Telegram Web Link
فەلەک ناڵێم دەگەڵ من ڕاست بە، هەر کەچڕۆیینە کارت!
بەڵام ئەوشۆ سەبرکە، پێم دەڵێن تەشریفی دێ یارت

ئەگەر مانگ تۆش لە کەل سەر بێنیە دەر تا ڕۆژێ، یاڕەببی!
بە ڕوو زەردی هەڵێی، شۆقی نەمێنێ نووری ڕوخسارت

نەسیمی شەو، ئەتۆش دەنگت نەیێ ئەوشۆکە تا ڕۆژێ!
ئەجەل بگرێ هەناسەت، هەر نەمێنێ شوێن و ئاسارت

کەڵەشێر، تۆش مەخوێنە، بێ هەرا و بێ دەنگ بە ئەوشۆکە!
سەروماڵ پێشکەشی باڵت دەکەم، ڕۆحم فیدای زارت

چرا، تۆش هەڵنەبی، بشکێی و نەوتت لێ بڕێ یاخوا!
بەجارێ تێک بچی، وا گەر بە سەد وەستا نەکەن چارت

خروس بێ دەنگ، نەسیم بێ هەست، چرا کووژاوە، مانگ خۆی گرت
کەچی تۆ ئەی فەلەک سەبرت نەکرد، هەر بەد بوو ڕەفتارت!

@Honrave
#سەید_کامیل_ئیمامی
مەنعی قەد ناکەم لە خوێن خۆریی کە شێوەی چاوییە
کوشتن و قەتڵی بە ناحەق کار و پیشەی زوویەتی

نەشتەری غەمزەی لە جەرگم دا و بە گریەم پێکەنی
غونچە پشکووتن بە شەونم، عادەتی پێشوویەتی

@Honrave
#ناری
من عاشقی هوما بووم وا بوومە هەمدەمی بووم
زەمانە نانەجیبی دانا لە جێ نەجیبا

تا تۆ دەکەی درۆیێ سەد تیری ڕاستت بۆ دێ
هەر یەک بە سەد زەرەرتە سەودا لەگەڵ ئەدیبا

کردوویە زوهد و تەقوا، زاهید بە نان و حەلوا
ئەم دەورە ئەمڕۆ ئەخوا لەگەڵ ئەهلی سەلیبا

ئەمڕۆ نیگار ئەڵێن دێ قیامەتێ هەڵدەسێ
لەم کونجە تۆ بوەستی حەمدی لەگەڵ شەکیبا

@Honrave
#حه‌مدی
مەیخانە دەگەڵ هەمدڵ و هەمدەم خۆشە
دەم بۆ دەم و دەستێ بەری بۆ مەم خۆشە

زگ کووپە نییە، لە مەی جمەی بێ دەم و ژەم
بۆ لەمپەری خەم، دەم دەم و کەم کەم خۆشە

@Honrave
#هه‌ژار
بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا
مەنعی ناکەم، خۆشە فەریادم، بە خۆش خوانم ئەکا

من کە مەجبوورم، بە مەحکومی غوڵامانی دەری
شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا

گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارەکا، گاهێ بەناز
ماڵی ئاوابێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا

من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسووی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا

من بە خۆشخانی کە مەشهوورم لە باغی عیشق دا
ئەو بە سوختەی٭ بولبولی بێ نوتق و نادانم ئەکا

من لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقی مەسائیل حەل ئەکەم
ئەو بە شاگردی خەڵیفەی دەرسی تیفلانم ئەکا

من بە ئوممێدی عەقیقی لێوی حەکاکی ئەکەم
ئەو بە تیفلی عاشقی نارنجی بۆستانم ئەکا

با موشیری چاوەکەی پرسێ لە خۆنکاری موژەی
لەشکری غەمزەی لەسەرچی تیرەبارانم ئەکا؟

گوڵشەنی حوسنی کە چونکە ئاوی ئەشکی دیدەمە
خەتتی ڕەعدی ناڵە و گریان و بارانم ئەکا

میم دەمی و ئەلف بینی، چیمە زوڵفی عەنبەری
تا وەزیفەم بێ لە ڕوویا، بەندە فەرمانم ئەکا

وا موشەوەق بوو، وەکوو حاڵم، خەیاڵم ناریا
هەر وەکوو وەحشی، بەشەر وەحشەت لە دیوانم ئەکا

@Honrave
#ناری
تێم ڕوانە کە شێعرێکی تەڕی نوێیه لە زارم
هەوری خەمم و تاکوو نەڵێی بەسیه دەبارم

من خەونی سپی ئەسپێکی یاخی کچێ شۆخم
بێ مەرزه وشه و پیت و قسه و بەیت و وتارم

وەک چاوی تۆ که پڕیه لە شێعری گەشی مەحوی
وەک چاوی تۆ که .. ئەی هەموو ژین و کەس و کارم

بەو  چاوی تۆ وا هۆزی منه و قیبلەمە تا سەر
زستانی ژیان لای تۆ تەمای  وەرزی بەهارم

نا دەردی تۆ دەرمانه نەڵێی چارەکە دەردت
پێش ڕۆژی ئەزەل بەم خەمی شیرینە دووچارم

@Honrave
#روناک_سه‌مه‌دی
قه‌راری بێ قه‌راری وای له تۆ کرد
منی شه‌یدات به قوربانی درۆ کرد

وه‌ره سه‌ر گۆڕه‌که‌م قاتڵ! بزانه
ئه‌من سووچم نه‌بوو، تۆ چیت به خۆ کرد؟

#ڕ_ش_هاوڕاز
من خەمی خاڵێک دەخۆم، تەنیا ئەوەندە و هیچی‌تر
لەم جیهانە گەورەدا من ئەو خەمە وردەم هەیە!

@Honrave
#هێدی
هەر کە دی جەننەت بە ڕوودا زولفی پڕتابی شکا
تاری سونبول، حورمەتی گوڵ، بەرگی سیرابی شکا

ماهی شەوئارام بە خەندە هات نیقابی کردەوە
ئاسمان نەزمی سورەییا، شەوقی مەهتابی شکا

کارگا خاکی بە سەر، وەستا بە ڕوو و سینە و برۆت!
نرخی قاقوم، قەدری خەز، بازاڕی سنجابی شکا

دەوری تووری کوڵمی دا فیرعەونی خەت چارەی نەهات
ئەی درێغا! سەد کەڕەت مووسا بە بێ تابی شکا

تاقی پەیوەستی برۆت وا بوو بە قیبلەی خاس و عام
کەعبە گەر بۆ خۆی بزانێ پشتی میحرابی شکا

کەس نییە لەو نوکتە حاڵیم کا وەفایی! دڵبەرم
خۆی دەمی هێنا، ئەمن گەستم، دڵی بابی شکا!

@Honrave
#وەفایی
بە کووچەی چارەنووسا
ڕادەبوورێ من لەخەودام و بەدی
ناکەم

کوا ئیتر هەمیسان بێتەوە
و بەم کووچەدا من دامەنی
بگرم
@Honrave
#جه‌لال_مەلەکشا
چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا
غارەتگرە چاوت لە بیلادی دڵ و دینا

نەبڕایەوە ئەم شینە لە سینە کە دەکا دڵ
بەو جیلوەیی ڕوخسارە وەرە بیکە بە سینا

مینا و حەجەرولئەسوەد و زەمزەم حەجی خەڵقە
من ماچی دەم و خاڵی لەب و گەردنی مینا

ئیکسیرە مەگەر خوێنی سرشکی شەوی عاشق
ئەو بەردە دەکا هەر بە لەعل وا لە سەرینا

@Honrave
#حەمدی
لە دوایشدا تۆ ئەپرسی
ئەی جێژوانی بە بێ ماچ لە چی ئەچێ؟
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی
لە سوچێکا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ

@Honrave
#شێرکۆ_بێکەس
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم

@Honrave
#کاکەی_فەللاح
ژیانی من لە دوزەخ رەنگە ناخوشتر ببێ ئەما
هەمو فکر و خەمم بۆتە: منی ئاخۆ لە بیر مابێ؟

قەرار وا بوو مناڵی مە بە ناوی کوردی ناو بنرێ
بڵێی هێستا مناڵی بێ و چ ناوی کوردی لێ نابێ؟

کچی چاو شینی قژکاڵم بە ناوی تۆ کە دەدوێنم
ڕەشی بەختم دەڵێم تۆزێک بزەی لێوانی تێدابی

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
ماهی من ڕۆژێ لە ڕوو لا دا نیقاب
شەو مەگەر هەڵبێ لە شەرمان ئافتاب

لێوی هەر هاتە قسە، ڕۆحم چووە
بۆ سوئالی ئەو، بەڵێ ڕۆحە جەواب

ئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر
زۆری ڕانەگرن لەگەڵ من بۆ حیساب

ڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب
ئەو جەنابە هەر لە منیە ئیجتیناب

@Honrave
#مه‌حوی
بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا

خەندەی گوڵی زارت کە نەبوو باعیسی مەستیم
بۆ چی دڵی من دەستی لە گوڵزاری ئیرەم دا؟

@Honrave
#وەفایی
2024/06/13 07:57:19
Back to Top
HTML Embed Code: