Telegram Web Link
لە تەنیایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێ دەرمبێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە
@Honrave
#ئەحمەد_هەردی
بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا
وتی سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێمانا

تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەهلی زەمان
تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا

قاتی پیاوە لەسەر ئەم ئەرزە، دەبینی مەنسوور
بە سەری دارەوە، زەننوونە لەبن زیندانا

لە قسێکی لەبی پشکووتووە شۆری دوو جیهان
قسەیەک سەد لەکی مانا لە لکی دامانا

قەسەمی گوێی بە چاوی بەچەدا پیری موغان
کە لەمەولا نەبی بێ وەعز و قسەی مەولانا

تۆی سەر خستووە بن خاکە، سەرەفرازیی بەر
هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا

وتم ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
وتی داغێ بوو بە جەرگ و دڵی «مەحوی»ـما نا

@Honrave
#مەحوی
لەگەڵ تۆمە فریشتەی دوور لە شارم
لە هاوینا شنەی باخی بەهارم

چلە و گەرما سەهۆڵی ناوچەوانم
لە زستانا گڕی ئەشکەوتەکانم

وەرە سەیرانە ڕێی دوکانە ئیمساڵ
بەرامە و بۆن لەوێ پەخشانە ئیمساڵ

لەبەر ئێسک و لەبەر پەترۆی ئەوانە
کە ئاهەنگ بۆ قەڵای سۆرانە ئیمساڵ

تەپەی پێیە و تەقەی پێڵاوی ئەمبەر
لەسەر گۆڕی سپی بابانە ئیمساڵ

پەپوو بئ جئ یە لێی قاتە کەلاوەی
ئەوەی خەندان و مەی هەڵدانە ئیمساڵ

لەبەر سووری دڵۆپی ئەشکی زێیە
کە شایی وا لە سوور قاوشانە ئیمساڵ

لەبەر تیژی هەتاوی ڕووتی دوکان
کە هاوار بۆ قەڵا چوالانە ئیمساڵ

لەبەر بێ ئاوییە سەیرانی دوورم
کە نیازی حەوزەکەی بۆکانە ئیمساڵ

لەبەر پشکۆی کوژراوەی باخەکەی شێخ
کە مەیدان وا لە کانیسکانە ئیمساڵ

بەزیوم من لە ئاستی پیرە ڕێکەوت
کە ڕێکەوت زێڕی ژێر فنجانە ئیمساڵ

تەلاشی بێ تەڵا هەروەک تەڵاشە
کە ئایەت ئایەتی گیرفانە ئیمساڵ

وەرە پێشێ کزی چاو و نەخۆشم
نزیکیت دارە هەم گۆچانە ئیمساڵ

تروسکەی سەرفەرازی و چاوی خەمخۆر
وەکو ئاوات و ئاوی مانە ئیمساڵ

@Honrave
#محه‌ممه‌د_ساڵح_دیلان
سنوری ئاسمان کورتە ئەگەر مەیلی فڕینت بێ
دڵێکی سادە هەرزانە ئەگەر مەیلی کڕینت بێ

@Honrave
لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان

گەرچی خەڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم

هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە

@Honrave
#هێمن
لەو ڕۆژەوە دوور کەوتەوە سایەت لە سەری من
سووتاوە لەتاوت هەموو جان و جگەری من

جەرگم هەموو لەت لەت بوو بە سێڵاوی سروشکم
چ بکەم کە بە دەریا چووە لەعل و گوهەری من

دەیفەرموو لەسەر خاکی دەری خۆی کە منی کوشت:
جەننەت بەسە بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من

قەد وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەتە بۆ من نییە، هەی خاک بە سەری من!

زولفت کە وەکوو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چییە داخۆ دڵەکەی دەربەدەری من؟!

وەک بولبولی شەیدا بە هەزار نەغمە دەناڵێم
جارێکی گوڵم گوێ بدە ناڵەی سەحەری من

دیم هاتە عەیادەت دەمی پڕخەندە بوو یەعنی
ڕۆح و دڵی بیمارە دەوای گوڵشەکەری من

بێنۆرە دڵم هێندە لەسەر یەک مەشکێنە
ڕوو وا بکە شەوقێکی بدا تا فەنەری من

زولفت سەبەبی جەزبی دڵم بوو، بە برۆی تۆ
کافر بووە بۆ قیبلەیی من ڕاهبەری من

خۆش بەو دەمە ساقی لە دەری مەیکەدە فەرمووی:
ئەو جامە لە من بگرە وەفایی بەسەری من


@Honrave
#وەفایی
دەستم بگرە
لەم مەرگەجاڕە وەڕەزم

بەرەو هەرکوێم دەبەی بمبە
جەهەنمیش بێ ناترسم...

@Honrave
#جه‌لال_مەلەکشا
چاوەکانت دین و ئیمانم ئەبەن
ڕاحەتی و ئاسایشی گیانم ئەبەن

چاوەکانت چاوەکانم شێت ئەکەن
سەد هەزار خۆزگە هەواڵەی ڕێت ئەکەن

چاوەکانت مەست و حەیرانم ئەکەن
وێڵ و ئاوارەی بیابانم ئەکەن

چاوەکانت دوو گڵۆڵەی ئاگرن
دەس لەسەر چاوی تەڕم هەڵناگرن

@Honrave
#عیماد_که‌ریمیان
Audio
لە ناو نەخشەی چاوەکانتا نووسراوە
بەهار لە شینایی نیگات هاڵاوە

سەراسا کڕنۆشیان برد بۆ جەماڵت
ئەو گوڵانەی دەورەی کەنینتیان داوە

بە مۆسیقای شنەی ڕووت دەشنێتەوە
ئەو بایەی لە لالەی لەبت ڕاماوە

لە جەغزی جوانی جیهان دەخولێتەوە
ئەو پەپولەی لە بۆت پڕ تین و تاوە

بازی چاوت نازی شێعری ڕاو کردم
وێنەی تۆم دی و دڵ لە دڵم نەماوە

@Honrave
شێعرودەنگ #شیوائەمینی
رۆحی شیرینم لە بۆچی ئەمڕۆ وا لوتفت نییە
نووری بینای چاوەکانم:پێم بڵێ سووچم چیە؟

بێ قەباحەت لێم زویری،چاکە ئینسافت نییە
تا کە نەمرم خۆ مەحاڵە ڕوو بنێم لەم قاپییە

خوێن لە چاوانم خرۆشاوە،فوارەی بەستووە
جارێ نابێ بێتە سەر ئەم حەوز و فوارە و کانییە

چاوەکانی کاڵە،لێوی ئاڵە،خاڵی ماویە
گا کە تۆ خێرا بکەی ،بۆ پەنجەکەی خوێناوییە

ئاگری عیشقت وەها کوورەی دڵی هێناومە جۆش
شێت و شەیدای کردگم،ئاگام لە دنیای خۆم نییە

ناڵەیی مەستوورەیە؛وا خەڵقی خستە زەلزەلە؟!
یا نە خۆ حەشرە؟،گوناهکارە؛وەها هاوارییە؟!

@Honrave
#مەستوورە_ئەردەڵان
له دووری چاوە‌کانت، چاوە‌کم حوکمی نه‌ما، چاوم
کراسی یۆسفه دە‌رمانی چاوی پیری که‌نعانم

@Honrave
#حه‌قیقی
مچوڕکێکم به دڵ داهات و ڕۆیی
پڕی کردم له سۆی ئاوات و ڕۆیی

به تەنیایـی، وجـوودم عادەتـی بـوو
لە بەرچی بردی دڵ ئەوکات و ڕۆیی؟

@Honrave
#موحیب_مەهابادی
پیمگوت کە وابوو بێنە دەم هانێ منیش ڕوحم ئەدەم
فەرمووی بە گەمژەم تێمەگە، ماچێک بە ڕوح؟ چۆن وا دەکەم

پێمگوت ئەدی چی دیت دەوێ، لە گیان پتر؟ فەرمووی ئەمن
یەکسانی خوازم گیانەکەم ماچ هەر بە ماچ سەودا دەکەم

@Honrave
#خالێد_ڕەشید_پوور
چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری
کە چاوێ سورمەکێشراوی خودایی بێ، لە کل چ بکا؟

لە هەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵروخان مەحوی
ئەگەر عەقڵی ببێ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا؟

@Honrave
#مه‌حوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی
تاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەهدی ویساڵ

عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەر
دڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ

قافڵەی بیرم بە تاراجی خەمی دووری چووە
بۆیە وا کوردی! دوکانی دڵ لە مەعنا بوو بەتاڵ

@Honrave
#کوردی
تا کەی ئەم جەور و جەفایە؟ چاو خوماری سوخمە ئاڵ!
دڵ بە ناری فیرقەتت سووتاوە، ڕەش بوو وەک زوخاڵ

چاوی مەستت وا پەشێو و وەحش و وێڵی کردووم
قەت بە قەد زەڕڕێک نەماوە عەقڵ و ئیدراک و کەماڵ

سەقفی چاوم باڕشی خەم وای لە سەر گۆل بەستووە
خوێن بە خوڕ پێیدا دەچۆڕێ وەک تکەی وێرانە ماڵ

ڕەشکی سەحرای چینە بۆ ڕەوت و نیگا و وەستانەوە
کەبکی کوهی زابولستانە بە نەغمە و خەتت و خاڵ

دڵبەری وا پڕ کەماڵ و عەقڵ و دانش کەم هەیە
وا مەزانە بێ کەماڵە چونکە تفڵە و خوردەساڵ

ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی
تاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەهدی ویساڵ

عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەر
دڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ

قافڵەی بیرم بە تاراجی خەمی دووری چووە
بۆیە وا کوردی! دوکانی دڵ لە مەعنا بوو بەتاڵ

@Honrave
#کوردی
کەی لە کن ئەحمەق دەبێ حاجەتی دانا ڕەوا!
قەت دەکرێ چەرمەکەر یا بە عەبا یا کەوا!

بەخششی دنیا مەخۆ، یەعنی بە نانێکی جۆ
خۆ مەکەرە بەر منەت پیرەژنی نانەوا

ئێستە کە دەستت دەگا پێ بسووە بۆ نەجات
حەیفە لە دنیا بڕۆی کامی دڵت ناڕەوا

گریە: دەجۆشێ لەوێ، ئاهە دەبێ نەسرەوێ
نەمدی وەک ئیقلیمی عیشق جێگە بە ئاب و هەوا

دینتم ئیمانە خۆ، کوفرە نەگەینم بە تۆ
قوڕ بە سەرم، دینە، چوو؛ کافرییە، بوو ئەوا

ئاگری داغی دڵم پەنبەیە، ساغت دەوێ
نیمە وەکوو چاوی یار تاقەتی نازی دەوا

کێیە دەڵێ بێ نەوا کەس نیە مەحوی نەبێ،
بێت و لە هەر بن مووێ دا ببیێ سەد نەوا

@Honrave
#مه‌حوی
دووچاوی تۆ شه‌ڕابی خه‌ستی خه‌ستن
که‌ ده‌ڕوانی ده‌ڵێی شه‌ش دانگه‌ مه‌ستن

ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌بینن،که‌یل و سه‌رخۆش
به‌لادا دێن چلۆن مه‌ستانه‌ هه‌ستن؟

@Honrave
#ک_د_ئازاد
2024/06/01 06:04:19
Back to Top
HTML Embed Code: