Telegram Web Link
مامۆستایەکەی ئافرەت نامەیەکی نووسی دەبێت بە ئاوی ئاڵتون بنوسرێتەوە، دەڵێت:

* ھاوسەری خۆشەویستم ...
* برای خۆشەویستم .
* کوڕی خۆشەویستم: ..

کاتێک لە ماڵ دەچنە دەرەوە دوو جۆر ئافرەت دەبینن.

- جۆری یەکەم:
ئافرەتێک ھەمان پەتا ونەخۆشی (زوڵیخا)ی ژنی عەزیزی میسری
گرتووە ... خۆی جوان وڕازاوەو وبۆن خۆش کردوە، کە بە زمانی
حاڵی دەڵێت: ئەوە من و وەرە (ھیت لک)

- جۆری دووەم:
ئافرەتێک خۆی داپۆشیوە وباڵاپۆشە بەڵام ژیان وگوزەران وای
لێکردوە بۆ پێویستیەکانی بچێتە دەرەوە، کە بە زمانی حاڵی دەڵێت:
تا ئەوانە دەڕۆن وچۆڵ دەبێت وباوکمان پیرو بەساڵاچووە " حتى
يصدر الرعاء و أبونا شيخ كبير "

* لەگەڵ جۆری یەکەم ( وەک یوسف ( سەلامی خوای لێبێت) ئاسا ھەڵسوکەوت بکە
وچاوت بپارێزەو بڵێ: " معاذ الله "

* ولەگەڵ جۆری دووەم ( وەک موسا (سەلامی خوای لێبێت) ئاسا ھەڵسوکەوت بکە
وبەڕێزەوە ھاوکاری ویارمەتی بدە، وبڕۆ بە دەم کارو پێویستی
خۆتەوە " فسقى لهما ثم تولى الى الظل ")

* داوێن پاکی یوسف ( سەلامی خوای لێبێت) ھۆکارێک بوو بۆ بوونی بە عەزیزی میسر.
* وە پیاوەتی موسا (سەلامی خوای لێبێت) ھۆکارێک بوو خوای گەورە ئافرەتێکی
ساڵیحەی بەنسیب ببێت وشوێن وجێگای دەستبکەوێت.

* پۆشاک و جل وبەرگی ئافرەت ئاماژەیە بۆ پەروەردەی باوک،
وغییرەی برای، وپیاوەتی مێردی، ودڵسۆزی وچاودێری دایکی، وبۆیە
ئەمە وتراوە تا چ ئەندازەیەک چاودێری خوای گەورە لە دڵ
ودەروونی ئافرەتەکەدایە.

- بۆیە بە خاتوو مەریم وترا : يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوءٍ وَمَا
كَانَت أُمُّكِ بَغِيًّا.
بە براو باوک ودایکی بانگیان دەکردو خستیانە بەر چاوی.
ئەگەر ئەوانە ساڵیح وچاک بن ھۆکارە بۆ ساڵیح وچاک بوونی ئەو.

- یەکێک لە کچەکان دەڵێت: کاتێک کچێک دەبینم خۆی ڕازاندنەوەی
لەسنور دەرچووە سەیری دایکی دەکەم وئەم ئایەتەی خوای گەورەم
دێتەوە یادم: [وقِفوهم إنهم مسؤولون]

- بۆیە شەرم وحەیا وداوێن پاکیم دەوێت لە پێناوە ئەوەی دایکم
لێپرسینەوەی لێنەکرێت!!

تێکڕای ئەو شتانەی خوای گەورە لە ژیانی دونیا حەرامی کردوە لە بەھەشتدا حەڵاڵە جگە لە (خۆرووت کردن) خوای گەورە لە دونیا و لە دواڕۆژدا حەرامەی کردووە، بەڵکو لە نیعمەتەکان ئەوەیە زیاتر داپۆشراو بێت (إن لك ألا تجوع فيها وﻻ تعرى )

#قناة_داعیة_مسلمة
ئامۆژگارێکی زێڕین
هەرگیز بیرت لەوە کردوەتەوە دەبێت یەکەم شەو لێرە حاڵت چۆن بێت ؟!

- تاریکی شەو
- تاریکی و ترسناکی ناو قەبر
- تەنیای ناو قەبر
- دڵتەنگی و غەریبی ناو قەبر
- گۆڕەوشار و گوشینی قەبر
- منکر و نکیر
- پرسیاری ناو قەبر

دواتر هاوار بە حاڵمان ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانمان بۆ نەدرێتەوە بۆ قەبرێکی پڕ لە ئاگر و ماری پشت ئەستوور .

لێرە نە خزم و کەس و نە دەسەڵات و نە پارە و سامان و نە جوانی هیچ سوودت پێناگەینن، تەنها شتێك سوودت پێبگەینێت لەناو ئەم قەبرەدا عەقیدە و بیروباوەڕێکی پاك و کردەوەی چاکەیە لە گەڵیدا، بۆیە با هەتا ڕۆح لە جەستەمان ماوە هەوڵی پاکردنەوەی عەقیدەمان و کردەوەی چاکە بدەین تا لێرە پەشیمانیەکی بێ سوود دامان نەگرێت .
‌                 
             خوشبەختی
     لەسەر سێ پایە وەستاوە :
      لە بیرڪردنی ڕابردوو
      ڕازی بوون بە ئێستات
      هیوابوون بە دواڕۆژ . . .


‌‌
ئەدەب، کەمی زانست دەشارێتەوە.
بەڵام زۆری زانست، کەمی ئەدەب ناشارێتەوە .

مامۆستا علي خان
لە پشووی ئەم هاوینــەدا،
منداڵەکـانتان بسپێرن بە مامۆستایانی قورئــان،
چونـکە ئەنتەرنێـت ڕەحم بە کەس ناکات و
کۆڵانیش منداڵت بۆ پەروەردە نـاکات...🤍

ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیـاد فەهمی
سوفیانی ثەوری دەڵێت:

٭ دەستبگرە بە کەم قسەکردن و بێدەنگی، دەبیتە خاوەنی وەرع،
٭ سورمەبە لەسەر دونیا پارێزراو دەبی،
٭ هەرگیز تانەدەر مەبە ڕزگار دەبی لە زمانی خەڵکی،
٭ هەرگیز حەسوود مەبە تێگەیشتنت خێرا دەبێت و لە شتەکان دەگەیت.

أخرجە أبو نعیم في الحلیة(٨٢/٧)
خێری روونەدانی ئـەبینی ئەوشتەی پربه  دل دوعات بـو کـرد و لـه کوتایش بوت نـەبوو،زورجـار نـەگـەیشتن بـەوەی نـەگـەشتوی دڵنیابە نــیعمەتە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللهم ارحمنا برحمتك یا ذا الجلال والٳِكرام 💦
#قناة_داعیة_مسلمة. 📚
شێخ صاڵح عصیمی ـ خوای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ناخەکان وەکو دەفر وان،  هەموو دەفرێکیش ئەوە لێدەڕژێت کە تێیدایە، جا ئەگەر بتەوێت ناخی باش بناسیت یان خراپەکەی؛  تەماشای ئەوە بکە کە لێی دێتە دەرەوە، چونکە ئەو دڵۆپەی لێی دێتە دەر لەهەنێک لەوشتانەیە کە لەناوەوەیە، لەبەرئەوە هەر کەسێک خوای گەورە ئەو چاو ڕۆشنیەی پێبەخشی و ڕاستی کەسەکانی بۆ دەردەکەوێت و باشەکان لە خراپەکان جیادەکاتەوەو دەیناسێت .

22/ مایو / 2024
#قناة_داعیة_مسلمة. 📚
یاڕب ڕەحم کەی بەئەهلی غەزە لەدوعاکانتان بێبەشیان مەکەن



رحماك یاڕب رحماك🩸
کەناڵی ڕێنما
کەناڵێکە دانراوە ڕێنمایی شەرعی پێویست بڵاو دەکاتەوە بۆ حاجیانی ماڵی خوا لە شاری مەکە.

https://www.tg-me.com/renma1445

تکایە بڵاوی بکەنەوە و بینێرین بۆ هەر کەسێک ڕۆیشتووە بۆ حەج، چونکە پێویستی پێدەبێت.
ئەو پیاوانە چەند مەزن و شکۆدارن کە ژن و مناڵه‌كانیان لەژێر سێبەریان هەست بەئارامی و سوکنایی ئەکەن.
🕯لە فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێت پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم دەفەرمووێ ((ئەوشەوەی کەشەوڕەویم پێکرا بەلای خەڵکانێکدا تێپەڕ بووم کەوا لێوەکانیان بەشتێکی هەڵکەنەر هەڵدەکەندرا بەئاگر ،وتم ئەوانە کێن ⚠️؟ وتیان ئەوانە وتاردەرەکانی ئومەتی تۆن لەئەهلی دونیا،ئەوانە فەرمانی چاکەیان بەخەڵکی دەکرد و نەفسی خۆیان لەبیردەکرد ، ئەقڵیان نیە بیربکەنەوە؟؟)).



📚لەشەرحی کتێبی الداءوالدواء م.علی خان.
🟨پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم  بەجبریلی فەرموو((نابینم میکائیل پێبکەنێ هەرگیز ؟ جبریل فەرمووی :-پێنەکەنیوە لەوەتەی ئاگر دروستکراوە)).


📚لەشەرحی کتێبی الداء والدواء م.علی خان.
🔻🔻🔻🔻🔻👇👇👇👇


💡وەکو هاتوە لەسەحیحەین لەفەرموودەی ئوسامەی کوڕی زەید ، دەڵێت گوێم لەپێغەمبەری خوابوو صل اللە علیە وسلم فەرمووی((لەڕۆژی قیامەت پیاوێک دەهێنرێت دەخرێتە ئاگرەوە ، ڕیخۆڵەکانی لەدەمیەوە دێنە دەرەوە دەسوڕێتەوە لەناوئاگردا وەکو چۆن کەرێک دەسوڕێتەوە بەدەوری ئاشەکەی،ئەهلی ئاگر لە دەوری کۆئەبنەوە پێی دەڵێن ، ئەی فلان چیت بەسەرهاتوە ئەی تۆ فەرمانی چاکەت بەئێمە نەئەکرد و ڕێگری خراپەت لێ ئەکردین؟؟دەڵێت فەرمانم بەئێوە دەکرد  خۆم نەمدەکرد و ڕێگریم لەئێوە دەکرد وخۆم  ئەنجامم دەدا )).



🔰فەبۆیە خەطیب و  داعی و عالم ئەوەی کەوا خۆی کردووەبەدەم سپی  و چاوساغی خەڵکی ئەوە ئەرکی قورس و گەورەیە ئەبێ هەمووکەسێ خۆی هەڵنەقورتێنێ و بڵێ خوتبەئەدەم و محازەرە بدات.



📚لەشەرحی کتێبی الداءوالدواء م.علی خان.
لە سونتەکانی هەینی
خۆشۆردن
دوعاکردن
زور سەڵاواتدان
سیواک کردن
زوو رۆیشتن بو مزگەوت
خویندنی سورەتی الکهف
خۆ بۆن خوشکردن
لەبەر کردنی جلی جوان

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەرلەمناڵیەوە ئامانجەکەی خۆی بەدیهێنا ماشاء الله ماشاء الله💐

#قناة_داعیة_مسلمة.
کەم قسە بکە
پێگەت گەورە دەبێت ..
قسەیە خۆشت پێ بڵێم ؟؟







خوا بەو گەورەییەوە تۆی خۆشدەوێت ...
2024/05/31 20:45:47
Back to Top
HTML Embed Code: