Telegram Web Link
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
سەرەتا زۆر سوپاسی مامۆستا بەڕێزەکانی فێرگە دەکەم لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە سەربەرزی دونیا و قیامەتیان بکات و بیکاتە توێشووی قیامەت بۆیان. فێرگەی زانست فێرگەیەک پڕ لە زانست و زانیاری ئەوەندەی سوودم لەو فێرگە بینیوە تائێستا لەهیچ شوێنێک سوودی وام نەبینیوە، بەبەشداریکردن لەو فێرگەیە قەت هەست بە پەشیمانی ناکەی، داوام لەو کەسانە دەکەم تا ئێستا بەشدارنەبوونە، بەشداربن ئەو هەلە زێڕینە بۆ فێربوونی زانستی شەرعی لەدەستنەدەن.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
زۆر سوپاسی ئیدارەی فێرگەی زانست و هەموو مامۆستا بەڕێزەکانی دەکەم بەڕاستی ماندوونەناسانە لە خزمەتی فێرخوازەکان دان. من لە شاری کۆیەوە بەشداریی خولی زانستە شەرعییەکانم کردووە. بەڕاستی له‌ هەموو بابەتەکان سوودێکی ئێکجار زۆرم لێبینیوە لە ژیانی ڕۆژانەم پێشتر کەسێکی ڕق لە دڵ بووم ئەگەر کەسێک هەڵەیەکی بەرامبەرم بکردبایە نەمدەتوانی لەبیری بکەم هەموو کات خەفەتم پێی دەخوارد بەڵام ئێستا هیچ ڕق و کینەیەکم بەرامبەر کەس نەماوە هەروەها من پێشتر لە دەرمانخانە کارم دەکرد کاتێک بەهۆیی نەخۆشی منداڵەکەمه‌وه‌ کەوتمە ماڵەوە، زۆرم خەفەت پێی دەخوارد زۆرجار سەبرم نەدەما، بەڕاستی ئەو خولە فێری کردم کە ئارام بگرم فێری کردم زانستم خۆش بوێت، ئێستا دەڵێم ژیان بێ دەرس خوێندن هیچ بەهایەکی نییه‌، بەڵێنم بە خۆم داوە، ئەگەر کوڕەکەشم چاک ببێتەوە جارێکی تر لە دەرەوە کار ناکەم هەموو ژیانی خۆم تەرخاندەکەم بۆ فێربوون و کارکردنی زانست.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
لەمیانەی بەشداريکردنم لەم خولە فێری ڕێزگرتنی کات بووم، چەندە گرنگە بۆ مرۆڤ کەوا ڕێز لەو کاتە بگرێت کە خوای گەورە پێی داوە لە کاری باش و فێربوونی دینی خودای گەورە بەکاربهێنێت، ئەوەش لەوە فێری بووم کاتێ کەبەشدار بووم لەم فێرگەیە لەلایەکی تریشەوە ئێجگار سوودم بینیوە لە خوێندنی کتێبەکانی، الحمدلله من پیشەم پەرستارییەو زۆربەی کات لەدوای نوێژی بەیانیان واجبەکانم دەخوێند، هیچ ڕێگر نەبووە لە پیشەکەم هەندێ جاریش لەکاتی ئیشکردندا دەمخوێند، بۆیە داوام وایە هەموو کەسێک بەشدار بێت لەم فێرگەیە ئیش نابێتە ڕێگر لەفێربوونی زانستە شەرعیەکان، بۆیە دەتوانیت ڕۆژانە سەعاتێکی بۆ دابنێیت ئیشی خۆتیش بکەیت لەهەمان کاتیشدا، خودای گەورە تەمەنتان پڕ خێرو بەرەکەت بکات و لەش ساغ بن، مامۆستایان و ئیدارەی فێرگەش هەربمێنن و خودای گەورە جەزای خێرتان بداتەوە إن شاء الله.
#كۆتا_هەل
#ڕاستەوخۆ_بەشداربە
تەنها یەک ڕۆژ ماوە بۆ ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست.

» لینكی ناوتۆماركردن: 👇
https://docs.google.com/forms/d/1CIoWTbte0SJcXm0jj9Kf1IpzQ2lRqBUbHEMKhQJzAXY/edit?usp=drivesdk

» بۆ هەرپرسیار و پێشنیازێك دەتوانن نامە بنێرن بۆ بۆتی تایبەتی تۆمار لە تێلیگرام: 👇
https://www.tg-me.com/Fezanist_tomar_Bot

» ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تێلیگرام: 👇
https://www.tg-me.com/FZ_firstStage

تێبینی: ناوتۆمارکردن بەردەوامە تاکو ١٩-٧-٢٠٢٤ دوای ئەو بەروارە دەرگای ناوتۆمارکردن دادەخرێت.

ئێوەش بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشدار ببن لە خێرێكی نەبڕاوە
.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
من خوێندکاری خولی دوو ساڵەی زانسته شەرعیەکانی فێرگەی زانست قۆناغی یەکەم خولی دووەم دانیشتوی شاری کۆیەم سەرەتا زۆر سوپاسی خوای گەورە دەکەم پاشان ئەم قوتابخانه جوانەی فێرگەی زانست کەبەڕاستی ئەزموونی زۆر زۆر فێربووم الحمدلله، لەکاتێکدا من ئافرەتێکم دوو منداڵی بچوکم هەیه و بەدەرس و ماڵ و میوان و نەخۆشیشمان هەیه، بەڵام ئەم دەرسانە ئەوەندە بەسوود بون نەمتوانی وازی لێ بێنم، شتێکی تریش کەدڵم زۆر پێی خۆشە الحمدلله ئەویش ئەوەیه کە ئەم کتێبانە و دەرسه بەسوودانه لای خەڵکی لەمەجلیسەکان وە حەفتانه بەخزمەکانمان دەڵێمەوه

ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.
لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان
تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
من وەک بەشداربوویەکی فێرگەی زانست، سەرەتای بەشداریکردنم پشتیوان بەخوا بەشداریم کرد، بەڵام بەهۆکاری زۆری دەوامەکەمەوە نەمدەتوانی بچمە هیچ شوێنێک و دەست پێبکەم زۆر لەسەرم قورس بوو، چونکە من دەوامێکی زۆرم هەیە لە ٨ ی بەیانی بۆ ٥ ی ئێوارەو شەوەکانیش مەشغوڵیەتی ماڵ و بەشێک لەسەرقاڵی کارەکەم ئەکەوتە شەوەوە، بۆیە کەبەشداریم کرد ئەموت زۆریش قورسە بڕواناکەم بتوانم بەردەوام بم بەڵام قەینا باهەرناوم بنوسم دواتر زیاتر تەماحم خستە بەردەم خۆم و بۆئەوەی بتوانم جددی بم چووم کتێبەکانیشم کڕی، کە وانەکان دەستی پێکرد سەرەتا باش بووم شەوان هەموو کاتی خۆمم تەرخانەکرد بۆ وانەکان. سەفەرێکی پانزەڕۆژیم بۆ پێشهات لەدەرەوەی وڵات بووم ئیزنم وەرگرت بۆ وانەکان نەمەتوانی گوێی لێبگرم، بەڵام دواتر ئەرکی دەوامیش زۆر زیاتر بوو لەسەرم کەمێ ساردیکردمەوە نەمدەتوانی لەکاتی خۆیدا گوێ لەوانەکان بگرم، کاتێک نزیک بووینەوە لەتاقیکردنەوەکان ئومێدم نەبوو، بەخۆمم ئەوت ئەو هەمووە وانەت گوێ لێنەگرتووە چۆن فریا ئەکەویت!
بەڵام زوو زوو وتەکانی مامۆستای بەڕێز و دڵسۆز م.سەردار جبارم بیرئەکەوتەوە و لەکاتی وانەکان ئامۆژگاری دەکردین کە هیچ شتێک ساردمان نەکاتەوە، ئەموت ئەبێ فریا بکەوم و سەعیەکی باشی بۆ بکەم، لەماوەی ئیمتیحانەکان نەدەچووم بۆ هیچکوێ و میوانێکیشمان هاتبێ من چوومەتە ژوورێکی ترەوە، بەجیا وتوومە ئیمتیحانم هەیە ببوورن ناتوانم لاتان بم. الحمدلله بە یارمەتی خوای گەورە توانیم ئیمتیحانەکانی وەرزی یەکەم تەواو بکەم و نمرەکانیشم لە 42 بۆ سەرەوەبوون بەڕاستی ئەمە هاندەرێکی زۆر باش بوو بۆم. چووینە ناو کۆرسی دووەمەوە، الحمدلله توانیم لەسەرەتاوە وانەکان گوێلێبگرم بەڵام دیسان قورسایی و ئەرکی دەوام دوایخستمەوە، بەڵام هەر نائومێد نەئەبووم، چونکە ئەترسام لەوەی واز بهێنم جارێکی تر خوای گەورە نەمخاتەوە سەر ڕێگەیەکی واجوان و بەسوود. تەنانەت لەکاتی دەوامەکەم کتێبەکانم پێبوو هەوڵم ئەیا کاتێکی بۆش بدۆزمەوەو گوێ لە وانەیەک بگرم، الحمدلله توانیم ئەم کۆرسەش تەواو بکەم بەڵام بەداخەوە فریای دوبارەکردنەوەی وانەکان نەدەکەوتم بۆیە نمرەکانم کەمێک دابەزین بەڵام سوپاس بۆ خوا پاشان سوپاس بۆ ستافی فێرگەی زانست بەڕاستی هاوکارێکی زۆر باشم بوون لەگەیشتن بەم ئاستەی ئێستەم، چونکە چ لەماڵەوەو چ لەشوێنی کارەکەم و ئەو هاوڕێیانەم کە ئەیانزانی بەشداریم لە خولێکی وادا کردووە ئەیانوت باشە تۆ سەرقاڵیت کەمە هەرلەمەت کەم بووە ئەوە بۆکەسێک ئەبێ بەتاڵ بێت تۆ خۆت ئەو دەوامە زۆرەت هەیە و دەرسی تریشت هەیە کەمێ ئیسراحەت بکە واز بهێنە بەشی خۆت شارەزایی دینت هەیە و ئەوانەت بۆ چییە، بەڵام دووبارە و چەند بارە سوپاس بۆ خوا کە بەرەکەتی خستە کاتەکانمەوە و توانیم لەم خولە بەشدار بم تا کۆتایی، هیوادارم هیچ کەسێک بیانوی نەبوونی کات و سەرقاڵی ساردینەکاتەوە لە دەرفەتێکی وا کەلەماڵەکانی خۆمان بەئاسانترین شێوە ئەتوانین فێری زانستی شەرعی ببین، وەک باسم کرد ڕۆژانە ۹ کاتژمێر لەکار بووم و بەشێکی زۆری ئیشەکانی کارەکەم ئەبردەوە بۆ ماڵەوە سەرەڕای ئەوەش سوپاس بۆ خوای گەورە دوبارە خوای گەورە هەموو شتێکی بۆ ئاسان کردم ئەگەرنا نەمدەتوانی بەردەوام بم، بیرمان نەچێ وەک م.سەردار ئەیفەرموو با نییه‌تمان بۆ خوا پاک بکەین بەڕاستی تەنها خوا ئەتوانێ یارمەتیدەرمان بێت. ببورن بۆ درێژی نوسینەکە بەڵام حەزمکرد بەتەواوی ئەزمونی خۆم لەگەڵ فێرگە بۆ ئێوە باس بکەم.



ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.
لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
من دوکاندارم لەشاری سلێمانی، سەرەتا سوپاس و ستایشی بێ کۆتا بۆ خوای گەورە کە هیدایەتی ئەم عەبدە تاوان بارە بێ دەسەڵاتەی خۆی دا کەلەدوای چەندین ساڵ لەژیان و بەفیڕۆ دانی کات بەدونیاو شتی کاتی و بێ سوودوو پڕوپوچ خوای گەورە ئاشنای کردم بەم فێرگە جوان و پڕ عیلم و نوور و ئەدەبە ئەویش کە (فێرگەی زانستە)، بەڕاستی شایەتی ئەدەم لەڕۆژی دوایی لەحزووری خوای گەورە کە لەم فێرگەیە و لەم مامۆستا بەڕێزانە تێگەیشتم دین و ئایینی پیرۆزی ئیسلام چیيە فێربووم چۆن خودا بپەرستم و بناسم فێر بووم کە خودا پەرستن و ئەو ئەرکانەی کە لەسەر ئێمە واجبن بەڕاستی خۆراکێکن بۆ ڕۆحی مرۆڤ، بەڕاستی خوێندن و بەشداریکردنم لەم فێرگەیە سوودو چێژێکی زۆری پێ گەیاندم زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە کە بەو شێوە جوان و ئاسانە وانەکان دەڵێنەوە زۆر سوپاس بۆ بەڕێوەبەرانی فێرگەی زانست خوای گەورە هەوڵ و ماندوبونەکانتان بە عیبادەت بۆ بنوسێت



لە ئێستادا ناوتۆمارکردن کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان
تەواوی وتەکە بخوێنەوە:

زۆر لەمێژ بوو حەزم دەکرد خەریکی طلبی عیلم بم، بەڵام نەمدەتوانی بەردەوام بم، الحمدلله لەو فێرگەیە ئەو ئاواتەم هاتە دی. بەڕاستی فێرگە گەنجینەیەکی پڕگەوهەری عیلم و ڕەوشتی بەرزبوو بۆم .تەنانەت هاوسەرەکەم مەلایە .زۆر شتم پێ دەگوت زۆر بەلایەوە خۆشبوو، بەخوا ئیشی دونیای و ماڵ پاک کردنەوە تادەمرین کۆتایی نایە و هەردوو بارەشه ،بەڵام کەلەو فێرگەیە بەشداربی سوودی دونیاو قیامەتیش دەکەی و ئیشەکەی خۆشت دەکەی و بەرەکەتیش دەکەوێته ماڵ و منداڵتەوە . من لەوە زیاتر درێژی ناکەمەوە بەڵام هەرچی چاکەی ئەم فێرگە هەیه بڵێم کەمە بەس تاقی بکەنەوە جارێک جابزانن چ سوودێک دەبینن.خوای گەوره لێتان ڕازی بێ و بەردەواممان بکات مامۆستا بەڕێزەکان گەردنمان ئازابکەن و داوای لێبوردن دەکەین کە ماندوون و بێزارمان کردوون.

ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن کۆتایی پێهاتووە، لە ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە با بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.
لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
بەهێزترین خول بۆ فێربوونی زانستی تەجوید
.👇👇👇👇👇👇
بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه‌ بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز
(فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كه‌ناڵی تێلیگرام)ـەوە خولێكی (تجوید) جوانخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ده‌كاته‌وه‌.
بەپێی ئاستی فێرخواز، دوو ئاست دانراوە:
1-ئاستی سەرەتایی: كتێبی (پوخته‌ی المذكرة فی التجوید)
2-ئاستی پێشكەوتوو: كتێبی (المذكرة فی التجوید)
وانه‌كانی هه‌ردوو ئاسته‌كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز (م. دارا جبار) (المجاز بقراءات العشر)ه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێن.

* لە کۆتایی خولەکەدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت و بڕوانامەی بەشداریکردن و ئیجازەی زانستی بە دەرچووان دەبەخشرێت.

✓ فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن.

مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
✓ تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه‌، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانەوە.

* ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت تاوەکو 1/8/2024

* بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەى خواره‌وه‌:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScHYAO0pQ6tIhm3bjoYMg0emwA1XL_MwBflksbM0ElsX8F8lg/viewform?usp=sf_link

* تکایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://www.tg-me.com/noorhen2024

* بۆ وەرگرتنی زانیاریى زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
بۆ ڕەگەزی نێر:
07739405190
07507459443
بۆ ڕەگەزی مێ:
07739405323
07503434601
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن:
https://www.facebook.com/FergayNoorhen
فێرگەی نوورهێن
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان
تەواوی وتەکە بخوێنەوە:

من دانيشتووی حاجیاوام، مامۆستای قۆناغی ئامادەییم، سوپاس بۆ خوا ئاستی یەكەمم تێپەڕاندووە لێرەوە دەمەوێ دەست خۆشی خۆم ئاراستەی مامۆستایان و ستافی بەرێوەبەرانی فێرگەی زانست بکەم. بەڕاستی پێویستە لەسەر موسڵمانانی خۆشەویست لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كە فیتنە و ئاشوب بەربڵاوە بەشدار بێت لە پرۆژەیەكی وا گەورەو گرنگ، هەروەها بە حوكمی ئەوەی من مامۆستای عربیم توانیوە تا ئاستێكی زۆر باش بڕۆمە پێشەوە لە كۆتایيدا داواكارم لە خوای گەورە كە سەرفرازی دین و دونیاتان بكات.

ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.


لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
ئەگەر وشەکان بۆنیان هەبوایە
ئەوا
#سـەڵاوات خۆشترین بۆنی دەبوو
ڕۆژی هەینیە زۆرترین سەڵاوات بدەن لەسەر پێشەوامان
اللهم صل علی محمد و علی ال محمد
"ئەوەیە هیممەت بەرزی"

#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:

من مامۆستام لە سلێمانی دادەنیشم الحمدللە کەتوانیم بەشدار بم لە خولی زانستی شەرعیدا خەوی چەند ساڵی ڕابردووم بوو، خولەکە دەستی پێکرد تەمەنم (٥٩)ساڵ بوو یەکێک لەمەرجەکانی خولەکەش ئەبوایە لە(٦٠)ساڵ کەمتر بیت، بەبۆچوونی من تەمەن ڕێگر نییە لە خوێندن و فێربوونی زانست خوای گەورە پاداشتی خێری ئەو مامۆستا بەڕێزانە بداتەوە زۆر ماندوو بوون.

ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.

لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان

تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
من له شاری كەلار بەشداريم كردووە ، بەڵام الحمدلله بۆ ماوەی ئەم چەند مانگه بەردەوام بووم لەگەڵ ئەم فێرگەيه ئەمەش فەزڵی خوای گەورەيه به سەرمانەوە، هەروەها خوای گەوره پاداشتی خێری تاك تاكەی مامۆستايانی فێرگەكه بداتەوه بەڕاستی من زۆر زۆر سوودم وەرگرت، هيوادارم هەر كەس بيەوێت له زانستی شەرعی ئاينی ئيسلام به ڕوونی وپوختی بزانێت بابێته ئەم فێرگە، بەڕاستی من زۆر سوودم لێ وەرگرتووە، هەروەها دەورووبەرم سووديان وەرگرتووه، نە بەقسەكردن نه به نوسين ناتوانم تەعبيری ناخى خۆم تەواو دەربكەم بەرامبەر ئەم كتێبه به سوودانه كەلەم فێرگەيه خويندمان، خوای گەوره ئەجرو پاداشتی هەموو مامۆستايانی ئەم فێرگەيه بداتەوه.


ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.
لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان
تەواوی وتەکە بخوێنەوە:
پێش هەمووشتێك سوپاس وستایش بۆخوای پەروەردگار کەمن ئەندامێکم لەفێرگەی زانستی شەرعی ، بەڕاستی زۆردڵخۆشم و خۆم بەکەسێکی زۆربەختەوەر دەزانم کەسەرەڕای بوونی ئاستەنگی زۆر بەشداری ئەم خولە بکەم، چونکە من کارمەندی تەندروستیم و دوو دەوام ئەکەم هەمیشە کەسە نزیکەکانم پێم ئەڵێن تازە تۆبەم تەمەنەوە چیت داوە لەسەعی و ئیمتحان خۆ تۆ خۆت کەسێکی نوێژخوێن و قورئان خوێنی وچاک وخراپ دەزانیت ماڵەکەت ومنداڵەکانت وهاوسەرەکەت و تەندروستیت هەمووئەمانە مافیان هەیە لەسەرت ،ئەوان نازانن لە بنەڕەتدا فێربونی زانستی شەرعی واتە هاوسەنگی لەهەموو لایەنەکاندا واتە فێربوونی ڕێزگرتن لەدایک وباوک و هاوسەرومنداڵ ودراوسێ و....هتد واتە قەدر گرتنی هەموو ئەو نیعمەتانەی خوای گەورەپێ ی بەخشیوین، واتە بەختەوەری ئەم دونیا فانییەو بەدەست هێنانی ......
ڕەزامەندی پەروەردگارو بردنەوەی قیامەتی هەتا هەتایی، واللە من وەک خۆم خۆم زۆر بەشەرمەزار ئەزانم کە وانەی تێگەيشتن لەدینەکەم وتێگەيشتن لەشەرعی خوا بەبێ هیچ ماندووبون وهیچ تێچونێک وبێ بونی کاتێکی دیاری کراو لەماڵەکەم دابێ من پشت بکەمە ئەم بەرەکەت و ڕەحمەتە وبڵێم کاتم نییە بۆی، ئێمەی مرۆڤ هەمیشە پێویستمان بەفێربونە، گرنگترین شت ئەوەیە لەهەموو وانەکاندا زۆر بەوردی باسی بابەتی عقيدەو فیقهو وتێگەشتن لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کراوەو زۆر سوودی ڕوحی و مەعنەویم لێبینیوە، داوای من لەخوای گەورە ئەوەیە خۆی پاداشتی خێرو چاکەی مامۆستا بەڕێزەکان و هەموو ئەوانەی بەم عەمەلە ساڵحەوە ماندوو بوون بەباشترین شێوە بداتەوەو نییه‌تی ئێمەش خاڵص بکات وبەردەوامی و ئيستقامەتمان پێ عەتا بکات وکۆتا خێرمان بکات
ئاگادارکردنەوە:
لە ئێستادا ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست کۆتایی پێهاتووە، لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم دەرگای ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیارە بەشداری لە خولەکە بکات با چاوەڕوانبێت و بچێتە نێو کەناڵی تایبەت بە فێرگە زانست لە تیلیگرام، کاتی ڕاگەیاندنی خولەکە دادەنرێت.
لینکی کەناڵەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەکان
تەواوی وتەکە بخوێنەوە:

زۆر سوپاسی خوای گەورە ئەکەم کە توانیم بەشداری بکەم لەم خولەدا و بۆی ئاسان کردم، یارمەتیدام بەردەوام بم، إن شاء الله بتوانم بە فەزڵی خۆی تا هەموو قۆناغەکان بەردەوام بم، دەستخۆشیی زۆرم هەیە بۆ سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی فێرگەی زانست، داواکارم لە خوای گەورەو پەروەردگار پاداشتی بەڕێزتان بداتەوە لە دونیاو قیامەت موەفەق و سەرفراز بن. هەمیشە دوعای ئەوەم کردووە خوای گەورە شارەزامان بکەیت لە زانستی شەرعی و کاری پێبکەین بۆ خۆمان و ماڵ و منداڵ و دەوروبەرمان سوودمان هەبێ و ببێتە مایەی ئەجروپاداشت بۆمان، بەڕاستی ئاواتەخوازبووم شوێنێک هەبێت ئەو دەرسانەی لێ بخوێنم، بەڵام بە هۆی مەشغەڵەتی ژیان و نەبوونی کات دەرفەتی ئەوەم نەبووە بە شێوەیەکی زانستیانەو بەدوای یەکدا بەم شێوەی ئێستا شارەزا ببم، هاوڕێیەکم لە ڕێگەی فەیسبوک لینکی فێرگەی زانستی بۆ ناردم زۆر بە تامەزرۆییەوە الحمدلله بەشدار بووم . . . .
2025/07/07 23:17:35
Back to Top
HTML Embed Code: