ٲوجب الكفارة طعاما).
لەبەر ئەوە خودا خواردنی واجب کردووە -بۆ سەرفترە- هەروەك چۆن خواردنی واجب کردوە بۆ کەفارەت.
سەرچاوە: [الفتاوی (۷۳/۲٥)].
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
ئیمامی ئیبن حەزمی ئەندەلوسی بەڕەحمەت بێت دەربارەی زەکاتی سەرفترە فەرموویەتی:
(ولا یجزيء ٳخراج بعض الصاع شعيرا وبعضه تمرا ولا تجزيء قيمة ٲصلا لٲن كل ذلك غير ما فرضه رسول الله ﷺ).

واتە: سەرفترە دەرناچێت بەهەندێ لە جۆ و هەندێ لەخورما وەئەصڵەن بەپارە هەر دەرناچێت لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانە جگە لەوشتەن کەوا پێغەمبەری خوا ﷺ
فەڕزی کردوە -کەخواردنە-.

سەرچاوە: المحلی (۳۷۱٦) في زكاة الفطر (مسٲلة ۷۰۸).

هەروەها پرسیارەکرێت لەشێخ ابن باز بەڕەحمەت بێت موفتی پێشووی شاری سعودیە، حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە بەپارە چیە؟
لەوەڵامدا فەرمووی:
(لا يجوز ولا يجزئ إخراج زكاة الفطر نقودا لكونه مخالفا للأدلة الشرعية).

واتە: دروست نیە، و دەرناچێت زەکاتی سەرفترە بەپارە لەبەرئەوەی پێچەوانەی بەڵگە شەرعیەکانە.
سەرچاوە: مجموع(14/211).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
«ئەو کەسانەی ئەڵێن دەرکردنی سەرفترە بەپارە باشترە لەخواردن لەدوو ڕوانگەوە هەڵەن..!»

🔻ئیمامی «ئەلبانی» بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت:🔻

«ﺣﻴﻨﻤﺎ ﻳﺄﺗﻲ ﺇﻧﺴﺎﻥ ﻭﻳﻘﻮﻝ: ﻻ !! ﻧﺨﺮﺝ ﺍﻟﻘﻴﻤﺔ ﻫﺬﺍ ﺃﻧﻔﻊ ﻟﻠﻔﻘﻴﺮ ﻫﺬﺍ ﻳﺨﻄﺊ ﻣﺮﺗﻴﻦ:

ﺍﻟﻤﺮﺓ ﺍﻷﻭﻟﻰ: ﺃﻧﻪ ﺧﺎﻟﻒ ﺍﻟﻨﺺ، ﻭﺍﻟﻘﻀﻴﺔ ﺗﻌﺒُّﺪﻳﺔ، ﻫﺬﺍ ﺃﻗﻞ ﻣﺎ ﻳﻘﺎﻝ.

ﻟﻜﻦ اﻟﻨﺎﺣﻴﺔ ﺍﻟﺜﺎﻧﻴﺔ ﺧﻄﻴﺮﺓ ﺟﺪﺍً؛ ﻷﻧﻬﺎ ﺗﻌﻨﻲ ﺃﻥ ﺍﻟﺸﺎﺭِﻉ ﺍﻟﺤﻜﻴﻢ - ﺃﻻ ﻭﻫﻮ ﺭﺏ ﺍﻟﻌﺎﻟﻤﻴﻦ -

ﺣﻴﻨﻤﺎ ﺃﻭﺣﻰ ﺇﻟﻰ ﻧﺒﻴﻪ ﺍﻟﻜﺮﻳﻢ ﺃﻥ ﻳﻔﺮﺽ ﻋﻠﻰ ﺍﻷﻣﺔ ﺇﻃﻌﺎﻡ ﺻﺎﻉ ﻣﻦ ﻫﺬﻩ ﺍﻷﻃﻌﻤﺔ ﻟﻢ ﻳﻜﻦ ﻳﻌﺮﻑ ﻣﺼﻠﺤﺔ ﺍﻟﻔﻘﺮﺍﺀ ﻭﺍﻟﻤﺴﺎﻛﻴﻦ ﻛﻤﺎ ﻋﺮﻓﻬﺎ ﻫﺆﻻﺀ ﺍﻟﺬﻳﻦ ﻳﺰﻋﻤﻮﻥ ﺑﺄﻥ ﺇﺧﺮﺍﺝ ﺍﻟﻘﻴﻤﺔ ﺃﻓﻀﻞ».

واتە:
کاتێك کەسێك یەت وئەڵێت: نا!! سەرفترە بەپارە دەربکەین چاکترێکە بۆ فەقیر..

ئەم قسەیە دووجار هەڵەیە:

جاری یەکەم: لەبەر ئەوەی پێچەوانەی دەقی فەرموودەیە، وبابەتەکەش پەرستشە -چۆن فەرمانت پێ کراوە پێویستە وا پەرستش بکەیت تیایدا- ئەمە کەمترین شتە بوترێت.

بەڵام لەڕوانگەی دوەمەوە مەترسیدارە زۆر، لەبەر ئەوەی مانای وایە کەوا شەرعدانەری حەکیم کەپەروەردگاری جیهانیانە کاتێك وەحی ناردووە بۆ پێغەمبەرە بەڕێزەکەی -صلی الله علیە وسلم- کەفەڕزی بکات لەسەر ئووممەتەکەی دەرکردنی صاعێك لەم خواردنانە مەسڵەحەتی فەقیرو هەژاری نەزانیوە وەك ئەوکەسانەی واگومانەبەن دەرکردنی بەپارە چاکترێك بێت».

سەرچاوە:
[ﺳﻠﺴﻠﺔ ﺍﻟﻬﺪﻯ ﻭﺍﻟﻨﻮﺭ/ ﺷﺮﻳﻂ: ٢٧٤ د ١٨ ثا ١٢)].

༺═─────────────═༻

کەناڵێك بۆ:
«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
لەتیلیگرام.
https://www.tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/4181
2024/06/01 03:18:30
Back to Top
HTML Embed Code: