Telegram Web Link
﴿ یَـٰۤأَسَفَىٰ عَلَىٰ یُوسُفَ ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٨٤]

تەماشا بکە منداڵەکانی لەوانەیە هەمووی لەگەڵیدا بووبێت
بەڵام بیری لای ئەو منداڵەیەتی، کە لەلای نییە

بزانە هەندێکجار جێگەیەك پڕ نابێتەوە
ئیللا بە یەك کەس نەبێت (ئەگەر چەند کەس لەو شوێنە بن جێی ئەو پڕناکەنەوە)
بۆیە لای باوك و دایکت جێ مەهێڵە
هیچ کەسێك نییە شوێنەکەت پڕ بکاتەوە
یانزە منداڵ، بەڵام جێی پڕ نەکردۆتەوە.

📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
1👍1
نازانرێت کە کێ لەسەر پەیمان بەردەوامە، تەنها لە کاتی جیابوونەوە یان ڕەتکردنەوەدا نەبێت.
بەڕاستی جوانی وتووە ذو روممە:

إذا غيَّرَ النَّأيُ المحبِّينَ لم أجد
رسيسَ الهوَى مِنْ حبِّ ميَّةَ يبرحُ

تصرَّفُ أهواءُ القلوبِ ولا أرَى
نصيبكِ مِنْ قلبِي لغيركِ يُمنحُ

ئەگەر دووری و جیایی خۆشەویستان بگۆڕێت
من نابینم ڕەگی خۆشەویستی میّە لە دڵمدا بڕوات

دڵەکان بەرەو خۆشەویستی جیاواز دەڕۆن
بەڵام نابینم بەشی تۆ لە دڵمدا بە کەسێکی تر ببەخشرێت (هەر لەدڵی مندا دەمێنیت ئەگەر هەرچی ڕووبدات)

📚 رسيس الهوى، بقية تراث شيخ العربية محمود محمد شاكر.

بەڕاستی وەفاداری و دڵسۆزی مرۆڤ تەنها لە کاتی تاقیکردنەوە و قورساییدا دەردەکەوێت کاتێك بەجێهێشتن یان نەخۆشییەك ڕوودەدات، یان ڕەتکردنەوە یان هەر شتێکی تر بکەوێتە نێوان دوو کەس، چونکە لە کاتی ئاسایی و خۆشیدا هەموو کەسێک دەتوانێت خۆشەویستی و وەفاداری نیشان بدات، بەڵام ڕاستیی ئەم هەستانە تەنها لە کاتی جیابوونەوە و تاقیکردنەوەدا دەردەکەوێت.

#وتە
هەوڵبدە ئەم بابەتەش بخوێنەوە: 👇

https://www.tg-me.com/Hisham_albarzanji/6010
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
2
کەسانێك هەیە کە نەك هەر ڕێگرە لە خۆشییەکانت، بەڵکو ڕێگرە لە باسکردنی خۆشییەکانتیش...

تەماشا بکە براکانی پێغەمبەر (یوسف سەلامی خوای لێبێت)
دژایەتی باوکیان کرد لەوەی یوسفیان خۆش دەوێت، ...
پاشان دژایەتیان کرد لە باسکردنیشی...
﴿ لَیُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰۤ أَبِینَا مِنَّا ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٨] ..

﴿ تَٱللَّهِ تَفۡتَؤُا۟ تَذۡكُرُ یُوسُفَ ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٨٥] ..

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
1
ئەوەی یارمەتیدەرتە لەسەر زیکر و یادی خوای گەورە، و عیابەدەتکردن بۆی، ئەوە ڕەحمەتی خوای گەورەیە بۆ تۆ، بۆیە دەستی پێوە بگرە و لە دەستی خۆتی مەدە، ...
وەکو لە فەرموودە هاتووە: «هەر کەسێك لەسەر دینی هاوڕێ و ئەو کەسەی لێی نزیکە، جا بۆیە با هەر یەکێک لە ئێوە تەماشا بکات، بزانە کێ دەکات بە هاوڕێی خۆی».
بۆیە، شتێکی باشە کە هەریەکێك لە ئێمە بگەڕێت بەدوای کەسی باش، تا یارمەتیدەری بێت لەسەر ڕێگا ڕاستەکە، بەهەمان شێوە ئێمەش هاوکاربین بەرامبەر بە کەسانی تر، لەسەر کاری خێر.

#وتە
#هاوڕێ_برادەر
👍21
#وتراوە:

ڕەخنە و سەرزەنشتێکی ئاشکرا
خێرتر و باشترە لە حیقد و کینەیەکی شاراوە.

📚 بهجة المجالس: (٢/ ٧٢٦).

چەندێك هەیە بەناوی برادەری و خۆ نزیکردنەوە هیچ ڕەخنە ناگرێت، بەڵام کەسێکی حاقد و کینە لە دڵە، چی شتێك هەیە کە بەدڵی نەبێت هەمووی لە دڵی خۆی هەڵگرتووە و بەچاوێکی کەم تەماشات دەکات ...
بەڵام ئەگەر کەسێکی باش بوایە، ئەوا سەرزەنشتی دەکردی تا بەخۆتدا بچیتەوە ...
هەروەکو وتراوە: ڕەخنەگرتن نیشانەی کەسی بەوەفایە -ڕەخنەگرتنێك بە ئەدەبەوە بێت و بۆ چاککردنەوەی هەڵەی بەرامبەر بێت و بە نهێنی نەك بە ئاشکرا و بۆ شکاندنەوەی-.

هشام لطیف بەرزنجی

#وتە
3👍2
هاوکاری غەززە لەلایەن دەوڵەتی سعودیە

#فەڵەستین
#فلسطين
5👍1
ئایە دەزانیت؟

بۆ یەکەمجار کە قورئانی پیرۆز چاپکرا لە شاری بوندوقیە لە ئیتاڵیا بوو، ساڵی (٩٣٧) کۆچی.

بۆ یەکەمجار چاپەمەنی ئیسلامی بۆ چاپکردنی قورئانی پیرۆز ساڵی (١٢٠١)کۆچی بوو، لە شاری (سانت بطر سبرغ) لە ڕوسیا.



📚 علوم القرآن سؤال وجواب، فايز بن سياف السريح، لاپەڕە (٦٠).

#دەربارەی_قورئان
#ئایە_دەزانیت؟
4👍1
📌 بەڕاستی زۆر جوانیان وتووە:

داناکان وتوویانە:
ئەگەر قیسمەت بە عەقڵ بوایە ئەوا ئاژەڵەکان نەدەژیان

ئەبو تەمامی تائییش لەو بارەیەوە ئەم شیعرەی وتووە:
گەنجێك لە دنیادا دەستکەوتی دەبێت ئەگەرچی نەفامیشە
گەنجێکی تریش ڕەنجەڕۆیە لە ژیانیدا ئەگەرچی زانایە
ئەگەر ڕزق و ڕۆزی بە عەقڵ بوایە
کەواتە لەبەر نەزانی گیانەوەران لە ناو دەچوون

📚 آداب الدين والدنيا للماوردي رحمه الله، طبعة: ابن الجوزي، لاپەڕە: (١٠٦ - ١٠٧).

#وتە_جوانەکان

‏••═══ ༻✿༺═══ ••
4👍1
🟧 کۆمەڵێك وەسێتی گشتی بۆ منداڵان:

بەشی دووەم:

٧- بیر لە داهاتووی کارەکان بکەرەوە؛ تاوەکو ئارامگرتن بۆ ئاسان بێت لەوەی هەرچیت حەز لێیە ئەنجامی نەدەیت، وە ئەوەیشی حەزی پێ ناکەیت.
٨- کاروباری خۆت لە خەرجکردندا ڕێك بخە، تا داوا لە خەڵکی نەکەیت، داناکان وتوویانە: "چۆنێتی خەرجکردن و بەڕێوەبردنی مەعیشەتی ژیان نیوە بژێویە"، بۆیە پارێزگاری لە ماڵ نیشانەی زیرەکی یە، وە زیادەڕەوی لە نیشانەی بێ عەقڵییە.
٩- پەیوەستبە بە تەقوا، خێراترین و باشترین هۆکارە بۆ لابردنی ناڕەحەتییەکان، و لابردنی خەم و خەفەت، و فراوانی ڕزق، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿ وَمَن یَتَّقِ ٱللَّهَ یَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجࣰا () وَیَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَیۡثُ لَا یَحۡتَسِبُ ﴾ [سُورَةُ الطَّلَاقِ: ٢-٣].
واتە: وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوی و ڕزگاری ئه‌كات. خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به‌ شێوازێك كه‌ به‌ خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌.
وە باشترین ڕێگەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان، ئاسانکردنی کاروبارەکان، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا﴾ [الطلاق: ٤]. واتە: وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و خۆی له‌ تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كاروباری له‌ دونیاو قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات.


📚 المسلم الصغير لبراعم وزهرات الإسلام، لاپەڕە (١٦٤، ١٦٥).

وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

#بەشی_منداڵان
#وەسێتەکان
#بە_کورتی

ماوێتی ...
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە
لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
3👍1
چەندین هەست هەیە
بەهۆی تاریکی نەزانینەوە
لە یەك کاتێکی کەم و چرکەیەکدا
کفنی کردوون و لەناوی بردوون.


📚 بوح المشاعر..

ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ
كم من مشاعر كفنها ظلام الجهل في لحظة

#وتە
3👍1
🟧 کۆمەڵێك وەسێتی گشتی بۆ منداڵان:

بەشی دووەم:

١٠- هەرچی شتێك خەڵك ڕەخنەت لێ بکرێت و لۆمەت بکات کە بادە ئاشکرا ئەنجامی بدەیت، ئەوا کاتێك تەنها بوویتەوە ئەنجامی مەدە، بەردەوام بیرت لەوەبێت خوای گەورە دەبینێت.
١١- هەست بە چاودێری خوای گەورە بکە لە نهێنی و ئاشکرا، بیرت بێت کە دەتبینێت، شەرم بکە لە خوای گەورە گەورە کاتێك تۆ خەریکی تاوانی و بتبینێت، بەردەوام بیری ئەم فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ بکەرەوە: «أُوصيكَ أنْ تَسْتَحِيَ مِنَ اللهِ عزَّ وجلَّ كما تَسْتَحِي رجلًا من صالِحِي قَوْمِكَ».
واتە: وەسێتت دەکەم بەوەی شەرم بکەیت بە خوای گەورە، هەروەکو چۆن شەرم لە دەکەیت پیاوێکی ناو کەس و خزمەکانت (ئەم نمونەیە بۆ تێگەیشتنە، یەعنی چۆن پێت ناخۆشە کەسەکانت بتبینن لەسەر شتێکی خراپ، ئاوهاش پێت ناخۆش بێت خوای گەورە بتبینێت لەسەر کارێکی خراپ.



📚 المسلم الصغير لبراعم وزهرات الإسلام، لاپەڕە (١٦٥-١٦٦).

وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

#بەشی_منداڵان
#وەسێتەکان
#بە_کورتی
2👍1
تەنها عیلم بەس نییە

عیلم+سەلامەتی لە مەنهەج تەنها ئەو دوانەش بەس نیە ❗️❗️

بەڵکو ئەوەی داواکراوە:
عیلم+سەلامەتی لە عەقیدە و مەنهەج+عەقڵ+حیکمەت و دانایی+خۆ بەکەمزانین+ئەدەب+ڕەحمەت و بەزەیی= هەموو ئەوانەی تێدابێت دەبێتە زانایەك پێشنگ بێت

ئەوانەی ئەمڕۆ زۆرجار بەناوی مەنهەج، کە وادەزانن مەنهەجی سەلەفی ماڵی خۆیانە بە ویستی خۆیان کێ دەربکەن و کێ بکەنە ژوورەوە، بەڵێ لەوانەیە خاوەن عیلم و عەقیدەیەکی پاك بن، بەڵام بەبێ حیکمەت ئەوە دەرەنجامەکەیەتی کە خۆمان دەیبینین...

هشام لطیف بەرزنجی
٨ صفر ١٤٤٧
1👍1🏆1
💎 فەزڵی دوعاکردن بۆ موسڵمانان:

شێخول ئیسلام ئیبنو تەیمیە (ڕەحمەتی خودای لەسەر بێت) فەرموویەتی:
فەزڵ و پلە و پایەی دوعاکردن بە گشتی لەسەر دوعاکردنی تایبەت وەك فەزڵی ئاسمانە لەسەر زەوی.

📚 بدائع الفوائد (٦٦٣/٢).

#شيخ_الإسلام_ابن_تيمية رحمه الله
1👍1
💎 هەوڵ بدە و سووربە لەسەر دوعاکردن بۆ هەموو باوەڕداران

دوعاکردن بۆ هەموو باوەڕداران یەکێکە لە باشترین عیبادەتەکان، و بەرزترین نزیکبوونەوەکانە بۆ لای خودا، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو کەسە بە دوعاکانی باوەڕدارانی خۆشدەوێت کە چۆن خۆی خۆشدەوێت و بۆخۆی پێی خۆشە، هەروەها دەلالەت دەکات لەسەر بەزەیی بۆیان. خوای گەورە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی ﷺ کردووە کە دوعا بۆ باوەڕداران بکات، فەرموویەتی: ﴿ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِ﴾ [سُورَةُ مُحَمَّدٍ: ١٩]. واته: وه‌ داوای لێخۆشبوون بكه‌ بۆ تاوانه‌كانی خۆت و بۆ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت.

وە پێغەمبەران و نێردراوانی خودا (سەلامی خوایان لێبێت) زۆر دوعایان بۆ گشت باوەڕداران دەکرد، تەنها لە هەندێك کاتدا تایبەت بە خۆیان دەکرد. نوح (سەلامی خوایان لێبێت) فەرموویەتی: ﴿رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِی وَلِوَ ٰ⁠لِدَیَّ وَلِمَن دَخَلَ بَیۡتِیَ مُؤۡمِنࣰا وَلِلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّـٰلِمِینَ إِلَّا تَبَارَۢا﴾ [سُورَةُ نُوحٍ: ٢٨].
واتە: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خۆم و له‌ دایك و باوكم خۆشبه‌، (چونكه‌ دایك و باوكى موسڵمان بوونه‌)، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ هاتۆته‌ ماڵی من به‌ ئیمانداری، وه‌ وتراوه‌ ماڵه‌كه‌ مه‌به‌ست پێی مزگه‌وته‌كه‌یه‌تی، یاخود مه‌به‌ست پێی كه‌شتیه‌كه‌یه‌تی، وه‌ خوایه‌ له‌ هه‌رچی باوه‌ڕداری پیاو و ئافره‌ت هه‌یه‌ له‌ هه‌ر هه‌موویان خۆشبه‌ به‌ زیندوو مردووه‌وه‌.

وە پێغەمبەر ئیبراهیمیش (سەلامی خوای لێبێت) فەرموویەتی: ﴿رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لِی وَلِوَ ٰ⁠لِدَیَّ وَلِلۡمُؤۡمِنِینَ یَوۡمَ یَقُومُ ٱلۡحِسَابُ﴾ [سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ: ٤١].
واتە: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خۆم و دایك و باوكم خۆشبه‌، (كاتێك ئه‌م دوعایه‌ی كرد نه‌یزانی باوكى له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێت)، وه‌ له‌ باوه‌ڕداران خۆشبه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ خه‌ڵكی هه‌ڵئه‌ستنه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا.
شێخول ئیسلام ئیبنو تەیمیە (ڕەحمەتی خودای لەسەر بێت) فەرموویەتی: فەزڵ و پلە و پایەی دوعاکردن بە گشتی لەسەر دوعاکردنی تایبەت وەك فەزڵی ئاسمانە لەسەر زەوی. [بدائع الفوائد (٦٦٣/٢)]
کەواتە بایەخ بدە بە دوعاکردن بۆ موسڵمانان، ڕەنگە خودا وەڵامی دوعاکەت بداتەوە و گرفتێك -لەسەر موسڵمانان یان هەندێکیان دووربخاتەوە-، یان گومڕایەك ڕێنمایی بکات، یان دیلێك ئازاد بکات، یان ستەملێکراوێك یارمەتی بدات، یان برسیەك تێر بکات، یان نەزانێك فێر بکات. ئەو کاتە پاداشتێکت دەبێت تەنها خوای گەورە کە زانا و ئاگادارە دەزانێت چ پاداشتێکت دەست کەوتووە، وە کەس ناتوانێت بێژمرێت تەنها خوای گەورە نەبێت کە بیسەر و بینایە.

وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#احمد_الطيار
2👍1
2025/10/23 09:20:31
Back to Top
HTML Embed Code: