Telegram Web Link
هۆکاری فەوتانی خەڵک حەزکردنە بەمەدحی خەڵک و ترسانە لە لۆمەوگلەییان(نەبونی نیەت پاکی وبزر بونی گەورەیی خوا لە دڵدا)
پێشەوا ابن قدامة -رحمه الله ئەفەرمێت-:

« وأعلمُ أن أكثر الـنـاس إنما هلكوا لخوف مَـذمّـة الناس وحُبِّ مَدحهم ؛ فصارت حـركاتهم كلها على مـا يوافـق رِضىَ الناس رجـاء الـمـدح وخوفـاً مـن الـذَّم، وذلـك مـن المُهلِكات؛ فـوَجَـبـت مُعالـجتـه »
واتە :
بزانە کەزۆرینەی خەڵکی فەوتاون لە بەر ترسی لۆمەی خەڵک و حەز کردن بە دەسخۆشیان ، ئتر وایان لێهاتوە هەمو جوڵەو کارێکیان بۆ شتێکە کە بگونجێت لە گەڵ ڕازی بونی خەڵکیدا بەتەماحی پیاهەڵدان و ترسی لۆمەکردن، ئەوەش لە فەوتێنەرەکانە، پێویستە چارەسەر بکرێت،
تش مختصر منهاج القاصدين (٢١٢).

#پێگەی_دووربین
خەمباربووم بەبیستنی هەواڵی کۆچیدوایی برای ئازیز م. خالید ڕەنجدەر لەهەندەران، یەکێک لەتێکۆشەرانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و کەسێکی ڕۆشنبیرو ودڵسۆز بۆ کارو کاروانی ئیسلام .
خوا لێی خۆشبێت و بیحەسێنێتەوەو سەبووریی براو کەسوکاری بدات.
ن: نازم عەبدوڵڵا.

دووربين :: Dorbeen.co
دڵگرانبووم بەهەواڵی کۆچیدوایی برای بەڕێزمان خالید رەنجدەری برای مامۆستا کرێکار، خوای گەورە لێی خۆشبێت و جێگەی بەهەشت بێت.
پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین.
{إنّا لله وإنّا إليهِ راجعون}.
ن: بیلال سولەیمان.

دووربين :: Dorbeen.co
دڵگرانبووم بەکۆچیدوایی نوسەر کاک خالید رەنجدەر، خوای گەورە بەبەهەشتی شادبکات و سەبووریی م. کرێکارو کەسوکاری بداتەوە.
ن: حاجی كاروان.

@durbeen
{انا للە وانا الیە راجعون}
برای بەڕێزمان کاک خالید ڕەنجدەر؛ سەرکردەو ڕۆشنبیرو نوسەری دیاری ئیسلامی، لەنەرویج کۆچیدواییکرد، خوای گەورە ئێش و ئازارەکانی بکاتە مایەی لێخۆشبوون و بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبرو ئارامی بەخانەوادەو دۆستانی ببەخشێت.
ن: مونیرە عەلی عەبدولعەزیز.

@durbeen
فیرعەون لەبارەی (موسا)وە دەیوت: "ئەو کەسێکی بێنرخە" لەکاتێکدا خوای گەورە لەبارەیەوە دەفەرموێت: "تۆم هەڵبژارد بۆ خۆم -تاکو پێغەمبەر بیت و پەیامی من راگەیەنیت-" لەوانەیە بەندە لەبەرچاوی فەرمانڕەوایەکی سەرزەوی لاوازو بێنرخ بێت، لەکاتێکدا لەلای دەستەڵاتداری ئاسمان و زەوی هەڵبژێرراوە.

عبدالعزيز الطريفي

#پێگەی_دووربین
#دیدڕوونی
"هەر کۆمەڵێک لەسەر غەیری عەقیدە دابمەزرێت، ئەوا چارەنووسی پەرتەوازەیی و تۆپەڵتۆپەڵبوونە".

#پێگەی_دووربین
#دیدڕوونی

@durbeen
موسوڵمانی بیانووگر!

موسوڵمانی بیانووگر؛ لەگشت قۆناغەکانی تەمەنیدا، بیانووی هەیە بۆ وێڵکردنی خزمەتکردن بەئایینی ئیسلام:

* لەلەدایکبوونییەوە بۆ (١٠) ساڵانی تەمەنی: بیانووی هەیە، چونکە هێشتا بچووکە.

* (١٠-٢٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە هەرزەکارە.

* (٢٠-٢٨) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیەو پێویستە تەواوی سەرنجی لەوەدا کۆبکاتەوە، چونکە "ژیانی دیاریدەکات".
پاشان گەڕان بەدوای کارداو ئاڵوگۆڕکردنیان بەمەبەستی باشترکردنی داهات و هەوڵدان بۆ سەلماندنی توانستەکانی خۆی لەکارەکەیدا.

* (٢٨-٤٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە تێچووی هاوسەرگیری کۆدەکاتەوە،
پاشان بەهۆکاری ئەوەی کە زاوایە، پاشان لەبەرئەوەی کێشەگەلێکی لەگەڵ خێزانیدا هەیە!

* (٤٠-٥٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە ئاگاداری منداڵەکانی دەبێت و تێچووی خوێندنیان بۆ دابیندەکات و بەدوای کاری سەرباردا دەگەڕێت، تا پاروویەکی حەڵاڵیان بۆ دەستەبەربکات.

* (٥٠-٦٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە دەیەوێت بۆ منداڵەکانی هاوسەربگرێت و بیانخاتە بەر خوێندنی زانکۆو چاوپۆشیلێدەکرێ، چونکە نەخۆشییەکانی دەستبەدەرکەوتن دەکەن و کاتەکانی لەسەردانیکردنی پزیشکدا بەسەردەبات.

* (٦٠) ساڵان و دواتر: بیانووی هەیە، بەهۆکاری بەساڵاچوون و لاوازیی یادەوەری و نەخۆشییە زۆرەکانییەوە.

* پاشان بیانووی هەیە لەبەرئەوەی کە مرد!!

ئایا دەبێت کەی بۆ خزمەتی دین بێت؟ دەبێت کەی بناغەی کەلتورێکی پەیڕەوییانە بنیادبنێت؟ کەی بانگەواز بۆ لای (اللّٰه) دەکات بەژیری و تێگەیشتنی دروستەوە؟

جا ئەگەر ئەمە حاڵ و بارودۆخی ئێمە بێت! ئایا دەبێت چاوەڕوانیی دروستکراوانێک لەهەسارەیەکی ترەوە بکەین، کە بەهانەیان نەبێت، تا خزمەتی دینی (اللّٰه) بکەن؟!

ن: د. ئەیاد قونەیبی

#پێگەی_دووربین
#دیدڕوونی
کاتێک ئوممەتێکی شکۆمەندمان هەبوو!

کاریکاتێرێک لەگۆڤارێکی ئەڵمانی لەساڵی (١٩١٦ز)دا، وێنای شکستی بەریتانییەکان لەبەرانبەر موسوڵماناندا، لەجەنگی کوت و عەمارەدا دەکات، دەڵێین: موسوڵمانان نەک عوسمانییەکان، چونکە ئەو کاتە ئوممەتێکی موسوڵمانی یەکگرتوومان هەبوو.

#یەک_ئومەتی #دووربین

@durbeen
پۆلیسی تورکیا، سێ کارمەندی ئەو گۆڤارەیان دەستگیرکرد کە بێڕێزیان بەسەروەری مرۆڤایەتی کردبوو.

#پێگەی_دووربین

@durbeen
🔴 ئەمڕۆ، کاتژمێر حەوتی ئێوارە، لە رۆژهەڵاتی خان یوونس، کەتیبەکانی شەهید محمد الضیف کۆبوونەوەیەکی دوژمنانی زایۆنییان بە دوو مووشەک کردە ئامانج.


| @Durbeen.
2025/07/02 00:42:02
Back to Top
HTML Embed Code: