من هیچ کات بەرگەی دووری تۆم نەگرتووە، ئێستاش کە نیت بەهەمان جۆر بەرگەی ناگرم بەلام لەگەڵی ڕاهاتووم، ئێستا ئازارەکانیشت جوانە و خۆشم دەوێت، دوای جیابوونەوە ویستم بێزارت بکەم بتگەڕێنمەوە بەلام شکستم هێنا، لە کۆتایدا مافی ژیانی خۆتم پێدا سەرەڕای ئەوەی عەشقت شتی زۆری لە ژیان فێر کردم، هێشتاش لە یادم نەکردوویت، هەموو ئەو ڕۆژانەم لە یادە پێکەوەبووین، یەکەم وێنە، یەکەم نامە... هتد هەموو ئەو ئازارانەم لە یادە لە نەبوونی تۆ چەشتم و بیرم کردی بەلام هیچیان ناگەن بەوەی رێگەمان جیابێتەوە لەدەست دانی تۆ شۆکێکی گەورە بوو لە ژیانی من هیچ ئاسای نەبوو بۆیە تا ئێستاش بە بۆشاییەکی گەورە ژیان دەگوزەرێنم، ماوەیەکی زۆرە لە نەبوونیت ئازار دەچێژم هێشتا ئەو خۆشەویستییە ماوە بۆت دەرببڕم، دەتوانم بلێم باشم بەلام هێشتا هەر لە بیر و خەیاڵی من دای..!!
تەنیایی دوای تۆ ،
تەنیای پێش تۆ نییە ،
دڵتەنگی دوای تۆ لە هی پێش تۆ ناچێت ،
پێش تۆ هەر شتەو جۆرێک و ،
هەر کێشەو چارەسەرێکی جیای هەبوو ،
ئیستا هەموو شت یەک شتەو ، هەموو چارە سەریکیش هەر تۆی!
هیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نییە ئینسانێک دەستت لێبەربدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستووە، بێ هیچ هۆیەک بێ بەهانەیەک. گەر خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێئەگەیت هەموو گوناهەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت ،ئەڵێیت بە جەهەنەم ئەوە سزای بەدیی و و نا جۆری خۆمە،بەڵام ئەی ئەگەر مرۆڤێکی باش بوویت ، ئەی ئەگەر بەڕاستی ئەو کەسەت خۆشویستبێت؟ئەو کات چی؟
ئەو کات ئازارەکە سەختترە ، چونکە هەستئەکەیت لە ڕیشەوە ،لە بنەوەڕا تۆ کەسێکی دەرکراویت و قەبوڵ نەکراویت ، هەست ئەکەیت ئەوی بەرامبەرت بەر لەوەی بە شایستەی هەڵسانگدنت بزانێت لە ژیانی خۆی دەریکردوویت ،ئەوە برینەکەت هەزار جار قوڵتر ئەکات.
دوێنێ نامەیەکم بۆت نووسیبو تێیدا باسم کردبوو کە چەند بیرت دەکەم
وە ژیان بێتۆ چەند تاریک و بێدەنگە تەنانەت هێزی ئەوەم نیە لەسەر جێگاکەشم هەڵبستم . بەڵام پێش ئەوەی بینێرم بیرم کەوتەوە کەوا
بێمن باشیت و لە ژیانی ئاسایت بەردەوامیت وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ هەروەها هەموو ئەو ساتە جوانانەشت لەبیر کردوە کەوا پێکەوە هەمان بوو .نامەکەم سڕیەوە و .....(.پاشان جگەرەکەم داگیرسان)💔!
-
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوای چەند ساڵێک لە جیابوونەوەمان بە ڕێکەوت لە مارکێتێکی ئەو گەڕەکەدا کە لێی دەژیم چاوم پێ کەوت ئەو بازاڕی دەکرد بۆ هەنێ شت ، لە تەنیشتی کچێکی بچووک هەبوو کە بە دایکە بانگی دەکرد تەمەنی نزیکەی پێنج ساڵ دەبوو پێموایە دایکی لە بیری کردووە کە من کێم پێم وایە من گەورەترین دۆڕاوم لێرە ، کچەکە بە عەجوولی ڕەفتاری دەکرد دایک ڕۆشت و لە نزیکم وەستا وتی مامە ئەو شیرینیانەم پێ بدە لێی نزیک بوومەوە و پێم دا و چرپاندم بە گوێیا وتم ئەگەر دایکت لێم خۆش بوایە ئێستا بە باوکە ناوت ئەبردم :)
2024/05/02 16:40:01
Back to Top
HTML Embed Code: