Telegram Web Link
👆👆👆

هەندێك لەو سەرچاوانەی بۆ #تدبرات_القرآنية
سوودی لێ وەردەگرم بە دەستکارییەوە
2
قال تعالى: ﴿أَوَلَمۡ یَرَوۡا۟ أَنَّ ٱللَّهَ یَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن یَشَاۤءُ وَیَقۡدِرُۚ إِنَّ فِی ذَ ٰ⁠لِكَ لَـَٔایَـٰتࣲ لِّقَوۡمࣲ یُؤۡمِنُونَ﴾
[سُورَةُ الرُّومِ: ٣٧].

کەسی باوەڕدار دەبینێت قودرەت و دەسەڵاتی خوای گەورە
وە حیکمەتی دابەشکردنی ڕزق لەسەر بەندەکانی..
دەبینێت کەسێکی عاقڵ و زیرەك هەژارە
وە کەسێکی بێ عەقڵ دەوڵەمەندە
ئەگەر کەسێك دەوڵەمەند بێت فەزڵی خوای گەورەیە
کەسێکیش هەژار بوو حیکمەتی خوای گەورەیە

تاوەکو ڕازی بێت لەکاتی هەژاری ..
بێ ئومێدیش نەبێت لەکاتی دەوڵەمەندی کەسانی تر ..

#تدبرات_القرآنية
📚 قبسات من كلام الله
3👍1
.

مامەڵەکردن و داواکردن لە خوای گەورە ئاسانترە
وەك لە خەڵکی

لێتەوە نزیکە (بە بیستن و بینین)
پاساو و عوزرەکانت قەبوڵ دەکات
وە بەڕەحمە لەگەڵ بەندەکانی

وە دەزانێت بە مەبەستی تۆ، ئەگەر بێتو...
لە داواکردنەکەت هەڵەش بکەیت ..

"ووتی:
خوایە تۆ بەندەی منی منیش پەروەردگاری تۆم
هەڵەی کرد لە ئەوپەڕی دڵخۆشیدا بوو".<¹>


وجدان العلي

بە دەستکارییەوە: هشام لطیف بەرزنجی
___
<¹> صحيح الترغيب والترهيب (٣١٥٣).
#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم

@Hisham_albarzanji
❤‍🔥2👍1
هشام لطيف بەرزنجی
Photo
ئەوەی سوڕەتی یوسف بخوێنیتەوە و
هەست بە نەرم و نیانی و بەزەیی خوای گەورە نەکات
ئەوا وەکو ئەوە وایە ئەو سوڕەتەی نەخوێندبێتەوە.

📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
1👍1
هشام لطيف بەرزنجی
Photo
#بیربکەرەوە
پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) جوانترین دروستکراوی خوا بوو
لەگەڵ ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی دەری بکات لە سجن
بەڵکو بووە هۆی ئەوەی بچێتە سجنەوە
بەڵام ئەو جوانییەی لە سنگیدا بوو کە عیلم بوو دەری کرد لە سجن.

📚 أيها الصديق
ومضات وهدايات من سورة يوسف

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
👍21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
صڵاوات لەبیر مەکە لەسەر ئەو کەسەی کە لە ڕۆژی دوای تۆ لەبیرناکات و دەفەرمووێت: "أُمَّتي أُمَّتي"

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
👍1
ئەگەر
کەسێك لە ئێمە

لە دەوامی
یان لە کەسابەتێك

دوابکەوێت
یان کەمتەرخەمی تێدا بکات
بەجوانی بەڕێوەی نەبات ...

بەڕێوەبەرەکەی بانگی بکات
چاوەڕێی چی دەکات ..

دوورخستنەوەی
یان عقوبە یان ...

بەڵام
خوای گەورە

لەگەڵ ئەوەی
شەو و ڕۆژ هەڵە و تاوان دەکەین

دەفەرمووێت:
«يا عِبَادِي،
إنَّكُمْ تُخْطِئُونَ باللَّيْلِ وَالنَّهَارِ،
وَأَنَا أَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا،
فَاسْتَغْفِرُونِي أَغْفِرْ لَكُمْ»

هشام لطیف بەرزنجی

#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
💯2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💎 بە خوێندنی سورەتی "قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ" دە جار ئەوا خوای گەورە کۆشکێکت بۆ دروست دەکات لە بەهەشت:

عَنْ مُعَاذِ بْنِ أَنَسٍ الْجُهَنِيِّ رضي الله عنه صَاحِبِ النَّبِيِّ ﷺ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: « مَنْ قَرَأَ: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ حَتَّى يَخْتِمَهَا عَشْرَ مَرَّاتٍ، بَنَى اللَّهُ لَهُ قَصْرًا فِي الْجَنَّةِ ».
📚 رواه أحمد في "مسنده" (١٥٦١٠)، وحسنه الألباني في "سلسلة الصحيحة" (٥٨٩).

واتە: هەركەسێك دە جار سورەتی الإِخْلاص بخوێنێت:
واتە: لە موعاذی كوڕی ئەنەسی جوهەنیەوە (ڕەزای خوای لێبێت) هاوەڵی پێغەمبەری خوا ﷺ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی:
« هەركەسێك قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ بخوێنێت تا تەواوی دەكات دە جار، ئەوا خوای گەورە لە بەهەشتدا كۆشكێكی بۆ دروست دەكات ».

📚 ماڵێك لە بەهەشت.
نوسینی: عبد العزیز منیر الجزائري
وەرگێڕانی: هشام لطیف البرزنجي

#دەنگی_قورئان
4👍2
Forwarded from ساڤیا🌸
پێتان چۆنە ئـەم کتێبەبکەین بە پرۆژەیەك ؟؟

کۆمەڵە بابەتێکی گرنگی ئـافرەتانی تێدایە
👍21
Forwarded from گوڵاوی کتێب
🔸 پێشنیاری کتێبێکی باشتان بۆ بکەین؟؟

بۆ مامۆستایانی مزگەوت و بنکەکان

ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە باش گەوهەر ئاساکان کەتایبەتە بە ئافرەتان کە تێیدا باسی 40 خاڵ لەو بابەتانە کراوە پەیوەستە بە ئافرەتانەوە و کە زەروریەت و پێویستە بۆ ئافرەتان...

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە دەتوانین بۆتان دابین بکەین و بۆتان بنێرین


بۆ داواکردن نامەمان بۆ بنێرن.

@GullawyKteb_bot
2👍2
🔹 پێویستی موسڵمانان بە شارەزابوونیان لە تاوانە گەورەکان:

👈 شیخ مقبل الوادعی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

موسڵمانانی ئەمڕۆ پێویستییان بە كیتابی تاوانە گەورەكانە بیخوێننەوە‌و شارەزابن لێی تا دووربكەونەوە‌و خۆیانی لێبپارێزن.

👈 شێخ عبدالرزاق البدر (خوای گەورە بیپارێزێت) فەرموویەتی:
پێویستە لەسەر دایك‌و باوك گرنگی بەم كتێبە بدەن‌و لەگەڵا منداڵەكانیان بیخوێننەوە ئەگەر بۆ تەنها جارێكیش بێت، بزانن خوای گەورە چ سزایەكی بۆ ئەو كەسانە داناوە، كە ئەم كارانە دەكەن، تا خۆیان بپارێزن.

📚 تاوانە گەورەکان لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و فەرموودە صەحیحەکان.

کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: هشام لطیف البرزنجي
پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ نوسینی: م. صلاح الدين عبدالکریم
#تاوانە_گەورەکان
1👍1
2025/10/25 18:48:04
Back to Top
HTML Embed Code: