Telegram Web Link
#وتراوە
ڕاستترین وەفا لەلای ئینسان
بۆ خواردنە

نەك بۆ کەسەکان، ئەمڕۆ مەگەر ئەوەی خوا ڕەحمی پێ کردبێت، کێ وەفای هەیە؟!
لە کەسە نزیکەکان، لە دۆست و برادەر و ...
تەماشا بکە و #بیربکەرەوە بزانە دەبینیت ..

#وتە
4💔2
💎 ئیسلام پەروەردەكردنی كچی داناوە بە هۆكارێك بۆ چونە بەهەشت:

_ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهم حَدَّثَهُمْ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: « مَنْ كَانَ لَهُ ثَلَاثُ بَنَاتٍ، يُؤْوِيهِنَّ، ويَكْفِيهِنَّ، وَيَرْحَمُهُنَّ، فَقَدْ وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ الْبَتَّةَ ». فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ بَعْضِ الْقَوْمِ: وَثِنْتَيْنِ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: « وَثِنْتَيْنِ ».<¹>
واتە: جابری كوڕی عبدالله (ڕەزای خوایان لێبێت) دەگێڕێتەوە‌و دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەركەسێك سێ‌ كچی هەبێت پەنایان بدات‌و جێگەیان دابین بكات‌و بێ‌ پێویستیان بكات‌و ڕەحمیان پێ بكات ئەوا بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەبێت‌و گەڕانەوەی نییە » پیاوێك كە لەوێ‌ دانیشتبوو فەرمووی: دوو كچیش بێت ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ؟ فەرمووی: « دوو كچیش بێت ».
_ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: « مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ" وَضَمَّ أَصَابِعَه ». وَفي لَفظٍ: « دَخَلْتُ أَنَا وَهُوَ الجَنَّةَ كَهَاتَيْنِ"، وَأَشَارَ بِأُصْبُعَيْهِ السبَّابَةِ والَّتِي تَلِيها »<²>.
واتە: لە ئەنەسی كوڕی مالك (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: « هەركەسێك دوو كچ بەخێو بكات تا پێدەگەن‌و بالغ دەبن <³> لە ڕۆژی دواییدا من‌و ئەو كەسە وەكو ئەو دوو پەنجەیە واین پێكەوە ». لە ڕیوایەتێكی تردا: « من‌و ئەو كەسە وەكو ئەو دوو پەنجەیە دەچینە بەهەشتەوە"، ئاماژەی بە پەنجەی شایتمان‌و ئەوەی تەنیشتی كرد پەنجەی ناوەڕاست ».
__
<¹> حدي
ثٌ حسن: أخرجهُ أحمد في "المسند" (22/150) (14247)، والبُخاري في "الأدب المفرد" (78). صحيح الأدبُ الـمُفرد: رقمُ الحديث: (57).
<²> حديث صحيح: أخرجه البخاري في "الأدب المفرد" (894)، والحاكم في "المستدرك" (4/196) (7350) وصححه ووافقه الذهبي. سلسلة الأحاديث الصحيحة: (2/1049) رقم الحديث: (6565)، و صحيح الترغيب والترهيب، رقم الحديث: (1970).
<³> یان شو دەكەن‌و دەگەنە لای مێردی خۆیان.
(مِرقاەُ المفاتیح شرح مشكاە المصابیح: (7/3101) رقمُ الحدیث: (4950) -وەرگێڕ-.

📚 پەروەردەکردنی منداڵ لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا
وەرگێڕانی: هشام لطیف البرزنجي

#بەشی_ئافرەتان
1👍1💯1
#وتراوە

ئەوەی گۆشەگیری بە دەستێك پێت دەدات
لە دەستی چەپەوە هاوشێوەی ئەوە و زیاتری لێ دەسەنێتەوە.

📚 ما لا ينبغي جهله
منمنمات نفسية اجتماعية، لاپەڕە (٤٢).

ئەگەر سوودێکی هەبێت (ئاسوودەیی و کاتی خوێندنەوە)، بەڵام زیانی زۆر زیاتری دەبێت (تەنهایی و دابڕان و دەروونی خراپ و ...)
2👍1
سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت:
من یەكەم كەس بووم تیرم تێ گرت لە پێناو خوای گەورەدا بەرامبەر بە موشریكەكان.
صحيح البخاري (٣٧٢٨).

#بەشی_سیرە
💯3
پرسیارکرا لە یەكێك لە داناکان
ئایە هاوڕێ یان کەسی نزیك لەلای تۆ خۆشەویستترە؟
وتی: کەسی نزیك پێویست دەکات، هاوڕێ بێت.

#هاوڕێ_برادەر
💯4
#وتراوە:

هەرکەسێك بەردەوام بێت لە ڕەخنەگرتن
ئەوا برادەری بۆ نامێنێت (چونکە هەموو کەسێك هەڵەی هەیە ..)

#هاوڕێ_برادەر
💯4
یەکەم کافر لە ئیسلامدا کوژرا
عەمری كوڕی حەزڕەمی بوو
کە واقدی کوڕی عبداللە تەمیمی (ڕەزای خوای لێبێت)
تیرێکی تێ گرت و کوشتی.
#بەشی_سیرە
👍21
💎 یەکەم نەسخ لە قورئانی پیرۆز:

حاكم ھێناوێتی لە "مستدرك" بە سەنەدێكی حەسەن لە ئیبنو عەباس (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی: یەكەم نەسخ لە قورئاندا ئەوەیە قیبلە گۆڕا خوای گەورە فەرمووی: ﴿وَلِلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ فَأَیۡنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَ ٰ⁠سِعٌ عَلِیمࣱ﴾[سُورَةُ البَقَرَةِ: ١١٥].
پێغەمبەری خوا ﷺ ڕووە و بیت المقدس نوێژی دەكرد وازی لە ڕووە و كەعبە ھێنابوو، خوای گەورە فەرمووی: ﴿سَیَقُولُ ٱلسُّفَهَاۤءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِی كَانُوا۟ عَلَیۡهَا﴾ [سُورَةُ البَقَرَةِ: ١٤٢]. مەبەستیان پێی بیت المقدس بوو، ئەوە بوو خوای گەورە نەسخی كردەوە و ڕوویانی وەرگێڕا بۆ كەعبە، خوای گەورە فەرمووی: ﴿ وَمِنۡ حَیۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَیۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥ ﴾ [سُورَةُ البَقَرَةِ: ١٥٠].

أخرجه الحاكم في المستدرك (٢٠٩٧).

#بەشی_سیرە
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە
لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
هشام لطيف بەرزنجی
ئایە ئەم پۆشاك و جل و بەرگەی منت بە دڵ نەبوو؟ #أحمد_الطيار #بەشی_ئافرەتان #بەشی_چیرۆك وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
ڕۆژێك لەگەڵ باوكم برا و خوشکەکانم دانیشتبووین، یەكێك لە کچەکانم هاتە ژوورەوە لە قۆناغی ناوەندییە، پۆشاكێکم لەبەری بینی کە پێشتر نەمبینیبوو پۆشاکی وا لەبەر بکات، و ئەو پۆشاکانەیشی لەبەر نەکردبوو، کە پۆشاکەکەی کەمێك کورت و تەسك بوو، پێم ناخۆش بوو و لەلام ناڕەحەت بوو پێم وت: ئەی کچی خۆم ئەمە چی یە لەبەرت کردووە؟
وتی: ئایە ئەم پۆشاك و جل و بەرگەی منت بە دڵ نەبوو؟
وتم: بەڵێ، وتی: ئێستا دەچم و دەیگۆڕم، ڕۆیشت و پۆشاکێکی تری لەبەرکرد کە فراوان و داپۆشراو بوو.
زۆر دڵ خۆش بووم لەبەر ئەدەب و سووربوونی لەسەر ڕازی بوونی من، لە دڵەوە داوای دوعای خێرم بۆی کرد، هەموویان ئەم ڕەفتارە جوان و هەڵوێستە بەرزە لەو ستایش دەکەن.
لەمەوە دەرسێکی لێ وەردەگرین: ئەویش ئەوەیە منداڵی عاقڵ و باوەڕدار هەوڵ دەدات بۆ ڕازی کردنی دایك و باوکی، لەبەرئەوەی ڕازی بوونی دایك و باوك هۆکارە بۆ ڕازی بوونی خوای گەورە، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ڕازی بوونی خوای گەورە لەگەڵ ڕازی بوونی باوكە، و تووڕەبوونی خوا لەگەڵ تووڕەبوونی باوكدایە ((بەڵام ئەو دایك و باوکە لەسەر حەق بن و ستەم لە منداڵی خۆیان نەکەن، و دادپەروەربن لە نێوان منداڵەکان.. وەرگێڕ))». الأدب المفرد (٢)، والترمذي (١٨٩٩)، السلسلة الصحيحة (٥١٦).
دوعای باوکیش لە کاتێی ئاوها زۆرجار قبوڵە، چونکە بەڕاستی لە دڵیەوە دوعاکەی بۆ دەکات.

📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٨٣-٨٤).
٢٠ ربیع الأول ١٤٤٧
٢٠٢٥/٩/١٢ هەینی
#أحمد_الطيار
#بەشی_چیرۆك
وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
👍21💯1
کەسی حەسوود زۆر پەشیمان، و بێ ئاسوودە و ئارامی یە ژیانی

#ڕەوشتە_خراپەکان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#دەنگی_قورئان
الشيخ: #سعد_الغامدي

خوای گەورە پاداشتی خێری ئەو کەسە بداتەوە لە دروستکردنی
👍21
هشام لطيف بەرزنجی
Photo
ئەو شتانەی بەڵگەیە لەسەر گرنگی نوێژ

- نوێژ پەیوەندی نێوان بەندە و خوای گەورەیە.
- نوێژ هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانە.
- ڕێگرییە لە خراپە و تاوان.
- نزیکترین شوێن بەندە لە خوای گەورە لە سوجدەدایە.
- تەنها عیبادەتە لە ئاسمان فەرز کرا.
- یەکەم لێپرسینەوە لە ڕۆژی دوایی لەسەر نوێژە.

📚 شرح كتاب الأربعين حديثا النووية، لاپەڕە (٣٠).
2👍1💯1
مردن

ئەبێت هەموو کەسێك بمرێت:
﴿كُلُّ نَفۡسࣲ ذَاۤىِٕقَةُ ٱلۡمَوۡتِ﴾ [آل عمران: ١٨٥] [الأنبياء: ٣٥][ العنكبوت: ٥٧].

ڕزگاربوونیش نییە لێی:
﴿أَیۡنَمَا تَكُونُوا۟ یُدۡرِككُّمُ ٱلۡمَوۡتُ وَلَوۡ كُنتُمۡ فِی بُرُوجࣲ مُّشَیَّدَةࣲ﴾ [النساء: ٧٨].

نەدوا دەکەوێت و نە پێش دەکەوێت:
﴿ فَإِذَا جَاۤءَ أَجَلُهُمۡ لَا یَسۡتَأۡخِرُونَ سَاعَةࣰ وَلَا یَسۡتَقۡدِمُونَ ﴾ [الأعراف: ٣٤].

#مردن
هشام لطیف بەرزنجی
2
ئەوەی تۆ داوای دەکەیت و تەمەننای دەکەیت
هەموو ئەو شتانەی تۆ بێ دەسەڵاتی بەرامبەری و ناتوانیت بە دەستی بنیات
خوای گەورە توانا و دەسەڵاتی هەیە بەسەریدا و لای خوای گەورە ئاسانە.

#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم
2💯2
ئازادی تەواو ئەوەیە:
ئەوە بکەیت کە لەسەرت واجبە و فەرمانت پێکراوە لەلایەن خوای گەورە و پێغەمبەری خواوە ﷺ،
نەك ئەوەی خۆت دەتەوێت ..
-_-_-_-_-_-_-_-_-

٣٧- الحرية الحقيقية هي:

أن تفعل ما يجب أن تفعله لا أن تفعل ما تريد ..

📚 ١٠٠ فائدة في القيادة الناجحة وتطوير الذات

#وتە
❤‍🔥22💯2
2025/10/25 17:12:22
Back to Top
HTML Embed Code: