Telegram Web Link
گشت نیگاکانم لە بن سوانەی قـژێکت بوونە کـۆ
سەت بزەی فێری گزنگ و خۆرەتاو کرد چاوی تۆ

مانگی چاوانتم لە گۆمی ئەشکەکانمدا کە دی
بوونە ئەفسانە بە سەفحەی دڵمەوە فرمێسک و سۆ

@Honrave
#هەستیار_قەڵاڕەشی
کە من هۆگر بە تۆ بووم تازە بۆ چی دولبەرێکی تر،
دەرمکەی لێرە ناڕۆم ناچمە کووچە و دەرێکی تر

منی دیت نیوە کوشتەی نازی چاوی خۆیەتی فەرمووی
خەڵاتی مەرگە بۆ تۆ بگرە ها دەی خەنجەرێکی تر

لە سیحری سامیری باکم نییە ترسم هەیە چاوت
بە مەستی نازەوە بمخاتە دەست ئەفسوونگەرێکی تر


لە فیکری تۆ نەوەستاوم بە پیری نازەنینی کورد
ئەگەر پەنچەم قەڵەم بگرێ دەنووسم دەفتەرێکی تر

لە چەرخی ڕۆژگار گیرۆدە ماوم هێندە دڵتەنگم
پەنا بۆ مەی نەبەم هیچ چارە ناکا ڕابەرێکی تر

دە مەیگێڕ دەستی من داوێنی تۆ بێ وەک عەرەب سەدجار
فەرامۆشی نەکەی وا تازە هات سەوداسەرێکی تر!

خەیاڵی بووکی شادی بۆ دڵی پەستم زەماوەندە
دە نەیژەن لێ دە نەی با چۆپی بڕوا چەند گەڕێکی تر

دەبا دە ئاکی بە دەخوو خوێن بڕێژی تاکو ڕۆژی دێ
دەکەوتە بەر شەپۆلی هەڵمەتی ئاسنگەرێکی تر!

لە گوێم دەنگی زرنگا پێی گوتم دڵگیر مەبە عەونی
ئەمە چەرخە دەسووڕێ دێتەوە دەوروبەرێکی تر!

@Honrave
#عەونی
بە داوی زولف و دانەی خاڵی سەر ڕووت
گرفتارە دڵی سەد عاشقی ڕووت

نیگاهی چاوی مەستی نیمە خابت
هەزاری وەک منی خستۆتە تابووت

سەبا گەر لابدا زولفت لە کوڵمەت
دەڵێم یا ماهە یا خورشیدە ئەنگووت

شکاندت لەشکری عەقڵ و شەکیبم
بە تابووری موژە و شمشێری ئەبرووت

لە چاهی ژێری لێوت وا ئەسیرن
هەزارانی وەکوو هاڕووت و ماڕووت

مەهە یا ڕۆژە یا ڕووی تۆیە دەرکەوت؟
شەوە یا زولفە یا خۆ موویی دڵجووت؟

ئەمە یا نوقڵە یاخۆ خونچەیی کام؟
ئەوە دەندانە یا دوڕ، یانە یاقووت؟

فیدای دەست و کەمانت بێت کوردی
دەپێکێ سێ و دوو هەم تاق و هەم جووت

@Honrave
#کوردی
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا

لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەهلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا

بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەهـ زینەت لە ئەفسەردا

@Honrave
#سالم
ئەولادتان بەناز پەروەردە مەکەن
چاک نابن خۆتان ڕەنج‌بردە مەکەن

میرات، میقرۆبی شەڕی ئەولادە
بێ‌ڕەنج دەستکەوتوو، ئەدرێ بە بادا

بە میراتی عیلم، کوڕ ئەبێ بە پیاو
ئەولاد بەڕەنجی شانی دێتە ناو

دەوڵەمەند هەر‌چەند خەڵکی لە دەورە
بایەخی نییە سێبەری هەورە

هیچ‌کەس ماڵی خۆی بە کەس نەداوە
کەچی ئامەشۆی دەوڵەمەند باوە

@Honrave
#پیرەمێرد
لە من بۆچ زیزی عەمرم؟ چاوەکانم، ماهی تابانم
تەوێڵت بۆ چی گرژە یا چ قەوماوە، چ تاوانم

لە پێشاپێشی تابووری موژەت، هەر دوو برۆت کەچ بوو
دەڵێ بۆ تیپی عاشق زولفەقارە تیغی بوڕڕانم

کەمەندی زولفی خاوت چونکە بازووبەندی بازوومە
چ حاجەت چاو کەژاڵێ تا بە ئەفسوون بەستی دەستانم؟

ئەگەر لەیل و نەهاران ئاهـ و ناڵەم خەوڕەوێنوو بێ
مەلامەت بەس بکەن چون من غەریب و خانەوێرانم

تەلەسمی گەنجی حوسنی تۆ، موعەممای عالەمی کۆنە
لە حەللی وی بەسەر چوو عومرم و هێشتاکە هەر جوانم

کە نەرمین باوەشی تۆ، بێشکەیە بۆ قەلبی مەجرووحم،
بە لەنجە لێی گەڕێ ساقی! هەدادا توفلی گریانم

بەڵێ شەوقی کە کوردە، چاو بە خوێنە، قەت هەدا نادا
بە خوێنی چاوەکانم سوور بووە چاکی گریبانم

@Honrave
#مستەفا_شەوقی
خۆزگـە یار ئەبووە خاوەن قەرز لێم
بۆ هەرکوێ ئەچووم ئەهاتە سەر ڕێم

@Honrave
#پیرەمێرد
دڵ لە میحنەت کەیلە ئەی پیری موغانی بەزم ساز!
هەر ئەتۆی بۆ بارەگای عەیش و تەڕەب مەسنەدتەراز

مەی حەرامە گەر بە فتوای موفتی و قەولی جەدید
پیری من جار جار بە قەولێکی قەدیم داویە جەواز

بانگ کەنە زاهید نومای ڕەندانی گۆشەی خانەقا
بێن، کە وازە دەرکی مەیخانان و خەڵوەتگاهی ڕاز

@Honrave
#کوردی
هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بە مەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکیی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ

چرای ئەوەڵ شەوی قەبرم گڕی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم هەر کە فانی بێ

لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ

لیقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر "لن ترانی" بێ

بە شێوەی چەنبەریی قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت
دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ

بەجوز مانی موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەروا کەمانی بێ

وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ
زوبانی پێوەدا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ

ڕەوانی کۆهکەن با تازە کا تەقریری شیرینم
بە شیرینیی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەهانی بێ

خەمۆشی بەسیەتی "سالم" برینی باتینی کوشتمی
نیهانی تا بەکەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ

@Honrave
#سالم
چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا
ھەرچی مەی دەیکا لەگەڵ ئەو، ئەو لەگەڵ ئێمەی دەکا
@Honrave
#سالم
ئه‌م دڵه‌م وه‌ک بت په‌رستێ ڕوو ئه‌كاته‌ چاوه‌كه‌ت
نوێژ ئه‌كا بۆ تیشكی چاو و زوڵفه‌ تێک ئاڵاوه‌كه‌ت

گه‌رچی ئه‌یشێلی به‌ زه‌بری قۆنده‌ره‌ و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به‌ دڵڕه‌ق باست ناكه‌م نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت

@Honrave
#هەردی
نەوای ناڵە و فوغانی من لە نۆتی ساز و ئاوازێک
کە ژەنیار هاتە لێدانی ئەمن گریام و تار گریا

هەواڵی دابڕانی یار دەگەڵ مەرگی گوڵ و بولبول
کە قومری بردی بۆ پاییز ئەمن گریام و خار گریا

هەناسەی سۆزی گریانم لە ژێر ئاسمانی شار و دێ
شەوانە ڕا دەبوو بۆیە ئەمن گریام و شار گریا

کە دیتی بێ سووچ و تاوان دەفەوتێ داری هیوامان
دڵیش وەک منداڵی ساوان ئەمن گریام و یار گریا

@Honrave
#واحید_سووری
گوێ بداتێ یانەداتێ ئاهوو فریادی دەکەم
پێ بزانێ یا نەزانێ من بەدڵ یادی دەکەم

@Honrave
#مەحوی
دڵم چەن تەنگە بۆ چاوت، خەوم نایە بە چاوانی
شەوێ دانشتبوم تەنیا، ئە من گریام و خەو گریا

بە ڕۆژ کوڵ دەگرێ چاوانم، بە شەو پڕ هەورو بارانم
کە دیتی بە سەر و زمانم، ئەمن گریام و شەو گریا

لە داخان وێڵی کێوان بووم ، خەیاڵم داوی یادی تۆ
هەتا بانگی بەیان یێکڕا ، ئەمن گریام و کەو گریا

خەیاڵت بێ کەسم ناکا، وەلێ خەندە و بزەت بۆچی
کە دی ناچارە بێ من بێ، ئەمن گریام و ئەو گریا

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
مەڕوانە پەشێو و لێو بەبارم ، نە کەمم
بەرزم لە هەژاریدا چیای سەر بە تەمم

هەر کەس لە سەرێکەوە خودا پێیداوە
من خاوەنی شەش دانگی کوڵ و دەرد و غەمم

@Honrave
#هەژار
خودا ڕەحمێ بە حاڵم کەی، له دەست ئەو شۆخه بێ پەروا
که سوڵحی ناکرێ بۆ من، به دووسەد مەحکەمەی کوبرا

@Honrave
#قانع
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا
کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا

ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو
وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا

سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە!
لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا

ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی
هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا

ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا
کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلا

تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمس
بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشى

بەبێ سوود و نەتیجە قانعا وەک نەی ئەناڵێنی
لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا

@Honrave
#قانع
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد


خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟

لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد

بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد

ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد

حەریق سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو
لە داغی ئەحمەدی دووخانەچی کرد

@Honrave
#حەریق
2024/06/01 06:01:33
Back to Top
HTML Embed Code: