Telegram Web Link
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتیدام بتوانم بەشداری ئەم فێرگە جوانە بکەم و دواتر مامۆستایانی بەڕێز کە زۆر پێمانەوە ماندوو ئەبن، من خۆم ئاواتم بەشی پزیشکی بوو جگە لە زانستی شەرعی وتم کە پۆلی دوانزە ببڕم دەستدەکەم بە خوێندنی زانستی شەرعی، بەڵام نەمزانی لە کوێ بخوێنم، سبحان اللە بەو فێرگەیە ئاشنابووم واللە هێندەی دڵم بەم فێرگەیە خۆشە هێندە دڵم بەو بەشە پزیشکییە خۆش نییه‌ کە ئاواتی دوانزە ساڵەم بووە، هێندەی وانەکانی فێرگە گرنگی پێ ئەدەم ئەوەندە گرنگی بە وانەکانی کولێژ نادەم، جگە لەمەش، من خۆم پێشتر زانستی شەرعیم ئەخوێند بەڵام لە کتێبی کوردی، نەمئەزانی چۆن لە کتێبی عەرەبی بخوێنم، بەڵام فێرگەی زانست ئەم دەرگایەی بە ڕوومدا کردەوەو ئێستا الحمدللە ئەتوانم لە سەرچاوەی عەرەبیش بخوێنم، الحمدللە بەڕاستی هێندەی باسی ئەم فێرگەیە بکەم هەر کەمە، کاریگەرییەکی وەهای لەسەر ژیانم هەبووە وەسف ناکرێ،بۆیە ئامۆژگاریم بۆ سەرجەم خەڵکی ئەوەیە کە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن، تۆی بەڕێز گەر فێرخوازی زانستی شەرعیت یان فێرخوازیش نیت لەهەر تەمەنێک بیت کاتێکی ژیانت بۆئەم فێرگە تەرخان بکە.
42👍17🏆4
دەمێک بوو دەمویست دەست بە خوێندنی زانستی شەرعی بکەم و نەمدەتوانی لەبەر زۆری خوێندن بە حوکمی ئەوەی زانستی شەرعی زۆر گەورەو فراوانە، لەوانەبوو نەمتوانیبایە بەردەوام بم لەسەری و نەشارەزایم لە زانستەکە وتووشی سەرلێشێوان و پەرتەوازەیی ببم، بۆیە هەر کە بڵاوکراوەی فێرگەی زانستم بینی لە فەیسبووک یەکسەر زانیم ئەمە ئەو سەرچاوەیە کە چەند کاتە لە دوای دەگەڕام و دەستم نەدەکەوت، بە خۆمم دەوت باشە چۆن ئەبێ من پەیڕەوی دینێک بکەم کە نەزانم ناوەڕۆکەکەی چیە و هیچ مەعلوماتێکم لەسەری نەبێت، بۆیە کە بڵاوکراوەکەم بینی یەکسەر خۆم ناونووس کرد مامۆستاکان زۆر بە جوانی و سادەیی و لەسەرخۆیی وانەکانیان شی دەکردەوە، خوا جەزای یەک بە یەکیان بداتەوە، بێ ماندوو بوون و بەبێ دەرچوون لە ماڵ و بەبێ بەرامبەر بە پێی ئەو کاتەی کە هەمبووە و پێمان کراوە وانەکانمان خوێندووە و بەردوام بووین . کە خوای گەورە ویستی لەسەربێ إن شاء اللە ویستمان هەیە لە قۆناغەکانی تریش بەشدار بین و هەموو قۆناغەکان ببڕین و بەتەواوی خۆمان شارەزای ئاینی ئیسلام بکەین، خوا جەزای مامۆستایان وڕێکخەران وهەر کەسێک کە دەستی هەبووە لە دانانی ئەم خولە و ماندوو بووە بە زیادەوە بداتەوە،
37👍29
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

سەلام وڕەحمەت و بەرەكەتی اللە بڕژێ بەسەرتانا برایانی ماندوونەناسم من چەندین ساڵە هەوڵمداوە لە شاری خۆم لە بنکەیەك هەوڵی فێربوونی شەریعەت بدەم، بەڵام بەچەندین هۆكاری خێزانی و كۆمەڵایەتی و جەهل نەمتوانیوە تەنانەت یەك مانگیش بەردەوام بم، بەڵام بەفەزڵی اللە و پاشان كەناڵەکەی بەڕێزتانەوە توانیم بەشداربم لەم ئاستە بەسەرکەوتوویی، ٳن شاء اللە بەردەوامیش دەبم تا هەردوو ساڵەكە تەواو دەكەم بەئیزنی اللە و پاشان یارمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست، من لێرەوە دەمەوێ بڵێم بەڕاستی زانکۆیەكی شەریعەتە لەماڵەكاندا و بەئاسانی دەتوانن فێری حوكم و ئەحکام و وانە شەرعیەكان ببین بارك اللە فیكم جمیعا.
44👍20
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
من بەشداربوویەكی ئەم خولەم، بەڵێنم داوە بەردەوام بم تەمەنم 57 ساڵە لە فەرمانگەیەك دەوام دەكەم، سەرەڕای ماڵ و دەوام بەبەردەوامی كاتەكانم دابەشكردووە، وا هەست ئەكەم ئەو تەمەنەم بە فێرۆ ڕۆیشت، بەڕێزان ژیان هەوڵ و خەباتێكی بێ وچانە لە پێناو گەشتنی مرۆڤ بە خەونەكانی، تەمەن خەسارە گەر زانستی شەرعی نەزانی ئەم فێرگەیە دڵخۆشی كردم وەك چرایەك بوو بۆم، لەڕێگای ئەو مامۆستا ماندوو نەناسانە وایان لێ كردم كە خوا و پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم زیاتر بناسم.
62👍19🏆5
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
السلام علیکم من خۆێنکاری خولی دوو ساڵەی فێرگەی زانستم لە شاری سلێمانیم و پیشەم ئەندازیارە، لەم ساڵەدا الحمدلله هێواش هێواش الله زانیاری زیاد کردم بە هۆی ئەم مامۆستا بەڕێزانەی فێرگە، کە سەرەڕای کار و هیلاکەتی ڕۆژانەی خۆیان ئەوەندە بەجوانی و لەسەرخۆ و بەشێوازێکی جوان و هەموو بابەتەکانیان ڕوونکردۆتەوە، کە بەڕاستی ئێمە ناتوانین پاداشتان بدەینەوە تەنها دەپاڕێینەوە لە الله جەزاتان بەبەهەشت بداتەوە.
58👍23🏆5
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
السلام علیکم من ساڵی ڕابردوو کاتێ هاوسەری بەڕێزم بەشداری فێرگەی زانستی کرد، داوای لێکردم بەشداری بکەم، منیش لەبەر ئەوەی هەستم ئەکرد کاتم نییە و ناتوانم پابەندبم بەوانەکانەوە ڕەتم کردەوە کە بەشداری بکەم، الحمدلله بەشداریم كرد خوای گەورە بەردەوامم بکات لەگەڵ هەموو خوشک و برایانی بەشداربوو، بەشداریکردن لە حیفظی قورئانی پیرۆز، و وتنەوەی ئەو زانستە شەرعییانە بە منداڵان و بەشداریکردنم لە دیبلۆمی وەرگێڕان، كە ئەمە بەرەكەتی بەشداریكردنم بوو لەم زانستە کە بۆ من دەستکەوتێکی زۆر بەنرخە و خەڵاتی خوای گەورەیە، وەکو هەموو خەڵاتەکانی دیکەی، هەروەها بەرەکەتی ڕزق، خوای گەورە کردمی بەخاوەنی زۆر شت کە پێش بەشداریکردنم لێرە هەر لەخەیاڵیشما نەبوو، داواکارم لەهەموو ئەو کەسانەی ئەم پەیامەی من ئەبینن یەکسەر بێ دوودڵی بڕیاری بەشداریکردن بدەن و بگەن بەوەی لە دڵتاندایە، لە هەموو بەرەکەتێکی خوای گەورە لە ڕووی دین و دونیاوە، گرتنەبەری ڕێگەی خوای گەورە بەختەوەریتان بۆ ئەهێنێت إن شاءاللە تعالی.
54👍192🏆2
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری میهرەبان کە بەهۆی میهرەبانی خۆی بەم خولەی ئاشنا کردم، دواتر سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو مامۆستایانی ئازیز و خەمخۆر، کە بەهۆی ئەوانەوە توانیم زیاتر شارەزاو چاوکراوە بم لە دین و دونیا و ماف و ئاکار و ئادابەکان، هەروەها شارەزاتر ببم بە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان و ئەو هەموو بابەتە تایبەتەی ئافرەتان، هەمیشە لە دوعاکانمدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە إن شاء اللە لەبیر ناکەم کاتی تایبەتم بە وانەکان داناوەو ڕۆژانە جیا لە گوێگرتن موراجەعەیەکی زۆر باشیش دەکەم، تەنانەت لە کاتی ڕۆشتن بۆ سەرکار یاخود هاتنەوە لە کارەکەم لە کاتی ئیسراحەتەکەمدا گوێم لێ دەگرتن یاخود لە پێش نوستن... هەر جارێک گوێگرتن و دووبارەکردنەوە سوود و تێبینی و زانیاری نوێ و بەسوودم وەردەگرت و زیاتر ڕوونتر دەبوو لەلام، وەك لە پێشتر ئاماژەم پێدا کە هەوڵی ناساندم داوە و پشتیوان بە خوا بەردەوام دەبم لە ناساندن و ئاشناکردنی خەڵک بەم خولە کە یەکێک بوو لە میهرەبانییه‌کانی پەروەردگار منی ئاشنا کرد، داواکارم هەمووان بەشداربن و بێ بەش نەبن.
58👍21🏆7
119🏆18👍15
89👍38
94👍23😭152🥰2
كتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەئیسلامدا) لەم شوێنانە دەستدەكەوێت:

هەولێر: (كتێبخانەی مەحوی) پشت پارێزگا: كۆڵانی مزگەوتی محمود علاف.ژ.مۆبایل: 07504622521

سلێمانی: كتێبخانەی ئامۆژگاری (دارەسووتاوەكە). ژ.مۆبایل: 07701499711.

كەركوك: ناوبازاڕی شۆرجە، بەرامبەر قوتابخانەی ئەستێرە: ئەعشابی ملا ٲمین. ژ.مۆبایل: 07501866125.

دهۆك: ژ.مۆبایل: 07504977442.

كەلار: هەموو لقەكانی بیت العطور: ژ.مۆبایل: 07740875368.

كفری: بۆنفرۆشی نێرگز: ناوبازاڕی گشتی: ژ.مۆبایل: 07719702362.

هەڵەبجەی شەهید: عەتری دایک (شەقامی گشتی: کۆڵانی قەیسەری شنروێ). ژ.مۆبایل: 07507694654.

سۆران: چاپخانەی دێرین (ڕیزی سیدی فرۆشان). ژ.مۆبایل: 07504128220.

ڕانیە: کتێبخانەی ئامۆژگاری / ناو بازاڕی کۆنە: ژ.مۆبایل: 07501664503.

قەڵادزێ: پەڕاوگەی ئانا / بەرامبەر باخی گشتی: ژ.مۆبایل: 07502226823 - 07702226823.

چوارقوڕنە: پەڕاوگەی شار: لقی یەکەم: بەرامبەر شارەوانی - لقی دووەم: دوو سایدی گۆڕان بەرامبەر مەڵبەندی تەندروستی: ژ.مۆبایل: 07501081179.

حاجیاوا: پەڕاوگەی ئالان / بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی. ژ.مۆبایل: 07501180405 - 07701518274.

زەڕایەن: سەرووی مزگەوتی صلاح الدین، مۆبایلی هێلند. ژ.مۆبایل: 07501567538

كۆیە: ماڵی ڕازیانە، دووسایدی شەهیدان، تەنیشت سوپەرمارکێتی هاڤانە. ژ.مۆبایل: 07736952690 - 07501503044

چەمچەماڵ: ناوبازاڕ، قەرتاسیەی یاوەر. ژ.مۆبایل: 07511515218.

سیدصادق: ناوبازاڕ: کتێبخانەی بێخود: 07501786818

تكایە: بۆ زانینی ناونیشانی كتێبخانەكان بەتەواوی، هەر كەسەو پەیوەندی بكات بەو ژمارانەی كە دانراوە لە شارەكەی خۆیدا، لەڕێگای تێلیگرام و وەتس ئاپەوە.

هەر شارو شوێنێك كتێبی پرۆژەكەی دەوێت بە (كۆ)، ئەوا پەیوەندی بكات بە ژمارە مۆبایلی (07714343408) لەڕێگای (تێلیگرام و وەتس ئاپەوە).

نرخی کتێبەکە : بە کۆ (جوملە): 1000 دینار.
‌                      بە تاک :            1500 دینار.


https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
147👍54😭10🏆52
ناوی ئەو بەڕێزانەی كە لە تیروپشكەكەدا دەرچوو:
إن شاء الله لەم چەند ڕۆژەدا پەیوەندییان پێوەدەكرێت.
362😭111👍85👏33🏆12😍7🥰6
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
13👍6
#هەگبەی_فێرخواز:
کەناڵێکی زانستی فێرکاریە لە تیلیگرام تایبەت بە خزمەتکردنی فێرخوازان و مامۆستایان و پسپۆڕانی زانستە شەرعییەکان.
لەم کەناڵەکەدا ئەم بابەتانە بڵاودەکرێتەوە:
1️⃣-ناساندنی بەرنامە و ئەپڵیکەیشنە بەسوودکان بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی.
2️⃣-کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی عەرەبی (تێگەیشتن و قسەکردن و نووسین).
3️⃣-پرۆگرامی خوێندنی زانستە شەرعییەکان لە ناوەندە زانستییە جیهانییەکان.
4️⃣-سەرچاوە و مەوسوعە زانستییە سەردەمییە تازەکان لە زانستە شەرعیەکاندا.
5️⃣-ناوازەترین و بەسوودترین پەرتووکەکان.
6️⃣-بڵاوکردنەوەی بەهێزترین خولە ئۆنلایینەکان کە لە جیهانی ئیسلامییدا ڕادەگەیەندرێت.
7️⃣-هەلی خوێندن (زەمالەی خوێندن، المنح الدراسية) لە زانکۆکانی وڵاتی سعودیە بۆ خوێندنی (دیبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا).
8️⃣-شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتە فقهییە سەردەمییەکان بە شێوەیەکی زانستی.
9️⃣-بڵاوکردنەوەی وتەی زێڕینی زانایان و ئامۆژگارییە بەنرخەکانیان.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن: مامۆستا سەردار جبار محي الدین ەوە بەڕێوەدەچێت.
لینکی پرۆژەکە:
https://www.tg-me.com/hagba2024
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
الدال على الخير كفاعله.
120👍53👏4😍42
111👍42😍9
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سوودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
سەرچاوەی کتێبەکانی فێرگەی زانست هەڵقوڵآوی بیروباوڕی ئەهلی سوننەیە

لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst
👍10881😍6
2025/07/14 21:01:34
Back to Top
HTML Embed Code: