Telegram Web Link
نامە بەناوبانگەکەی خانمە شێوەکاری مەکسیکی فــریدا کــاهــلۆ بۆ
دێگۆ ڕێڤرای هاوسەری پێش بڕینەوەی قاچەکانی

ئازیزم دێگۆ ئەم نامەیەتی لە ژورەکەی نەخۆشخانەوە بۆ دەنوسم پێش چوونە ژورەوەم بۆ هۆڵی نەشتەرگەری ئەوان داوام لێدەکەن پەلە بکەم بەڵام من سوورم لەسەر ئەوەی ئەم چەند وشەیەت پێبڵێم بۆ یەکەمجار...
من لە ئازار ناترسم خۆت ئەوە چاک دەزانی بەردەوام ئێش و ئازار لە من نزیک بوە سەرباری ئەوەی دانی پێدادەنێم من زیاتر ئازارم چەشت ئەو کاتەی زانیم خیانەتت لێکردوم هەر جارێک کە دووبارەت دەکردوە نەک تەنها ئەو جارەی لەگەڵ خوشکەکەم بویت و خیانەتتان لێکردم بەڵکو بە خیانەتەکانت لەگەڵ ژنەکانی دیکەشدا...
هەموو جارێک لە خۆم دەپرسم ئەو ژنانە چۆن فریوی تۆیان خوارد؟ تۆ وا دەزانی من بە هۆی کریستیناوە توڕەم؟ نەخێر بەڵام ئەوەی هەمیشە توڕەم دەکات و ئازارم دەدات ئەو پرسیارەیە تۆ لە چی ئەوانی دیکە دەگەڕێی؟ چیت لەواندا بینوە کە لە مندا نــیە؟ ئەوان چیان پێت بەخشی کە من نەمدەتوانی پێتی ببەخــشم...
با خۆمان فریو نەدەین ئازیزم هەموو ئەوەی مرۆڤێک پێی دەکرێت من بۆ تۆم کرد
نوسینی ئەم نامەیەم بە هۆی ئازارەکانموە نیە بەلکو بۆ ئەوەیە لە سەرەتای پەیوەندییەکەمان من بە تۆم وت کە ئافرەتێکی تەواو نــیم
ئێستاش کە دوای چەن کاتێکی تر قاچەکانم لە دەست دەدەم پێت دەڵێم ئیدی بە دوایی مندا مەگەڕێ نامەوێ ئەرکی زیاتر بخەمە سەر ژیانت نامەوێ تۆ بمبەیی بۆ تەوالێت...
ئەمە هەموو شتێک بو
مالئاوا کەسێکی شێت خۆشی دەوێیت

فریدا کاهلۆ مەکسیک ساڵی 1953

وەرگێڕانی.#وریـاحـســێن
هیچ کەس کە هیچ کوێیەکی دنیا مافی ئەوەی نــیە بە تۆ بڵێ تـۆ بە خەونەکامت ناگەی وە تۆ لە خەونەکانت بچوکتری هەتا ئەگەر ئەو کەسە ئازیز ترین کەسی ژیانت بێ هیچ کات مۆلەت مەدەن هیچ کەسێک ئەمەتان پێبڵێ...

تۆ خەونێکت هەیە ئەبێ دوایی کەوی جەنگ بکەی پێشبڕکێ بکەی لە پێناویدا
هەتا ئەوەی بە خەونەکەت بگەیت و بۆ ئەو کەسانەی بسەلمێنی کە ڕۆژگارێک
بە تۆیان دەوت نــاتوانی بەڵام توانیت...

میلاد کی مرام

وەرگێڕانی.#وریـاحــســێن
پیاوەکە لە نیوەشەوەدا لە سەر کار گەڕایەوە پانتۆڵێکی تازەی بە دەستەوە بو بە ژنەکەی وت خانم ئەم پانتۆڵەم کڕیوە
15 سانتیم درێژترە لەوەی کە دەمەوێ تکایە بۆمی چاک بکە چونکە بەیانی کۆبونەوەیەکی گرنگم هەیە...
خانم وتی بێدەنگ بە ڕەزا گران خودا دەزانێ لە بەیانیەوە لە کوێی دەشتەوێ من بەم شەوە هەستم خەیاتیت بۆبکەم؟ نەخێر هەرگیز...

بە کچەکەی وت کچی خۆم ئەو پانتۆڵەم بۆ چاک بکە دایکت ماندوە دەمەوێ بەیانی بیپۆشم
کچەکەی وتی من بەیانی تاقیکردنەوەم هەیە بە دەوری مندا مەیە باوکە

باوکە ناچار بو ڕۆشت لەو ژورەی ئەودیو بە ماندوێتی و بێتاقەتیەوە 15 سانتی لێبڕی و ئوتوی کردو لە ژورەکە هەڵیواسی ڕۆشت خەوت
نیوە شەو کە ژنەکەی خەبەری بویەوە بەخۆی وت بە ناخێری گیانی ڕاستە نازانم سەرو کاری لە چیدایە بەس گوناحە بەیانی کۆبونەوەی هەیە هەستا لوتفی نواندو 15 سانتیمی تری لە پانتۆڵەکە بڕیو چاکی کردو لە جێگای خۆیدا داینا
بەیانی زوو کچەکەی لەخەو هەستا بە خۆیی وت ڕاستە تاقیکردنەوەم هەیە بەڵام دەی ئەویش باوکمەو ماندو دەبێ پێمانەوە گوناحە هەستا
15 سانتیمی دیکەی لە پانتۆڵەکە بڕی و چاکی کردو ئوتوی کردو لە جێگایی خۆی داینایەوە....
بەیانی باوکەکە هەستا بچێتە سەر کار بینی پانتۆڵە تازەکەیان بە دەردێک بردوە بەخۆی وت مەگەر شۆرتێک لە پێ بکەم بۆ کۆبونەوەکەم....

مەهێڵن کارەکانتان بکەوێتە بەیانی و ئێستا نــا تۆزێکی تر جێگۆڕکێی کارەکان و ئیدارەدانی لەم جۆرە کارەسات دروست دەکات...
بەتایبەت ڕو دەکەمە خانمەکان چونکە ئێوە داینەمۆی ماڵ و خێزانن
تکایە کارەکان لە کاتی خۆیدا بکەن با ئێمەش ناچار نەبین بە شۆرتەوە بڕۆینە سەر کارەکانمان

د.محمود أنوشە

وەرگێڕانی.#وریــاحســێن
گلەیم لە ھەمووان ھەیە
خێزانەکەم، کۆمەڵگاکەم، دۆستانم ...
جەستەی من و ژیانی من ئەوەی نەدەزانی کە توشبون بە حاڵەتێکی دەرونی(عەیبەیە)، کە ڕۆشتن بۆ لای پزیشکی دەرونی (عەیبەیە)..
پێیان ئەوتین ڤایتەمینت کەمە بۆیە بێتاقەتیت، پێیان ئەوتین تۆ گۆشەگیریت بۆیە لەگەڵمان نایەیت بۆ ماڵی پورت، پێیان ئەوتین ھیچ نییە خۆتمان بەسەرا (شێت) مەکە باش ئەبیت و ھەزار شتی تر...
بەڵام ھەمووان بێ ئاگا بووین لەوەی چۆن جەستە توشی نەخۆشی دەبێت، دەرونیش توش دەبێت، دەرونیش ماندوو دەبێت..

ئەمەوێ پێتان بڵێم:
ڕۆژانێک ھەیە ئینسان لە خۆی بێزار دەبێت و نایەوێت کەس ببینێت و لەگەڵ کەس قسە بکات، ماندووە لە ھەموو شتێک و دڵتەنگییەک تا نێو ڕۆحی شۆڕبۆتەوە..
لێیان بگەڕێن و لیستێک فەحسی بۆ مەکەن، لێیان تێبگەن کە ئەڵێن (ھیچم نییە بەس لەخۆمەوە بێتاقەتم) مەڵێ چۆن و چی و بۆچی!
بەزۆر بەقسەیان مەھێنن خۆی بیەوێ قسەت بۆ دەکات و داوای یارمەتی دەکات،
بەڵام دەرونی مرۆڤ زۆر جار پێویستی بە یارمەتی نییە، پێویستی بە پشوو و ئارامبونەوەیە،
دەرونی مرۆڤ دەبێت خۆی قەناعەت بکات شتەکان باش دەبن، نەک قسەی کەسێک و ھاوڕێیەک ،
بە تێپەڕبونی کات ھەستی پێدەکەن کە ئەو کەسە باش بووە و دوبارە ڕەنگ بۆ ڕووی گەڕاوەتەوە..
ئەشێ ئەم بارودۆخە کورت خایەن بێت، ئەشێ درێژ خایەن بێت و پێویستی بە پزیشک بێت
بەڵام لە ھەموو حاڵەتەکاندا بە پشت بەستن بە خودا و خۆت باش دەبیتەوە و دووبارە جوانییەکان سۆما بۆ چاوانی بێ ھیوات دەگەڕێننەوە..

————————
وێنەکان: بەراورد کردنی نەخۆشیە جەستەیەکان و نەخۆشیە دەرونییەکان..
هێواش هێواش گورگ وەدەرکەوت، کەڵەشێر دەستی کرد بە قووقە قووق.. سەگ دەستی کرد بە وەڕین شوان خەبەری بوویەوە.. لە کۆتاییدا 1. مەڕی خەڵکی رزگاریان بوو.. 2. سەگ کەوتە سەر سک و خەوت 3. گورگ تێی فرتاند..بەس بە داخەوە کەڵەشێر لە کۆتاییدا خەڵکی لە خۆشیدا ئاهەنگیان گێڕا و کەڵەشیر سەربڕا...!
کەڵەشێر خەبەری کردنەوە، کەچی خەڵکی سەریان بڕی....!
لە عەرەبییەوە هەردی ئەنوەر
هیچ کەس تەواوی چیرۆکەکە نازانێت
زۆر بیر لە شتەڪان مەڪەرەوە
..
ڪێشە چییە..؟ با وەڵامی هەندێك شت نەزانیت..🌻
2024/06/01 00:51:59
Back to Top
HTML Embed Code: