«ھەمووی تەنھا خەونێکە»
Photo
من لەم گۆشەیەدا دەژیم و لەسەر ڕقەکان خۆم ئیدانە دەکەم و دەتوانم بڵێم : کەسانی زیرەک ناتوانن ببنە شتێکی ترسناک ، تەنیا کەسانی گەمژە دەتوانن بسازێن و هەموو شتێکیان لەبن دەستی دەربچێت …
ساڵەھای ساڵ ئارەزووەکانت دەتکوژێت تا ڕۆژێک دێت تێدەگەیت دەتوانیت بێ ھیـچ بژیت تێدەگەیت سەرتاپای ئەو شتانەی حەزت لێیانە سەرابن تێدەگەیت قورسایی شتەکان لە قووڵایی خۆتان, ئەوە ئەو ساتەیە کە دەتوانیت ئیتر بیر لە ئارەزووەکانت نەکەیتەوە ئیتر دەبێت خەیاڵەکانت بە شێوەیەکی دی درووستبکەیتەوە

بەختیار عەلی
لە ڕۆمانی "دواھەمین ھەناری دونیا"
باران بوو
بانگم نەکردی
چونکە ئەوەی دەمویست لە چاومدا بیبینی
بە چەترەکەتدا دەهاتە خوارێ

| تەڵعەت تاهیر
پێموایە ئەوەش بەشێكە لە گەورەبوون ، ماڵئاوایی لەوشتانە بكەیت كە پێشتر خۆشتویستوون ...
لەو کاتەوەی متمانە بە کەس ناکەم
باشتر ئەژیم
«ھەمووی تەنھا خەونێکە»
Photo
ڕەشەباکان داوای لێبوردنیان کرد، بەڵام لقەکان هەر بە شکاوی مانەوە ...
باڵندە کە خەیاڵی فڕینی کەوتە سەر ئیدی لە وێران بوونی هێلانەکەی ناترسێت.

بەختیار عەلی
سەڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر ئەو زاتەی خودا لەبەر ئەو مانگی کرد بە دوو لەتەوە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
پێش ئەوەی ھەموو شەوێک بخەویت لەھەمووان خۆشبەو بەدڵێکی پاکەوە بخەوە.
لێشت دوور بکەومەوە
هەرئەوەیە چۆن شێوە کارێک
دووهەنگاودەکشێێتەوەو
تەماشای تابلۆکەی دەکات

| تەڵعەت تاهیر
زۆر بێزاربوونیش کێشەیە.
سەڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر ئەو زاتەی خودا لەبەر ئەو مانگی کرد بە دوو لەتەوە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
ژیانی کورد، دەیان جار لە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە؛ ئەگەر یەکێک لە سەرەتاوە خۆی وەک کورد لە دایک نەبووبێت، سەختە بەرگەی ژیانی وا بگرێت. ئینسانی کورد، بە پێچەوانەی خەڵکی ئەم دونیایە، لەو ڕۆژەوەی لە دایک دەبێت، تا ئەو ڕۆژەی دەمرێت، مەحکوومە خەبات بۆ عەردەکەی، ئاوەکەی، ماڵەکەی، زمانەکەی، جلەکەی، گۆرانییەکانی و کەرامەتی خۆی بکات.

پیرۆزە ساڵی نوێی کوردی❤️
‎ئاھ مێلینا
‎ئەمڕۆ باران لە پێڵوی چاوەکانمدا دەبارێت..

‎کافکا بۆ مێلینا
Allah has the power to turn your dreams into reality.

خوا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خەونەکانت بگۆڕێ بۆ واقیع.
ابلیس دوعای کرد تا کۆتایی دونیا
خودا بیهێڵێتەوە و خودا دوعاکەی قبوڵ کرد
وا ئەزانی تۆ فەرامۆش ئەکات🤎؟
من "کامەران"م یەکەم درۆی نووساو و بەرجەستە بە خۆمەوە ناوەکەمە هەروەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی "دڵنیا" بێ و "قاقر"یش ناوی "دارستان!" دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پاروپێرار ڕۆژێکی تری سواومە و دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرە و چون چڕوچاوی نیشتمان هەوا گرژە و... گەڕەک مۆنە و چەند "هەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایە و ئەڵێی پشیلەی بەرگەرمای بێتاقەتم خاوو خلیچک لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ ڕۆژی سواو، نە چرکەی لە خولەکی گییر ئەبێ و نە خولەکی لە سەعات و نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێ و نە هیچ شتێکیش هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە! مانەوەیەکی بێهودە و سوڕانەوەیەکی بێهودە و ونبوون لەناو بۆشاییدا

|شێرکۆ بێکەس - کامەران
سەڵاوات لێبەن لەسەر ئەو ڕێبازەی كە دیلەكانی شەڕی ئەگۆڕیەوە بە خوێنەوار كردنی مسوڵمانان

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
2024/05/21 06:50:32
Back to Top
HTML Embed Code: