Telegram Web Link
💎 چەند زانیارییەکی کورت لەسەر قورئانی پیرۆز
بەشی یەکەم

ژمارەی جوزئی قورئان (٣٠)
ژمارەی حزبەکانی قورئان (٦٠)
ژمارەی ڕوبعەکانی قورئان (٢٤٠)

ژمارەی وشەکانی قورئان (٧٧٤٣٩)
ژمارەی پیتەکانی قورئان (٣٢١٢٥٠)
ژمارەی سوڕەتەکانی قورئان (١١٤)

درێژترین سوڕەت لە قورئانی پیرۆز (البقرة)
کورتترین سوڕەت لە قورئانی پیرۆز (الکوثر)
درێژترین ئایەت لە قورئانی پیرۆز (ئایەتی قەرز لە سوڕەتی بەقەڕە)

#دەربارەی_قورئان
#بە_کورتی
2
#وردبەرەوە

لە عەرەفاتدا و لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەو شوێنە و زۆری ئەو کەسانەی لەوێ وەستاون، لە بیری شەریف و پاکی ﷺ ئەو ڕاستییەی لەبیر نەچوو کە پیاوان توند و ڕەقن و ئافرەتان لاوازن!

بۆیە ئەمانەتێکی هەتاهەتایی ڕاگەیاند کە هەموو خەڵکی و گەردوون گوێی لێ گرت و پێش بانگەشەکەرانی مافی ژن ئەم قسەیەی کرد:

"لە خوا بترسن و تەقوای خواتان هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا، و باش و چاک مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن"

ئیتر صەڵات و سەلامی خوا لەسەر ئەو پیاوە چاك و میهرەبان و بەزەییدارە بێت.
#بەشی_سیرە
#بەشی_ئافرەتان
قناة أحمد بن غانم الأسدي
4👍1
کاتێك لە سوڵحی حودەیبیە پێغەمبەری خوا ﷺ بە هاوەڵانی فەرموو قژتان بتاشن و ئاژەڵەکان سەرببڕن... ئەوەبوو کەس هەڵنەسا ئەوە بکات.. تا سێ جار دووبارەی کردەوە...

هۆکارەکەی ئەوە نەبوو، کەس گوێڕایەڵ نەبووبێت و پێچەوانەی قسەی پێغەمبەری خوا ﷺ بکەن ..
👈 بەڵکو ئیمامی ئیبنو کەسیر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: هاوەڵان ئەوەیان نەکرد، چاوەڕێی ئەوە بوون نەسخ ببێتەوە قسەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ، تاوەکو بینیان پێغەمبەری خوا ﷺ دەرچوو ئەوانەی کرد، بۆیە ئەوانیش دەست بە جێ شوێنی کەوتن و کردیان. تفسیر ابن کثیر (١ /٥٣٣).

#بەشی_سیرە
2💯2
﴿وَقَالَ إِنِّی ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّی سَیَهۡدِینِ﴾ [الصَّافَّاتِ: ٩٩].

- ئەوە بزانە ئەگەر هیدایەتت دەوێت بە خەو نابێت، بەڵکو هەوڵی دەوێت ڕێگەی هیدایەت بگرە ..
- کاتێك بەرەو لای پەروەردگار دەڕۆیت بە دڵەوە بڕۆ، نەك دڵت لە شوێنێکی تر بێت..
- ئەگەر هیدایەتت دەوێت لای ڕاست و چەپ مەگرە ..
- جاری واهەیە دەورو پشتت چەن قەرەباڵغ بێت، بۆ تۆ وەکو نەبوو وایە ..
کەسی ناتوانێت ناڕەحەتی و خەم و خەفەت و ئازار و بێتاقەتی تۆ کەم بکاتەوە ... بۆیە تەنها پەروەردگارە بەردەوام لەگەڵتە -بە بینین و بیستن- و یارمەتیدەرتە
- ڕامەوەستە لە ڕۆیشتن بۆ لای پەروەردگار، بەڵکو بەردەوامبە، هەرکاتێك دڵت ڕەق بوو، یان تاوانێکت کرد، دووبارە دەستت پێ بکەرەوە، و بڕۆ بۆلای پەروەردگار..


#تدبرات_القرآنية
3
یەکێک لەو هاوەڵانەی (ڕەزای خوایان لێبێت) بەشداری بەیعەتی (رضوان)ی کردووە:

ئیمامی نەوەوی لە تهذيب الأسماء واللغات (٢ /٨١٢) فەرموویەتی: کەعبی کوڕی عوجرە (ڕەزای خوای لێبێت) هاوپەیمانی ئەنصارییەکان بووە، درەنگ موسڵمان بووە و بەشداری بەیعەتی (رضوان) و جگە لەوانەیشی کردووە.

#بەشی_سیرە
2👍1🔥1
2025/10/20 00:42:47
Back to Top
HTML Embed Code: