Telegram Web Link
ئەوە ھەر چوار بەرگی پەرتوکی اللؤلؤ المكنون في سيرة النبي المأمون، پەرتوکێکی چاک و بەسوودە إن شاء الله لێی سوودمەند دەبن
61👍27🥰3
ئەمەش پەرتوکێک لە (السيرة النبوية) بە زمانی کوردی
ژیاننامەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم خستنەڕووی ڕووداوەکان و شیکردنەوەی بەسەرھاتەکان
لە نوسینی: دکتۆر علی محمد الصلابي.
48👍18🥰3
سوپاس بۆ تۆ پەروەردگارا لە نێو حەرەمی پیرۆزی المسجد النبوي ەوە فێرخوازانمان بەردەوامن لە خوێندنی زانستی شەرعی لە ڕێگەی فێرگەی زانستەوە، ئەم فێرخوازە بەڕێزە پەرتوک و دەفتەرەکەشی لە گەڵ خۆیدا بردووە بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە و بەردەوامە لە خوێندنی زانستەکان.
خوای گەورە ئەو فێرخوازە و سەرجەم فێرخوازانی تریش سەرکەوتوو و سەرفراز کات.
157👍42🥰19😢16👏4🤩3🤔1
نامەی یەکێک لەفێرخوازە بەڕێزەکان :

لەکاتی پوخت کردنەوەی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی تەنها لە یەک لاپەڕەدا 23 جار لە ڕستەکاندا صلى الله عليه وسلمـ ـم نووسیبوو زۆر دڵم پێی خۆش بوو کە خۆم بینیەوە وا خەریکی ئەو زانستە پیرۆزەم.
103👍46🥰7
کاروکەسابەت خۆی بەتەنھا نابێتە ڕێگری تەواو لە خوێندن..
بەڵکو فەوزاو بێبەرنامەیی و بەفیڕۆدانی کات و ئەنجامدانی تاوان دەبنە ڕێگر و بەربەست لەبەردەم فێربوونی زانستی شەرعی.
ئەگەر فێرخواز خۆی یەکلابکاتەوە و کاتەکانی ڕێک بخات پشتیوان بەخوای گەورە سەرکەوتوو دەبێت و دەگات بە ئامانج...
وێنەکانیش ھی فێرخوازێکی بەڕێزی فێرگەکەمانە، لە سەرکارەکەشەی سەرقاڵی خوێندن و دووبارەکردنەوەی وانەکانە..
خوای گەورە ئەو فێرخوازەو سەرجەم فێرخوازانی تریش سەرکەوتووکات..
👍8261
مژدەیەکی گەورە بۆ هەموو فێرخوازێکی زانستى شەرعى
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فەرموویەتی : ((مَنْ سَلَكَ طَرِيقَاً يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمَاً سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ)) [مسلم : (2699)] .
واتە : هەركەسێك ڕێگایەك بگرێتەبەر بۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی ئەوا خوای گەورە رێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات .
کەواتە : دڵخۆش بە، هەوڵبدە ، ساردمەبەرەوە ، بەردەوام بە ، چاوەڕێی ئەم پاداشتەش بکە .
214👍64🥰18🕊6🤩5
هەوڵدان بۆ زانست و زانیاری شەرعی تاوانەکان دەسڕێتەوە:

ئیمامی ئیبن قەیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
هەوڵدان بۆ عیلمی شەرعی لە باشترین چاکەکانە، وە چاکەکردنیش تاوانەکان دەسڕێتەوە،
بۆیە فێرخوازی زانستی شەرعی پێویستە لەسەری مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت لەو فێربوونەی بۆئەوەی تاوانەکانی پێشوی بسڕێتەوە، کە بەڵگەی لەسەر هاتووە لە دوای خراپە چاکە ئەنجام بدرێت تاوانەکان دەسڕێتەوە،
ئەی دەبێت چۆن بێت بۆ گەورەترینی چاکەکان..

📚   مفتاح دار السعادة: (٧٧/١).
👍7345🥰5
سەرەتاکانی فێربوونی عیلم
ضەححاکی کوڕی موزاحیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
یەکەم شت: لە فێربوونی عیلمی شەرعی: بێدەنگی یە
دووەم: گوێگرتنە
سێ یەم: کردەوە پێکردن
چوارەم: بڵاوکردنەوەی و فێرکردنی خەڵکە.

📚 الجامع لأخلاق الراوي وآداب السامع الخطيب، رقم (٣٢٦).
و. هیشام لطیف
116👍59😍1
نامەی فێرخوازێکی بەڕێزی فێرگەکەمان، بەم جۆرە کاتەکانی بەسەر دەبات، خوای گورە موەفەق و سەرکەوتووی کات.
👇👇👇👇
السلام علیکم .. خوایگەورە لێتان ڕازیبێ و پایەدارتان بکات ..سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئێوەی کردە سەبەب کە نرخی کاتەکانمان بزانین و لە فێربونی دیندا تێیپەڕێنین...بەڕاستی وا سەرقاڵ بوین کاتمان نەماوە بۆ شتی لاوەکی و بێ سود.. الحمد لله ، جزاک الله خیرا.
141👍45👏5🥰4🙏2
گرنگی و سوودی خوێندنەوە
خوێندنەوە گرنگیەکی زۆری هەیە لە ژیانی مرۆڤدا لەوانە: 
1- دەبێتە هۆکاری زیاد بوونی عیلم و زانیاری و بەرچاو ڕوونی .
2- سوود بەخشە بۆ دەستخستنی ئەزموون و شارەزایی.
3- بەسەر بردنی کاتە لە بەنرخترین شتدا.           
4- هۆکارە بۆ زیاد بوونی عەقڵ و زیرەکی.      
5- هۆکارە بۆ زیاد بوونی ئەدەب و ڕەوشت و کەسایەتی.           
6- هۆکارە بۆ زیاد بوونی ئیمان و ڕۆچوون لە تێگەیشتنی قورئان و فەرموودە.
7- یەکەم ئایەت کە دابەزی بۆ پێغەمبەرمان ﷺ بە(اقْرَأْ) دەستى پێ کرد .
8- ژیانە لەگەڵ پیاو چاکان و زانایاندا.
هەر بۆیە پێشەوایانی ئەم ئومەتە هەستیان بەم گرنگیە کردبوو ئەوەتا کاتێ پرسیار لەعبداللەی کوڕی موبارەک دەکەن وپێی دەڵێن: هۆکاری چی یە بەتەنها لەماڵدا زۆر دەمێنیتەوە ؟
لەوەڵامدا گوتی: من بەتەنها نیم بەڵکو من لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵاندام ؛ مەبەستی ئەوەیە کتێب دەخوێنێتەوە .
دەی کەواتە کاتی ئەوە نەهاتووە دەست بکەین بەخوێندنەوە وبگەڕێینەوە بۆ فێر بوونی زانست وهەوڵدان لەو پێناوەدا؟
👍8173😢4
زانستی شەرعی و پارە و سامان
گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان زانستى شەرعى و پارە و ساماندا ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە :
یەکەم : زانست میرات و بەجێ ماوی پێغەمبەرانە ، و ماڵ و سامان میراتی دەوڵەمەندەکانە .
دووەم : زانست چاوێری خاوەنەکەی دەکات ، بەڵام ماڵ دەبێت خاوەنەکەی چاودێری لێ بکات .
سێیەم: خاوەنی زانست زانستەکەی لەگەڵی دەچێتە نێو گۆڕەوە ، بەڵام ماڵ خاوەنەکەی جێ دێڵێت کاتێ دەچێتە گۆڕەوە و تەنانەت بەتانیەکیشی لەگەڵدا ناخەنە گۆڕەوە.
چوارەم : زانست بانگت دەکات بۆ خۆ بەکەم زانین ، بەڵام ماڵ و سامان زۆرجار هەڵت دەنێت بۆ لوت بەرزی وخۆ بەگەورە زانین ویاخی بوون .
- - - - - - - - - - -
* زانستی شەرعی بریتییە لە : ناسینی خوا و ناسینی پێغەمبەرەكەی (مُحمَّـد ﷺ) و شارەزابوونە لە ئایینی ئیسلام بە بەڵگەوە .
* سەبارەت بە فەزڵ و ڕێزی فێربوونی زانستی شەرعی
پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت : هەرکەسێک گەر خوا خێر وچاكەی بۆ بوێت، ئەوا شارەزای دەكات لە ئاینی ئیسلام.
وەهەروەها فەرمویەتى : هەر كەسێك ڕێگایەك بگرێتە بەر بۆ بەدەست هێنانی زانستی شەرعی، ئەوا خوای گەورە بەو كارەی ڕێگایەكی بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات.
84👍55🏆5
#لەنێوان_دونیاو_دواڕۆژدا
نە دونیا ئەوەندە قورسە ھەموو ژیانی خۆتی پێبدەیت
نە قیامەت ئەوەندە ئاسانە ھیچ ھەوڵێکی بۆ نەدەیت
ژیانێکی فانی کۆتای دوابڕاو
ھەڵمەبژیرە بەسەر:
قیامەتێکی بێکۆتای ھەتاھەتا..
قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّمَنِ اتَّقَىٰ
100👍54😭8🥰7🍓6🕊3
                 خۆشەویستی قورئان

چۆن خۆشەویستی قورئان لەدڵەکاندا جێگیربکەین ؟
خۆشویستنی قورئان بەوە دەبێت گرنگی پێبدەیت و لەکارو ڕەوشتدا ڕەنگبداتەوە.
   پێویستە هەمیشە لەقورئانەوە نزیک بیت و هەموو ئەو ڕێگرییانە لاببەیت کە دەکەونە نێوان تۆو قورئان ،
خۆت لەسەر ئەوە ڕابهێنە دڵ و دەروونت چێژ وەربگرن لەفەرمایشتە پیرۆزەکانی پەروەردگار ،
لەبەرئەوەی قورئانی پیرۆز نورو ڕوناکییە ، ڕێنیشاندەرو ڕەحمەتە بۆ ئیماندار ، دڵ و دەروون دەژێنێتەوە ،
لەبەرئەوەی هەر دڵێک قورئانی تێدا نەبێت ئەوە مردووە هەرچەندە لەڕوکەشدا لەژیاندابێت.
   هەوڵبدە گوێبیستی ئەو قورئانخوێنانە بە کە دڵ و دەروونت ئاسودە دەبێت بەبیستنی دەنگیان ،
نزای زۆر بکە تاوەکو خودای گەورە مۆفەقت بکات و قورئان بکاتە بەهاری دڵت ،
کاتە گرنگەکاکانت بەخوێندنەوەو لەبەرکردنی قورئان پڕبکەوە ، تەمبەڵی و شەیتان وات لێنەکەن دڵت بێئاگابکەن لەخوێندنەوەو تێفکران و کارپێکردنی.
    هەوڵبدە پلانت هەبێت و بەرنامە دابنێ تاوەکو ڕۆژانە هیچ نەبێت پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەک لەقورئانی پیرۆز بخوێنیتەوەو لەماناکانی ڕابمێنیت ، لەو ئایەتانەی کە ترس و بیمی قیامەت و ژیانی ناخۆشی دونیای تێدایە ڕابوەستی و ساتێک دڵ و دەروونت بگرین بۆحاڵی ژیان و دواڕۆژت ،
ئەو ئایەتانەش کەباس و خواسی خۆشی یەکانی بەهەشت و نیعمەتە نەبڕاوەکانی دونیاو قیامەت دەکات بۆ ئیمانداران هانت بدات و کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەیت ،
ئەمانە هەموو دەبنە مایەی ئەوەی چێژ ببینیت لەخوێندنەوەو بیستنی قورئان زیاترو زیاتر لەدڵتدا خۆشەویستی قورئان دەچەسپێت و جێگیر دەبێت.
خوای گەورە خۆشەویستی قورئان لە دڵماندا جێگیر بکات، ئامین .
👍8762❤‍🔥7🫡4🥰3👏1
زانای پایەبەرز (ابن القیم) ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێت : بەختەوەری ڕاستەقینە بریتیە لە خۆشبەختی دەروونی و ڕۆحی و دڵ، ئەوەش بە زانستی بەسوود بەدەست دێت، لەهەر حاڵێكدا هەر دەمێنێتەوە ، و لەهەرسێ قۆناغی دونیا و بەرزەخ و دواڕۆژیشیدا لەگەڵیدایە، و بەردەوام بەرەو پلە و پێگەی بەرز دەیبات و شكۆداری دەكات.
107👍39🥰5
2025/07/14 02:18:38
Back to Top
HTML Embed Code: