کەسی تێکدەرو گەندەڵ هەست بەخراپەکاریی خۆی ناکات

ن: پێشەوا قازی

کەسە تێکدەرو گەندەڵەکان هەمیشە خۆیان بەچاکەکارو فریادڕەس دەزانن، وەک خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ} –البقرة: ۱۱- واتە: كاتێك پێیانبوترێ: ئێوە کەسانی تێکدەرو گەندەڵن، لەوەڵامدا دەڵێن: بێگومان ئێمە چاکسازین. بەڕاستی چاکسازی بەکەسی چاكەکار دەکرێ، نەك بەکەسانی خراپەکارو ستەمکار.. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ئەمانە بخرێنە زبڵدانی مێژووەوە؟ لەدوای ئەوەی چەندین مانگە قووتی خەڵکیان بڕیوە، کەچی سەرۆکی حکومەتە کارتۆنییەکەی هەرێم، کە لەهەمان کاتدا وەلیی خەمری مەدخەلییەکانیشە، ئەمڕۆ بەوپەڕی بێشەرمی و ڕوو قایمییەوە هاتووەو قسە بۆ خەڵکی دەکات و دەڵێت: سوپاسی ئارامگریتان دەکەم!.

@durbeen
ئەو زەمانەی دین ڕێبەر بوو
دادی خواویستی سێبەر بوو
ھەر ھەموو تاک تاکی گەلان
شادو ھێمن بەختەوەر بوو

@durbeen
دووربین :: dorbeen.co
ئازایەتی موجاهیدانی غەزە @durbeen
تەنها ئیمان…

هەموو ئابووری و توانای سەربازی و زانستی ئەمریکا و هەموو کوفر، ناتوانێت یەک تاکە سەربازی ئاوا پێ بگەیەنێت، یەک عەمەلییەی ئاوای بۆ بکات!

هیچ نەبووە، خۆیان ئەکوژن و شێت ئەبن!
دووربین :: dorbeen.co
ئازایەتی موجاهیدانی غەزە @durbeen
موشەکەکانی ئێران تەنها جوانی بوون، بەس ئەم دیمەنە هەم جوانی تێدایە هەم غیرەت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ئەمڕۆ، ژمارەیەکی سنووردار لە بارهەڵگرەکانی هاوکارییەکان بەسەلامەتی گەیشتنە کۆگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای هەماهەنگیی گرووپە ناوخۆییە فەڵەستینییەکان لە باکووری غەززە.


| @Durbeen.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوریای نوێ؛ لەسەر رێڕەوێکی راست و بەئاراستەیەکی درووست هەنگاودەنێت + ئاهەنگی خەڵاتکردنی (٤٠٠) خوشکی لەبەرکاری قورئانی پیرۆز لەدێرەزوور.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵی نوێی (١٤٤٧)ی کۆچی پیرۆزبێت

داواکارین لەپەروەردگاری باڵادەستی بێهاوتا، هاتنی ئەم ساڵە نوێیە بکات: بەهۆکارێک بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ سەرجەم ئوممەتی موسوڵمان.
"دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەتلەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە".
تاهیر بەگی جاف

دووربين :: Dorbeen.co
هەرکاتێک نەفست بانگیکردیت بۆ سەرپێچیی خوای پەروەردگار، لەبیرتبێت کە ئوممەتەکەت بریندارە، چاوەڕێی ئەوە دەکات: کەسێک خەمی هەڵبگرێت و ڕێگەی شکۆمەندییەکەی بگرێتەبەر، سەرپێچی و کەمتەرخەمیی ئێوە، دەبێتە بارگرانییەکی نوێ بەسەر ئوممەتەوە، لەخوا بترسە! بەڕاستی هەڵگرتنی ئەو بارگرانییە، نزیکە لەوەی پشتی بشکێنێت.

ن: د. ئەیاد

#پێگەی_دووربین #دیدڕوونی #یەک_ئومەتین

دووربين :: Dorbeen.co

https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=579&babet=4

@durbeen
إنا لله وإنا إليه راجعون


دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئۆسلۆ لەنەرویج بەرەبەیانی ئەمڕۆ برای گەورەمان کاک خالید وەفاتی کرد .

ولید فرج احمد 26_6_2025

دووربين :: Dorbeen.co

@durbeen
بسم الله الرحمن الرحيم
إنا لله وانا اليه راجعون
،بەرە بەیانی ئەمڕۆ 26.06.2025 مامۆستای ئازیزو خۆشەویست کاک خالید رەنجدەر (برای مامۆستا کرێکار) کۆچی دوای کرد

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ ، وَارْفَعْ دَرَجَتَهُ فِي الْمَهْدِيِّينَ ، وَاخْلُفْهُ فِي عَقِبِهِ فِي الْغَابِرِينَ ، وَاغْفِرْ لَنَا وَلَهُ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ ، وَافْسَحْ لَهُ فِي قَبْرِهِ ، وَنَوِّرْ لَهُ فِيهِ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ} -العنکبوت: ٥٧-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (١٤٤٧/١/١)ی کۆچی، بەڕێز مامۆستا خالید رەنجدەری برای مامۆستا کرێکار، لەدوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ، لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجدا کۆچیدواییکرد، ئاشکرایە مامۆستا کەسایەتییەکی دیارو ماندووی ڕابوونی ئیسلامی و نوسەرێکی بەتوانا بوو.
بەم بۆنەیەوە پرسەو هاوغەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، لەپەروەردگاری بەخشندەو بەبەزەیی داواکارین: ئارامی بەدڵ و دەروونیان ببەخشێت، لەگوناھەکانی مامۆستا خالید خۆشبێت و جێگەی فیردەوسی باڵابێت.
+ {إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ} -البقرة: ١٥٦-
+ {اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، وَارْفَعْ دَرَجَتَهُ فِي الْمَهْدِيِّينَ، وَاخْلُفْهُ فِي عَقِبِهِ فِي الْغَابِرِينَ، وَاغْفِرْ لَنَا وَلَهُ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ، وَافْسَحْ لَهُ فِي قَبْرِهِ، وَنَوِّرْ لَهُ فِيهِ}.

دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار
(١٤٤٧/١/١)ی کۆچی - (٢٠٢٥/٦/٢٦)ی ز.
@durbeen
کۆچی دوایی ڕەنجدەرێکی ئیسلام لەیادی هیجرەتدا

لە یادی هیجرەتدا، کاتێک موسوڵمانان یادی گۆڕانکاری و سەفەری سەربەرزیی رەسولی ئەکرەم ﷺ دەکەینەوە، مامۆستا خالیدیش کۆچی هەمیشەیی کردو دڵە پڕ لە باوەڕەکەی چاوی لەسەر ئەم دونیایە داخست و بۆ لای خالیقەکەی گەڕایەوە.

شیعرەکانی دەنگی دڵ بوون، نووسراوەکانی ڕاستی و دادپەروەرییان دەگەیاند، وەک شرۆڤەکارێکی بیرتیژ، چاوی بۆ سیاسەت و ڕوداوەکان کراوە بوو، وەرگێڕانەکانی پردێک بوون لە نێوان کولتورو زانیاریدا، خۆیشی لەهەناوی کێشەی کوردو هەستناوەی ڕابوونی ئیسلامی گەشەو نەشونمای کردبوو.

کۆتا یادگاری نێوانمان بریتیبوو لە ئەنجامدانی دیدارێک لەبارەی بارودۆخی زیندانی مامۆستا کرێکارەوە، کەدواتر لە پێگەی دووربیندا بڵاوکرایەوە، بەو پەڕی دڵسۆزییەوە وەڵامیدایەوە.

براو قەڵای پۆڵاینی پشتی شێخی زیندان بوو، لە دۆسییەکانی دادگادا وەکو پارێزەری مامۆستا دەردەکەوت، بەردەوام یەکەمین سەرچاوەی نزیکی مامۆستای ئازیزمان بوو..

دڵمان لەگەڵ خانەوادەی بەڕێزیان و بەتایبەت جەنابی مامۆستا کرێکاردایە، ماتەمینی و سەرەخۆشی خۆمانیان ئاراستە دەکەین نزاخوازین خوای گەورە سەبرو سەبوریان پێببەخشێت مامۆستا خالید رەنجدەر بەکاروانی پیاوچاکانی ئوممەت بگەیەنێت.

هیوادارم هەر یەک لەئاستی خۆیەوە نوێژی جەنازەی (بەشێوەی غائیب) لەسەر بکەن لەناخی دڵتانەوە نزای بەخێری بۆ بکەن.

“إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ”
مامۆستا محمد

@durbeen
برای به‌ڕێزو ئازیزمان كاك خالید ره‌نجده‌ر ماڵئاوایی لێكردین

ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (26/6/2025) برای به‌ڕێزو ئازیزمان كاك خالید ره‌نجده‌ر، لەدوای مانه‌وه‌ی (4) مانگ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین و دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت. كاك خالید ره‌نجده‌ر یه‌كێكبوو له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی دونیای سیاسه‌ت و توێژه‌رێكی وردبین له‌ بواری رامیاری، هه‌ر له‌سه‌رده‌می نیشته‌جێبوونی له‌ پیشاوه‌ر له‌ پاكستان تاكوو ئۆسڵۆی پایته‌خه‌تی نه‌رویج و ئه‌مڕۆ ماڵئاوایییه‌كه‌ی هه‌میشه‌ له‌خه‌می رابوونی ئیسلامیدابووه‌، كۆست و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ ئیسلامییه‌ی شانبه‌شانی برایانی له‌ رابوونی ئیسلامی له‌كۆڵ گرتبوو. به‌نده‌ چه‌ند ساڵێك له‌ خزمه‌ت (خوا لێیخۆش بێت) به‌یه‌كه‌وه‌ گۆڤاری رێنماییمان بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌ ئۆسڵۆ ده‌رده‌كرد، ته‌واوی تایپه‌كانی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرتبوو، بۆیه‌ هیچ رۆژێك ماندووبوونم پێیه‌وه‌ نه‌بینیوه،‌ ئه‌و هه‌میشه‌ ده‌ینووسی و كۆڵینه‌ئه‌دا، شرۆڤه‌كانی جوانبوون، وردبنیی و ئه‌زموونێكی جوانی به‌ خوێنه‌رانی ئه‌به‌خشی.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ خوای باڵاده‌ست خۆی و مامۆستای زیندانی به‌زۆر له‌ به‌ڵاكانی دونیا هه‌ر له‌ هه‌وه‌ڵه‌وه‌ تاكوو ئێستا، كه‌ شێخی زیندان له‌سه‌ری بانه‌هه‌ق خراوه‌ته‌وه‌ زیندان تاقیكردبووه‌وه‌، له‌دوای مامۆستا، وێڕای نه‌خۆشییه‌كه‌ی، ته‌واو خانه‌واده‌و ماڵ و منداڵی شێخی گه‌وره‌ی له‌باوه‌شگرتبوو نه‌یده‌هێشت هه‌ست به‌م كه‌لێنه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ن.. خوا سه‌بووریی ته‌واوی موسوڵمانان و خانه‌واده‌ی كه‌سوكاری كاك خالید بدات، سه‌ره‌خۆشیی خۆم به‌ منداڵه‌كانی و خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕم و خوای گه‌وره‌ لێی خۆشبێت و له‌گه‌ڵ چاكان له‌به‌هه‌شتی به‌رین له‌ژێر ره‌زامه‌ندیی خۆی بیحه‌وێنێته‌وه‌.
{انا لله وانا الیه راجعون}.

https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=582&babet=11

@durbeen
کۆچی نوسەرو مامۆستای گەورە

ن: د. ئارام ئەحمەد

مامۆستا خالید ڕەنجدەر، تەنها ناوێک نەبوو، بەڵکو دەریاییەک بوو لەچاکەو خێرخوازی، لەخاکی نەرویجەوە، بەقەڵەمێکی ئەمانەتدارو زمانێکی شیرین، نووری ئیسلام و نەجابەتی کوردایەتیی دەکردە چرا بۆ ڕێگە تاریکەکان.
ئەو تەنها نووسەر نەبوو، بەڵکو مامۆستایەک بوو کە بەگیانی خۆی وانەی خۆڕاگری و بەرپرسارێتیی دەوتەوە. کاتێک قەڵەمی دەگرتەدەست، وەک شمشێرێکی تیژبوو بەرامبەر ناحەقی، دەستێکی نەرمبوو کە برینی دڵەکانی مەرهەمدەکرد. نووسینەکانی وەک چرایەک لەتاریکایی شک و شوبهەکان، ڕێنماییدەکرد بەرەو ڕووناکیی ئیمان و یەقین.
ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو خەمە قوڵەدا، ئومێدی گەورەمان بە بەزەیی و ڕەحمەتی خوای گەورە هەیە کە:
- گیانی پاکی لەبەهەشتی بەرینی جێبکات، لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیداندا.
- تەمەنی پڕ لەکارو تێکۆشانی لەمیزانی حەسەناتدا حساببکات.
- هەموو ئێش و نەخۆشی و دوورکەوتنەوەی لەیارو حەبیبان، بکاتە مایەی پاککردنەوەو بەرزکردنەوەی پلە.
- صەبری جەمیل و ئارامی قەلب ببەخشێتە خانەوادەو هەموو ئەوانەی کە خۆشیاندەویست.

https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=583&babet=11

@durbeen
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دوای نزیکەی دوو هەفتە لە داخستنی دەرگاکانی لەلایەن داگیرکارەوە.


| @Durbeen.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پرسەنامەی بەڕێز مامۆستا کوڕی پاک، بۆ بنەماڵەی بەڕێز مامۆستا خالید رەنجدەر



@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی نوێی جەنابی مامۆستا کرێـ.کار، بەبۆنەی کۆچیدوایی مامۆستا خالید رەنجدەرەوە

@durbeen
2025/06/28 10:58:07
Back to Top
HTML Embed Code: