Telegram Web Link
هاوڕێیانی و خوێنەرانی هێژا چاپەمەنیی ڕێگا لە پێشانگای تاران بەشی مەجازییەکەی بەشدارە و دەتوانن لە ڕێگای ئەو لینکەی ژێرەوە کتێبەکانی چاپەمەنیی ڕێگا بە داشکانەوە بەدەست بێنن.

👇👇👇
https://book.icfi.ir/book?exhibitorId=3067&publisher-name=%D8%B1%DB%8C%DA%AF%D8%A7

کتێبەکانی من لەو پیشانگایەدا بریتین لە:

🔸شاماران
🔸کۆمەڵە چیرۆکی سیلڤێرستین
🔸خۆشەویستی
🔸هاوڕێی هەتاهەتایی
🔸گڕوگاڵ
🔸مشکی فڕۆکەوان
🔸پانتۆڵی پشیلە
🔸سترانگەمە

@Bookabarana
http://www.tg-me.com/regapub
http://regapub.com
Forwarded from عکس نگار
"گرووفاڵۆ"
نووسەر: جولیا دانێڵدسۆن
شێوەکار: ئەکسڵ شێفلر
وەرگێڕ: جەبار شافعی‌زادە
چاپەمەنی: ڕێگا

🔸هەموومان بەدرێژایی تەمەنمان لە ترس و دڵەڕاوکەیەکی مێژووییدا ژیانمان بردوەتە سەر. ترس لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە وامان لێدەکات هەتا بەپیری هیچ ئەزموونێکەوە نەڕۆین و یەکسەر خۆمان لە ژیانێکی بوێرانە بدزینەوە. وەها بارودۆخێک دەبێتە هۆی ئەوەی قۆناخەکانی ژیان یەک دوای یەک گەمژەئاسا تێپەڕێنین و لە ئاکامدا وەکوو مرۆڤێکی بێ‌دەسەڵات و هەژار لەو دنیایە بڕۆین.

🔸ئەو دۆخە بۆ منداڵان تایبەتمەندییەکی ئێجگار جیاوازی هەیە و گەر ئێمەی گەورەساڵان کە بە زۆر هۆکاری لۆژیکی و تەنانەت نالۆژیکییەوە، ئەرکی پەروەردەیانمان کەوتووەتە ئەستۆ، بەستێنێکیان بۆ پێک نەهێنین کە بەبێ هیچ ترس و گومان و دڵەڕاوکەیەکەوە ژیان بەگشتی ئەزموون بکەن، بەرەوڕووی خەسارێکی ئێجگار کوشندەیان دەکەین کە هیچ کات ناتوانین قەرەبووی بکەینەوە. زۆرینەی فەیلەسووفانی وەکوو ڕۆسۆ، لاک، دیۆیی و هەوەها تیۆرییە دەروونناسییەکانی گەورە دەروونناسانی وەک فرۆید، پیاژە، ڤیگۆتسکی، ئێریکسۆن وهتد ئەو گریمانەیە پشتڕاست دەکەنەوە.

🔸ئەدەبیی منداڵان یەک لەو دیاردە بەنرخانەیە کە دەتوانێت لەڕێگای شێعر و چیرۆک و... منداڵان بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ هەموو تۆم و ماکەکانی ژیاندا بەرەوڕوو بکاتەوە و بۆ پەروەردە کردنی کەسایەتییەکی بزێو و ژیانێکی بوێرانە، بەبێ هیچ ترس و دڵەڕاوکەیەک ڕایان بێنێت.

🔸گرووفاڵۆ چیرۆکێکی دەگمەن و ناوازایە کە ئەو ئەرکەی گرتوەتە ئەستۆ و هەردوو نووسەر و شێوەکاری لێهاتوو و شارەزای بە خولقاندنی کەسایەتییەکی خەیاڵاوی لەژێر ناوی گرووفاڵۆدا منداڵان دەخەنە بۆرانێکی پڕ لە تۆفەوە هەتا بەشێوازێکی بوێرانە خۆیان لەو تۆفانە کوشه‌ندەیه ڕزگار بکەن. گرووفاڵۆ بوونەوەرێکی ترسناکە کە هەموو کەس لێی دەترسن و هۆکاری سەرەکی ترسەکەیان ئەوەیە کە نایناسن و نازانن چۆن بوونەوەرێکە.

🔸نووسەر بەو پەڕی وشارییەوە ئەوە بە منداڵان فێردەکات کە ترس ڕیشەکەی لە نەزانین دایە و ئاگاداری و زانین نیوەی بوێرییە. بۆیە خوێنەر هان دەدات پێشوازی لە شتە نادیار و شاراوەکانی جیهان بکات و خۆی بۆ بەرەنگاری لەگەڵ هەر ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراودا ئامادە بکات.

🔸هیوادارم چاپەمەنیی ڕێگا وەکوو چاپەمەنییەکی پێشڕەوی ئەدەبیی منداڵانی کورد، لە زووترین کاتدا ئەو کتێبە بخاتە بەردەستی منداڵانی کوردستان. بەڵکوو لەڕێگای ئەدەبیی ڕاستەقینەی منداڵانەوە یەکەم هەنگاو بۆ پەروەردەکردنی بەرەیەکی بوێر و ئازا هەڵبگرێت.

👇👇👇
@Bookabarana
http://www.tg-me.com/regapub
http://regapub.com
Forwarded from اتچ بات
"ئەو منداڵانەی تا شاری زانست دەفڕن"

🔸مامۆستا سابری قوبادی چەن ڕۆژ لەمەو پێش بانگهێشتی کردم، هەتا بڕۆمە قوتابخانەی ئاوایی "ئەڵک" سەر بە شاری کامێران، بەڵکوو بۆ منداڵەکانی ئەو قوتابخانەیەی، بەڕێوەبەریی لە ئەستۆی خۆی دایە کارگەی شێعر و چیرۆک بخەمە ڕێ. ئەو لەو مامۆستایانەیە کە دڵی لای منداڵانە و، بناغەی ڕێوڕەسمیی ساڵوەگەڕی مامۆستای نەمر ئەدهەمی موزەفەری لە کامێران بنیات ناوە و، لەمێژە بە شێوەیەکی شکۆمەند بەڕێوەی دەبات.

🔸کە گەیشتمە حەوشی قوتابخانەکە، چەن منداڵی ئێسک سووک، وەک پۆلێ باڵندەی کۆچەری بە پیریمەوە هاتن و، بۆ پۆلەکەی خۆیان بردم. لەناکاو دەستیان کرد بە خوێندنەوەی شێعری شاماران، کە پێشتر لە کۆمەلە شێعری شاماراندا، لەلایان چاپەمەنیی پەپوولە چاپ و بڵاوم کردوەتەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە. هەستێکی خۆشە کە ببینیت شێعرێکت چوەتە دڵی منداڵانی وڵاتەکەتەوە و بە هەست و سۆزێکی تایبەتەوە دەیڵێنەوە. لانیکەم دەزانیت کە ژیانت بەفیڕۆ نەداوە و چرکەساتەکانی هەبوونت نەدۆڕاندووە.

🔸هانیان دەدەم چەن وشە بڵێن کە خۆشیان دەوێن هەتا لەسەر تەختەی پۆلەکە بینووسم. دواتر، بە هاودنگیی خۆیان چەن وشە هەڵدەبژێرین. پێکەوە چەن ڕستە بەو وشانە دەنووسن و لە کۆی ڕستەکان کورتە چیرۆکێک دەخولقێنین کە بۆ خۆیان نێوی "هاوڕێیەتیی ورچی خۆڵه‌مێشی و سپیکەڵە بەفرینە" ی بۆ هەڵدەبژێرن.

🔸لە چیرۆکەکەیاندا ورچی خۆڵەمێشی و سپیکەڵە بەفرینە، بە ماشێنێکی زەبەلاح، دەڕۆنە قوتابخانەیەکی سێحراوی و پێکەوە فێری خوێندن و نووسین دەبن. گەرچی پێش هەموو شتێک شەڕێکی قورسیان دەبێت و دواتر لە کاتی پشوودا بە خواردنی سێوێکی سوور لێک خۆش دەبن.

🔸ئەوەی پێم سەیرە ئەوەیە زۆرینەی وشەکانیان نێوی پاڵەوانەکانی تۆپێ پێی جیهان و، جۆرەکانی ماشێنی مۆدێڕنە، کە دیارە خەون و خولیای زۆرینەی منداڵەکانی ئێمەی داگیر کردووە. شتی سەیرتر ئەوەیە، گەرچی ئەوان لەدایکبوو و دانیشتووی گوندن، بەڵام ئاوڕێکی وا لە سرووشت نادەن، لە ژیانی لادێیی وەڕەزن  و یەکسەر لە بواری زەینییەوە لە شارێکی هەرە گەورەدا دەژین.

🔸وەها بارودۆخێکی ناحەز و تراژیک دەیسەلمێنێت کە نە بنەماڵە و نە سیستەمی پەروەردەی سەقەتی ئێمە، نەیتوانیوە منداڵی و شوناسی ئەوان بپارێزێت و، ڕۆژ دوای ڕۆژ لە شوناسی خۆیانی دوور خستەوەتەوە. هیوادارم ئەدەبیی منداڵان بتوانێت بەش بە حاڵی خۆی ئەو کەلێنە پڕ بکات و، تا ڕادەی پێویست پێش لە بەرەو پێش چوونی ئەو خەسار و نەهامەتییە بگرێت.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
"منداڵانی چیا"
جەبار شافعی زادە

🔸ئەمڕۆ لەگەڵ منداڵان و مامۆستایانی قوتابخانەی مامۆستای هەمیشە هەرمان، ئەدهەمی موزەفەری نەمر، بۆ گەشت و سەیرانی بەهاری، لە ئاوایی سەراوکام بووین. لەو سەیرانەدا چەن خاڵ بۆم جێی سەرنج بوون کە پێم خۆشە لێرەدا باسی بکەم.

🔸پێم سەیرە کە ئەو منداڵانەی لە نێو شاردا بایەخێکی ئەوتۆ بە ژینگە و ژینگەپارێزی نادەن، لێرەدا زۆرینەیان وەکوو ژینگەپارێزێکی پسپۆڕ و خاون ئەزموون، هەستیارانە ژینگەکەیان دەپاراست و کڕنۆشیان بۆ دار و گوڵ و گیا و چیا دەکرد.

🔸خاڵێکی تر هاوسۆزی منداڵانەکان لەهەمبەر یەکترە. هەستێکی خۆشە کە بەبێ ئەوەی ئێمەی گەورەساڵ ڕاستەوخۆ ئامۆژگارییان بکەین، بۆ خۆیان لەدەور یەکدا کۆ دەبنەوە و، کۆمەڵگەیەکی کاتی دەخولقێنن و یاسا و ڕیسای ئەخلاقیی تایبەتی خۆیانی بۆ دابین دەکەن و ده‌یپارێزن.

🔸تایبتمەندییەکی جێی سەرنج ئەوەیە کە لە داوێنی سرووشتدا، پەپوولە ئاسا لەم گوڵ بۆ ئەو گۆڵ دەفڕن و، لە چەشنی چۆلەکەیەکی ڕەها لەم چڵ و بۆ ئەو چڵ دەدەن لە شەققەی باڵ و، هەرچەندەیان پێ دەڵێیت لێرە دوور مەکەونەوە گوێت لێ نادەن و دەفڕن.

🔸خاڵی تر شێوازی خۆراک خواردنیانە کە لە داوێنی سرووشتدا زۆر جیاوازە لەو کاتەی لە قەراباڵغی شاردا دەژین و گەرچی خۆراکی مۆدێڕنی زۆریان لەگەڵە بەڵام ئاوڕی لێ نادەن و چاوەڕێی ئەو نیوەڕۆخوانەن بڕیارە بۆیانی بهێنین.

🔸خاڵێکی دیکە بوێری منداڵان لە داوێنی سرووشت و ئەزموونی بوێرانە و بەبێ ترس و دڵەڕاوکەی سرووشتە. ئەو منداڵانەی لە چوار سووچی شاردا لە هەر چەشنە ئەزموونێک خۆ دەبوێرن، لە داوێنی سرووشتدا، دەڕۆنە پیری هەموو ئەزموونێکەوە، تەنانەت گەر مەترسیشیان لەسەر بێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.

🔸دواهەمین خاڵ شەیدایی منداڵان بۆ مۆسیقای ڕەسەنی کوردییه. ئەو مۆسیقایەی کە بە بیستنی، هەموو سپیکرەکانیان دەکوژێننەوە کە لیپاولیپە لەو مۆسیقا نزم و بێ‌نرخەی جیهانی گرتووەتە بەر. هیوادارم ئەو شتە فێرگەکانی مۆسیقای منداڵان فێر بکات کە منداڵەکانمان بە مۆسیقای ڕەسەنی خۆیان پەروەردە بکەن و بۆ خزمەتکردنی مووزیکی کوردی ڕایانبهێنن.

🔸ئەو چەن خاڵە ڕاشکاوانە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنیت کە منداڵان لە هیچ سەردەمێکدا لە سرووشت جیا نین و لە هیچ شوێنێک ئەوندەی داوێنی دەشت و چیا بەکەیف نین. خۆزگە سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی گەندەڵی ئێمە بایەخی پەروەردەی سرووشتی بزانێت و ئاوڕێکی جیددی لێ بداتەوە.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from اتچ بات
"شێعرێ بۆ دایکانی جیهان"

🔸ئەمڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی دووهەمین کارگەی ئەدەبیی شێعر و چیرۆک، بۆ لای منداڵەکانی قوتابخانەی ئاوایی "ئەڵک" گەڕامەوە. کە ڕۆیشتمە پۆلەکەیانەوە، بە خوێندنەوەی شێعری باران هاتنە پیریمەوە. شێعرەکە بە هەست و سۆزێکی بێوێنەوە دەخوێننەوە. وای دەخوێننەوە کە دیارە لە قووڵایی ناخیانەوە هەڵدەقوڵێت و سۆزدارانە لەگەڵ شێعرەکەدا ژیاون.

🔸کە لێیان دەپرسم، پێتان خۆشە پێکەوە چیرۆکێک بنووسین یان شێعرێک بهۆنینەوە؟ تێکڕا وەڵام دەدەنەوە:

"شێعرێکی کوردی بۆ دایکمان بهۆنینەوە."

🔸شاگەشکە دەبم کە بەپێچەوانەی ئەوەی سیستەمی پەروەردەی فەرمی ئاوڕ لە زمانی دایکی ناداتەوە، ئەوان بۆ خۆیان زمانەکەیان دەپارێزن و دیارە مامۆستا سابری قوبادی لەو بوارەدا ڕۆڵێکی بەهێز و بەپێزی گێڕاوە.

🔸پرسیار دەکەم گەر هەر ئێستا دایکتان لێرە بێت، چی پێ دەڵێن؟ هەرکامەیان ڕستەیەک بە زمانی کوردی دەڵێن.

🔹من پێی دەڵێم دایە گیان! زۆرم خۆش دەوێیت.
🔹من پێی دەڵێم دایە گیان! تۆ هەتاوی ئاسمانی منیت.
🔹من پێی دەڵێم تۆ ئەستێرەی شەوانی ژیانی.
🔹من پێی دەڵێم تۆ ڕووبارێکی پڕ لە ئەستێرەی.

🔸ڕوو لە کوڕێکی خوێن شیرین دەکەم کە لە سووچێکی پۆلەکەدا لەسەر کورسییەکەی هەڵکورماوە. پێی دەڵێم کوڕە بچکۆلە تۆ چی پێ دەڵێیت؟ بێدەنگ دەمێنێتەوە و لێم دەڕوانێت. کاک سابر بەڕێوەبەری دڵسۆز و لێهاتووی قوتابخانەکە بەگوێما دەچرپێنێت:

"ئەو منداڵە دایکی نییە."

🔸دەشڵەژێم. تەمێک لەوێنەی پەڵە هەورێکی ڕەش، دێت و دەنیشێتە سەر دڵمەوە. ڕوو لە منداڵەکان دەکەم و دەڵێم: منداڵەکان گەر پێتان خۆشە ئەو شێعرەی دەینووسین، پێشکەشی هەموو دایکانی جیهانی دەکەین، بەتایبەت ئەو دایکانەی لێرەدا نین و لە جیهانێکی تر دا دەژین.

🔸بزەیەک لەسەر لێوی ئەو کوڕە دادەنیشێت. دەستی ئەباتە ئاسمان و دەڵێت:
"تۆ هەتاوی بەربەیانی دایە گیان!"

🔸کچێکی هاوپۆلی دەڵێت:
"مانگی بەرزی ئاسمانی دایە گیان!"

🔸ڕستە دوای ڕەستە شێعرەکەیان لەسەر تەختەکە دەنووسم. لە کۆتاییدا پێکەوە شێعرەکە دەیخوێنینەوە. دەنگمان هەموو قوتابخانەکە دەگرێتە بەر. بە دزییەوە لەو کوڕە چکۆلە دەڕوانم. بە چاوە گەشەکانیەوە، لە پەنجەرەی پۆلەکەوە لە ئاسمان ڕاماوە و لە دڵی ئاسماندا لە دایکی دەڕوانی.

🔸لەنێو جادەدا تا دەگەمە کامێران شێعرەکە دووپات دەکەمەوە:

"تۆ هەتاوی بەربەیانی دایە گیان
مانگی بەرزی ئاسمانی دایە گیان.
من گوڵێکی سووری نێو مەزرام و تۆ
خۆشترین وەرزی ژیانی دایە گیان"

🔸تۆ بڵێی دایکی گەڕابێتەوە و بۆ چرکەساتێک لەو ڕوانی بێتی؟ هیوادارم وەها شتێک ڕووی دابێت.

👇👇👇
@Bookabarana
📣 کارگروە ادبیات کودک و نوجوان پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان برگزار می‌کند:

🔶 پڕۆژەی فەلسەفە بۆ منداڵان: پەراوێزخستنی جیاوازییەکان

👤 دکتۆر عەبدوڵڵا ئەمینی
مامۆستای بەشی پەروەردەی زانکۆی کوردستان

🗓 کات: سێشەمە، ٢٥ی گوڵان ١٤٠٣
🕡 کاتژمێر: ١٠ تا ١٢

📍شوێن: زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری خەییام

🟠 گروه پژوهشی زبانشناسی و ادبیات کردی

@ksi_uok_ac_ir
Audio
🎼🎧فايلی دەنگیی کۆڕی زانستیی "فەلسەفە بۆ منداڵان: پەراوێزخستنی جیاوازییەکان"

وتاربێژ: دکتۆر عەبدوڵڵا ئەمینی
مامۆستای بەشی پەروەردەی زانکۆی کوردستان

بەرپرسی کۆڕ: ئارش مێهرەبان
بەرپرسی کارگرووپی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان-ی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان

⚘√Telegram| Instagram | Facebook | X |
💢شێوەنامە💢

بانگەوازی بابەت بۆ ژمارە "سیفری" دوو وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان

📧Email: [email protected]
🆔ID: @ccljournal

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی بابەت: ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣

✅️فراخوان ارسال مقاله برای شماره "صفر" دوفصلنامه نقد ادبیات کودک و نوجوان

📧Email: [email protected]
🆔ID: @ccljournal

آخرین فرصت پذیرش مقاله: ۱۵خرداد ۱۴۰۳


⚘√Telegram| Instagram | Facebook | X |
4_5920419058108339239.pdf
408 KB
💢شێوەنامە💢

بانگەوازی بابەت بۆ ژمارە "سیفری" دوو وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان

📧Email: [email protected]
🆔ID: @ccljournal
دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی بابەت: ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣

✅️فراخوان ارسال مقاله برای شماره "صفر" دوفصلنامه نقد ادبیات کودک و نوجوان

📧Email: [email protected]
🆔ID: @ccljournal

آخرین فرصت پذیرش مقاله: ۱۵خرداد ۱۴۰۳


⚘√Telegram| Instagram | Facebook | X |
🔰دەرفەتی ناردنی وتار بۆ کۆڕی پلار درێژ کرایەوە.

دەرفەتی ناردنی وتار بۆ کۆڕی پلار - کە ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات- درێژ کرایەوە. نووسەران تا ١٤٠٣/٠٣/٠٥ دەرفەتیان هەیە وتارەکانیان بنێرن بۆ ئایدیی تلگرامیی:
@xaloreuf

 🌐تەوەرەکانی یەکەمین کۆڕی تەنزی ساڵانەی کــوردیی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بریتین لە:

▫️تەنز لە شێعری کوردیدا
▫️ تەنز لە چیرۆک و ڕۆمانی کوردیدا
▫️ئەدەبی منداڵان و بێبەشبوونی لە تەنز
▫️ فۆلکلۆری کوردی و خەرمانی تەنز
▫️تەنز لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
▫️شانۆی کوردی و تەنز
▫️هۆکارەکانی گەشەنەکردنی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
▫️خەسارناسیی تەنزی کوردی
▫️خەسارناسیی چالاکیی ناوەندەکانی چاپ و ڕاگەیاندن لە بواری تەنزدا
▫️فەلسەفەی تەنز
▫️وشە و زاراوەکانی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
▫️ پەیڤکاتۆر و تەنزی کوردی

مەرجەکانی بەشداربوون:

ــ دەقەکان بە یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بێت.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
   Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt /  PDF

ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.

🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.

دواتر کات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕی ساڵانەی تەنزی کوردی "پلار" ڕادەگەیەنرێت.

 💠کومێتەی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان

🆔@meriwan_edebi
‍ ‍ 🔰 مهلت ارسال آثار به همایش طنز پلار تمدید شد.

مهلت ارسال آثار به همایش طنز پلار -که انجمن فرهنگی- ادبی مریوان، با همکاری ادارەی فرهنگ و ارشاد مریوان، برگزار می‌کند- تمدید شد. نویسندگان می‌توانند آثار خود را تا ١٤٠٣/٠٣/٠٥ به آیدی تلگرامی زیر ارسال نمایند:
@xaloreuf

 🌐 محور مقالات همایش سالانه طنز کوردی
(لری، لکی، فیلی، کلهری، هورامی، گروسی، کورمانجی، سورانی) عبارتند از:
       
▫️طنز در شعر کوردی
▫️ طنز در داستان و رمان کوردی
▫️ادبیات کودک و بی‌نصیب ماندن از طنز
▫️ فولکلور کوردی و طنز
▫️طنز در روزنامه‌نگاری کوردی
▫️تئاتر کوردی و طنز
▫️عوامل رشد نکردن طنز در ادبیات کوردی
▫️آسیب شناسی طنز کوردی
▫️آسیب شناسی فعالیت‌های مراکز نشر و رسانه‌ها در زمینه‌ی طنز
▫️فلسفهٔ طنز
▫️کلمات و اصطلاحات مربوط به طنز در ادب کوردی
▫️ پەیڤکاتۆر و طنز کوردی


شرایط ارسال آثار:

ــ مقالات به یکی از گویش‌های زبان کوردی (لری، لکی، فیلی، کلهری، هورامی، گروسی، کورمانجی و سورانی) نوشته شده باشد.
ــ رسم‌الخط کوردی:
   Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt /  PDF

ــ ذکر نام، نام خانوادگی، محل سکونت و شماره تماس

🔺 پذیرش مقالات منوط بە رعایت شرایط اعلام شده در فراخوان است.

درباره‌ی زمان و مکان برپایی همایش، بعدا اطلاع‌رسانی خواهد شد.


 💠 کمیتهٔ طنز انجمن فرهنگی- ادبی مریوان


🆔 @meriwan_edebi
"دایک"

🔸هۆنراوە: جەبار شافێعی زادە
🔸ئاواز و ڕێکخستنی مۆسیقا:
🔸کامیار باتمانی
🔸خوێندنی: دینا باتمانی

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
🔸درباره کتاب ترانه‌ های معصومیت

🔸ویلیام بلیک (۱۸۲۸-۱۷۵۷)، از مشهورترین شاعران انگلیسی است. او از دو مجموعه شعر به نام‌های «ترانه‌ های معصومیت» و «ترانه‌های تجربه» در سال ۱۷۹۴ منتشر شده است. بلیک در این دو مجموعه، شعرهای لیریک خود را نوشته است که می‌توان با خواندن آن‌ها به روحیه رمانتیسیسم شاعر پی برد.

🔸بلیک در مجموعه آثارش، به توصیف‌ حالت‌های کودکی و روحیه پاک و ناب آنها می‌پردازد و با شعرهای عاشقانه‌اش، انسان را به وجد می‌آورد. علاوه بر این، باورهای مذهبی او نیز از ورای شعرهایش پیداست و فضای شعرهای بلیک، خواننده را به یاد فضای «آن‌جهانی» و «والا» می‌اندازد. 

🔸بلیک از جمله متفکرانی است که در زمان خود به بازتعریف کودکی به عنوان عنوان یک دوره‌ی تاریخی از زندگی انسان پرداخته و برای ویژگیهای دوران کودکی  (تخیل، بازی و شادی) جایگاه ویژه‌ای قایل است. او این سه عنصر را از عوامل اساسی معصومیت کودک دانسته و بر این باور است که چنین ویژگیهایی جنبه‌ای قدسی(پاک) به روح کودک به عنوان یک انسان می‌بخشد. جنبه‌ای که سالیان بعد در اثر تجربه و سلطه و سیطره‌ی بزرگسالان به فراموشی سپرده می‌شود.

🔸بلیک پنج سال بعد «نغمه‌های معصومیت و تجربه» را همزمان با انقلاب فرانسه منتشر کرد و در آن به باور خود دو حالت متضاد روح انسان را ـ آزادی در برابر محدودیت و قید و بند ـ به نمایش می‌گذارد.

🔸معصومیت حالتی است که تخیل کودک در مسیر رشد قرار می‌گیرد و کودک از طریق همین تخیل افسارگسیخته و نامحدود به خلق جهان ذهنی خود مبادرت می‌کند و تجربه هنگامی به وجود خواهد آمد که معصومیت با مجموعه‌ای از قوانین بزرگسالانه و دستورهای اخلاقی روبرو می‌شود. دستاورد چنین قوانین و اخلاقیاتی فاصله گرفتن از کودکی و فروافتادن در گرداب بزرگسالی است که بیش از آنکه جهانش را بر اساس تخیل بنا کند برمبنای قوانین بنیان خواهد کرد.

🔸اشعار بلیک عموما انتقاد از بزرگسالانی است که به باور وی همچون سدی نفوذ ناپذیر در برابر معصومیت کودکان عمل کرده و جریان و حرکت پیشرونده‌ی او را متوقف می‌کنند. در دیدگاه او،  کودک و تخیل، الهه‌گان معصومیت‌اند که قدرت کشیشان، پادشاهان و سازمانهای اجتماعی در برابرشان قد علم کرده‌اند.

🔸جز تخیل، بازی عنصری دیگر در سازماندهی کودکی است. در دیدگاه او بازی یکی از نیازهای اساسی روانی کودک است. طبیعت کودک به نحوی است که عاشق فعالیت و جنب و جنبش است و از همین راه شخصیتش را خلق می‌کند. اما از منظر بزرگسالان بازی صرفا غفلت از اهداف واقعی زندگی و تباه کردن زندگانی است. بلیک در آثار بعدی خود میان این نیروهای متضاد تا حدودی آشتی برقرار کرده و نام «معصومیت نظام دار»، را برای آن انتخاب می‌کند. او بر این باور بود که حالت معصومیت دوران کودکی نمی‌تواند برای همیشه پایدار بماند و برای رسیدن به مو قعیتی برتر، کودک باید طعم تلخ و گزنده‌ی تجربه را نیز بچشد. کودک اگر می‌خواهد به فرایند رشد خویش ادامه دهد ناچار است که با تجربه روبرو شود.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
🔸پێناسەی کتێب
🔸نووسینی:یاشار هودایی
🔸وەرگێڕ:جەبار شافعی‌زادە

🔸هەرزەکاری قۆناغێکی تایبەتی ژیانە کە لەگەڵ بڕێ تایبەتمەندی وەک ویستیی ڕەفتاری مەترسیدار، خۆشویستنی گرووپی هاوتەمەن و کاریگەرییان لەسەر مێرمنداڵ، ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ، خەون و خولیا، داهێنان، شوناسی تاکەکەسی و هتد خۆی دەردەخات. بەڵام ئەم تایبەتمەندیانە لەگەڵ پێوەرەکانی گەورەساڵاندا ناگونجێت. لە زۆر حاڵەتدا دایک و باوک خۆیان لە پەیوەندییەکدا دەبیننەوە لەگەڵ ئەواندا یەک ناگرن و قەیرانێک لە نێوانیاندا ساز دەکات.

🔸نووسەرانی هەردوو کتێبی "سەردەمیی دەرفەتەکان" و "خولقاندنی خود" هەوڵیان داوە لە ڕوانگەیەکی ماکرۆسکۆپی و میکرۆسکۆپییەوە لە سەردەمیی هەرزەکاری و پێکهاتەی مێشکی هەرزەکاران بڕوانن و کەلێنی نێوان ڕەفتاری هەرزەکاران و بنەماڵەکانیان پووچەڵ بکەنەوە. هەروها ڕوانگەی بەساڵاچووان بگۆڕن بۆ ئەوەی گەنجان بە شێوەیەکی جیاواز ببینن.

🔸هەردوو کتێبی "سەردەمیی دەرفەتەکان" و "خولقاندنی خود" ڕەخنە لە چەمکە باوەکانی هەرزەکاری دەگرن. شتاینبێرگ دەنووسێت: "هەرزەکاری بە شێوەیەکی باو وەک قۆناغێک بیری لێدەکرێتەوە کە تایبەتمەندیی سەرەکی سەرلێشێواوییە." با هەرزەکاری قۆناغی سەرلێشێواوییە، بەڵام نە بۆ خودی هەرزەکارەکان. لە ڕاستیدا ئەوە گەورەساڵانی دەوروبەری هەرزەکارەکانن کە لەم ماوەیەدا تووشی سەرلێشێوان دەبن" (ل۱۲) ئەو نەبوونی جیاوازی لە نێوان دوو چەمکی "باڵغبوون" و "پێگەیشتوویی" بە نموونەی بەرچاوی ئەم سەرلێشێواوییە دەزانێت. پێگەیشتن پرۆسەیەکی تەواو فیزیۆلۆژییە کە ڕەنگە گەشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەگەڵیدا بێت یان نەبێت.

🔸لە ڕێبازێکی هاوشێوەدا سارا جین بلەیکمۆر لە بەشی یەکەمی کتێبی "خولقاندنی خود" بە ناونیشانی "هەرزەکاری لادان نییە" دەنووسێت: "کاتێک بە خەڵک دەڵێم کە کاری من لێکۆڵینەوە لە مێشکی هەرزەکارانە، زۆرجار کاردانەوەیەکی دەستبەجێیان دەبێت کە لە تەنز و نوکتە نزیکە. بۆ نموونە دەڵێن: چی؟ مەگەر هەرزەکارەکان مێشکیان هەیە؟" (ل۹) لەڕاستیدا ئەو هەموو ئەو تایبەتمەندییە ناوازانەی هەرزەکاران کە بوونەتە هۆی گاڵتەکردنیی گەورەکان بە "ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی گەشەکردنی مێشک"ی هەرزەکاران دەزانێت.

🔸هەروەها شتاینبێرگ مەودای تەمەنی نێوان دە تا ناوەڕاستی دەیەی سێیەمی ژیان بە تەمەنی هەرزەکاریدا دەناسێنێت. ئەم ماوە زەمەنییە کە لە توێژینەوە کۆمەڵناسیەکانەوە سەریهەڵداوە بە هۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە پێکهاتەی مێشکدا ڕوویانداوە، پشتڕاست دەکرێنەوە. ئەم ماوەیە تاڕادەیەک درێژخایەن تر لەو ماوەیەیە کە وەک ماوەی هەرزەکاری لای گەورەساڵان لێی دەڕوانن.

🔸بنەمای توێژینەوەیی نووسەری "سەردەمیی دەرفەتەکان" ئەو دەستکەوتەیانە کە لە بواری دەمارناسییەوە سەلماندوویانە کە "پرۆسەی گەشەکردنی مێشک تا دەیەی سێیەمی تەمەن (لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ) بەردەوام دەبێت". : "لەم پێناسەیەدا سەرەتای هەرزەکاری لە ڕوانگەی بایۆلۆژییەوە پێناسە دەکرێت، لە حاڵێکدا کۆتایی سەردەمیی هەرزەکاری لە کولتوورێکەوە بۆ کولتوورێکی تر و لە کۆمەڵگەیه‌کەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازە."

🔸هەوڵی هەردوو نووسەر گۆڕینی گۆشە نیگا و شێوازی سەیرکردنی گەورەکانە بۆ هەرزەکاران. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، نووسەری کتێبی "سەردەمیی دەرفەتەکان" هۆشداری دەدات لەوەی "شێوازە ئاسایی و باڵادەستەکانمان" لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکاراندا "دواکەوتوو" و "هەڵە" و تەنانەت هەندێکجاریش "مەترسیدارن". هەمان هۆشداری بە زمان و لێکدانەوەیەکی جیاواز لەلایەن نووسەری کتێبی "خوقاندنی خود"ەوە دەدرێت: "نابێت لە سەردەمیی هەرزەکاری وەک سەردەمێکی شەیتانی و جندۆکە ئاسا بڕوانن". مێشکی هەرزەکاران مێشکێکی ناکارامە یان تێکچووی کەسێکی پێگەیشتوو نییە.

🔸"هەرزەکاری کاتێکی فۆرماتیڤە لە ژیاندا، کاتێک ڕێڕەوی دەمارەکان نەرم و نیان دەبن و تاسە و داهێنان زیاد دەکات." (ل۱٦) چەمکی بنەڕەتی لە هەردوو کتێبەکەدا، وەک زۆربەی توێژینەوەکانی دەمارناسی لە بواری منداڵان و هەرزەکاراندا، بریتییە لە سازبوونی پێکهاتەی دەمار، ئەمەش پرۆسەیەکی دیکەیە کە دوو هۆکاری جینەکان و ئەزموونە ژینگەییەکان (۲) کاریگەرییان لەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری پێکهاتەیی و کارامەیی لە مێشکدا کە بریتین لە پرۆسەکانی وەکو دروستبوونی دەمار (۳)، دروستبوونی پەیوەندیی سیناپسی(۴)، بڕینی دەمارەکان (۵)، سازبوونی مایلین (٦)

🔸شتاینبێرگ لە "سەردەمیی دەرفەتەکان"دا، هەرزەکاری وەک قۆناغی دووەمی نەرمییەکی گەورەی مێشک دەناسێنێت. بە بڕوای ئەو ئەم نەرمییە گەورەیە لە مێشکی هەرزەکاردا وەک شمشێرێکی دوو لێوار وایە، بە ڕادەیەک کە "هەرزەکاری دەبێتە قۆناغی دەرفەتە بەنرخەکان و مەترسییە گەورەکان."(ل۲۳) دوو هۆکار، جین و ژینگە، ڕۆڵ دەگێڕن لە نەرمی مێشکدا.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
🔸بێبەش بوونی ئەدەبیی منداڵانی کورد لە بابەتی تەنز🔸
جەبار شافعی زادە

🔸گەرچی ئەدەبیی کورد لە بواری بابەتی تەنزەوە خاوەنی مێژوویەکی دیاری کراوە و بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵگە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەروونناسیەوە لەلایان چەن کەسایەتی ناسراو وەکوو شێخ ڕەزای تاڵەبانی، مامۆستا قانێع، عەلائەدین سەجادی، حسێن حوزنی، شامیی کرماشانی، مەلا مارفی کۆکەیی، حەسەن قزڵجی، ڕەئووف جیهانی و... بوەتە خاوەن بیرۆکە و ڕوانگەی تەنز و زۆر دەقی سەرنجڕاکێشیچ هاتووەتە ئاراوە بەڵام لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ ئەدەبیی نەتەوەکانی تر لە هەژارییا دەژی.

🔸لە وەها بارودۆخێکدا ئەدەبیی منداڵانانی کورد لە بواری تەنزدا هەژارتر لە ئەدەبیی گەورەساڵانە و بەپێی توێژینەوەی زانستی دەرکەوتووە کە لەو بەشە ئەدەبیە بێبەشە و تاکوو ئه‌مڕۆ نەیتوانیوە وەڵام دەره‌وەی پێداویستی ئەو بەشە لە منداڵان و مێرمنداڵانەیی بێت کە حەزیان لە تەنزه.

🔸ئه‌وەی لە بەردەستدایە زۆرینەیان ئەو کتێبانەن کە نەک نووسەرانی کورد کە چەن وەرگێڕێکی وشیار دوای هەست کردن بەو بۆشاییە لە زمانی ئینگلیزی و عەڕەبی و فارسییەوە وەریانگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی و پێشکەشی کتێبخانەی کوردیان کردووە. گەرچی ئەو هەوڵانە وەکوو ده‌سپێک جێی ڕێزن و، بێگومان بایەخی تایبەتی خۆشیان هەیە، بەڵام چونکوو لە ناخی کومەڵگەی کوردەوە هەڵنەقوڵاون و، هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی چڕوپڕیان بە لایەنی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و سیاسی کوردەوە نییە، ناتوانن ببنە بەشێک لە هەست و نەستی خوێنەری کورد و لە مێژووی ئەدەبیی کورددا هەرمان نامێننەوە.

🔸بیرەوەرییەکانی منداڵێکی قەشمەر لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی جێف کینی یەک لەو زنجیرە کتێبانەیە کە لە ۱۰ بەرگدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگا و بە هەوڵی چەن گەنجی وشیار و لێهاتوو کراونەتە کوردی و دەتوانن ئەزموونێکی پڕبایەخ لە بواری ئاشنابوونەوە لەگەڵ ئەدەبیی تەنزدا بۆ بەردەنگی کورد بخولقێنن. هەست کردنیی بۆشایی، پڕکردنی کەلێنی نەبوونی تەنز، زمانی پاراو،  گواستنەوەی بێ کەموکۆڕی کەش و هەوای چیرۆکەکان و هەروەها کوالیتی باش و نرخی گونجاو کۆمەڵێ تایبەتمەندین کە هانی دام ئەو دەقە بنووسم و منداڵان و مێرمنداڵان بانگهێشت بکەم هەتا ئەو زنجیرە کتێبە بخوێننەوە و چێژی لێ وەرگرن.

👇👇👇
@Bookabarana
http://www.tg-me.com/regapub
Forwarded from عکس نگار
🔸نەریتی فەرهەنگنووسی بۆ منداڵان🔸

🔸وەک ڕێزێک بۆ هەوڵە بەنرخەکانی   مامۆستای خۆشەویست سه‌لاح پایانیانی و فەرهەنگی زارەکیی موکریانەکەی

🔸جەبار شافعی زادە

🔸ڕه‌نگە یۆهانس کۆمێنیۆس ئامونیۆس یەکەم کەس بووبێت، کە بە نووسینی کتێبی "جیهان لە ئاوێنەی وێنەدا"، کە بۆ منداڵانی نووسیوە، لەوپەڕی وشیاریی مێژوویی ـ کۆمەڵناسییەوە، هەستی بەوە کردبێت کە پەروەردەکردنی بەرەیەکی لێهاتوو و وریا، بەبێ کتێبی باش ناکرێت. هەر بۆیە بۆ خۆی ئەو کتێبەی نووسیوە و هەوڵی داوە لە ڕێگەی کتێبەوە، منداڵان بەگشتی لەگەڵ جیهاندا ئاشنا بکاتەوە.

🔸دوابەدوای ئەو کەسانی پسپۆڕ لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، هەموو هەوڵ و توانای خۆیان خستووەتە گەڕ هەتا کتێبهایه‌کی شیاو، بەپێی پێداویستی منداڵانی سەردەم بخولقێنن. یەک لەو کتێبانە فەرهەنگنامە و ئینسایکلۆپیدیایە کە ڕۆڵێکی ئێجگار گرینگیان لە گەشەی زانستیی منداڵان و مێرمنداڵاندا لە هەموو بوارەکانی زانست و فەرهەنگ و ئەدەب و هونەر و هتد هەیە و بەبێ بۆنی ئەوان منداڵان لە هەژارییەکی هەتاهەتاییدا دژین و بۆ دابین کردنی پێداویستییە زانستییەکانیان تووشی سەرلێشیواوی دەبن و له‌وانەیه داتا و زانیارییەکانیان لە سەرچاوەگەلێکدا بدۆزنەوە کە جێی متمانە نەبن و مێشکیان تێک بدات و زۆر جاریش تووشی هەڵەیان بکات.

🔸بەپێچەوانەی نەتەوەکانی تر نەتەوەی کورد لەڕووی چەن هۆکاری سیاسی ـ کۆمەڵایەتییەوە نەیتوانیوە تاکوو ئەمڕۆ فەرهەنگێکی شیاو بۆ منداڵانی کۆمەڵگەکەی بخولقێنێت و ئاوڕێکی جیددی لەو پێداویستییە حاشاهەڵنگرەیان بداتەوە. گەرچی مامۆستا ئەحمەدی خانی بە نووسینی "فەرهەنگا نۆبەهار" توانیوە لەو بوارەدا ڕچەشکێنی بکات و هەر هیچ نەبێت ئەوەی سەلماندووە کە نەتەوەی کوردیش دەبێت بایەخ بە نەریتی فەرهەنگ نووسین بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەکەی بدات. هەرچەن فه‌رهەنگا نۆبەهار بەس لایه‌نی ئایینی ڕچاو کردووە و نەیتوانیە لایەنی زانستی و مێژوویی و کۆمەڵناسی و ئەوانی تر جێبەجێ بکات.

🔸بەپێی زۆرینەی ئەو توێژینەوانەی لەمەڕ ئەدەبیی منداڵان و مێرمنداڵان و ڕۆڵی کتێب ـ بەتایبەت فەرهەنگنامە ـ  لە پەرەردەی بیروهزری ئەواندا کراون هەر نەتەوەیەک نەیتوانیبێتی کتێبخانەکەی بە فه‌رهەنگی شیاوی منداڵان و مێرمنداڵان دەوڵەمەند بکاتەوە خەسارێکی گەورەی وەبەر کەوتووە و تا هەتایه ناتوانێت ئەو خەسارە بە هیچ شێوەیەک قەربوو بکاتەوە. بۆیە هیوادارم پسپۆڕانی فەرهەنگ نووسی ئاوڕێکی جیددی لەو کەلێنە بدەنەوە و بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ‌وچانی خۆیان هەنگاوێکی بەهێز و بەپێز بۆ نووسینی فه‌رهەنگێک بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی نەتەوەکەیان هەڵبگرن.

👇👇👇
@Bookabarana
2024/06/01 02:59:19
Back to Top
HTML Embed Code: