Telegram Web Link
هاوڕێیانی هێژا

🌹شەو چلەتان پیرۆز بێت🌹


@Henaristani_Bedengi
Forwarded from عکس نگار
▫️ خەون بە درێژترین
جاددەی جیهانەوە دەبینم
ڪە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم...

                   ٭٭٭

کتێب فرۆشییەکانی شار بە لایەک، "فەرهەنگ" بە لایەک؛ جیا لە فەزای دڵنشین و جیاوازی و بیرەوەرییەکانم وا لە وەختی کرۆنا تەک قوتابییەکانما ئەچووم، حزووری "نادیا" لەینا جیاوازە؛  هەستێکی تایبەت بە خۆی هەس، کەنیشکێکی شیرین و باسەواد.

لەم ڕۆژگەلە بە بیانووی لە دایک بوونم و دیاری بۆ خۆم سەندن لە لایەن خۆم و بنەماڵەوە، چووم بۆ ئەوێ.
ساڵهاس خۆمم فێر کرگە، قەدردانی خۆم بم و هۆشم بە دەروونی خۆمە‌وە بێت. ڕۆژە تایبەتەکانم لە یاد نەکەم و ڕێزی بگرم.
چۆن ئەزانم تەنیا کەسێ لە تەکما تێ بۆ ئەو دنیا هەر خۆمم و ئەشێ لێرە و لەوێ شەرمەندەی نەوم.

                     ٭٭٭
تا چوومە ناو، نادیا وەک هەمیشە بە ڕووخۆشییەوە هاتە پێشوازم و باوەشم پیاکرد و کەمێ تاسەم لێ شکیا.

ئەحواڵی ئاغە خەشایارم پرسی، وتی: لە شارا نییە.

وتم: پەس خوەت ئیسە ساحێو ماڵی...
چوومە بەشی کوردی کتێوخانە. بەداخەوە وەک هەمیشە کتێو کەمی بوو، دوای سەرەنجێ فرەو و هەڵگرتنی دەیان کتێو، کتێوێکم هەڵبژارد و پرسیم: نادیا گیان، کتێو تازە چەتان هەس و پێشنیارت چەس؟
وتی: بۆ کێتان گەرەک و چ کتێوێ بێت؟
وتم: بۆ خۆم گەرەکە.
وتی: مەگەر بچی بۆ لای ژیرا
کتێوەکەم سەند و دوای ماڵئاوایی چووم بۆ ژیرا...
ئەینەیش دوو قەفەس کوردی بوو، کە کتێوێکم سەند.
کتێو فرۆشی شار و سەرویش چووم بەڵام ئەو کتێوەی وا من گەرەکم بوو پەیام نەکرد.

ڕێگەی کتێو فرۆشی نالیش دوور بوو  هەوایش ڕوو بە تاریکی ئەچوو.

خیابان قەرەباڵغ بوو. بە بۆنی شەو چلەو دووکان و بازاڕ پڕ بوو...
لە تەک خوەما بیرم ئەکردەو:
بەم شلۆقییەو، هەر کاممان تەنیاین و دەروونی خۆمان ئەپێوین. هەر کەسێ بە جۆرێ جیهان بینی خوەی درووس ئەکات.
جیا لە کەلتوور و جوغرافیا و یاسا، ئێمە ئەتوانین ڕێگای درووس هەڵبژێرین.

ڕەنگە شێوازی من بۆ ژیان بە دڵی فرە کەس نەوێت و هی ئەوانیش بۆ من هەڵە بێت! بەڵام لەم دنیا بێ تاوانە، شەو و ڕۆژ بەیەکەو سەر ئەکەین و بە یەک دەبینە مرۆڤ کە واسە ناوێ یەکترین بە بۆنی ڕوانگەی خۆمانەوە، بڕەنجێنین.

                   ٭٭٭

بەر لەوەی کتێوەکان بنمە ناو کتێوخانەکە، حەساوی بۆیانم کرد و وتم: ئەم ماڵە کە هاتگن پڕیە لە وشەو شێعر و مووسیقا...

ڕەنگە بۆی چێشتخانەکە عەزیەتتان کات،
ڕەنگە بڕێ لاپەڕەتان پرشەی چێشت بگرێ،
ڕەنگە بڕێ جار تەک خۆما بتانوەم بۆ دنیای نهێنی خۆم.

ڕەنگە بڕێ جاریش لە بیرم بچن و ساڵێ زیاتر تۆزی سەر سینگتان نەسڕێمەوە...

کتێوەکانم نیا ناو کتێوخانەکەم و
چوومە خزمەت حەزرەت مەولەوی
بە خوێندن چەند شێعرێ و شەکەتی ئەو ڕۆژەم بە دەر کرد.



.ڕ.سایدا
۱ بەفرانباری ۲۷۲۳

سنە

@Henaristani_Bedengi
"من لە وانەی ژیاندا
زۆر شت لە قوتابییەکانم فێر بووم"

پ.ڕ.سایدا


ئەمڕۆ بە کاتی " هەست وشێعر"
سات و کاتێ تایبەت بە ئەدەبیات



@Henaristani_Bedengi
لە تاراوگەی ئاوێنەیەک
دووپات کراوم
بۆیە سەرهەڵنادەم
لەم چارەنووسەدا و
سەرقاڵی ئاڪامێڪی نادیارم
نە وێنەڪان
بوون بە هاوڕێم و
نە بەڵێنەڪان.
ئەم چیرۆکە
کۆتایی ژنێڪی بێقەرار نییە
کە تۆ باسی دەڪەی...



پ.ڕ.#سایدا


@Henaristani_Bedengi
‌              ئوستوورە ناسی
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی کورد (سنه)
شرۆڤەکار: دوکتۆر نەجمەدین جەباری
              مامۆستای زانکۆی کوردستان

🔹کات: 09/23و2723/10/07

سپاس بۆ دوکتر جەباری و
وتارە بە نرخەکەی.




@Henaristani_Bedengi
مەولەوی
ئوستوورە ناسی
بەشی یەکەم
مەولەوی(1)
ئوستوورە ناسی

بەشی دووەم
▫️
من ڕاهاتووم بە تریفەی نەمان و
دەستم بەرداوە
لەم پەیکەرە خاکییە
کە بڕێ جار یادم دەکات...

تۆ بۆ خەونەکانت
     لە دۆزەخم نابەیتەوە؟
تا ئەم سەرقاڵییه بێ سەرەنجامە
کە پیرۆز کراوە بە کوشتن
لە  بەربەیانێکی هەتیودا
پەلکەی ژوورەکەم نەبڕێ و
لێوی دانەخا...

تۆ بۆ خەونەکانت
 لە دۆزەخم نابەیتەوە؟
من کە کازیوەم نەدووری بوو
بۆ تارمایی ئەم ئاواتە
یان تاریکیم نەدا بوو
لە بەختی ئەم نەهاتە
تا پردەکانی خەیاڵ بڕووخێن...




پ.ڕ.#سایدا

@Henaristani_Bedengi
Forwarded from ژنانی پێشەنگ (rozhin rozhin)
دەت گوت
لە بێدەنگی بۆ نایتەوە؟
تا کەی ڕێبواری
سترانی خولیایی و
هەستی بێ ناسنامەی!؟
ژیان چاوەڕوانی کەس نییە و
کۆشکی دڵتەنگی
بۆ کەس نارووخێ...!
تۆ قەت نەتزانی
من هەموو ساتێ دێمەوە
وەکوو تارمایی شەماڵی بەیانی و
دەستی ماندووی هەتاوی ئێواران
بەڵام هیچ دەرگایەک نامناسێ!
سووچ بە سووچی
تەنیشتم پڕە لە فەرامۆشی
بۆنی بێکەسی ئەدەم
سەری خەونەکانم
ژێرخانی دونیایە...!




.ڕ.سایدا


#ژنانی_پێشەنگ_ڕژنانی_نووسەر
#ژنانی_پێشەنگ_ڕژنانی_نووسەر_شێعر
#ژنانی_پێشەنگ_ڕژنانی_نووسەر_شێعر_پ_ڕ_سایدا


@jnanipesheng
یادت
لە پشت دەرگا ڕاوەستاوە و
من لەگەڵ
هەزاران وشەدا
خۆم تیمار دەڪەم
تا کوو ڕۆژژمێرەڪان
بگەڕێنەوە بۆ سفری جیهان...


پ.ڕ.#سایدا

@Henaristani_Bedengi
از شعرهایت
کە برگشتم
هیچ آینەای مرا؛
               نشناخت
تمام فصل‌ها
در من بهار شدە بود
زمان
با سایەام چای می‌ نوشید
لب حوض ماهتاب؛
و در پیلەی پیراهنم
پروانە  می‌شد
                    آفتاب
و من؛
آن  شدە بودم
کە تو؛
سرودە بودی...


پ.ر.#سایدا


@Henaristani_Bedengi
لێرە؛
کاتژمێرەڪەم ڕادەوستێ و
پڕ بە باڵای خەونەڪانم
سەیری خۆم دەڪەم
ڪە چۆن ڕاهاتووە
بە نەبوونی خۆم...


پ.ڕ.#سایدا


@Henaristani_Bedengi
پێنووس
فەرهەنگی ئانلاینی کوردی

خەزێنەیەکی پڕبایەخ
پێشکەش بە هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی

بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەر فەرهەنگێک
لە سەر ناوەکەی کرته بکەن.

📙 فەرهەنگی مایکرۆسافت

📘 فەرهەنگی گووگل

📔 فەرهەنگی ترادووکا

📙 فەرهەنگی کۆڵینز

📗 فەرهەنگی ڤەژین

📕 فەرهەنگی برادۆست

📓 فەرهەنگی کەلتووری کورد

📒 فەرهەنگی گلۆسبە

📔 فەرهەنگی دیکیتۆ

📙 فەرهەنگی زانستپه‌روه‌رانی کورد

📘 فەرهەنگی گوڵنامەی کورد

📗 فەرهەنگی کاوە

📕 فەرهەنگی ئاناهیتا

📒 فەرهەنگی پێنووس (۲۰۰ بەرگ کتێب)


🎁 پێنووس

☀️ دیوانی شاعیرانی کورد

🌙 دیوانی شاعیرانی فارس

هاوڕێیانی هێژا
هەوڵ بدەن ئەم خەڵاتە پڕبایەخە
بگاتە دەستی هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی
پێنووس
خەزێنەیەکی پڕبایەخ
پێشکەش بە هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی

بۆ خوێندنەوەی شیعری هەر شاعیرێک
لە سەر ناوەکەی کرته بکەن.

📙 مەلای جزیری

📘 بێسارانی

📗 ئەحمەدی خانی

📕 تورکەمیر

📒 شێخ مارفی نۆدێ

📔 ئەحمەدی کۆر

📓 مەلا مەحموودی بایەزیدی

📙 سالم

📘 نالی

📗 مەستوورە

📕 مەلای جەباری

📒 مەولەوی

📔 سەی یاقوی ماییدەشتی

📓 کوردی

📙 حاجی قادری کۆیی

📘 شێخ ڕەزای تاڵەبانی

📗 جەفایی

📕 مەحوی

📒 وەفایی

📔 حەریق

📓 جەهانئارا

📙 مەلا حەسەنی دزڵی

📘 عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان

📗 مستەفا شەوقی

📕 پیرەمێرد

📒 سافی هیرانی

📔 ئەدیب

📓 ناری

📙 جەوهەری

📘 زێوەر

📗 حەمدی

📕 سەیفولقوزات

📒 مەلای گەورە

📔 تاهیر بەگی جاف

📓 بێخود

📙 ئەوڕەحمان بەگی بابان

📘 محەمەدئەمین زەکی بەگ

📗 ئاغا عینایەت

📕 سابیری

📒 موفتی پێنجوێنی

📔 حیلمی کاکەیی

📓 شاهۆ

📙 شوکری فەزڵی

📘 مەلا حوسێن فانی

📗 کەریم بەگی جاف

📕 مەلا مستەفای عاسی

📒 ناتیق

📔 شێخ مەحموود

📓 کەمالی

📙 ئەسیری

📘 ئەحمەد موختار جاف

📗 عارف عورفی

📕 عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی

📒 قانع

📔 مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

📓 ویساڵی

📙 جگەرخوێن

📘 گۆران

📗 عوسمان سەبری

📕 لوتفی

📒 عەلائەدین سەجادی

📔 فایق زێوەر

📓 شێخ محەممەدی حیلمی

📙 موخلیس

📘 ئەخۆل

📗 مینە جاف

📕 ئیبراهیم ئەحمەد

📒 عەونی

📔 حەسەن قزڵجی

📓 سەید تاهیر هاشمی

📙 مەزڵووم

📘 شامی کرماشانی

📗 دڵدار

📕 هێمن

📒 هەژار

📔 محەممەد موکری

📓 ئەحمەد هەردی

📙 محەمەد ساڵح دیلان

📘 کاکەی فەلاح

📗 کامەران موکری

📕 مەلا ئاوارە

📒 سوارە ئیلخانیزادە

📔 محەمەدسەدیق مەحموودی

📓 عەلی حەسەنیانی

📕 فایق بێکەس

📙 شێرکۆ بێکەس

📘 دڵشاد مەریوانی

📗 ئەحلام مەنسوور

📕 ژیلا حسەینی

📒 مارف ئاغایی

📔 سەیدی

📘 حقیقی

📗 خانای قوبادی


📜 فەرهەنگی ڤەژین


🎁 پێنووس

🖥 ڤەژینبوکس

🌙 بەشی فارسی

هاوڕێیانی هێژا
هەوڵ بدەن ئەم خەڵاتە پڕبایەخە
بگاتە دەستی هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی
▫️
دڵۆپێ بێدەنگی

پ . ڕ #سایدا

@Henaristani_Bedengi
دایکم
فێری کردم بدوێم
بەو زمانە
شکۆی خاک و نیشتمانە!

#ک_د_ئازاد

@azaddengufilm
2024/06/15 20:42:27
Back to Top
HTML Embed Code: