Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چـیرۆکی کـاریـگه‌ر
ئەم چارەنوسی کچێکی جوان بوو لەدەست دایکێکی بێ ڕەحم، دایکێک لەوەتەی هەیە بێڕێزی بە مێردەکەی دەکات.

کچێک میهرەبان دەڵێ تەمەنم بوو بە 18 ساڵ دواتر ماڵێک هاتنە خوازبێنیم بۆ کوڕەکەیان، کاتێک دانیشتن و ڕویان کردە باوکم بۆ ئەوەی داوای منی لێ بکەن دایکم لەناو مەجلیسەکە وتی ڕوو بکەنە من نەک باوکی، دواتر میوانەکان پێیان عەیب بوو ڕێک هەستن، دایکم قسەی کرد، باوکی کوڕەکە وتی ئەگەر نسیب بێ دێینەوە، بەڵام نەهاتنەوە.

دوای ئەوە 6 ماڵی تر هاتن بۆ داوام لەهەمویان دایکم خۆی هێنایە پێش و لەناو مەجلیسەکە باوکمی دەشکاند، منیش زۆر پێم ناخۆش بوو، چونکە زۆرمان بەدایکم دەگوت دایە گیان کە تۆ مێردت ماوە ئیتر نابێ تۆ قسە بکەی، بەڵام بێ سود بوو.

ئاخر کە دەڵێن بەهەشت لە پێر پێی دایک دایە ناکرێ ئێمه نەوێرین قسەیەکی جوان یان نسحەتێکی نەکەین، زۆر جاریش باوکم لەبەر خۆیەوە دەگریا چونکە دایکم لەناو خەڵکدا دەیشکاند، ئەو لەبەر خاتری ئێمە نەیدەویست لێی جیاببێتەوە، زۆر جار بە من و خوشک و براکانمی دەگوت لەبەر خاتری خودا و ئێوە تەڵاقی نادەم.

شەوێکی تر میوان هاتن کە ئەمە حەوتەم جار بوو، بۆ ئەمەیان نەمزانی بۆ خوازبێنی منە، دوای کەمێک دانیشتن وتیان هاتووین بۆ خوازبێنی کچەکەتان، لەوێش دایکم دەمی خۆی هێنایە پێش و باوکمی شکاند، منیش خۆمم پێ نەگیرا کە باوکم ئاوا بە داماوی بینی، هەستام و وتم دایکە بەهەشت لە ژێر پێی تۆدایە بەلامەوە گرنگ نیە، بەڵام لەسەر قسەی تۆ شوو ناکەم و لەم ماڵەدا باوکم خاوەن بڕیارە نەک تۆ، دایکم وتی گەردنت ئازاد ناکەم، وتم کەیفی خۆتە ئازادی مەکە.

کچەکە دەڵێ: ناکرێ ژن ڕیش سپی و خاوەن بڕیاربن، دەکرێ پرس و ڕاوێژیان پێ بکرێ، بەس ناکرێ هەر میوانێک هات مێردی خۆی بشکێنێ، دەکرێ لەدانیشنی خێزانی ڕازی نەبێ، بەس ناکرێ لەناو خەڵکدا بڕیار بدات، ناکرێ لەبەر ئەوەی دایکم دڵی ناسکە حساب بۆ باوکم نەکەم، لەکاتێکدا باوکم بە نەهامەتی و کرێکاری ئێمەی پێ گەیاندووە، جگە لەوەش هەرچی دایکم پێی خۆش بوبێ باوکم بۆی کردووە، ئیتر چۆن دەبێ ژن هێندە بێ ویژدان بێت.

دوای ئەو شەوە کەس نەهاتەوە بۆ داوام، چونکە هەموو کەس ئەوەی بیستبوو لەماڵی ئێمەدا دایکم خاوەن بڕیارە، دوای یەک ساڵ باوکم وەفاتی کرد، من زۆر وێران بووم بە مردنی باوکم، کات هات و ڕۆیشت هەموو جارێک لەماڵ و سەرقەبران دایکم بۆ باوکم دەگریا، منیش ڕۆژێک وتم دایکە جارێکی تر بۆ باوکم مەگری، دایکم وتی بۆ؟ وتم ئەگەر ژنێکی باش بویتایە بۆ باوکم هەموو جارێک نەتدەشکاند، یان بێڕێزیت پێ نەدەکرد، دایکم وتی گەردنت ئازاد نەبێ لەسەر ئەوانەی بە منی دەڵێی، وتم سوێند بەخودا باکم پێ نیە، چونکە باوکمت زۆر شکاند و زۆرت گریاند.

دوای 2 ساڵ ماڵێکی تر هاتن بۆ داوام، ڕویان کردە براکەم، بەس ئەمجارە دایکم قسەی نەکرد، منیش وتم شوناکەم، چونکە باوکم نەماوە تا بڕیار بدات، ڕێزی براکانم دەخەمە سەرسەرم، بەڵام من شو ناکەم، دایکم هاتە قسەو وتی من هەڵەم کرد تۆ لەبەر خودا هەڵە مەکە و شوو بکە، منیش وتم باشە ئەوە شووم کرد، بەمەرجێک دەبێ لەسەر گۆڕی باوکم مارەم بکەن تا ڕۆحی شادبێ کە من لەبیرم نەکردووە، هەمویان ڕازی بوون.

دوای هەفتەیەک منیان مارەکرد لەسەر گۆڕی باوکم، بەڵام بە ئامادەبوونی ژن و پیاوێک لە ئاوان و ژن و پیاوێکیش لە ئێمە تا نەبێتە بێڕێزی کردن بە گۆڕستان، وە بە جلێکی جوان و پۆشتە و بەڕێزەوە چوینە سەر گۆڕی باوکم، کە مارەش کرام وتم باوکە گیان، بەڵێن بێ من قسە لە قسەی مێردەکەمدا ناکەم لەناو خەڵک و نوێژ و عیبادەتی تۆش من تەواوی دەکەم، چونکە بە بێمرادی مردی.

کچەکە کە ئێستا هاوسەرگیری کردووە دەڵێ، زۆر عەیبە بۆ هەندێ ئافرەت دەمی خۆیان دێنە پێشەوە لەناو خەڵکدا و حساب بۆ مێردەکانیان ناکەن، شەرمە بۆ هەر ژنێک تا مێردی هەیە ڕێزی لێ ناگرێ و دوایش کە مرد بۆی دەگری، وە سەرفرازی و ڕەحمەت لەوانەش کە ڕێزی مێردەکانیان دەگرن و انشااللە خودا لێیان ڕازی دەبێ، داواش لە هەر ژنێک دەکەم کە تا ئێستا ڕێزی مێردەکەی نەگرتووە بەخۆیدا بچێتەوە و لەمەودوا ڕێزی بگرێ، چونکە پەشیمانی دوای مردن هیچ قیمەتێکی نیە.
پەندوو چیرۆک:

جووتیارێکی بەتەمەن، هاوسەرە بەتەمەنە نەخۆشەکەی خستبووە سەر عەرەبانەیەکی بەستراو بە ئەسپەکەیەوە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی، بەرەو شار دەیبرد.

لەو ڕێگە دوور و درێژەدا، وردە وردە لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد و جارجاریش دڵی ژنەکەی دەدایەوە و کە نزیکەی چل ساڵە بەیەکەوە ژیانیان بەسەر دەبرد. لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکی ژیان لەگەڵ مێردەکەی بووە و بەتەنیا هەموو ئیش و کارێکی ماڵی جێبەجێ دەکرد و تاکە پشت وپەنای مێردەکەی بووە.
****
مێردەکەی، هەستی کرد کە ئەو هەموو ساڵە لەگەڵیدا خراپ بووە و وەک پێویست ڕێزی نەگرتووە وئێستا دەبێت ئیتر ڕێزی بگرێت و بۆی باش بێت و قسەی لەگەڵیدا خۆش بێت. پێی وا بوو کە نەک هەر خۆی زوڵمی لەو ژنەی کردووە، بەڵکوو ژیانیش زۆر لەگەڵ ژنەکەی، زۆر بێڕەحم و سۆز بووە.

هەستی دەکرد کە هیچکات خۆشەویستیی بۆ ژنەکەی دەرنەبڕیوە و بە زەردەخەنەیەک هەرگیز دڵی خۆش نەکردووە.
****
جووتیارەکە، لەبەر خۆیەوە، بەردەوام بوو لە قسە و بیرکردنەوانە و بڕیاری دا لەوە بەدوا ئیتر قەرەبووی ئەو چل ساڵەی بۆ بکاتەوە. قسەی لەگەڵیدا خۆش بێ و دڵخۆشی بکات. ئیتر پیاوەکەی جاران نەبێت.

کە گەیشتە شارەکە، دابەزی و ژنەکەی بۆ یەکەمجار لە باوەش کرد، بەڵام بینی کە گیانی سپاردووە و جەستەیەکی سارد و سڕی هەڵگرتووە.

چیرۆکەکە لێرە تەواو بوو.

****
چەند کەسمان حاڵی ئەو جووتیارەمان هەیە؟
لە کاتێکدا بڕیاری دڵخۆشکردنی ئەوانی تر دەدەین، کە کات زۆر درەنگە و سوودێکی نەماوە.
وشەکان، ئیتر مانایان نامێنن.
قورسایی و سەنگیان لەدەست دەدەن.

ئێمە، ڕێزی یەکتری ناگرین و بەهای یەکتر نازانین لە کۆتاییدا نەبێت.
گوڵێک لەکاتی زیندوویی پێشکەش بە کەسەکە بکەین، زۆر،باشترە لەوەی دوای مردن و ڕۆیشتنی، باخچەیەکی بکەین بەناوەوە.
لەکاتی خۆیدا وشەیەکی جوان بەگوێی بەرامبەرت، زۆر باشترە لەوەی دوای مردن و ڕۆیشتنی، دیوانێکی شیعری بۆ بنووسیت.
وشە و پێزانینەکانمان چەندێک جوانیش بن، گەر لە کاتی خۆیدا نەبن، وەک ماچی داوایلێبوردنکردن وایە لە ناوچاوی مردوویەک.
شتە جوانەکان دوا مەخەن. ئاخر ڕەنگە درفەتەکەت بۆ نەیەتەوە پێش.

و: خالید_قوبادی

بەهیوای سود بۆ هەموو لایەک
کورتە چیروک

ژنیک بە هاوسەرەکەی ئەلیت ئەبی ژوریکی بچوک لەناو حەوشە دروست بکەیت و دایکت بەریتە ئەوی

باچیتر لەناو ئیمە دانەنینیشیت بونی لیدیت و بیرەو بیسە کورەکەشی بەقسەی ئەکات و دایکی ئەباتە ژوریکی تاریک بەتەنیا دای ئەنیت ....
خەمی ژیانێکی بێ تۆ
روژیک منالەکەی ئەو ژنە وینەیەک ئەکیشیت و ئەچیت ئەلی دایکە ئەو وینەیە جوانە ئەویش ئەلی زور جوانە کورم ئەوە چییە

ئەویش ئەلی دایکە ئەوە ئەو خانوەیە کە گەورەبووم دروستی ئەکەم کە ژنم هینا ئەوە ژوری نوستنە و ئەوە مەتبەخە و شتەکانی نیشان ئەدات ....

دایکی ئەلیت ئەی کورم ئەو ژورە چییە کە لەحەوشەدا دروستت کردوە کورەکەشی ئەلیت دایە ئەوە ژوری تویە کە پیربووی منیش ئەتبەمە ئەوی وەک دایە گەورە .....!!!
ئەها توش دایە گەورەت بردوتە ئەو ژورە

راستیان وتوە چی بچینیت ئەوە دەدوریتەوە
تخوا ئاگاداری دایک و باوکتانبن خودا ئەوانی سپاردوتە دەستی ئیوە 😟

@chyrok
چیرۆک

دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی



بەشــی یــەکەم

دوای ماوەیەکی زۆر چاوەرێ کردن و ئاشقەکەمان ئەمرۆژە هات کە من و خۆشەویستەکەم بە یەک بگەین چووین بۆ ئەوەی بەدلە بکرین و دلمان خۆش بوو ئەو رۆژانەی بیرمان لێ ئەکردەوە خەریکە دێتە دی ...
دینه : ناشرین ئەوە بەیەک گەیشتین
دانا : ئەک بەساقەو بم شاجوانم
دینە : خۆشم دەوێ ناشرین
دانا : ئاشقتم چاو جوانەکەم
بەدلەی لەبەر کرد ماشاللە ئەڵێ مانگ بوو جوانی وام نەدیت بوو دل و هۆشی برد بووم شاجوانەکەم بە جلی سپیەوە ئەڵێ فریشتە بوو
دینە :رەزا گران جوانم ؟
دانا:جوان نا تۆ لە جوان جوانتری هەناسەم
دینە: کورە بلێ ماشاللە هههههە
چووین ساڵۆن و هوڵەکەمان گرت و دەست نیشانمان کرد
خۆشترین پیاوی دونیا من بووم تاقانەکەم بۆ من ئەبێ و دەبیتە مولکی من ئەم ویست پرر بە دڵ بگریم و سوجدە بۆ خوا بەرم کە دڵخۆشم
دینە:داناکەم ماڵەکەمان ئامادەیه ؟
دانا: هەموو شتێک حازرە گیانەکەم بەس تۆ ئەمر کە
دینە: هههه دەی فەرمانت پێ ئەکەم زوو بخەوی
دانا : بیرت ئەکەم
دینە:خۆ جارێ نەرۆیشتووی هههه
دانا: جا چیە من لە ئێستاوە بیرت ئەکەم
دینە: شێتە هههههه خۆشم دەوێ شەو شاد
دانا: شەو شاد تاقانەم خۆشم دەوێ

رۆژی ئاهەنگەکە هات و خۆما ئامادە کرد زۆر پەلەم بوو دەست پێ کە ماچێکی شاجوانەکەم بکەم چوومه دوای بوکە خانم خوا بەندەی وا جوان دروست ئەکا زەردەخەنەکەی و سادەیەکەی چاوەکانی باورم بە چاوکانم نە ئەکرد
دینە : بۆ وەستاوی ناشرین دە گوڵەکەم بەری
دانا: تۆ ئەقڵ لە پیاو ناهێڵی فرموو شاجوانم
دینە : مێرسی زۆر سپاسس بـــــەخدانا: سپاس سپاس شێتۆکەم هههه
چووین بۆ هۆلەکە هەموویان دڵخۆش بوون و دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان هەل هەلە
حاکم : کچم تۆ ڕازی شوو بەم کورە بکەی ؟
دینە : ممم بەڵــــێ
حاکم: ئەی تۆ کورم بە هاوسەری خۆت قبولی ئەکەی ؟
دانا : ئەی چۆن حاکم گیان
حاکم: پیرۆزتان بێ
قاچی لەسەر پێڵاوەکانم دانا ماچێکی نێو چەوانیم کرد بە چرپەیەک وتم تۆ بوویتە هی من بزەیەکی کرد خەریک بوو دەست بکات بە گریان وتم شش نەکەی مێشکی سەرم بەریت ,,,,,,
چەند مانگێک تێ پەری دلخۆشترین خێزان بووین بەزۆر ئەچووم بۆ ئیش ئئ توخوا خۆشەویتەکەت لێت دوربێ چۆن ئیشت پێ ئەکرێ لە کاریش هەر بیرم لای بوو دایمە بە مەسج قسەمان ئەکرد
بەختەوەر ئەو کەسەیە ژنێکی هەبێ و خۆشی بووێ
دادە : دانا دێنە حاڵی خراپە وا دەیهینین بۆ نەخۆشخانە
دانا : چی دادە چیتی تاقانەکەم باشە توخوا چیتی ؟
چیرۆک

دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی


بەشــی دووەم

دادە : باشە بەس بورایتەوە تۆ لەوێ خۆت فەعسی بکە
ئەی خوایە من چۆن دەستم ئەگرێ دکتۆری ۆ خۆشەویستەکەم بکەم هیچ نەخۆشێک بە قەد هاوسەرەکەم ئازاری نەداوم بە دەستی خۆت پشکنینی بۆ بکە بزانە باشە ـــــ ئۆف
فریشتەکەمیان هێنا کە وا بینیم دلم بەربوووە خوایە هیچی نەبێ ئەمجارە پێمی بدەوە چیترم ناوێ خوایە گیان لێکما مەکە

دوای پشکینین بۆم دەرکەوت نەخۆشی کەم خوێنی هەیە خوێن لە جسمی کەم ئەبێ ئەی فریشتەکەم چیت لە دکتۆرەکەت کرد بێ هێزت کردم لە پشت سەریەوە دانیشت بووم تا هۆشی دێتەوە دلۆپ دلۆپ فرمێسکم ئەرژاند باورکەن ئافرەت پیاوێکی ئاشق ئەکوژێ
دینە : چیە رەزاگرن
دانا : قوربان و بم بە ئاگا هاتی پشوو بدە
دینە : ئەوە ئەگری کورە من چۆن جێت دەهێلم ها
دانا: شوکر بۆ خوا تۆ باشی هەناسەکەم
چووین بۆ ماڵ زیاتر لە جاران ئاگاداری ئەبووم و لە ئیشی ماڵ یارمەتیم ئەدا چونکە ئەمزانی گەر شتێکی لێ بێ توشی خوێن بەر بوون بێ بێ چارە ئەبم ,,,,,
وەک خەون وابوو بە ماچێکی ئەو بە خەبەر ئەهاتم نانمان ئەخوارد و هەموو شتێک جوان بوو کە ئەهاتمەوە لەبەر پنجەرکە چاوەرێی ئەکردم خێرا دەرگای ئەکردەوە باوەشی پیا ئەکردم
دانا : دە بۆستە هیلاکم
دینە: قەیچیەکە دیارە بیری منت نەکردوە
دانا : نا بیرم نەکردوی
دینە :ئەی ئەی کورە هەر باوەشت ئەکەم

چومە ژورەوە ماڵەکە پرر بوو لە مۆم و گوڵ جوان رازاندرا بۆوە خوایە ئەمرۆ هیچ بۆنەیەک نیە ئەبێ چی بێ کەوتمە ناو خەیاڵەوە دینە بە ئاگای هێنام
دانا : ئەمە چیە فریشتەکەم
دینە : مێوانمان دێت
دانا : کێیە بەم کاتە بەخێر بێت
دینە : بچکۆلە کەمان
دانا: ئەها باش ,,,,,, چیی چـییییی بچکۆلە کەمان واتە من ئەبمە باوک
دینە : ئممم شێتە
دانا : اللە خوایە کە دڵخۆشم من ئەبمە باوک باوک
ماچم کرد توند لە ئامێزم گرت هیلاکیم بیر نەما چ هاوالیک بوو خوایە
کاتی هات بچکۆلەکەمان لە دایک بێ کچەکەمان دلی دایە و بابە ژورەکەمان بۆ رازاندەوە هەموو رۆژێک دیاریکی تازەم بۆ ئەکری
دینە رۆژێک زۆر ئازار هەبوو خێرا بردمانە نەخۆشخانەی ......
دانا : تۆ باش بە دلم هەناسە بە من لاتم
دینە : توخوا ئاگادار خۆت بە
دانا : ششش ششش تۆ هەڵسە ئاگادارم به
دینە : داناکەم دلم خەبەری داوا ,,,
دانا : نەکەی قسەی وابکەی ماڵ وێرانم کەی
دینە : ئاگاداری کچەکەمان بە زۆر دلخۆشە باوکێکی وەک تۆی هەیە
دانا : بێ دەنگ بە توخوا ......
دوای چەند سەعاتێک لە نەشتەرگەری خوایە ۆ نایەتە دەر دلم رادەوەستێ چ رۆژیکی ناخۆش بوو بە دەم گریانەوە لای دەرگاکە کەوت بووم ئەپارامەوە هەموویا دلیان ئەدامەوە خۆ مندال نیی ئەمە چیتە هەستم بە هیچ نەدە کرد دلم خەبەری دابووو دینە نابینمەوە شاجوانەکەم جێم دەهێڵی وەک وتم خوێنی کەمە زۆریش خوێنی لێ رۆیشت بوو
بە پەلە دکتۆرەکان رایان ئەکرد و شپرزە بوو ببون هەناسەم تەنگ بوو بوو خوایە تۆ لێمی مەسێنە من ئەمرم ئەو ژیانمه
دکتۆراکە هاتە دەر وتی پیرۆزە کچێکی جوانتان بوو بەڵام هاوسەرەکەت حاڵی خراپە
شۆک بوو بوم تەگبیرم چیە ؟ چی بکەم ؟
زۆر پاراموە منیش دکتۆرم رێگەم دەن بی بینم چوم بۆ لای فریشتەکەم کەوت بوو ئاگر لە دلم بەر بوو دەستەکانیم گرت من چۆ بزانم دەمێکە رۆیشتووە دلی خەریکە رادەوەستێ جێم دەهێلێ
دانا : بۆ بێ دەنگی ها ئەها رەزا گرانەکەت هاتووە بیری ناکەی دەمێکە خەوتووی سەیرکە کچەکەمان چاوەرێت ئەکە لە دایک بوو دە هەڵسە ئەمترسێنی ..
لەم قسانە بوو خێرا پەرستیارەکان بە ژور کەوتوون منیان بردە دەرەوە
چی بووە توخوا ...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیڕۆک
دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی


بەشــی کۆتایــــی

بە دەرەوەیان نام توخوا با هیچی لێ نێ دایکە با هەڵسێ بی ئەو ناتوانم ئەمرم دایکە کورەکەت ئەمرێ بەخوا بێ ناز ئەبێ دایکە ئەروخێ
دینەکەم بەجێی هێشتم ئەمەی خۆشم دەویست زوو رۆیشت کچەکەم پەروەردە کرد و شەو و رۆژ لە لای بووم هەر چۆن دینەم ئەی ویست کە سەیری ئەوم ئەکرد رێک دینەم بیر ئەهاتەوە چاوەکانی قژی 5 ساڵ تێپەری بەسەر مردنی دینەم دوور لە هەموو کەسێک ژیام شوێنێکی بچوکم لای ماڵەکەم گرت لەوێ دەستم کرد بە کار کردن بۆ ئەوەی ئاگام لە کچەکەم بێ دایک و خوشکەکانم و براکەم زۆر هاوکاریان ئەکردم ئەیان وت وەرە لای ئێمە بژی بەس من چۆن ئەتوانم ئەو ماڵە جێ بهێلم کە بۆنی دینەی لێ دێ یادگاریمان لای هەیە راستە ساڵێک لەگەڵم ژیا بەس ئەم ساڵە هەموو ژیانی من بوو
زۆر جار ئاڤە پسیاری دایکی ئەکرد کێیە بۆ وێنەی ئەو پیشان نادەم ئێیستا ئەو گەورە بووە فام ئەکا بەڵام من چی جواب بدەم چۆن بلێم دایکت لەسەر تۆ رۆیشت کچەکەم ,,,, تاکە یادگاری دینە کچەکەم و ماڵەکەمە تەمەنم کەمە 28 ساڵ زۆر کەس ئەڵێن ژن بهێنەوە کچی زۆریش ئامادەن بەلام ناتوانم
ئەمرۆ رۆژی لە دیک بوونی فریشتەکەم بوو ناچار ئاڤەم برد بۆ مالی پوری لەگەل مندالەکان یاری بکا
دانا : لەسەر گۆرەکەت دانیشتوم گوێت لێمە ئەها ناشرینەکەت هاتووە بۆ لات چیە ناتەوێ من ببینی بۆ جێت هێشتم قەرار نەبوو کچەکەمان بەیەکەوە بەخێو بکەین بۆ ئەرکی منت قورستر کرد موژدە بێ کچەکەمانم پەروەردە کرد نازم پێ دا وەک چۆن تۆ ئەت ویست زۆر جوانە رێک بە تۆ ئەچێ ئێستا گەورە بووە پسیاری تۆ ئەکا چی پێ لێم ههاا

چومە مالی خوشکم ئاڤە بێنمەوە لەگەل مندالەکان قسەی ئەکرد بە دلتەنگی دانیشت بوو
+ تۆ دایکت لە کوێیە
- باوکم ئەزانێ
+ ئەمن بە بابم دەچم ئەدی ئەتوو
- بابم دەلێ وەک دایکت جوانی

ئاگر لە دلم بەربوو بەم قسانەی خێرا بردم و رۆیشتین هەموو شەوێک لای خۆم ئەیخەوێنم کە خەوت ئەچم بۆ ژورەکەی تر دەست ئەکەم بە گریان لەوانەیە لە هەستم تێنەگەن بەلام مردنێکە رۆژێ هەزار جار ئەمرم لەبەر کچەکەم بەرگە ئەگرم وەک بەڵێنم دا جوانترین ژیانی بۆ دروست ئەکەم

کۆتا وشەم ئلێم رۆژێک خۆشەویستەکەت جێت ئەهێلێ ئەو کات قەدری ئەزانی خۆشت بووێ تێر بۆنی بکا نازی پێ بدە تا لە لاتە کە رۆیشت ماڵ وێرانت ئەکات

کۆتایی
بوونی کچ .

.. کێشەیەکی ڕاستەقینەیە
‎کاتێ لە دەوام دێمەوە دەیکاتە هەرا وئەڵێ باوکم هاتەوە و بێ ئەوەی پرسم پێبکات خۆی فڕێ ئەداتە باوەشمەوە،
‎هەندێ بەیانی بە گریانی ئەو هەڵدەستم کە لەژوور سەرمەوە دانیشتووە و هەندێجاریش بە قاقاکەی ، ‎بەکورتیەکەی حەزی لێ نیە خەوتبم و دەیەوێ هەمیشە بەخەبەر بم و یاری لەگەڵ بکەم،‎گەورەتر دەبێت  و خواردن دروست دەکات  زۆرینەی ئەخاتە بەردەستی من و پێم ئەڵێ دەی بیخۆ ،خۆم دروستم کردووە ، ‎ئەو خواردنەکەی بەمن تاقیدەکاتەوە
‎جلی نوێ دەکڕێت و خێرا خۆی دەگۆڕێت و بەردەم شاشەی کۆمپیوتەرەکەم  لێ دەگرێت  و نایەڵێ کارەکانم بکەم و ئەڵێ باوکە لێم جوانە ،بەدڵتە ؟ ئەگەر جوان نیە دەیگۆڕین
‎  * جوان سەیری کچەکەم دەکەم ، تا هەموو ووردەکاریەکانی پێ بڵێم و باسی ڕەنگی جلەکانی بۆ بکەم کە گونجاوە یان نا
‎هەر کات و هەرچی بیەوێ بەدوو ووشەی زۆر زانی و نازەوە لێم دەستێنێ و پێکەنین دەخاتە سەر لێوم
‎نەخۆش دەبم و دێتە پشت سەرم و فرمێسک و هەنسکەکانی نایەڵێ کەمێک پشوو بدەم و چەورم دەکاو دەمشێلێت
‎دوای هـــــــــــەموو ئــــــــــەمــــــــــانــــــــــە
پیاوێک دێت و هیچ لەبارەی مناڵیەوە نازانێت و ناتوانێت دڵی ڕابگرێت و دەیخوازێت و دەیبات
‎چ کێشەیەکە ، ئەو کات نەدەتوانم بڵێم نابێ و ڕێ لە خۆشی کچەکەم بگرم و نە دڵم بەرگەی ئەم جیابوونەوەیەی دەگرێت
لە کاتێکدا فێری تەواوی ووردەکاریەکانی خۆی کردووم و لەسەریان ڕاهاتووم و ئالودەی ئەو بووم
دەی ئاخر خۆی هەر ئائەمە کێشەی ڕاستەقینەیە
باوکەکان نەبێت کەسێکی تر هەستی پێ ناکات
‎کچەکان پڕن لە جوانی پەروردەکردنیان بڕێک نازو کەمێک بایەخی دەوێ و هیچی تر، هەر ئەو کچانەن ئێستا بوون بە خێزانتان ڕێزی خێزانەکانتان بگرن.ئەوانیش بە ناز گەورە بوون و سەختی ژیان و خۆش و ناخۆشیان وەک ئێوە بینیوە
قەدریان بگرن . خودا قەدردارتان دەکات
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گوێ له‌قسه‌ی خه‌ڵک
مە‌گـره
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
غەیــری تـــۆ
هیچکەس ناتوانێ ماڵی دڵم
ئـاوەدان کاتـەوە، بگــەڕێــوە...💌🔐"
tiktok.com/@galay.paez83

جــوانـتـرین تـیکـتۆک لای خۆتان فـۆڵۆبکه‌ن

چـاوە‌ڕێی سوپرائیز بن🥰🧳🪷
چیرۆک

لینا


بەشی یەکەم

من كجيكم لة كةركوك ئةژيم تةمةنم ١٦سالة تةمةنم ١١ سال بوو لة سليماني لة سةفرا بووم كوريكم ناسي خةلكي كةلار بوو ئيمة منال بووين ايتر هةر لةسةر جؤلاني بوين ئاموزايةكشم لةكةل بوو تةعارفمان كرد ناوي فةيسبوكمان گؤريةوة دواي جةن رؤژيك نامةي بؤ ناردم بوينة هاوري ئا ليرةوة هةموو ژيانم تيك جوو من لةگةل ئةو كورة بومةهاوري زؤربةي كات بة كاميرا قسةمان اكرد دواتر داواي خؤشةويستي كرد من منال بووم نةمزاني خؤشةويستي جيشة تةنها ئةوةنةم ئةزاني كج و كوريك بةيةك الين خؤشمةويي وة گةر براي كجة بيزانيت كجة ئةكوژيت من سةرةتا رازي نةبووم اموت ئةترسم براكةم بزانيت ئةيوت مةترسة نايةلم بزانيت رازي بووم ايمة گةر مانگي جاريك بةيةكمان بوتاية خؤشمةويي هةر وةك هاوريكةي جاران قسةمان ئةكرد دواتر من فةيسبوكم بةناو ئةو دانا رةسمي ئةوم لةسةري دانا بة برا و خزمةكانيم ئةوت خؤشةويستين من منال بووم دواتر وتي با جيا بينةوة هةر بة خةيالشم نةهات دواتر من هةرجةنة منال بووم بةلام زؤر هةولي رفاندنم ئةدرا بؤ پارة من ئةترسام زؤر زؤر دواتر خوشكيكم بوو زؤر زؤرم خؤشةويست تةنانةت هةموو كاتي لاي من بوو هةر خؤم بةخيوم ئةكرد خؤشم ناوم لينا تةنانةت لاي دايكمي ناويست هةر لاي من بوو تا ٩مانگ توشي نةخؤشي هات و عةمةليات كرا لة دةستمان دا كاتي كة عةمةليات كرا من و خوشكي ترم هةبوو جوينة مالي مامم تا بةياني بةس دوعام كردوة عةمةلياتةكةي ناجح بيت و گةورة بيت ئيواران دةسي بگرم بيبةمة دوكان خؤم بيبةمة مةكتةب بو سبةي ئاموزاكةم وتي عةمةلياتي خوشكت ناجح بوة
لةخوشيا خةريكً بوو بفرم دواتر
جوينةوة مال جاوةريم اكرد هةر ياريمان اكرد و بيكةنيم من هةروام زاني عةمةلياتةكةي ناجح بوة دواتر كؤمةلي ژن بةگريانةوة هاتنة ژورةوة دةسي دايكميان گرتبوو لةبةر فرميسك جاوةكاني دايكم ديار نةبوون ريك لةشويني خؤم بورامةوة ئاگام لة دنيا نةبوو تا يةك سال بة ئةستةم نانم ئةخوارد بةس ئةگريام نان و ئاوم ليبو بوە گريان بةتةنيا ئةرؤشتم بؤسةر گؤرةكةي هةرجةنة مالي ئيمة زؤر دور بوو لاي گؤرةكةي بةلام هةميشة جيران ئةمي بيني ئةمي برد بؤسةر قةبرةكةي من جوانترين خوشكي دنيام لةدةس يا من خوشكةكةم لةدةست دا كةسةكةم لةدةست دا توخوا ئةم هةموو خةيالةم لةگةلي هةبوو من ئيستا زؤر رقم لةمنالي كجة ٢ ئامؤزام هةية لةتةمةني خوشكة مردوةكةم كة ئةيان بينم ئةرؤنة مةكتةب لةناخةوة ئةسوتيم دواتر كات هات و رؤي من توشي نةخؤشيةك هاتم دكتؤر وتي ئةبيت لة هندستان عةمةليات كريت بة پةلةش عةمةلياتةكةش ئةمةلي زؤري ژيانم نةبوو دكتؤرةكانش بروايان نةبوو بتوانم بژيم بةلام ژيام ٢٠١٣ عةمةلياتةكةم " كردو نةمتواني بخوينم ئةو سالة دواتر كورةكة نامةي بؤ ناردمةوة بوينةوة هاوري دواتر بوينةوة خوشةويست بةلام من هةر بةردةوام بة برا و خزميم ئةوت پوتي تةواو رؤشت بةراستي هةستم كرد خؤشمةويت بةلام من بة دةستي نةخؤشيةوة ئةمنالاند توانيم پؤلي ٨ تةواو بكةم بةلام زؤر ئةبورامةوة وة من وام هةست كردئاشقي بومة هةولم ئةيا بةدةستي بينمةوة بةلام ئةو وتي كؤتاي هات من بةتةواوي ژيانم تيك جوو وتم مادةم كؤتاي هات با بمرم لةناو مةكتةب بةشوشة هةولم ئةدا
دةمارم ببرم كة دةسم ئةبري....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکی

لینا


بەشی دووةم

هاوريكانم هةموو كات نةيان ئةهيشت هاوريكانم نامةيان ئةنارد بؤ ئةو كورة هةوليان ئةدا ئاشتي كةنةوة ئاشت نابوو منش وتم تةواو دنيا هةمووي رابواردنة من كجيكي ناشرين نةبووم بؤيةكة كوران زؤر داواي ئيلاقةيان ئةكرد منش رازي ئةبووم زؤربةيان كوري گةرةكةكةمان بوون من هيج كاتي دةسم بةردةستي هيج كوري ناكةوت بةلام وام لييان ئةكرد كة جون من ئاشقي ئةو كورةم ئةوانش دوو ئةوةنة ئاشقم بن و بي هؤ وازم لييان ئةهينا بةس من تا ئيستا مؤعيدم دانانا تةنها لة جات قسمان اكرد زؤربةي كورةكان هةولي خوكوشتنيان ئةدا بةلام ئةو كورة كةلارية زاني من شيتانة خؤشمةويت مني كردة ياري ژيردةسةي خؤي رؤژي ئةيوت ئاشتين رؤژي دواتر جيا ئةبوةوة ريك ژياني من ويران بوو من گةورةتر بووم بيرم لة هةلةكان خوم كردةوة هةولي خؤكوشتنم يا دوبارة ئةمجارة بة حةب خواردن دواتر كؤمةلي حةبم خوارد حةبي زؤر بةقةوةتش تانانةت دكتؤر ئةيوت درؤكةيت جؤن نةمردويت بةراستي ئازاري زؤرم كيشا هةفتةيك داخل كرام لة خةستةخانة هةرجةنة توشي هةزار نةخوشي تر هاتم بةلام گويم پي نةدا باوكم كة زاني هةمووكاتيك ئةگريم هةولي خؤكوشتن ئةدةم وتي كجم بةجي ژيانت خؤش ئةبيت جيت بويت بؤت ئةكةم بةلام بةشةرتيك نةگريت و هةولي خؤكوشتن نةدةيتةوة من وتم لةهةموو كةس دوربم لةم ولاتةش ئةمةوي جاكةوةش بم وتي اتنيرمة المانيا بؤلاي مامةكانت وتي هيج باوك و دايكيك نايةويت رؤلةكاني ليي دوور بيت بةلام هةميشة هةولةدةن ژياني رؤلةكانيان خؤش بكةن تؤش اوةت اويت بةسةرجاو بردمية توركيا بة قاجاخ برؤمة المانيا بةلام لةوي بووم جةند " جاريك هةولم دا دةرنةجووم جةند جاريك هةولي رفاندنم درا كابراي قاجاخ وتي ابيت ٤٨ رؤژ ليرة بيت ئةوكات بةگرةنتي ئةيبةمة المانيا بةلام من نةمتواني بةتةنها بمينمةوة هيج ريكايةك نية برؤم دلنيام لةوي ژيانم خؤشةبيت و جاك ئةبمةوة بةلام من نةگبةتم تؤبةم كرد و وةعدم بةخوا دا كة ايتر هةولي خؤكوشتن نةدةمةوة تةنها بتوانم برؤمة المانيا من لة بةر ئةو عةمةليتة گةورةي كة لة هندستان كردم وة فةقةراتم ببوة حةرفي s زؤر ئازارم هةية تةنانةت تا يةت خرابتر ئةبم دكتؤر نةماوة نةيكةم راستة من هين ئةوة نيم كةسيكم خؤشبويت بةلام دلة ١/٧/٢٠١٦ ئةو كورة نامةي نارد زاني بةهؤي
ئةوةوة ژيانم تيك جوة داواي ...
ليبوردني كرد وتيشي من تؤم بةراستي خؤشةويت وتم ئاشتةوة نابم نابمةوة ياري ژيردةسةي تؤ من بةهؤي ئةو كورةوة لةبةر گريان لة مةكتةب و لةمال نةمتواني بؤلي ٣ تةواو كةم من هةلةي زؤرم كردوة دلي زؤر كورانم شكاندوة پةشيمانم بيرم لةو باوكم و برايةم نةكردةوة گةشتومةتة تةمەنيك كة بروام واية خؤشةويستي تةنها شةرةف بردنة توخوا كورينة گةر بةراستي كجيكت خؤشةوي ياري بة شةرةفي مةكة توخوا گةر خؤشت ناوي مةيكةرة ياري ژيردةسةي خؤت من هةلةي زؤرم كردوة بةلام لةخوا بةزياد بيت تا ئيستا دةسم بةر دةستي هيج كوري نةكةوتوة .,,دواي ماوةيةك سيرم كرد. گؤراوم تةنها بيرم لةخؤشي ژيان اكردةوة بةلام دواتر او كورة كةلارية نامةي بوناردم زور ابارايةوة ٥ بؤ٦ سالة يةك اناسين ئةبارايةوة تةنها ئاشتةوة بم بةلام من نةكةوتمة داوي او هةرجةنة خوشمةويت، زوريش بيزاري اكردم بةنامةكاني ترسام لةوةي خوم نةگرم و ئاشتةوة بم بوية بلوكم اكرد بة هةرجيةك نامةي انارد بلوكم اكرد دواتر نامةي بو " اوهاورييانةم انارد كةبيشتر هةوليان ئةدا هةليكي ترم بيبدا بةلام امجارة او داواي هةلي تري اكرد ايوت بةس ئاشتةوة بيت يةمة داواي لةدونيا جي بويت بوي اكةم بةلام من بروام بةو قسانة نەبوو دواتر هاورييةكي او كورة وتي ئاموزاكةي خوشةوي منيش هةستام لةگةل ئامؤزاكةي قسةم كرد ئةويش هةستابوو بةكجي خزمةكاني و بةكورةكةشي وت كورةكة هاشاي ليكرد ايوت دروكات من بةلگةشم لابوو بةلام ئةو ج قسةي خراب بوو بةمني كرد منيش بلوكم كرد نةگريام گويم بي نةدا دلخوش بووم جونكة امجارة بةدرؤكةي بروام نةكرد دواتر ٨/١٢/٠١٦ سيرم كرد نةخوشم بينيم زوربةي خزمةكانم منافةسةم لةكةل اكةن �هيج ئاگام لةخؤم نةما ايتر بةكؤل ئةگريام و هاوارم اكرد جنيوم بة هةموو كةس ئةدا تا ايستا جنيوم نةياوة من لةو كاتةوةي عةمةليات كراوم كةس بةگالتةوةش ليي نةياوم بةلام دايكم زلةيةكي ليدام بيرم لةو هةموو ئازارة كردةوة هيزم نةما بوية يةك بةخوم هاوارم اكرد خوم اكوژم دواتر هةموو خزمةكانم هاتن ايتر تا بةياني بةديارمةوة دانيشتن من ايستا نازانم جيبكةم تواناي اوةم نةماوة بخوينم توانام نةماوة بژيم زور خوم راگرت زور لةكةل ژيانا جةنگام بةلام ناتوانم سةربكةوم تةنانةت دكتورةكان سةريان لةنةخؤشيةكةم دةرناجيت وة هةني شتي زور زور ناخوش لةژيانما رويان دا كة ناتوانم باسي بكةم 😞 هةميشة الين نويژ بكة من نويژم اكرد بةلام بةهوي نةخؤشيكةمةوة ناتوانم بيكةم تةنانةت رؤشتنة ريوةكةشم باش نية من بيشتر لةمةكتةبا زور زيرةك
بووم بةلام لةبةر ام عةمةلياتة ..
چیرۆکی

لینا

بةشي کۆتایی

تا ديت بةرةو خرابي ارؤم و لاواز ابم هيزو
توانام نةماوة هةميشة دايكم هةول ئةدات دلم خؤش بكات بةلام دلخؤش نابم نازانم جيبكةم زؤر ئةترسم زور ماندوم جةنةها سالة جاوةري اكةم ژيانم خؤشبيت بةلام تا ديت خرابتر ابيت هةميشة ويستومة برؤمة بةرزايةك پر بةدل هاوار بكةم باسي ئةو ئازارانة بكةم كة ايستاش ناتوانم هةمووي بنوسم امةوي برؤمة شوينيك
دوور لةهةمووكةس بژيم نازانم جي بكةم هيج توانام نةماوة گةشتومةتة ئةوبريارةي خؤم بكوژم نازانم جي بكةم . جيروكم هةر بةردةوامة دواتر هاورييةتي كوريكم اكرد خةمةكانمي دايم كةم اكردةوة بةلام دواتر وتي ئاشقت بووم بروام بة هاورييةتيش نةما دواتر لة ١٢/٢/٢٠١٧ كوريكم بيني لة خطوبةي كجي ميمكم برايً زاوا بوو زور مني بةدل بوو منيش زور زورم بةدل بوو ايتر ناوي فةيس اوم دوزي بيي وتم خوشمةويي منيش هةستي بيكةم زورم خوشةوي بةلام نازانيت نةخؤشم نازانم جيبكةم بيي ناليم ناتوانم بيي بليم سةرم لي شيواوة اترسم واز بينيت جونكة زورم خوشةوي راستة گةر مني خوشبويت قةت واز ناهينيت بةلام واي ليدي زگي پيمبسوتي 😞 گةر ريكةويت ام هاوينة اجمة المانيا بو جاكبونةوة بةلام اوةنة نةگبةتم بروا ناكةم قةت جاكةوة بم سةرم لة ژيانة شيواوة بةراستي توانام نةماوة او كورةم تازة ناسيوة بةلام يةكمان زور خوشةويت من ايستا ١٦ سال و نيوم اويش هاوتةمةن خومة نازانم وازي ليبينم تا زياتر هوگري يةك نةبوين يا بيي بليم نةخوشم يان بروم بؤ المانيا و جيي بيلم يانيش خوم كوژم و رزگارم بيت نازانم جيبكةم توانام نةماوة امة بةشيكي زور كةمة لة خةمةكاني ژيانم ,, بةلي جيروكم هةر بةردةوامة دواتر رؤزي لة مةكتةب بووم هةني كج گالتةيان بيكردم جونكة نةخوشم خوم گرت لاي اوان وتم هةرجيم بيت خوا واي ليكردووم تو گالتة بة ايشي خوا اكةيت بةزور لةدلم گرت هاتمةوة بومال گريام وتم بمبةن بو دكتور بردميان دكتور وتي تا دي خرابتر ابيت تةنانةت وتي گةر وا بروات نةفسيةتي
تيكةجيت لة قاج اكةويت

...🦋...وتيشي عيلاجي لاي من نية عينوان دكتور هةوليري يا بيم بةلام هيشتا نةروشتووم وة او كورة خوي زانيبوي نةخوشم بةلام بيمي نةوتبوو كة ازانيت هةميشة بيي اوتم خةم لة هيج شتيك مةخو وةعدم بةري بةلام روزي بيتاقةت بووم وتي جيتة وتم هيج وتي ازانم دةي وةعدم بةري خةم نةخوي هةر او رؤژةي يةكمان بيني بييان وتبوو بةلام گويي بي نةدا بييم وت ارومة المانيا ام هاوينة وتي تا مردن جاوةريت اكةم زور زور يةكمان خوشةويت دواتر ٢٤/٢/٢٠١٧ عةينن يةكمان بيني لة خطوبةيةك ايتر ئةگةراينةوةً مالةوة باوكم بي اوةي هيج شتيك بزانيت باسي اوةي كرد لةگةل او عايلةية كيشةي هةية بي هيج شتيك وتي من قةت كج نادةمة او عايلةية مةگةر بشمري خويان زور زور ماليكي فةقيرو باشن باوكيشي شةهيدة بةلام مالي خزمةكاني او كورة خرابن لةكةل باوكم كيشةيان هةبووة لة كؤنا منيش اگريام بييم وت جيابوينةوة بةلام كةسمان بةرگةمان نةگرت نامةمان بويةك ناردةوة بةلام بوينة قورباني دةسي گةورةكان وتي بيم ديم لة باوكت اپاريمةوة توم بداتي بةلام من باوكم اناسم هةرگيز من نادات بةو وتي منيش ديم بو المانيا لةوي بةيةك ئةگةين وتم باشة بةلام اوةش نابيت جونكة براكةي ژني هاوردوة باوكيشي شةهيدة ابي او دايكةي جيبكات بي كورةكةي دايكيشي گوناهه " نازانم جيبكةم بريارم دا بليم بيي رقم ليتة تا جيتر قسة نةكةين بةلام ٢/٣/٢٠١٧ بيم وت وايزاني گالتة اكةم بةلام بيني بةراست واي بيليم زور دلتةنگ بوو جوة سةر گؤرةكةي باوكي بةس گريا بوو سةعات ١١ شةو بوو دواتر هاتة لاي مالي ايمة 😭😔 دواتر ئاشتبوينةوة قسةمان كردةوة بةلام زور ناخوشة يةكمان بةدل خوشةوي لةبةر كيشةي كؤن بو يةك نابين دواتر ساردبوو لةگةلم واي ليهات قسةشمان ناكرد بةيةكةوة لةوةش گةري جومة دكتوري هةولير سةري لي دةرنةجوو ٤ وةرةقةشمان لة بةلاش رؤي من خوم بيزاربووم لةوةي هةميشة پارة بومن ادةن لة بةلاش ٢١/٣ كورةم بينيوة لة سةفرا لةگةل خوشةويستة كونةكةي شايان اكرد گويم بي نةدا هاتمةوة هةني نامةيان نارد ايان وت تومديوة قسةي زور سةيريان اكرد بلوكيانم كرد ايتر ام نيوةروية نامةم بو هات او كورة بوو تا تواني جنيوي بيم دا لة سةرةتاي قسةكاني بةوة دةسي بيكرد وتي بتبينم ٢ تف اكةمة ناو جاوت
دواتر وتي مني سادةت هةل خةرةتان كة توم بو هينان

...🦋... بوو وتيشي هةموو كةس ازانيت جون كجيكي من ناتوانم ناوي باوكم بينم وتي بيم بيتةلين قةحپةكةي ..... واتة ناوي باوكمي هينا كة وام بيلين دواتر منيش تا توانيم گريام دواتر زانيم بي توانا بوم بةرگةي ام هةموو بوختانة ناگرم بگاتةوة خزمةكانم حةيامان اجيت نا با ژياني خوم لةناودةم باوكم خةوتبوو دةمانجةكةيم هينا ويستم رايكيشم و خوم كوزم نةگبةتيباوكم خةبةري بويةوة ايتر روشت دةمانجةكةشي برد هةر خوم اكوژم بةلام امرو عيدميلاد خوشكةكةمة نازانم جون بيكةم بةلام سورم لةسةر بريارةكةم كؤتاي ژياني من كردم بةلام نةمردم
براكةم و دايكيشم زانيان زور قسةيان بوكردم ايتر من بة دايكم وت ئةو كورةم خؤشةويت زورم. خوشةوي ئةويش مني زور خوشةوي بةلي وامزاني خؤشي اويم دايكشم وتي لةبيريكة جونكة باوكت هةرگيز ناتدات بةو كورة منيش هةر كؤلم نةدا كات هات و رؤشت لة پاركيك بينيم كؤتا قسةو بينين من شةرمم اكرد سيريشي بكةم يةكةم جارم بوو برؤمة مةوعيد دواتر خةلكةكة هةموي سيري اكرد دةسمي گرت و رؤشتين تةنها دةس گرتن سيري جاوةكانمي كرد وتي بةلين بيت هةر بةدةستت بينم وتي بؤ وا ازانيت بي تؤ اتوانم بژيم بروام كرد كويرانة بروام كرد باوكي نية اخر سویندی بە گؤري باوكي بؤم اخوارد. گريام لةوي وتم باوة من دةسي كوريكم گرت باوة بمبورة خيانةتم ليت كرد گةورةترين هةلةم كرد من. دةسي كوريكم گرت ٢ كور هاتن زور دلميان دايةوة لةكةل اوكورةي خؤشم اويست بوة دةمةقالييان هةريةكةو اهات درويةكي بوكردم دواتر روشتمةوة لة ريگا كجيك نامةي نارد وتي خؤشةويستي H واتة اوكةسةي خوشمةوي بروام نةكرد وتي وةك من خوشت بويت امقسانة دواتر بروام نةكرد بةلگةيةكي يةكجار زوري بوم نارد بروام كرد نامةم بوخوي نارد جوابي نادا هةني نامةي سةوتي نارد رؤژيك دواي اوة وتي بةوكجة بلي H مني خؤشناويت بيش اوة من وتبووم وتم بةس من خوشم ويست اودرويةم كرد بةراستي ترسام هةرشةي نةدا بةس اترسام هةرشة بدات جةن رؤزيك دواي اوة وتي بيش تو كوريكي زور خويري بووم كة توم ناسي گؤرام بةس
او كجة دايك و باوكي نية نازانم .لێرە کۆتایی با پی بیت هەر کەسەو بۆ ڕێی خۆی

کۆتایی
چیـرۆکـی

کچێک بەرەو دۆزەخ



بەشـی یەکەم

من کچێکم پر لە تاوان گوناهــ جاران کچێکی پاک بووم بەڵام ژیان زۆر خراپ پیسی کردم
سەرەتای تەمەنی لاوی بووم دڵم بە دونیا زۆر خۆش بوو وام ئەزانی دڵخۆشترینم جوانیەکەم رادە بەدەر بوو بۆیە لەخۆبای بووم ئەمەش وای کرد توشی هەڵە بم زۆر جار دایکم پیی ئەوتم ئاخیرت خێر بێ کچم ئەوەنە بەخۆت ئەنازی منیش پشت گوێم ئەخست و پێ ئەکەنیم لە مکتەبیش لەگەڵ جۆرە کچانێک بووم کە لە خانەوادە دەولەمەند و دیارەکان بوون هەڵسان و دانیشتنمان سەرەتا نیگەرانی ئەکردم چونکە هاورێیەتی کوریان ئەکرد دڵتەنگ ئەبووم راستە لوت بەرز بووم بەلام واتای ئەوە نەبوو هێندە نەفس نزم بم و روو بدەمە کور کچەکان زۆر جار ئەیان وت رابوێرە دونیا ئەوە ناهێنێ بەخوا تۆ قەیرە ئەبی ئەم قسانە مێشکیان تێک ئەدام شەوێکیان زۆر بیرم ئەکردەوە و ئەم وت ئەوان لەگەڵ کور هاتوو چۆ ئەکەن و دڵخۆشن خۆ هیچ نابێ چی ئەبێ گەر منیش خۆشەویستی خۆمم هەبێ هێندە ساویلکە بووم وام ئەزانی خۆشەویستی هەموو شتێکە بەڵام ئیتر گەنج بووم خوێن گەرم بووم مرۆڤ لە تەمەنی لاوی وای لێ دێ و دڵی بۆ رەگەزی بەرامبەر ئەچێ هەر چۆنێک بوو خەوتم تا چەند رۆژ میشکم ئاڵۆز بوو بوو ئەم قسانە و لەگەڵ نەفس و ویژدانی خۆمدا بەشەر ئەهاتم ...
دوای چەند هەفتە رۆژێکیان لەگەڵ کچەکان چووین بۆ کافێیەک لە راستیدا بە دڵم نەبوو زۆر لە دیسکۆ و نادی ئەچوو شوێنەکە ئارام نەبووم ئەمزانی شتێک چاوەرێم ئەکا نەگبەتیەک ئەمدۆزێتەوە لەم شوێنە پیسە سارا وتی بۆ وا رەنگت زەرد بووە کچم ئەڵێ منداڵی یەکەم جارە هاتووی بۆ شوێنێک کچەکانی تریش لەم لاوە دایان لە قاقا و منیش لەگەڵیان پێکەنیم نەمزانی کۆتا پێکەنینم ئەبێ لە ژیانمدا و ئیتر بەرەو دڵتەنگی و گوناهـ و تاوان و گریان و رۆژە خراپەکانی ژیانم ئەرۆم خۆزگە ئەمرۆژە ئەمردم و نە ئەکەوتمە ئەم گێژاوە ....

چەند کورێک هاتن هاورێ کچەکان بوون و دەستیان کرد بە قسە و گالتە و سەر و شێوەیانم بە دڵ نەبوو ئەمزانی کەسانی خراپن هەوڵمدا هەڵسم بەڵام بێ سود بوو کورێکی تیا بوو چاوی لەسەرم لا نەدە برد بەڵێ ئەم کورە وەک شەیتان بووو ئیبلیس بووو ...
داوای خواردن و شتیان کرد و من وتم هیچم بۆ ناخورێ بەڵام بە زۆر شەربەتێکیان بۆ هێنام هەر ئەم کورە چوو وەری گرت و بۆ جەماعاتی هێنا من چوزانم کە دەرمان تێ ئەکاتە ناوی و ئاڵودەم ئەکات سەرم گێژی ئەخوارد و بەس باش بوو چووینە ماڵەوە و خەوم لیکەوت و ئەڵێ چەند ساڵە نەخەوتووم و خۆزگە لەم خەوەش هەلنەدەستام بەیانیەکەی سەرم ئێشا و بە زۆر چوومە دەوام و چاوم هەڵنەدەهات دوبارە ئەم کورەم بینی لای کچەکان و بە زۆر خۆم نەجات دا بەڵام وازی نەهێنا و چاوی لەسەرم بوو و منیش خۆم لە گێلی دابوو زۆر
خەواڵوو بووم ...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکـی

کچیک بەرەو دۆزەخ



بەشی دووەم

بۆ ماوەیەک ئەم سەر ئێشەیە بەری نەئەدام خۆشم نەم ئەزانی چی بوو دوبارە کچەکان وتیان ئەرۆینە دەرەوە وتم ناتوانم زۆر نەخۆشم وتیان جەوێک بگۆرە باش ئەبی پێدا گریان کرد منیش رازی بووم دوبارە ئەم شوێنە نەفرەتیە وەک دۆزەخ وابوو ئیتر هەمووی ئاژەڵێک بوون هەر کچێک لەگەڵ ئیبلیسێک قێزم لێیان ئەکردەوە دوبارە ئەم ژەهرەم داوا کرد و هەمان کور بۆی هێنام دەرمانەکەی تێکرد بوو هەستم ئەکرد باشتر ئەبم وەک بڵێ بەم شەربەتە راهات بووم و جەستەم پێوەی فێر بووە نازانم ئەبێ ئەمە چی بێ بەڵام هەستم ئەکرد کۆنترۆلی خۆم لە دەست داوە بەپێی ئەقڵم جولە ناکەم و هەستم بە دڵخۆشیەکی زۆر ئەکرد چونکە مەست بوو بووم هەر رۆژێک دانایەکم لەم شەربەتە ئەخواردووە و ئەمجارە خۆم داوام ئەکرد برۆم بۆ ئەم شوێنە ئەم کورە ئاژەڵە زانی کۆنترۆلی خۆی کردووم لێم نزیک ئەبۆوە زۆر جار کە ئەهات بۆ مەکتەب دانایەک قوتوی پێ بوو لەم ژەهرە منیش دلم بۆی ئەچوو رۆژێک وتی فەرموو وەرم گرت بێ ئەوەی رەتی کەمەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بوو زۆر خراپ بووم چونکە ئەم شتەم نەخوارد بۆوە بە دوای ئەم کورە ئەگەرام چونکە وەک جاران شەربەتی ئەم کافێیە تاسیری نەبوو هەستم ئەکرد تامی گۆراوە ,,,
کورەکەم دۆزیەوە وتی ئەزانم چیت ئەوێ فەرموو بیگرە وتی بە مەرجێک هەموو رۆژ ئەتدەمێ ئەبێ لەگەڵم بێیتە دەرەوە زلەیەکم لێ دا وتی ههههه باشە برۆ بەڵام تۆ بووی بە کۆیلەی من ,,, راست ئەکا من بوومە کۆیلەی ئەم ژەهرە جەستەم راهاتووە لەسەری خودایە چۆن کەوتمە ئەم گێژاوە یارمەتیم بە قێز لە خۆم ئەکەمەوە بێ ئەم خواردنەوەیە نەم ئەتوانی رۆژێک بەرێ بکەم و لەرزم ئەگرت و ژێر چاوم شین ئەبۆوە دایکم ئەی وت ئەتبەمە دکتۆر باش ئەبی نەیئەزانی کچەکەی ئاڵودە بووە ئاخر چۆن پێی بڵێم ؟؟
تا وام لێهات زۆر خراپ بم چوم بۆ لای ئەم کورە بە قاچەکانی خۆم داوام لێ کرد و رازی بووم خۆزگە ئەمردم و ئەمرۆژە ئەچوومە ژێر گلەوە بەڵام ئەم ئاژەڵە دەستی لێ نەدابام کچێنی منی برد ئەم پەردەی شەرف و ناموسی کچە نەک تەنها خۆی ئەمجارە هاورێیە سەگەکانیشی وەک ئێسکێک وابووم چەند سەگێک بملێــستەوە رقم لە خۆم ئەبۆوە نەفرەت لە هاورێی خراپ ئەکەم گەر من بە قسەی دایکم ببکردبا هەرگیز وام لێ نەدەهات ئاخر توخوا پێم بڵێن چ کەسێک وەک دایکە کێ وەک دایک هاورێی کچەکەیەتی باشی ئەوی دەوێ تا توشی هەڵە نەبی نازانی ئامۆژگاریەکانی دایک واتای چیە کە هەموو رۆژێ قسەت بۆ ئەکات و لێی بێزار ئەبی ..
بەڵام دوای چی ؟ دوای چی پەشیمانی ؟
من وێران بووم کچێکم چەند ئاژەڵێک لە دەورمن ئەملێسنەوە و پیس بوومە ...
بە چ رووێک بچمە بەردەم دایکم کەچی دوای ئەم هەموو شتە هەر ئاڵودەی ئەم دەرمانەم ئەم ژەهرەم

چاوەریی بەشی کۆتایی بن
2024/06/16 12:29:43
Back to Top
HTML Embed Code: