This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
إِنَّ‌ ‌رَبِّى‌‌ لَسَمِيعُ‌ ‌ٱلدُّعَآءِ‌
#خیانەت
خیانەت ئەو دەردە کوشندەییەی زۆر بەی خێزانەکانی لێک کرد
مناڵی زۆری هەتیوکرد مناڵی جوان جوانی بێنازی دایک کرد، دەی پیاوی بەڕێز کەمێک هەست و سۆز و بەزەیت هەبێت شەرم بتگرێت، چۆن دەستت دەچێت خیانەت لە هاوسەری بەڕێزت بکەی
چۆن دەستت دەچێ ئازاری منداڵەکەت بدەیت بە خیانەت کردنت لە دایکی، دەی پیاوی بەڕێز بەهۆش خۆت وەرەوانێ
ئەزانیت بەخیانەت کردنت لە هاوسەرەکەت چ قەتڵێکی گەورە ئەکەیت، هاوسەرەکەت مناڵە جوانەکانت دایکی هاوسەرەکەت هتد..
ماڵ لە هەموو ئەمانە تێک ئەدەیت دڵ خۆشیان لێ هەڵدەگری لە پێناو ویستێکی خۆت،
لە خوا بترسە دەست بەرداری ئەم پیوەندییە بە،
بە خێزانت بڵێ خۆشم دەوێیت قەت قەت ئامدەنیم بەجێت بهێلم..
#ژنو_مێردی_بەختەوەر
گەرمکردنی ماڵ بە گەرمای موحیبەت
دەتوانێ هەزاران ساردو سڕی و سەختی لە خێزاندا تێپەڕێنێت.


‏لەو ماڵەی کە ژن ومێرد یەکتریان خۆشناوێت ، منداڵەکانیان ناتوانن گەورە بن!
لەوانەیە باڵا بگرن ، بەڵام پەڕ و باڵ ناگرن!

#خێزان
واز لە جوانی ڕوخسار بێنن
جوانی دڵەڪان بدۆزنەوە ، ئەم
سەردەمە چاو زوو تێـردەبێت
بەڵام "دڵ” هەمیشە
موحتاجی موحیبەتە . .

ڕەحــــــمەتی خواتان لێبێ زارتان شیرین بکـەنەوە بە صلاوات.......

اللَّهُمَّ صَلِّی عَلی نَبِیِّنَا مُحَمَّد وَعَلی آلە وَصَحبِە وَسَلّم..
شێخ عبدالسلام شوەیعر ـ خوای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ئەگەر ناتوانیت هەموو زانست بەدەست بهێنیت، ئەوا هەندێکی بەدەستبهێنە، مەئمون- ڕەحمەتی خوای لێ بێت - فەرموویەتی: مرۆڤەکان لە نێوان دوو کەسدان؛ یان هەیانە داوای علم ومەعریفە دەکات یان هەیانە ڕازیبووە بە نەزانی،  کەواتە بەدوای زانستدا بگەڕێ ئەگەر چی کەمیش بێت،  بائەوە نەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگاو شەقامی علمت لێ دووربکاتەوە، چونکە هەرکەسێک سەرەتای ڕێگاکە بگرێتەبەر نزیکە لەوەی بگاتە ئامانجەکەی.


📚فوائد من محاضرات (معوقات طلب العلم
https://www.tg-me.com/miratepexemberan
مرۆڤ بەزیندووی پێویستی
بە موحیبەتە و بە مردوویش
پێویستی بە فاتیحایە !
بەڵام ئێمە فاتیحا بۆ زیندووەڪان
ئەخوێنین و موحیبەت و چەپڪە
گوڵ بۆ مردووەڪان ئەبەین
و شیوەنیان بۆ ئەڪەین ...

[ ئایە تەوقەکردنی ئافرەت و پیاو جائیزە کە نامەحرەمی یەکتر بن؟ ]

عن معقل بن يسار أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له .

واتا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەری بە دەرزی ئاسن کون بکرێت چاکترە بۆی لەوەی دەستی بەر ئافرەتێک بکەوێت کە بۆی حەڵاڵ نییە!

[ رواه الطبراني والبيهقي] 📚

#سوودێک : پەنا بە خوا ،بەڕاستی هەڕەشەیەکی توندە بۆ ئەو کەسانەی ئەو کارەیان بەلاوە ئاساییە!بە تایبەت کە لەناو خزمان دەڵێن مەبەستمان پاکە و هیچ نییە !کەس لە پێغەمبەری خوا ﷺ پاکتر و لەخواترس نەبووە و نابێتیش دەیفەرموو من تەوقە لەگەڵ ئافرەت ناکەم!بۆیە حەرامە ئەم کارە با لە خوا بترسین ✍️
خـودایە ئـاسانی بـکە ،گـەر تۆ ئاسانی نەکەیت تێـناپـەرێت...

#قناة_داعیة_مسلمة
ڕێنمایی بۆ خاتونەکان..

☂️هەرگیز پێشبڕکێ، لەگەڵ مێردەکەت مەکە، تۆ ژنیت و ئەو پیاوە ،بوونت وەک ژن هیچ نەنگی وناشرینی وکەمکردنەوە نییە بۆ تۆ...

☂️هەرگیز مەهێڵە مێردەکەت بەبێ نانخواردن بڕواتە دەرەوە،وە ئەو خواردنە بزانە کەمێردەکەت حەزی پێیەتی بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک ودووجار بۆی لێبنێ،ئەگەر خەرجیەکانتان بەشی کرد

☂️هەرگیز،بەبێ ئیزنی مێردت ،بۆ مەودایەکی دوورو درێژ مێرد جێمەهێڵە ..

☂️هەرگیز بیرت نەچێت ،کە ژن یارمەتی دەری مێردیەتی،ڕاوێژکاری ئەو بە ،نەک ڕەخنەگری بیت..

☂️کاتێک مێردت لەکار گەڕایەوە ،زەردەخەنەی بۆبکەو بەخێرهاتنەوەی بکە، ئەگەریش کرا لەباوەشی بگرە..

☂️ژووری نوستن هەمیشە ،با پاک وخاوێن بێت،مەهێڵە جلەکانت لەسەر سیستەمەکە بەهەڵڕژاوی بمێنێتەوە،چونکە زۆرینەی پیاوان ڕەقیان لەوەیە..

☂️کاتێک مێردەکەت توڕەیە، واز لەقسەکردن بهێنە،خێرا ببیستەو بەهێواشی قسەبکە،وەکاتێک زانیت کەهەڵەیت خێرابە ،لە داوای لێبوردنکردن..

☂️پیاوان وەک مناڵ وان ،کەواتە وەک دایکی بە،وەکاتێکیش خودا مناڵێکی پێبەخشیت ،تەنیا گرنگی بەمناڵەکەت مەدە و مێردەکەت ئیهمال مەکە..

☂️هەمیشە ئەو شتانە بکە ،کەوەک هاوسەردەیکات ،نەک وەک خوشک و هاوڕێی،چونکە تۆ ژنی ئەویت نەک وەک کەسی تر..

☂️شتی باش، لەدایکت فێربە پرسیار وهەوڵپرسینی لەکەسوکاری بکە ،هەروەک چۆن لەکەسوکارەکەی خۆت دەپرسیتەوە...

☂️هەروەها باش بزانە خاتوون ژیر..
هیچ مێردێک بێ کەموکوڕی نییە،بۆیە هەرگیز مێردەکەت و ماڵەکەت بەراود مەکە ،بە مێرد و ماڵی ژنێکی تر..

#خێزان
هێشتا دڵت پەلەیەتی و چاوت
لەڕێیەو مێشڪت مەشغوڵە

بە داوایەڪەوە ڪە لەخوات ویستووە و
جارێ نەهاتۆتەدی و بێ ئومێد نەبوویتە 
ئەوا تۆ لە حاڵەتی جوانترین پەرستشای
ئەویش بریتیە لە گومانیباشی بەخودا !
هێشتا تۆ شتێڪت هەیەو لە خودا
لەپێشتر شك نابەی بۆ درڪاندنی
ڕازی دڵت و لەخودا بەتواناترت نیە
داوای لێبڪەیت
ئەوا مژدەت لێبێت تۆ زۆر نزیڪی
هێشتا خودا نەیداویتە دەستی خۆت .

#قناة_داعیة_مسلمة
Forwarded from 🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹 (🌹 داعیـة مسلمــة🌹)
🍁🍃🍁
📩حوکمـی دەستخسـتنە سـەر قورئـان لەکاتی سوێـند خواردنـدا ...

شێخ _ابـن بـاز _دەفەرموێت :سوێـند خواردن بە موصحەف ئەصڵی نیە ، هیچ پێویست ناکات کە سوێند لەسەر موصحەف بخۆی : ئەگەر بڵێت والله ئەو کارە ناکەم ،کافییە و بەسیەتی ،، وە هیچ پێویست ناکات کە موصحەف بێنێت ، وە هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر دروستێتی ئەو کارە...📚فتاوی نور علی الدرب.

زانایانی لێژنە :کافییە کە مرۆڤ سوێند بەخوا بخوات ،بەبێ ئەوەی دەستی بخاتە سەر قورئانەکە.
📚فتاوی اللجنە 7699.

شێخ صالح الفوزان فەرمویەتی : دەست خستنە سەر موصحەف و سوێند خواردن ئەسڵی نیە ، وە بەڵکو ئەوە ئیشی خەڵکانی عەوام و نەزانەکانە .

👈وەبەهەمان شێوە جائیز نیە کە موسڵمـان لەکاتی سوێند خواردندا دەست بخاتە سەر تەورات و ئینجیل ،، لەبەر ئەوەی ئەو کۆپییە گۆڕاوە ،، تەورات و ئینجیلە ئەسڵەکە نیە کە دابەزیبون بۆ موسی و عیسی علیهما السلام ،، وە لەبەرئەوەی ئەوە شەریعەتەی کە بۆ پێغەمبەر محمد(صلی الله علیە وسلم) نێردراوە ،هەموو شەریعەتەکانی پێش خۆی نەسخ کردوە ..

💦🌸💦
وەرگێـڕانی :🌸داعیـە مسلمــە🌸
📲#قناة_داعية_مسلمة 👇👇
https://www.tg-me.com/bangxwaz1995
Forwarded from 🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹 (کچی ئیسلام .)
🕊 بەداخەوە بۆ بیرکردنەوەی سەقەتی دایکەکان لە ماف و حەقی کچە ھەرزەکارە نازدارەکەی 🕊 👇👇👇👇👇

🌸 بەداخەوە بۆ ھەندێ دایک ئەوە سەرەتا ناوێکی شیاوو پڕ ماناو جوانی بۆ کچەکەی ھەڵنەبژاردووە ...ناوی سەیر سەیر ...
🌸 چۆن ناو لە منداڵەکەت دەنەیت و مانای ناوەکەی نازانی ‼️ناوێک لەوەیە چینی یاخود ڕووسی و ئەوروپی ...ھتد
تۆ بەس ماناکەی بزانە ئیدی کێشە نییە .
🌸 دواتر دەڵێ من کێشەم نییە کچەکەم گەورە بێ با بەدڵی خۆی شوو بکات مەبەستی ئەوەیە ئەگەر خۆشەویستی ناشەرعی بگرێ کێشە نییە ئەی ھاوار دونیا وەک جاران نەماوە دەبێ خۆی بیناسێ و دووسێ جار قسە بکەن ‼️‼️‼️
🌸 دەزانن دەڵێ چی دەڵێ زۆریشی لێ ناکەم سەرپۆش بکات با کەمێ ژیانی خۆش بەرێتە سەر بێ خەبەر لەوەی خۆش بەختی لە سفوریدا دەبینێ ئینجا دەڵێ با کە گەورە بوو خۆی قەناعەت بکا ‼️‼️‼️
🌸 کاتێکیشو زانی کار لە کار ترازاوە کچە دەڵێ بەخوا جوانی و ناسکییەکەی جارانم نەماوە دایکە گیان تازە ئەبەد سەرپۆشم لێ نایا بۆم ناکرێ .
🌸 دایکەی داماو خۆی بە خوا ناس دەزانێت ئەی ھاوار چیم بە خۆم کرد تازە لە دەستم دەرچوو .
🌸 ئینجا زاوای دەوێ زاواش دێ پانتۆڵەکەی دوو سەر دەچێ بەناو ئەژنۆکانیا قوڕی دونیا بەسەرم ئەی لەم پانتۆڵ دڕاوە ‼️‼️‼️
🌸 ئێ دڵی من ئەوە ئەنجامی بیرکردنەوە خراپەکانتە تۆ سەرەتا ڕێت بۆی خۆشکرد بۆیە ئامادەشبە بۆ ھەموو دوا ڕۆژێک ‼️‼️‼️

سوپاس بۆ خودا
ڪە وای ڪردووە هیچ
ڪەسێڪ داهاتووی خۆی نەزانێت
تاڪو هەمیشە هیوامان بە بوونی
سبەینیێڪی جوانتر هەبێ . . .
#قناة_داعیة_مسلمة
ئـــــافرەتی لەخواترس
هەر بەڕاست و حەقیقەت لەخواترس
لەڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی
لەوڕۆژەی کەناویان ناوە (ڕۆژێک لەتەمەنما)
دەرەکەوێ تەقوا و لەخواترسیەکەی .


🎀داعیــــە مسلمـــە🎀
بە دوعای چاک و داوای لێخۆشبوون کردن بۆ دایک و باوکت دەتوانی لەبەهەشتدا بیانگەیەنیتە پلەی هەرەبەرز
زانای پایەبەرز ـ موحەممەد سەعید ڕەسلان ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

با ئەوکەسانە لە خوا بترسن زمانیان بەرداوەتە ناموسی خەڵکی و گوێی پێنادەن .

#قناة_داعیة_مسلمة.
هۆکارەکانی ساردبوونەوە و لەبیرچوونەوەی قورئانی پیرۆز

١- ڕیاء و سەرسام بوون بەخود.
٢ -کارنەکردن بەوەی لەبەرت کردووە.
٣- نەبوونی ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گەورە.
٤ -ئەنجامدانی گوناهـ و تاوان ، بەتایبەت گوناهی خەڵوەت و پەنهانیەکان.
٥ -بەردەوام نەبوون و دەستنەگرتن بە لەبەرکراوەکەتەوە.
٦- فەرامۆش کردن و گرنگی نەدان مراجعەی ڕۆژان
٧- سەرقاڵبوون بە کارە ناپێویستەکانەوە و کات کوشتن پێیانەوە، ئەو کار و سەرقاڵیانەی کە لەقورئان دورت دەخاتەوە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
نـــــــزیک بوون لەخــوا
نزیـــک بوونە لەهەموو شتێــکی جوان
2024/05/09 01:48:07
Back to Top
HTML Embed Code: