Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻ئێران ساتی هەڵدانی موشەکەکان بۆ قەوارەی زایۆنی بڵاودەکاتەوە
🔻عەلی خامنەیی لە وەڵامی ترەمپ کە وتبوی (بەبێ مەرج خۆتان بەدەستەوە بدەن) دەڵێ: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات

🔻خامنەیی: قەوارەی زایۆنی ئاسمانی ئێرانی پێشێل کردوە و لێیان خۆشنابین

🔻خامنەیی: هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بەرگری لە نیشتمان بکەن و لەلایەن بەرپرسان و هەموو خەڵکەوە پاڵپشتی دەکرێن

لێنز

@durbeen
🔴 ئەردۆغان: ئێران مافی شەرعیی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژی ئەو دەستدرێژی و تاوانکاریەی لەکاتی گفتوگۆ و دانوستانە ئەتۆمیەکان کرایە سەری!

🔴 ئەردۆغان: هەموو ئەوەی لەتوانامانە دەیکەین بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای زایۆنی بۆسەر غەززە و سوریا و یەمەن و ئێران!

🔴 ئەردۆغان: ڕێوشوێنی پێویستمان گرتوەتەبەر و ئیحتیاتی خۆمان کردوە بۆ دۆخەکە!

🔴 ئەردۆغان: وڵاتانی ناوچەکە ، لەناویاندا ئێران ، دەبێ وانەیەک لەوە وەربگرین کە ڕودەدات لە ناوچەکە و بە وریاییەوە بیر لە ڕوبەڕوبونەوەی کردەوەکانی قەوارەی زایۆنی بکەینەوە!


🔴 ئەردۆغان: ناتانیاهۆ لەمێژە لە تاوانە جینۆسایدەکانیدا هیتلەری ستەمکاری تێپەڕاندوە. ئێران مافی ڕەوای هەیە لە دژی دەوڵەتێکی تیرۆریستی وەکو قەوارەی زایۆنی بەرگری لە خۆی بکات

🔻 ئەردۆغان: ئاستی ئامادەییمان ئەوەندە بەرز دەکەینەوە کە نەک هەر هێرش نەکرێتە سەرمان ، بەڵکو تەنانەت نەوێرن بیر لە هێرشکردنە سەریشمان بکەنەوە

لێنز

@durbeen
Lens - لێنز:
🔴 ترەمپ: ڕەنگە هێرش بکەمە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕەنگە نەیکەم ، دەبوو ئێران پێشتر دانوستانی لەگەڵدا بکردینایە!

🔴 ترەمپ سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران: ئێستا زۆر درەنگە ، بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ!

🔴 ترەمپ: ئێران چیتر هیچ بەرگرییەکی ئاسمانیی نییە و نازانم تا کەی خۆیان ڕادەگرن!

🔴 ترەمپ: ئێرانیەکان پەیوەندییان پێوە کردوین و منیش لەم دۆخە بێزار بووم و دەمەوێ بێ مەرج خۆیان بەدەستەوە بدەن!

🔴 ترەمپ: ئەوەی ئێستا ڕودەدات وەکو هیچ هەنگاوێکی تر نەبوە کە پێشتر دژی ئێران گرتومانەتەبەر ، دەوڵەتێکی وەک ئێران قبوڵ ناکەین کە هەڕەشەی کاولکاری دەکات!

🔴 ترەمپ: ئێرانیەکان ڕوبەڕوی کێشەیەکی گەورە بونەتەوە و پێشنیازیان کردوە بێن بۆ کۆشکی سپی!

🔴 ترەمپ: چەندین ساڵ بوو لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەمان لێدەکرا!

🔴 ترەمپ: هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێ بۆ ئێران و لەوانەیە پێش کۆتایی هەفتەش ڕوبدات!

🔴 ترەمپ: ئێران ڕێکەوتنی دەوێت لەگەڵمان!

🔴 ترەمپ: ڕێگریم لە جەنگێک لەنێوان هندستان و پاکستان کرد ، کە دوو دەوڵەتی خاوەن ئەتۆمن ، کەسیش لەبارەی ئەو دەستکەوتەوە لەسەر من و ئەمریکا نەینوسی!

🔴 ترەمپ: هەفتەی داهاتوو گەورە دەبێ ، لەوانەیە کەمتر لە هەفتەیەکیش بێت!

🔴 ترەمپ لەبارەی ئێران: دەبینین چی ڕودەدات ، هێشتا هیچ شتێک کۆتایی نەهاتوە!

🔴 ترەمپ بۆ خامنەیی: بەختێکی باش!

🔴 ترەمپ: بە ناتانیاهۆم وتوە بەردەوام بێت!

🔴 ترەمپ: تەواو ئارامم نەما!

🔴 ترەمپ: بە ناتانیاهۆم وتووە بەردەوام بێت و ئاماژەم بەوە نەکردووە کە ئەمریکا پشتیوانیی زیاتر پێشکەش دەکات!

🔴 ترەمپ: ناتانیاهۆ کارێکی باش دەکات!

🔴 ترەمپ: بە ناتانیاهۆم وتووە لە هێرشەکانی بۆسەر ئێران بەردەوام بێت!

🔴 ترەمپ بۆ ئێران: هەرگیز ناتوانن چەکی ئەتۆمتان هەبێ!

🔴 ترەمپ: هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێ بۆ ئێران و لەوانەیە پێش ئەو کاتەش ڕوبدات!

🔴 (پێشتر وتی دوو ڕۆژی داهاتوو، ئێستا دەڵێ هەفتەی داهاتوو! ئەم پیاوە سیاسەتێکی فێڵاوی هەیە و ئەوەی دەیڵێ دەکرێ پێچەوانەکەی بکات!)

🔴 ئەم پیاوە کابرایەکی درۆزنە بۆ ئەوانەی گوێی لێدەگرن ، بازرگانێکی سیاسییە ، زۆرجار ئەوەی دەیڵێ ، پێچەوانەکەی ڕاستە!


لێنز

@durbeen
پۆڵبریمەر؛ وەلیی خەمری پێشووی مەدخەلییەکانی عێراق

ن: پێشەوا قازی

لەساڵی (٢٠٠٣ز)دا پۆڵبریمەر لەکابینەکەی جۆرج بۆشدا بوو بەحاکمی کاتیی عێراق! لەو قۆناغەدا (ئەبومەنار) دەمڕاست و چاوساغی مەدخەلییەکانی عێراق بوو، زۆرێك لە مەدخەلییەکان بوون بەسەربازی عێراقی و هاوپەیمانی ئەمریکییەکان بوون، جا لەو کاتەدا ڕێگەیش بەسەربازانی مەدخەلی درابوو، کە ڕیشیان بهێڵنەوە لەناو ڕیزی سەربازانی عێراقیدا! مەدخەلییەکان ئەرکیان: جاسوسی، گرتن و کوشتنی موجاهیدان بوو! جا ئەو ئەبومەنارە دۆستی نزیکی د. عەبدوللەتیف بوو، هەروەها لەناوچەی (عەلەم)ی تکریت، پێکەوە بوون و هاوبیرو هاوڕێبازبوون، جا ئاشکرایە پیشەی ئەمانە لەهەموو سەردەمێكدا بریتییە لە: دژایەتیکردنی موسوڵمانان، جاسوسیکردن لەدژیان و پشتگیریکردنی دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان، جا ئەگەرچی دەسەڵاتدارە تاغوت و ستەمکارەکە، کەسێکی وەک پۆڵبریمەریش بێت.

https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=570&babet=4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻موشەکەی ئەمڕۆ ئێران بە قەوارەی زایۆنییەوە ناوە دەتوانێ تا 2000 کیلۆمەتر بڕوات و بە 12 دەقە گەیشتوەتە گیانی زایۆنیەکان


@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 رووخاندنی ماڵە فەڵەستینییەکان لە جینین لەلایەن هێزەکانی داگیرکارەوە.


| @Durbeen.
خاڵە بەهێزو لاوازەکانی دەوڵەتی ئێران
ئا: خالید هەڵەبجەیی

گومانی تێدا نییە ئێران یەکێکە لەوڵاتە زۆر بەهێزەکانی ناوچەکەو ڕەقەمێکی قورسی سەربازی، ئابووری، سیاسی و مەزهەبییە.
بەجۆرێك ئەتوانین بڵێین: لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیاو ئێران مونافسی یەکترن بۆ ئەوەی کامیان ببن بەسەرکردەی ئەم ناوچەیە.
وا دیارە سعودییەیش بەرەو ئەو مەسارە هەنگاوی دەستپێکردووە.
ئێران لەئێستادا کە لەشەڕدایە، چەند خاڵێکی بەهێزو چەند خاڵێکی لاوازی هەیە، کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی شەڕەکە ئەکەن.
ئەنجامی شەڕەکەیش کاریگەری لەسەر داهاتووی ناوچەکە ئەبێت، بەو پێیەی ئێران وڵاتێکی بەهێزی ناوچەکەیەو هەژموونی بەسەر زۆر وڵاتی دیکەدا هەیە، بەتایبەتی عێراق.
• خاڵە بەهێزەکانی ئێران:
- ئێران خاوەنی سەرکردایەتییەکە کە ئەزموونی ئیدارەدانی شەڕو ئەزمەی کوشندەی درێژخایەنی هەیە، چونکە ئەم سەرکردایەتییەی ئێستای، شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقیان کردووە، لەکاتێکدا حکومەتەکەیشیان تازە(ساوا) بووە.
- ئێران خاوەنی ژێرخانێکی گەورەی موشەکییە، کە لەڕووی بەهێزیی موشەکەکانیشییەوە، کاریگەرییەکانیمان بەچاوی خۆمان بینی.
- هەیکەلییەتی هەر سێ دەسەڵاتی تەشریعی، تەنفیزی و دادوەریی ئێران بەجۆرێك ئاڵۆزە، کە زۆر قورسە کودەتای بکرێتە سەرو ئەگەری تێکشکاندنیشی لەهەیکەلییەتی حکومەتەکانی دیکە قورسترە.
- ئێران دەوڵەتێکی خاوەن عەقائیدییان هەیە، کە وا لەئێران ئەکات. خەڵکێکی لەبەردەستدابێت کە ئامادەی گیانفیدایی بن.
ئەکرێت ئەم خەڵکەش لە دەوەی سنووری خۆی بێت و ئێرانیش نەبن، بەڵام وەلائیان بۆ ئیمامەتی خامنەیی هەبێت.
- ئێران خاوەنی (٩٠) ملیۆن دانیشتووە، کە بڕەکەی چەندین هێندەی قەوارەی زایۆنییە، وە ئەکرێ ئەو کەسانەی کە شوێنکەوتەی ویلایەتی فەقیهــن، هەر بەهێزو بازووی ئێرانی سەیربکرێن، چونکە وەکو هاوڵاتییەکی ئێرانی، بەڵکو زیاتریش ئامادەی گیانفیدایین بۆ پاراستنی ویلایەتی فەقیهــ..
- ئێران بەسەر زەریای هیندی و کەنداوی عەرەبیدا ئەڕوانێت، کە هێزێکی زۆری پێئەبەخشێت، بەتایبەتی گەرووی هورمز، کە ئێران بەداخستنی ئەو گەرووە، ئەتوانێت هەموو ڕۆژئاوا سزابدات. بەڵام ئەم هەنگاوە زۆر قورسەو پێموایە: کۆتا کارتدەبێت کە ئێران بیەوێت بەکاریبهێنێت.
وە پێموایە: تا ئەمریکاو ڕۆژئاواییەکانی تر نەیەنە ناو شەڕەکەوە، ئێران ئەو کارتە بەکارناهێنێت.
- هەواڵگریی ئێران توانیویەتی زۆربەی شوێنە هەستیارەکانی قەوارە کاتییەکە کەشفبکات و زانیارییان لەسەر کۆبکاتەوە، بۆیە ئێستا ئەبینین کە موشەکەکان بەر زۆر شوێن ئەکەون، کە ئازار بەقەوارەی ناوبراو ئەگەیەنێت. ئەگەر سەرنجی هێرشە موشەکییەکانیشتان دابێت، هاوشێوەی قەوارە کاتییەکە، بۆ نموونە:
قەوارەی داگیرکەر دای لەنەوتی ئێران، ئێرانیش دای لەنەوتی ئەو.
قەوارەی داگیرکەر زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی کوشت، ئێرانیش دای لەبنکەی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیی قەوارە کاتییەکە.
قەوارە کاتییەکە بەرپرسی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی کوشت، ئێرانیش بۆردومانی بنکەی هەواڵگریی قەوارەی داگیرکەری کرد ...تاد.
• خاڵە لاوازەکانی ئێران:
- ئێران وڵاتێکی مەزهەبیی تەعەسوبە، بۆیە زۆرێك لەخەڵکی ئێران لەدژی رژێمی ویلایەتی فەقیهــی وڵاتەکەیانن و دژی دەسەڵاتن، وەکو کوردەکانی کوردستان، بەلوچەکانی بەلوچستان و عەرەبەکانی ئەهواز
- ئێران ئابوورییەکی داتەپیوی هەیە، کە قورسە بەرگەی شەڕی درێژخایەن بگرێت. هەر ئەم خراپیی ئابوورییەیش وای کردووە: هەندێک لەفارسە شیعەکانیش، هەر دژی دەسەڵات بن.
- ئێران سیستمێکی زۆر لاوازی ئاسمانیی هەیە، بەجۆرێك کە فڕۆکەکانی قەوارەی داگیرکەر، وەکو بەسەر وڵاتی خۆیاندا بفڕن، بەسەر تاران و شارەکانی دیکەی ئێراندا ئەفڕن.
هەرچەندە من گومانم وایە کە ئێران تەواوی هێزی خۆی پیشاننەدابێت، لەڕووی بەرگریی ئاسمانییەوەو لەحاڵەتی بەشداری ئەمریکادا، هەموو هێزی بەرگریی ئاسمانی خۆی دەرخات، کە ئەمەیش ئەبێتە خاڵێکی شۆكهێنەر بۆ دوژمن و پلانی لێتێكئەدات.
هەروەکو چۆن پێشتر لە "الوعد الصادق 1&2"دا هەموو هێزی موشەکیی خۆی دەرنەخست و لەم شەڕەدا قەوارەی داگیرکەری پێشۆكکرد -ئەمە تەنها گومانی خۆمە، ئەکرێت هەڵەبم-.
- دزەکردنی مۆسادو دەزگا هەواڵگرییەکان بۆ ناو مۆخی دەسەڵاتی ئێران، گەورەترین خاڵی لاوازییە کە ئێران هەیەتی، بەجۆرێك کە کەسی وا هەیە لەمۆساددا تا پلەیەکی زۆر باڵا چووە لەئێراندا. وەکو باسی "ئیسماعیل قائانی" ئەکرێ کە سەر بەمۆساد بووبێت، لەکاتێکدا قائانی بەرپرسی فەیلەقی قودسی ئێران بووە لەشوێنی قاسم سولەیمانی دانراوە.
- وڵاتان و میللەتانی ناوچەکە بەگشتی ڕقیان لەئێران و دەسەڵاتەکەیەتی، بەجۆرێك کە شەیتانیش بدات لەئێران، ئەوان چەپڵەی بۆ لێئەدەن. ئەمەیش کاردانەوەی کارە قێزەونەکانی ئێرانە لەناوچەکەدا، کە چووبێتە هەر کوێیەک، کوشتن، فەسادی ئیداری و دارایی و تائیفی تێدا بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئێران تا ئێستا خۆی بەتەنها شەڕەکە ئەکات و تا ڕادەیەکی زۆر حیزبی لات، حوسییەکان و میلیشیا شیعە عێراقییەکان بەشدارنەبوون لەشەڕەکەدا،
کە پێئەچێت لەگەڵ تەداخولی وڵاتانی ئەوروپا لەشەڕەکەدا، ئینجا ئێران هێزی تەواوی خۆی بخاتەکار.
وەزیری وەرزشی ئیــ،،ـسرائـیل(میکی زوهار) دەڵێت: بێنرخترین کەسانی سەر زەوی ئەوانەن کە نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکەن بەسەر کەسانی مەدەنی کە لەسەر قەروێڵەکانیان پاڵکەوتون!

ئەی باشە نەخۆشخانەی معمدانی، شیفاء، ئەندەنوسیی، کمال عدوان، صداقه توركی، مجمع ناصر.....؟

کەوایە ئێمە هەڵسوکەوت لەگەڵ بێنرخترین کەسانی مێژوو دەکەین.

ئەدهەم شەرقاوی


@durbeen
شیعەکانی عێراق بۆ بەرپرسانی سوننە: ئاگاداری ناوچەکانتان بن!
ئا: هونەر ئەحمەد

لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، سەرکردە شیعەکانی عێراق داوایان لەسوننەکان کردووە: رێگەبگرن لەجموجووڵی سیاسی و چەکداری، یان هەر گردبوونەوەیەکی مەدەنی لەناوچەکانیاندا، لەکۆبوونەوەکەدا خەمیس خەنجەر قسەیکردووەو پێیوتوون: "لەبەرانبەر چیدا ئەوە بکەین؟!
ئێوە هیچ رێکەوتنێکتان لەگەڵ سوننەدا جێبەجێنەکردووە! لەڕێگەی یاسای لێبووردنی گشتییەوە، سەدان بازرگانی ماددەی هۆشبەرتان ئازادکردووە، بەڵام سوننەکان هێشتا لەگرتووخانەکاندان!" لەدرێژەی قسەکانیدا خەنجەر ئاماژەی بەوە داوە: " کە هێشتا بەشێک لەسوننەکان داواکراون لەدەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان تا ئێستا لەکەمپدا دەژین، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتتان پەکخستووەو چوارچێوەی هەماهەنگی وڵات بەڕێوەدەبات!"
لەکۆتاییدا خەنجەر پێیوتوون: "هیچتان تێدا نەهێشتەوە، پێش چەند رۆژێک کۆمەڵێک خەڵکتان ناردووەتە عامرییەو لەوێ جنێویان بەهاوەڵان و هاوسەرانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) داوە!".

دووربين :: Dorbeen.co
@durbeen
2025/07/02 00:42:59
Back to Top
HTML Embed Code: