گرێ ئەم دوورییە بکەرەوە
له خەوێ
لە خەیاڵێ
له خۆڵەمێشی بیرەوەییێ
کە ڕۆژێ دەستەمۆی
هەستی تۆ بوو
بە دەم پێکەنینتەوە
دەرگای هیوای بۆم دەکردەوە....



پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
9😭6
Forwarded from پەیڤکاتۆر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸چواردەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر

#پادکەست
#پادکەستی_چواردەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)

خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر    
🎙 #ئەڤین_عەزیمی  


🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان

پادکەست 


ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator   :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
👍63
Forwarded from هەیڤ‌ی روون (Goran)
ڕەنگە کڵاوەکەم لە کافەیەکا لەبیر کەم
فەنەکەکەم لە بارێکا
قوتووی تەماکۆوەکەم لە هوتێلێکا
کلیلەکانم لە دانێ لە کەشاوەکانا
کەوشەکانم لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنا
لە بان گرانترین و جوانترین لیباسەکانم ئوتووی داخ بمێنێتەوە
شتانێ کە گرینگ نین بۆم...

بەڵام کاتێک دەفتەرەکەم لە بیر ئەچێ
کە چرکە چرکەی خەمەکانم لە ناویا ئەنووسرێ
بەرگەی ئەمە ناگرم...

ئاخۆ خەفەت قەویترە لە ئیمان..؟


#محمد_الماغوط

#کەیومەرس_یووسفی
10👏3🎉1
Dilo ez bimrim
Xecê | @Hevibook
ئەو سترانەی کە لە ڕۆمانی «داگیرکردنی تاریکی»ـدا سەرنجێکی زۆری پێ دراوە و دەشێ تام و چێژی پتر بێ بۆ ئەوانەی ئەو ڕۆمانەیان خوێندووەتەوە😍💆🌾♥️

Mirin pir xweş e
dilo qurban li milkê bavê!
Li milkê bavê dilo heyran
Li milkê bavê!


📚 | @Hevibook
13🥰1
🔰ئینجیلێ بۆ دارستان


لە پێشا بەڕوو بوو، بەڕوو لای کورد بوو، کورد بەڕووبوو.
سەرتای ئینجیلێ بۆ دارستان، ئاوا دەس پێنەکات ئەوە هیچ لە واتای ژینگە تێنەگەشتووە.
جا ئەگەر مەلایش بێت و قورئانێ بخوێنێتەوە هەمووی پڕ بێ لە باسی جوانییەکانی سروشت؛ چیها عەرەبی نازانێ ئەگەر فتوای پاراستنی ژیانی پێ نەبێ. کاتێ ژینگە، بێجگە لە ژیان هەڵگری هیچ ئیسمێکی دیکە نییە بۆ شەڕوشۆڕەکانی مرۆڤ. بەڵام مرۆڤ وازی لێناهێنێ و مرۆڤ لە خوسرانێکی گەورەدایە.
ئاخۆ کەسێ هەیە نەزانێ هەموومان تیائەچین، مەگین دووبارە ژینگە پاک بکەینەوە لە خۆمان؟!
ژینگە لە شاعیر و فیلسووفیش بەرزترە. سووژەیەکە و هەمیشە بیری لە ئێمە کردووەتەوە. هەموو ساڵێکیش بە شێوازێ جوانتر. هەموو وەرزێ بە زمانێکی شیرینتر. تاوێ بە زمانی باران و تاوێ بە زمانی مار و مێروو.
ژینگە لە هەموو بلاگر و ئەو بەناو گۆرانیبێژانە فۆرماڵیتەیش کە لەبەر نەبوونی وشەیەکی درووست بۆ شتی گەنووس، چرووک و بێبایەخ؛ پێیان دەڵێین هونەرمەند!، ئازیزتر و خۆشوێژترە. هونەرمەند!؟. گەمەوگاڵتەیە خۆشە! چەپڵەیان بۆ لێ ئەدەین و پەیجەکانیان فاڵۆ ئەکەین، تا لە وڵاتانی دیکە جێنەمێنین و ئەوانیش باەوڕیان هێناوە بەوەی هونەرمەندن!. وێنەکێشەکانیش هەروەها. ژینگە لە هەموو مۆسیقاژەنەکانی ئێرەیش کە هەمیشە ڕیتمێ ناخۆشی هۆمەر دزەییان لە پێشا فێر ئەکەن بۆ ئەوەی بۆ کچانی لێبدەن، مۆسیقایی ترە.
ژینگە نەبێ، کچێ ئەتوانێ عاشق ببێ؟
ژینگە لە ئاڕایشی هەموو ژنانی ئەم شارە کە هێندە خۆیان جوان کرد، ناشیرینیان کردووە، جوانترە.
ڕوودەربایسیشی ناوێ! ژینگە لە کۆمۆنیستەکان و کتێبەکانیان زۆر زۆر مارکسیست ترە. ژینگە هیچکات خۆی لە ئێمە دانەبڕی و بە خوێندنەوەی هیچ کتێبێ، وای نەزانی کە کاریگەرانی سۆڤیەت، زۆر تێگەیشتووترن لە کۆڵبەرانی لای خۆمان.
حیزبی چی و میزبی؟ کام حیزب و کام ئایدۆلۆژی هێندەی ژینگە لە پشتمانەوە بووە. ژینگە هیچکات نەیویستووە تاڵانمان کات بۆ پۆست و پلەوپێگەی خۆی و بەرژەوەندی خۆی و حەزی خۆی و ... خۆی و .... خۆی.
ژینگە هەر خۆی هەمیشە بەڕەحم و بەزەیی بووە. قەت نەیهێنا بە ڕووماندا چیها درۆزنین لە کتێبەکاندا. لە وتار و لە فستیڤاڵ و کۆنگرە زەبەلاحەکاندا. بگرە ئاویشی لە بەردەسماندا دانا تا کە قوڕگمان ویشک بوویەوە بۆ درۆی تر و توڕڕەهاتی تر، ئاوی ئەو بخۆینەوە.
ژینگە لە شەرابی باخەترێکانیش شەرابترە. مەستی و مەستی و مەستییە کە هەموومانی خستۆتە بیری باخەترێ دانان و ئاوارەکردنی سمۆرەکان و هەڵمژینی ئاوی زرێبار و میوانییە تێکەڵەکانی خانەباخییەکانی بەریبەگزادە. ئای کە چ بێڕەحمین و بێڕەحمانە تەنیا بە ژینگەی خۆمان ئەوێرین. تەنیا بە ژینگەی خۆمــــان. بە خاڵۆمان کە «حیز هەمیشە بە خاڵۆی خۆی فێرە». وەک ئەو لات و خوێڕیانەی کە تەنیا کاتێ پێت ئەوێرن کە بزانن تەنیایت و بێکەس و خەڵکی شارەکەی خۆیانی. ئای کە کاولکاری ئەم وڵاتەین و تەنیا و تەنیا بۆ ژینگەیە کە لاتین، لاتی لات!.
ژینگە لە فارس بە شارستانییەت ترە. ژینگە لە فارس مێژووی زۆرترە. لە زانکۆ کوردستانیش. لە ڕادیۆ کرماشانیش. ژینگە لەو تووریستانەی کە کراسە تۆڕی و ناسکەکانیان تەنیا لە هەوراماندا ئەپۆشن، نازار ترە. ژینگە حورمەتی لە حورمەتی بەرپرسانی ئێرە کە پێیان وایە ئەوان تەنیا بەرپرسن و بە هیچکوێیانەوە نییە چی تاڵان و چی کاول ئەکرێ، زۆرترە. ژینگە حورمەتە و مرۆڤ خۆی لا بێحورمەت دەکا ئەو کاتەی حورمەتی دەشکێنێ و دەستدرێژی دەکاتە سەری ئەو ژینگەی دایکە. ئەرێ دایک، ئەی دایک چی ترە؟!
ژینگە لە سەیرانکەرەکان ژیرترە. جارێ من نەمدی ژینگە ماڵی کەسێ پیس بکات و گوو بە دەموچاوی شاخەوان و هەردەوان و دەشتەواندا بکات. کەسێ نەیبینی تف بکاتە نێوچاوی دەوڵەمەنەکان و پێیان بڵێ؛ تف لە پارەکانتان و ماشینی مناڵە لووسکەڵەکانتان کە میز بە قەبریشتاندا ناکەن.
ژینگە قەبرستانی دەوڵەمەندەکانیشە حەیفێ!. دەبوو مرۆڤیان لە کاولستانەکانی خۆیدا بنێژن. دەبوو ژینگە لە مرۆڤ عاجز بایه. عاجزه!. تا سەرئێسقان ژینگەمان لێ عاجزە و عاجزە و عاجز....

🌱بۆ سێی خەرمانان و ئەنجومەنێ تا چیا وەک سەوز کە سەوزی دەوێ و ژینگەش خۆی دەزانێ چەنێ خۆشی ئەوێن

#سوهەیب_عەلی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
👏6👍21
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعری #شینی_ئاویەر

دووهەمین فستیواڵی دیکلەمەی شێعری کوردی لە نێوان پارێزگاکانی کوردستان و ورمێ و ئیلام و کرماشان و ... بە بەشداری دیکلەماتۆرە بە تواناکانی چەندین پارێزگا لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو کە خاتوو مەدیسی ئازیز و خۆشەویست یەکێک لە قوتابییە ژیرەکانی مامۆستا و خوشکی ئازیزم پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا) توانی بە خوێندنەوەی شێعری شینی ئاویەر پلەی چوارم بەدەست بێنێ. لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە دادە مەدیسی خۆشەویست و خوشکی ئازیزم دادە پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا) دەکەم و ئاواتی سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.


https://www.tg-me.com/kaveh_dashbandi
9👏5
ئەم دڵۆپە ساتانە
خێڵێکی فەرامۆشکارن
لە وەرزی نەهاتنەوە
بۆ چەترەکەم
دەستم لێ بەرنادا؟
بۆ ئەم کوێرە وەهمە
لە باوەشی دڵخۆشییەکانیدا
ڕێبواران قەتیس دەکات؟
من بۆ جەنگ نەهاتووم
بۆ هەڕەشەو کین نەهاتووم

بەر لە مێژوو
خەوم بە ئێرەوە دی
له بەربەیانێکی فێنکدا
تارماییەکی سەرخۆش بووم
بە دەم بەڵێنەوە
پێکەنین فێر بووم و
دەستی عەشقم گرێ دا
بە دەرگای جیهانەوە
بێ ئەوەی بڕوخێ
بەرزەخی  یەک پەنجەرە
بێ ئەوەی کۆڵانێ
له بن بەستی نهاتەوە، دیل بێ
بێ ئەوەی نیگام بترسێ
لە مەرگی شەوچرای نیگایەک
کە هێزی خەوم بوو
بۆ مانەوە
بۆ ژیان
بۆ ئەوین...



پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
9👌6
Audio
📻زمانی کوردی وەک سامانێکی نەتەوەیی
🎙دوکتۆر نەجمەدین جەباری، مامۆستای زانکۆی کوردستان

ئەنجومەنی ئاڵا، سنە، ۲۷۲۴/٧/۲١
8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڪێ لە من دڵتەنگترە؟!
من گەرووی برینێڪم
ناوێرم هاوار بڪەم
نەڪ خەمێڪی دیڪە
لە سینگم بتەقێتەوە...


پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
😭86😢2
🔸نامەیێک بەرەو ئەستێرەی گەلاوێژ

فەرماندە بەڕێزەکان!
هەر لە سەر هەسارەی زەوی تا دەگاتە ئەستێرە گەشاوەکەمان، گەرمترین سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکەین.
ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی ئێمەیە لەپاش گەیشتن بە هەسارەی زەوی. ڕەنگە ئێمە لەم هەسارەدا شارەزای زۆر شتان نەبین و ڕاستییەکان بۆمان ڕوون نەبێت. ڕەنگە شتێک لێرە ناتەواو بێت. بەڵام ئەوەی کە بۆمان ئاشکرایە، لە سەر گۆی زەوی، مرۆڤ بەرچاوترین و وریاترین بوونەوەرە. مرۆڤ دابەش دەبێت بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز، کە بە زمانی خۆیان پێیان دەڵێن دەوڵەمەند و فەقیر. ڕەنگە تا ڕادەیەک هاوشێوەی یەک بن بەڵام ئیمانمان نەچێ، تەنیا خودایان یەکێکه.
ڕەگەزی فەقیر حەزیان لە جل و پێڵاوی کۆن، جاجم و بەڕەی شڕ و کەلوپەلی سواوە. لە ماڵیان کەر بکەوێ ددانی دەشکێ! ئەوان ژیان لە گەڕەکی پیس و پۆخڵیان پێ خۆشترە و لە کۆشک و تەلاران ئۆقرە ناگرن. زۆربەی زۆرینەی کاتیان سەرقاڵی چالاکییەکن کە خۆیان پێی دەڵێن کار. جاری وا هەیە کە بە هۆی کارەکەیان یان لەبەر تاو دەسووتێن یا لەبەر باران دەخووسێن یا لەبەر سەرما دەتەزێن. بەڵام وا بیر مەکەنەوە کە ئەمانە حەزیان لە سرووشتە. گیاڕەشی بەهاران لە باوەشی سرووشت،ئەوا دەوڵەمەندە کە بە قریوە و بریوە و قلی بلی، حەزی له هاژەی چۆم و شریخەی هەور و قاسپەی کەو و خوڕەی ئاوە.بەڵام نازانین بۆچی کاتێ بە چلەی هاوینان کە کێوان ویشک و زەردن و ئاوریان تێبەردەبێت، ئەوە تەنیا ڕۆڵەی فەقیرەکانن کە بۆ کوژاندنەوەی ئاور دەبن بە قەقنەس!
فەقیرەکان حەزیان لە سینەما و شانۆ و کونسێرت و ئاسەواری هونەری نییە. هەستێکی وایان بەرانبەر جوانییەکان نییە. لە ماڵی کەسیان پەیکەرە و تابلۆی دەستی هونەرمەندە گەورەکان دەست ناکەوێ
باسی خواردنیان هەر ناکرێ. تەنیا حەزیان لە چەند شتێکە وەکوو نان و پەتاتە و تەماتە و. کە هەموو ڕۆژێ دووپاتی دەکەنەوە. بە نۆبەرەی میوە تووشی دڵەکزە دەبن بۆیە ماوەیێک خۆیان دەخافڵێنن هەتا میوەکان شل و شەویل دەبن، پاشان دەیبەنە ماڵەوە.
فەقیرەکان ئەوەندە گرنگی بە سڵامەتی خۆیان نادەن و حازر نین کە کاری خۆیان بەجێ‌بهێڵن هەتا دکتوران چاویان پێیان بکەوێت و دەواو دەرمان وەربگرن
فەقیرەکان کاتێ کە دەوڵەمەندانی دڵسۆز کارەکشیان لێ دەستێنن، لەباتی ئەسپسواری و یاری و دانیشتن لە سێبەری داران،دەچن تێکەڵ بە حیزب و ڕێکخراوەکان دەبن.ئەگەرچی خاوەن‌حیزب و گزیر و وەزیریش کلکیان بە دەستی دەوڵەمەندانەوەیە
ئێمە لەم ماوەدا نەمانتوانیوە پێوەندی ئەوتۆ لەگەڵ مرۆڤەکاندا بگرین و هەر لە دوورڕا چاوەدێرین. تەنیا جارێک لەگەڵ چەند کەس لە دەوڵەمەندەکان,دانیشتوین. ئەوان دەڵێن ئێمە نازانین فەقیرەکان کەی و لە کوێوە هاتوونەتە سەر ئەم عەرزە و وەکوو کلک لێمان سەوز بوون. ئەوان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەلتووری و چاکسازی ژیانی فەقیرەکان دوو ڕێگایان دەستنیشان کردووە. یەکەم ڕێگا،نەسیحەت و ئامۆژگارییە. بەڵام لایەنگرانی ڕێگای دووهەم تۆزێک تووتنیان توندە و دەڵێن:کوتەک لە بەهەشتەوە هاتووە. پۆلیس بە تێڵا بەردەبێتە ویزەیان و لە بەندیخانە توند دەکرێن. وا دەزانین ڕێگای دووەم کاریگەرترە. چوونکا نەسیحەت و ئامۆژگاری نەیتوانیوە ئاستی کەلتووری و زانیاری و سەلامەتیان بەرز بکاتەوە. بەڵام چەند کەسێک لە فەقیرەکان، پاش بەندیخانە رێوچوونیان هەر دەڵێی سەمای سەیزادەیە
ئێمە توانیومانە لەگەڵ چەند فەقیرێکیش وتووێژ بکەین.ئەگەرچی دیارە ئاشکرا حاشا لە ڕاستییەکان دەکەن. ئەوان دەڵێن ئێمە دوو ڕەگەزی جیاواز نین.ئەوەی کە ژیانی ئێمەی ئەوەندە لێک دوور کردۆتەوە،ئامرازێکە بە ناوی پارە کە ئاسنیش نەرم دەکات دەوڵەمەندی وامان هەیە گرێوی لە کەر بردۆتەوە، بەڵام چون پارەی هەیە، شوورەییشی جوانە.ئەگەرچی ئێمە بڕوامان بەو قسە نەکرد کە شتێک بە تەنیایی توانای ئەوەی هەبێت کە مرۆڤەکان دابەش بکات بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز.
چاوەڕێی فەرمان و فەرموودەی ئێوەی بەڕێزین
هەر گەشاوەتر و ڕوونتر بێت ئەستێرەی پرشنگدارمان.
ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی

👌خوێنەری خاوەنبیر!
دنیای ئەم ڕۆمانە دنیایەکی سامناکە. ئەو چەند کەسە کە لە بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەیێکی دیکەوە هاتوون، کە سەیری ژیانی ئەو کۆمەڵگا دەکەن، دەڵێن شتێک ناتەواوە. لەوەدا باش بۆی چوون. کۆمەڵگاکە چینی مامناوەندیان(متوسط)نییە.چینی چەوساوە زۆرینەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی بەرکەوتووە. برسی ناتوانێ بیر لە شتی دیکە بکاتەوە. سەرمایەداریش هەموو شتێکی تەنیا بۆ خۆشی خۆی دەوێ. بەڵام چینی مامناوەندی بە هەر جۆر نانی خۆیان دابین دەکات. دەتوانێ باقی کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ بیرکردنەوە، کەلتوور و زمان و داهێنان و پاراستنی دەستکەوتە ئینسانییەکان. ئەوان دەتوانن ببنە زمانحاڵی چینی ڕەشوڕووت. دەبێ زۆرینەی کۆمەڵگا لەوان بن. کەچی لە وڵاتانی وەکوو ئێمە ڕوو لە فەوتانن و خەریکن تێکەڵ بە چینی چەوساوە دەبن. سامناکی چیرۆکەکە لەوەدایە.



عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٦/١٧



@Henaristani_Bedengi
5👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرەنجی ئاواتەکان
ڕا مەکێشە
خۆت سەرقاڵی
دوایین وێستگە مەکە
ئەم خەونە
کە تۆ دیاریت کردووە
بۆ گەیشتن
من دەمێکە
لەوێ مردووم
مردوو....




پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
3😢2👌2👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
با دەمێکە نەتمبینیوێ
با هەتا هەتاییە نەتبینم
با بیستن،
گوێبیستی بێدەنگی بێت
با ساتەکان بە بێ تۆییەوە
خۆیان بدوورێنن بە تەمەنەوە
با ساڵەکان بە یەک وەرزەوە
بوەرێنە سەر قژم و
سپی سپی دامپۆشن
با قەرەباڵەغەکان
بە بێ ئاکامییەوە دامگرن


تۆ؛
نیشتمانێکی بە یەک شەقام و
یەک کۆڵان و
یەک خانوو
یەک پەنجەرەوە
کە هیچ جوغرافیایەک
ناتوانێ سنوورت
لە بەر کات و
هیچ یاسایەک
هەڵتواسێ بە خۆیەوە...




پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
11
بێ تۆ، وەرزێکی دیکەم لە بەر کرد.😔


@Henaristani_Bedengi
😢117🕊2
مەزهەری خالقی - نەسیمەکەی ساردی پاییزیی - Mazhari Khaliqi


🎵🎵گۆرانی "نه سیمه که ی ساردی پایزیی"

📝هۆنڕاوه ی :عۆسمان ئه حمه دی
🎻🎻ده نگی :مامۆستا مه زهه رخالقی


‍ نەسیمەکەی ساردی پایزی
چ بێ ڕەحمی چ دڵ بەردی

سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران
ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە،
هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت،
هەزاران سوبح و شەو، بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن،
لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان،
بە جەورت بولبولت تاران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری
گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش

مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ،
بە یەکجاری لە ژین بێبەش

دە پایز بەسییە ئازارت،
خودایە کوانێ بەهارت

دە پایز بەسییە ئازارت،
خودایە کوانێ ئازادت


عوسمان ئەحمەدی

📚https://www.tg-me.com/asoyzhyanisaheb
6
بەو هەموو تەنیاییەوە
لە سەر پێی بیرەوەرییەکانی
ڕاوەستاوە...



ئاوایی زاخە/ دیواندەرە


@Henaristani_Bedengi
10🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی (هەڵۆ) ژیان لە ئاوێنەی ئەو کەسانەوە پیشان ئەدات کە شەڕەف گرینگترین بایەخە بۆیان.



@Henaristani_Bedengi
16
تا تۆ بووی
شێعر بوو
ئێستە تۆ بێدەنگ و
من دڵتەنگ و بێ‌دەنگتر....



بەشێ لە شێعرێکی ١٤٠١




@Henaristani_Bedengi
14😢3👍1👏1🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعری( ناوەکان...)

شێعر: پ.ڕ.سایدا

دەنگ: خاتوون مونیر کورد سنە



@Henaristani_Bedengi
8👏2😢1
12❤‍🔥1👏1
2025/10/24 06:22:00
Back to Top
HTML Embed Code: