Telegram Web Link
دڵێک کاری موحیبەت بێ
بەبێ ڕەنج و بەڵا نابێ
گوڵێک مەعشوقی بولبول بێ
بەبێ درکی جەفا نابێ

#حافزی_شیرازی
دوور نییە قووتدانەوەی قسەکان ڕۆژێک بمانخنکێنێت.

#NoVa
لەم شارە دەنگە دەنگ زۆرە، قسە کەمە.

#NoVa
هەمیشە ئەکرێ کۆتایی پێ بهێنرێت،
بەڵام هەندێ کات دووبارە ناتوانین دەست پێ بکەینەوە
با ئاگامان لە یەکتر بێ
لە شوێنێک بە دواوە ئیتر گەورە نابین پیر ئەبین
لە شوێنێک ئیتر هیلاک نابین
واز ئەهێنین لە شوێنێک بەدواوە
ئیتر دووبارە نین.

#NoVa
مەبەرەوە بە هاوڕێم،
گەر لەو بەری شەقامێکەوە منت بینی سڵاوم لێ مەکە.
بڕۆ بە ڕێگای خۆتدا، بڵێ نایناسم، من باکم نیە، لێت زوویر نابم بەڵام خۆشەویستی مەکە بە چاکە.

من چاکەت لەگەڵ ناکەم…
من خۆشمدەوێیت.


#NoVa
هیوادارم ڕۆژێک بوێری ئەوەت هەبێت لە هەموو ئەو شتانە هەڵبێیت کە دڵتەنگت دەکات.

#NoVa
زۆر بیر مەکەرەوە
تەنها ئەوە بکە کە دڵخۆشت ئەکات.

#NoVa
لە ڕوخساری کەسەکان بڕوانن، ئەوەی ڕەنجی زیاترە پێکەنینەکەشی جوانترە.

دۆستۆیڤسکی

#NoVa
لە هەندێ شوێنی ژیان
بۆ ئەوەی بە جوانی بمێنیتەوە پێویستە وون بیت.

#NoVa
کەمتر متمانە بکە تا ڕۆژێک ناچار نەبیت بە کەسێک بڵێی: ئەوەم لێ چاوەڕێ نەدەکردی.!

#NoVa
وەک ئەو سەگانەی نیوە شەوان ئازاری خۆیانیان بیر دەکەوێتەوە و پەنایەک نادۆزنەوە
ژانی خۆمم بیرکەوتووەتەوە و
بەم تاریکە شەوەی هاوینە نازانم لەکوێدا بقیژێنم.

‏⠀ بەشدار سامی

#NoVa
ئیتر ھیچ شتیك وەك جاران نییە، منیش ھەروەھا .

#NoVa
پشت لە عالەم ڕوو لە تۆ
دێم و دێم و دێم و دێم.


#NoVa
ئیمە باڵندە بریندارەکانمان خۆشویست کە چاک بونەوە فڕین.

#NoVa
لەو ژیانە بژی کە پێت وایە قابیلتە
بە هەموو باروودۆخێک ڕازی مەبە.

#NoVa
جوانتر لە هەر بوونێکی دونیا
هەبوونی تۆیە🤍

#NoVa
2024/06/10 04:00:17
Back to Top
HTML Embed Code: