Telegram Web Link
#تکایە_ھەربەڕێزێک_بەتەمای_بەشداریە_لەخولەکە_ئەم_بابەتە_بخوێنێتەوە
چەند پرسیارێکی زۆر گرینگ کە ڕووبەڕووی فێرگەکەمان دەکرێتەوە سەبارەت بە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە گەڵ وەڵامەکانیدا:

پرسیاری  یەکەم: چۆن ناوی خۆم تۆماربکەم لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست؟
وەڵام: لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەوە:
https://forms.gle/nm8CwcVoWjN8JTKY8

پرسیاری دووەم: من فێرخوازێکی سەرەتام، پێشتر زانستە شەرعییەکانم زۆر نەخوێندووە، ئایا دەتوانم بەشداری بکەم لەم خولەداو سوودمەند دەبم؟؟
وەڵام: بەڵێ دەتوانیت بەشداربیت، و پشتیوان بەخوای گەورە زۆر سوودمەند دەبیت، بەو مەرجەی خۆت یەکلابکەیتەوە بۆ خوێندنی زانستەکان و باش دووبارەیان بکەیتەوە و لێی دانەبڕێیت.

پرسیاری سێیەم: ئایا وانەکان بەزمانی کوردی دەخوێندرێت؟؟
وەڵام: پەرتوکەکان بە زمانی عەرەبین، بەڵام مامۆستایانی خولەکە ھەمووی شیدەکەنەوە بە زمانی کوردی و دەتوانیت لێی تێبگەیت و فێری زانستەکان بیت.

پرسیاری چوارەم: ئایا لە کۆتایی خولەکەدا تاقیکردنەوەکان بە چ زوبانێک ئەنجام دەدرێت کوردی یاخود عەرەبی؟؟
وەڵام: تاقیکردنەوەکان بە ھەردوو زوبانی کوردی و عەرەبی دادەنرێت، پشتیوان بەخوای گەورە فێرخواز ئاستەنگی بۆ درووست نابێت.

پرسیاری پێنجەم: ئایا دەکرێت فێرخواز تەنھا لەوانەیەک یاخود لە چەند وانەیەکدا بەشداری بکات؟؟
وەڵام: نەخێر، پێویستە لە سەرجەم وانەکاندا بەشدار بێت؛ چونکە ئەم زانستانە تەواوکەری یەکترن و بەتەواوکردنی ھەمووی فێرخواز ئاستێکی زۆر باش لە زانستە شەرعییەکان دەبڕێت إن شاء الله تعالى.

پرسیاری شەشەم: ئایە خوێندنی وانەی تجوید پێویستە، یاخود دەکرێت فێرخواز ئەو وانەیە نەخوێنێت ؟؟
وەڵام: خوێندنی ئەو وانەیە پێویستە، بۆ کەسێکیش کە پێشتر زانستی تەجویدی خوێندبێت زۆر سوودمەند دەبێت پشتیوان بەخوای گەورە، چونکە وانەکە لە لایەن مامۆستای پسپۆڕ و شارەزاوە دەوترێتەوە، وە تێیدا پەرتوکێکی زۆر بەسوود شیدەکرێتەوە.

پرسیاری حەوتەم: ئایا ھەبوونی پەرتووکەکان بەچاپکراوی پێویستە بۆ فێرخواز؟؟
وەڵام: بەڵێ ھەبوونی ئەو پەرتوکانە بە چاپکراوی لەبەردەستی فێرخوازدا زۆر زۆر پێویستە، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو بابەتانەی کەلای ناڕوونەو مامۆستا شیدەکاتەوە لەسەر پەرتوکەکە بینوسێت و دواتر بەجوانی وانەکان دووبارەبکاتەوە.

پرسیاری هەشەم: چۆن ئەم زانستانە دەخوێندرێت بەڕێگەی ئۆنلاین یاخود بە ئامادەبوون؟؟
وەڵام: ئەم وانانە تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێت، تێیدا وانەکان لە ڕۆژانی دیاری کراودا لە کەناڵی تایبەتی خولەکەدا دادەنرێت، پاشان پێویستە فێرخواز لە ماوەیەکی دیاری کراودا گوێ لە وانەکان بگرێت، واتە وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆ نابێت لە کاتێکی دیاری کراودا، ئەمەش یارمەتی دەرێکی باشی فێرخوازە بۆ ئەوەی ھەرکەی بۆی گونجا گوێ لەوانەکان بگرێت.

پرسیاری نۆیەم: ئەگەر فێرخواز قۆناغێک یاخود سەرجەم قۆناغەکانی خولی زانستە شەرعییەکان ببڕێت بە سەرکەوتوویی، چ بڕوانامەیکی پێدەدرێت؟؟
وەڵام: بڕوانامەیەکی زانستی لە فێرگەی زانستەوە وەردەگرێت، بەڵام ئێمە ئەوە بیری فێرخوازان دەخەینەوە کە دەبێت مەبەستی سەرەکیمان لە خوێندنی ئەم زانستانە تێگەیشتن و شارەزابوون لە ئیسلام بێت وەکو خۆی، بە ئومێدی ڕازی کردنی خودای گەورە سبحانه وتعالى.

پرسیاری دەیەم: ئەو پەرتووکانە کامانەن کە لە ھەر چوار قۆناغی خولەکەدا دەخوێندرێت؟
وەڵام: ئەمە ئەو پەرتوکانەیە کە بڕیاردراوە لە ھەر چوار قۆناغی خولەکەدا بخوێندرێت بە شێوەی PDF:
پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/7
پەرتوکەکانی قۆناغی دووەم:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/15
پەرتوکەکانی قۆناغی سێیەم:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/23
پەرتوکەکانی قۆناغی چوارەم:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/31
ئەم پەرتوکانە بە شێوەیەکی زانستی ورد زانستە شەرعییەکانی خستوەتە ڕوو لە گەڵ باس کردنی بابەتە سەردەمیەکان بە شێوەیەکی ئاسان و ڕون کە بگونجێت لە گەڵ زۆرێک لە ئاستەکان.

پرسیار یازدەیەم: ئایا ھیچ بڕە پارەیەک لە فێرخواز وەردەگیرێت لەبەرامبەر وەرگیرانی لەم خولە؟
وەڵام: نەخێر خوێندن لەم خولەدا بێبەرامبەرە و ستافی فێرگە مەبەستیان لەخولەکە تەنھا بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خودا.

پرسیاری دوازدەیەم: ئایا کەی خولەکە دەستپێدەکات؟
وەڵام: خولکە لە بەرواری ١٠⁄ ٦⁄ ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە بەڵام ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری ٨⁄ ٧⁄ ٢٠٢٣ إن شاء الله تعالى.
تاوەکو ئەو بەروارە فێرخوازان دەتوانن بێنە نێو خولەکەوەو ناوی خۆیان تۆماربکەن و دەست بەخوێندن بکەن.

خوای گەورە ئێمەو ئێوەش موەفەق و سەرکەوتووکات بۆ فێربوونی زانستی شەرعی و کردەوەپێکردنی.

فێرگەی زانست
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
118👍47🥰8😍5🏆5👏3
وتەی بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد سەبارەت بە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست.

https://youtube.com/watch?v=6b7cLl1LEZA&feature=sharec

ھەر ئێستا ڕاستەوخۆ بەشداربن لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست.

بۆ بەشداری کردن بچنە نێو کەناڵی تایبەت بە خولەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_zanst_2


بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خولەکە:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/227

فێرگەی زانست.
157👍74👏8🏆3🔥2
نامەی فێرخوازێکی بەڕێزمان
خوای گەورە تەمەنی پڕخێر و بەرەکەت بکات و بەردەوامی پێببەخشێت لە گەڵ سەرجەم بەشداربوانی تردا
👇👇👇👇👇

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
فێرگەی زانست، ڕۆشنایەك بۆ ماڵ و بۆ ژیانم و بۆ قیامەتم ٠٠٠
ڕەنگە نەتوانم پڕ بە فێرگە پێناسەی بكەم، بەڵام هەمیشە تامەزرۆی وانەی نوێم و وا هەست ئەكەم لەسەردەمی سەحابەكاندا ئەژیم هێندە چێژێ پێ بەخشیوم ، لە ڕووی وەرگرتن و جێ بەجێ كردنیەوە، نازانم تەمەنم باقی ئەبێت بۆ تەواوكردنی ئەم دوساڵە یان نە...!
داواكارم لە خوای گەورە مامۆستایانی فێرگە پایە بەرز بكات٠٠٠
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
346👍105😭34👏16🏆15🥰9😍7🔥2
مژدە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی
پشتیوان بەخوای گەورە بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد لە قۆناغی دووەمی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانی فێرگەی زانست، هەردوو بابەتی الفقه و العقيدة دەڵێتەوە.
خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەنیانەوە و فێرخوازانیش موەفەق و سەرکەوتوو کات
502👍123👏18😍12🔥10🏆9😭9🥰8
پاراستنی زانیاری کەسی فێرخوازان و خۆبەدوورگرتنمان لە هەر شتێک کە ببێتە ھۆی بێزار کردنی فێرخوازان.
تکایە هەموان گوێ لەم نامە دەنگیە بگرن
                             👇👇👇👇👇
160👍46🏆19🔥10👏10😍5
274👍115👏27😍10🔥8🥰6🏆3
264👍66👏16🏆11😭11🔥2
181👍49👏14😭14🏆5🔥3
باشترین و ئاسانترین و ڕوونترین و بەسودترین شەرحی (متن الآجرومية) چیە بۆ فێرخوازی سەرەتا؟
مامۆستا سەردار جبار محي الدین
👇👇👇👇👇
87👍32🏆6🔥4👏4😍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
113👍34🥰9👏5🔥3🏆3😭1
بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێزان ئێمە وەکو (فێرگەی زانست) بۆ پەروەردەو ڕۆشنبیری، خاوەنی پەیجی فەرمی خۆمانین لە (فیسبوک)، و خاوەن کەناڵی تایبەت بەخۆمانین لە (تیلیگرام)، کە هەموویان ئەو لۆگۆیەیان لەسەرە، جگە لەو کەناڵ و پەیجە خاوەنی هیچ گروپ و ئەکاونتێک نین لەفیسبوک، بەرپرسیش نین لەهیچ پۆست و بڵاوکراوەیەک لەهەر گروپ و کەناڵێکی دیکە دابنرێت، لەبەرئەوەی (فێرگەی زانست) تەرخانکراوە بۆ کردنەوەی خولی زانستی شەرعی، کە تایبەتترینیان (خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانە)، تکامان وایە ئاگاداربن.

فێرگەی زانست.

لینکی پەیج لەفیسبوک:
https://www.facebook.com/Fergay.Zanst?mibextid=ZbWKwL

لینکی کەناڵی تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
136👍56🥰3
بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێزان فێرخوازنی فێرگەی زانست هیوامان لەش ساغی و سەلامەتیتانە. ستافی فێرگە هەستاون بە دروست کردنی بۆتێکی تری پێشکەوتوو لە تێلیگرام کە سەرجەم بەشەکان لە خۆدەگرێت ئەمەش لەبەر کارئاسانی کردن بۆ فێرخوازان لەکاتی پرسیارکردن لەمامۆستای بابەتەکە یان ستافی فێرگە. بۆتەکە لەم بەشانە پێکدێت:

1. ئیدارەی فێرگەی زانست: فێرخوازان ئەتوانن هەرپرسیارێک بکەن کە تایبەتە بە ئیدارەی فێرگەوە یان سەبارەت بە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانەوە. وە هەروەها هەر ڕەخنەو پێشنیازێکیان هەیە ئەتوانن بیگەیەنن بە ئیدارەی فێرگە.

2. وانەکان: هەر پرسیارێک کە تایبەتە بە مامۆستای بابەتەکە و زانستەکەیەوە ئەتوانن لێرەوە بیگەیەنن. هەموو قۆناغەکان و وانەکانی هەر قۆناغێک جیاکراوەتەوە بۆیە بە وردی پرسیارەکەتان بکەن.

3. تاقیکردنەوەکان: هەر پرسیارێک کە تایبەتە بە تاقیکردنەوەکان ئەتوانن لێرەوە بیکەن.

4. تۆمارگە: هەر پرسیارێک تایبەتە بە چۆنیەتی و کاتی خۆتۆمارکردن ئەتوانن لێرەوە بیکەن.

تکایە پێش ئەوەی ئەم بۆتە بەکاربێنن پەنجە بە دوگمەی (فێرکاری)ـدا بنێن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی دروست ئەم بۆتە بەکاربهێنن.
سەرکەوتووی دنیا و دواڕۆژ ببن.

فێرگەی زانست
1/11/2023

@Fergay_Zanst_Bot
111👍40👏9
136👍36👏3
#وتەی_فێرخوازان
ئێمە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
پەیامی فێرخوازێک لە لەندەنەوە:

سوپاس وستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان کە لەم سەردەمە پڕ فیتنەیە کەسانێکی دڵسۆزی وەکو تێکۆشەرانی فێرگەی زانست چرایەکی ڕۆشنیان هەڵگرتوە ڕێگای ڕاستیان بۆمان ڕوناک کردووە.
من قوتابییەکی ئەم فێرگەیەم لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن.
زۆر دڵخۆشبووم کە خودا ئەم فەزڵەی پێبەخشیم بەشداریبکەم لەو خولە پڕسوودە ، پێشتر لێرەو لەوێ لە بڕگە جیاجیاکانی شەریعە بەشداریم کردبو ، ئێستاش هەر بەردەوامم ، بەڵام لە مێژبوو لەخوولێکی ئاوا دەگەڕام کە الحمدلله خوای گەورە بۆی ناردم.
لەسودەکانی ئەو خولە ئەوەیە کە ئینسان بەبەرنامە دەبێت دەزانی لە کوێوە دەست پێبکەی و هەنگاوی دواترت چییە کە من پێشتر زور مشکیلەم لەو بوارەدا هەبوو الحمدلله ئیستا ئەم کێشەیەم نەماوە.
گەر بمانەوێت سوودو گرنگییەکانی ئەم خولە باس بکەین لە بری نامێلکە دەبێ کتێبێکی سەد پەڕی بنووسین .
127👍48😭5🏆2
86👍22👏3🏆3
من وەک خوێندکارێکی فێرگەی زانست دانیشتووی شاری سلێمانی لەمێژە ئاواتەخوازبووم ئەم زانستە شەرعییانە بخوێنم ، بەڵام دەرفەتێکی وام بۆ نەڕەخساوەو چوونە دەرەوەو خوێندن لای مامۆستایەك بەچەند هۆکارێ قورس بووە بۆم ، بەڵام بەفەضلی خوای گەورەو پاشان هەوڵ وماندووبونی ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئەم فێرگەیە بووە هەلێکی زێڕین بۆم تابتوانم لەماڵی خۆم ئەم زانستە بخوێنم ، سەرەڕای ئەرکی ماڵ ومنداڵ ومیوان وزۆری تر الحمدلله توانیومە کاتێکی بۆتەرخان بکەم و زۆر زۆر سوودم لێیان بینیوە ، بۆیە تۆی خوێندکار مەڵێ کاتم نیە سەرقاڵ بون بەشتی دونیایی هیچ سودێکت پێ ناگەیەنێ ، خوێندنی ئەم زانستانەو فێربوونیان لەنێو ماڵەکانی خۆمان و بێ هیچ تێچوو دەرچونێ هەلێکی زێڕینە با لەدەستی خۆمانی نەدەین ، کەسوودی بۆدونیاو قیامەتمان هەیە ، با بەخوێندنی ئەم زانستە شەرعییانە سوودێک بەخۆمان وچواردەورو ماڵ ومنداڵمان بگەیەنین و لەسەر ڕێچکەی دین وشەرع مناڵەکانمان پەروەردەبکەین و هێندە سەرقاڵ نەبن بەشتی دونیایی ، دووبارە سەد بارە سوپاس وستایش بۆخوای گەورە.
124👍42🏆6👏4🔥3
2025/07/13 04:45:13
Back to Top
HTML Embed Code: