پەیوەندی سۆزداری نێوان دوو کەس، چەشنی ھەڵکەندنی گۆڕێکی قوڵە کە لەکۆتاییدا دەبێت خۆت بەتەنھا تێیدا بنوویت. شاد و ئارام، ھێواش و لەسەرخۆ بەدەستی خۆت خەریک گۆڕ ھەڵکەندنی لەنێو گۆڕستانێکدا، بێ ئاگا لەوەی چواردەورت ھێدی ھێدی چۆڵ دەبێت. ئینسان لەم کاتەیشدا پێی خۆشە چواردەوری چۆڵ ببێت و ھەموان بڕۆن، چ شتێک ھێندەی تەنھابوون لەگەڵ دڵداردا چێژی ھەیە!؟. بەڵام دواتر دڵداریش دەڕوات! ئەوکات دێیتەوە سەرخۆ و دەبینیت: تیاح چ گۆڕستانێکی چۆڵ! چ گۆڕێکی قووڵ! بێئاگابوویت و ھەڵتکەندووە. قسەتکردووە و پێکەنیویت، ھەڵتکەندووە. ئەوەی دەمێنێتەوە تۆ و گۆڕستانێکی چۆڵ و گۆڕێکی قووڵە. گۆڕێک کە لە ھیچ گۆڕێکی فیلمەکانی تیم بۆرتۆن ناچێت. پیسە و تاریک. گۆڕە و قووڵ. ساردە و ئازاربەخش. تۆش ھیچ چارەیەکت نیە جگە لەخۆبەدەستەوەدان! خۆت بەدەستوە بدەیت و ڕاکشێیت لەنێویدا تا سیسرک و کرمەکان(یادگاریەکان) ھێواش ھێواش مێشکت بخۆن!
ئەمە ڕۆمانتیکە بەبۆچونی تۆ؟ شیعرەکانی؛« دووکەڵی جگەرە و یەخەی پاڵتۆ و ملپێچ و دەستی لەنێو گیرفانمدا و سەری لەسەر شانم و ... و ... و ..» یارمەتیت دەدەن لەم کاتەدا!؟ نا کاکە! نا! یارمەتیت نادەن. کاتێک دڵخۆشیت تەنھایت، کاتێک غەمگینیشیت ھەر تەنھایت. تۆ دەبێت لەمە تێبگەیت، پێویستە بیزانیت کە ئینسان مەحکومە بە تەنھایی. بەڵام دەزانن کێشەکە چیە برادەران؟ ناھێڵن! ھاوڕێ، دڵدار، خێزان، فیلم کتێب، قورزەڵقورت دەرد و ھەزار شتی دیکەش ناھێڵن ھەستبکەیت چەندە تەنھایت! ھەربۆیە ھەمیشە بە نەقسەوە دەژیت. گێلانە دەژیت. ناھێڵن بزانیت چ باسە. جابۆیە دەبێت بڕۆیت! بڕۆیت لەنێو ئەو گۆڕەدا کە دوو کەسی ھەڵتانکەندووە ڕاکشێیت و لێگەڕێی خۆرەکان مێشکت بخۆن. چیە؟ قوڵە؟ ساردە؟ تاریکە؟ ترسناکە؟ دەتتوانی ھەڵینەکەنیت چاوەکەم! دەتتوانی ھەڵینەکەنیت...
...

The Waltz of Hope
@music_lights -Eleni Karaindrou
مەریەم گیان من تۆم خۆشەوێ، بەڵام ئێستا کاتی میوزیکە، دەکرێت دەمت دابخەیت و قسە نەکەیت؟ تکادەکەم.
ئیمێلی ئازیز، پێویستم بەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ھەموو کەس و ھەمووشتێک دووربم. بۆ من واباشترە تا ماوەیەک نەتبینمەوە. لەگەڵ ئەم نامەیدا، وێنەیەکی خۆشمم بە خاتوو ماری'دا ناردووە. دەمەوێت لە جزدانەکەتدا ھەڵیگریت و جار جارە بە بینینی منت بکەوێتەوە یاد.
خۆشمدەوێیت.
ھەروەھا: چەند سکەیەکیشم بۆ ناردویت،دەمەوێت ملوانکەیەک بکڕیت و بیکەیتە گەردنت.
خۆشەویستت: ئەنتۆنیۆ[کاک ھیچستان]
٢١ی ئەیلولی ساڵی ١٨٧٠
...
خۆشمدەوێیت.
ھەروەھا: چەند سکەیەکیشم بۆ ناردویت،دەمەوێت ملوانکەیەک بکڕیت و بیکەیتە گەردنت.
خۆشەویستت: ئەنتۆنیۆ[کاک ھیچستان]
٢١ی ئەیلولی ساڵی ١٨٧٠
...
ئەنتۆنیۆی ئازیز، ھەفتەی پێشوو نامەکەتم بە دەست گەشت. خاتوو ماریش ئەو چەند سکەیەی پێدام، کە پێتدابوو تا گەردنبەندی پێ بکڕم. بەڵام گەردنبەند بە من چی ئەنتۆنیۆ؟ دەمەوێت خۆت لێرەبیت. دەمەوێت لەبری گەردەنبەن، دەستی تۆ لە گەردنم بئاڵێت. ئەنتۆنیۆ، باوکم[کاستێلۆ]، دەیەوێت بمدات بە کوڕەکەی ئەلبێرتۆ، لەبەر ئەوەی پارەدار و خانەدان و بازرگانێکی گەورەی شارن. بەڵام من نامەوێت ببم بە ھاوژینی کوڕێکی خانەدان و پارەدار، دەمەوێت ببم بە ھاوژینی تۆ، کوڕەکەی بەڕێز ئەلفرێدۆ. دەمەوێت ببم بە ھاوژینی کوڕێکی جوتیار و بۆ ھەمیشە لە کێڵگەیەکی بچوکدا بەشێوەیەکی سادە و ئاسایی ژیان بکەین. ئەو جوتیارەش تۆیت. تکادەکەم ھەرچی زوترە خۆت بگەیەنە ئێرە و دەستم بگرە و با ھەڵبێین. بڕۆین بۆ جێگەیەکی زۆر دوور. بیرت دەکەم.
خۆشەویستت: ئیمێلی کاستێلۆ
٢٨ی ئەیلولی ١٨٧٠
[فرمێسک بە چاوەکانی ئەنتۆنیۆ«کاک ھیچستان»دا دێتەخوارەوە]
...
خۆشەویستت: ئیمێلی کاستێلۆ
٢٨ی ئەیلولی ١٨٧٠
[فرمێسک بە چاوەکانی ئەنتۆنیۆ«کاک ھیچستان»دا دێتەخوارەوە]
...
ئەگەر لە دونیایەكی دیكە یەكتریمان بینییەوە
ئەمجارە بڵێ: خۆشمدەوێیت
یان من یەكسەر پێتدەڵێم: حەیفە گەر نەیڵێیت
چونكە ژیان هەمیشە كورتە.
- چیستا یەسرەبی
ئەمجارە بڵێ: خۆشمدەوێیت
یان من یەكسەر پێتدەڵێم: حەیفە گەر نەیڵێیت
چونكە ژیان هەمیشە كورتە.
- چیستا یەسرەبی
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
ئەنتۆنیۆی ئازیز، ھەفتەی پێشوو نامەکەتم بە دەست گەشت. خاتوو ماریش ئەو چەند سکەیەی پێدام، کە پێتدابوو تا گەردنبەندی پێ بکڕم. بەڵام گەردنبەند بە من چی ئەنتۆنیۆ؟ دەمەوێت خۆت لێرەبیت. دەمەوێت لەبری گەردەنبەن، دەستی تۆ لە گەردنم بئاڵێت. ئەنتۆنیۆ، باوکم[کاستێلۆ]،…
کات: ١١ی شەو
لۆکەیشن: پشت ماڵ ئیمێلی
[ئەنتۆنیۆ لە پشت ماڵ ئیمێلی]. [بەردێکی بچوک دەکێشێت بە پەنجەرەکەی ئیمێلیدا.][کەمێک چاوەڕێ دەکات]. [بەردێکی دیکە ھەڵدەگرێت].[ھەوای دەدات بۆ پەنجەرەکە.] [ئیمێلی پەنجەرەکە دەکاتەوە.]. [بەردەکە دەکێشێت بە سەری ئیمێلیدا]. [ئیمێلی ئەنتۆنیۆ دەبینێت.] [سەرسوڕماو.] [دەست دەکەن بە پێکەنین.]. [ئیمێلی لە پەنجەرەکەوە دێتەخوارەوە.]. [یەکدی لە ئامێز دەگرن]. [بەرەو نێو دارستانەکە ھەڵدێن.]
کات: ٢ی بەیانی
لۆکەیشن: ماڵی ئیمێلی
[بەڕێز کاستێلۆ لەخەو ڕادەپەڕێت.] [دەڕوات ئاو بخواتەوە.] [دەرگای ژورەکەی ئیمێلی دەکاتەوە]. [دەبینێت ھیچکەس لە ژورەکە نیە و پەنجەرەکە کراوەتەوە.]. [خێزانەکەی خەبەر دەکاتەوە و پیاوەکانی بانگ دەکات.]
....

ھەر بابەتێکی نوێ کە دێتە ئاراوە. خەڵکی دەکات بە دوو بەرەوە. بەرەیەک ھاوڕای بابەتەکەن، بەرەیکیش دژی بابەتەکەن. بە نمونە: جلپۆشینی ئەو مۆدێلە، بەرەیەک پێیان وایە نابێت کەس تەداخول بکات، بەرەیەکیش پێیان وایە ئەمە شتێکی نەشیاوە و بۆ ئێمە ناگونجێت و قسەی لەسەر دەکەن. [گشتگیرانە نا.] زۆربەیجار: ئەوانەی کە پێیان وایە نابێت کەس تەداخول بکات، نمایش دەکەن. درۆ دەکەن و دەیانەوێت بڵێن ڕای جیاوازمان ھەیە. ئەوانەش کە پێیان نەشیاوە، دیسانەوە ئەمانیش نمایش دەکەن، درۆ دەکەن و بەھ بەھ و ئافەرین ئافەرینیان دەوێ. ئەم وڵاتە بووە بە سەکۆی شانۆ و نمایش. کەس خودی خۆی نیە. چونکە خودبوون زۆر ترسناکە. دەکەویتە بەر تیغی دەستی ئەم دوو بەرەیە. لەو فیلمەدا«خوانی ئێوارەم لەگەڵ ئاندرێ». لەجێگەیەکدا دەڵێت: «ھاوڕێکەم، گرتافسکی، وازی لە کاری شانۆ ھێنا، چونکە پێی وابوو خەڵکی ئیتر ھەموان لەدونیای واقعیشدا ڕۆڵدەگێڕن و شانۆ بووە بە شتێکی ناپێویست.». ھەمووی ھیچ نیە جگە لە ماسکێک. بیرمچوو؛ بەرەیەکی دیکەش ھەیە، کە خودی بابەتەکەی بەلاوە گرنگ نیە، بەڵام دژی ئەم دوو بەرەیەیە. من لەم بەرەیانم.
...
...
تۆ نازانی مانای چییە کە مرۆڤ سزای خۆی دەدات بە وازهێنان لەو کەسەی کە خۆشی دەوێت.
دۆیستۆیڤیسکی
دۆیستۆیڤیسکی
لەنێو پاسدام. من و ئەم پیاوە پیرەی تەنیشتم، ھەردوکمان بەپێوەین. چاوەڕێین ئەم کوڕە گەنجەی بەردەممان کە وتی دابەزین ھەیە، ھەستێت و یەکێکمان دابنیشین. ڕوومان کردۆتە یەک و ددانمان لەیەک جیڕ کردۆتەوە. مۆڕە لە یەکدی دەکەین. فەزای نێو پاسەکە بەتەواوی گۆڕاوە بۆ فەزای جەنگێکی گەورە.پاسەکە وا خاو دەبێتەوە و خەڵکی ھەموو تەماشای ئێمە دەکەن.جا با بزانین ھێز و چالاکی گەنجێک سەردەکەوێت، یانیش ئەزمونی پیرێک.
...
...
بەداخەوە، ئەو پیاوە سەرکەوت. شکستێکی دیکەش بۆ سەر شکستەکانم زیادی کرد. بۆئەوەی زیاتر شکستەکەم قوڵ ببێتەوە، سەیرم دەکات و زمانم لێدەردێنێ.
He sends voice messages to himself to remember what happened and what he has to do today
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
He sends voice messages to himself to remember what happened and what he has to do today
I wanna be as busy as he is