Telegram Web Link
🎤 فەزڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ره‌فه

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله، والصلاة والسلام على رسولِ الله  ﷺ
وعلى آله وصحبه وسلم اجمعين ، اما بعد :

ڕۆژی عەڕەفە کە دەکاتە ڕۆژی ٩ ى مانگی ذي الحجة کە حاجیان لە عەڕەفە دەوەستن ، رۆژێکی زۆر گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی هەیە ، وە لەو فەرموودانەی لە بارەوە هاتووە ئەمانەن :

١- خوای گەورە لەم ڕۆژە عەبدەکانی  ئازاد دەکات لە ئاگری  دۆزەخ ،
💢پێغه‌مبه‌رى خوا  (ﷺ)  فه‌رمویه‌تی: ((ما مِن يَومٍ أَكْثَرَ مِن أَنْ يُعْتِقَ  اللَّه فيه عَبْدًا مِنَ النَّارِ، مِن يَومِ عَرَفَةَ،وأنه لَيدنو ، ثم يباهي بهم الملائكةَ فيقول : ما أراد هؤلاءِ ؟)).صحيح مسلم (1348).

واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌  خوای گه‌وره‌ عەبدەکانی تێدا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ،
وە خوای گەورە لێیان نزیك دەبێتەوەو شانازیان پێوە دەکات لای فريشتەکان، دەفەرمووێت:
ئەوانە داوای چی دەکەن؟


٢- وە بەڕۆژوو بون لەم ڕۆژە پاداشتی زۆر گەورەیە و فەزڵی زۆرە،
💢 چونكە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : ((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ)) صحيح مسلم (1162).

واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم (ئومێد دەکەم) كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵی داهاتوش ، (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .


٣- باشترین و خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە کە ،
💢 پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی :
(( خيرُ الدُّعاءِ دُعاءُ يومِ عَرَفةَ، وخَيرُ ما قُلْتُ أنا والنبيُّونَ من قَبْلي: لا إلهَ إلَّا اللهُ وَحْدَه لا شَريكَ له، له المُلكُ، وله الحَمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قَديرٌ )) .
حسنه الالباني في صحيح الترمذي (3585).

واته‌:
باشترین دوعا و پاڕانه‌وه‌ دوعای ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه‌، وه‌ باشترین وته‌ كه‌ من و پێغه‌مبه‌رانی پێش من وتوویانه:‌
لا إله إلا الله، وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير..


٤- ڕۆژی عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
💢 پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ- فه‌رمویه‌تی: ((يومُ عرفةَ ويومُ النَّحرِ وأيَّامُ منی عيدُنا أهلَ الإسلامِ وهي أيَّامُ أكلٍ وشربٍ )).
رواه أبو داود (2419) ، وصححه الألباني.

واته: رۆژی عەرەفە و رۆژی قوربانی و رۆژانی منى ( کە دەکاتە رۆژانی 11 و 12 و 13 ى ذى الججة) جەژنی ئێمەی موسڵمانن.کە ڕۆژانی خواردن و خواردنەوەن.


٥_وە خوای گەورە لەبەر گەورەیی ئەم ڕۆژە سوێندی پێ خواردووە لە سورەتی(البروج).
💢 پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ- فه‌رمویه‌تی️ : ((اليومُ الموعودُ يومُ القيامةِ ، واليومُ المشهودُ يومُ عرفةَ ، والشاهدُ يومُ الجُمُعةِ)) .صحيح الجامع(8201).

واتە : ڕۆژی الموعود ڕۆژی قیامەتە ، وە ڕۆژی المشهود ڕۆژی عەڕەفەیە ، وە الشاهد ڕۆژی هەینیە.


وە ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کۆبونەوەى موسوڵمانانە کە :
لەڕۆژی عەرەفەدا حاجیان لە کێوی عەڕەفە کە لە یەک جێگا بە یەک پۆشاک بەیەک شیعار و دەست بە دوعا بەرامبەر بە خواى گەورە کۆدەبنەوە،
بۆیە ئەم ڕۆژە ڕۆژى عەرەفە ڕۆژی ڕیسوابوونى شەیتانە ،
هیچ ڕۆژێک نیە کە شەیتان تیایدا ڕیسواو خەفەتبار و پەست و بێزار بێ وەک ڕۆژى عەرەفە کاتێک دەبینێ  ڕەنجى ساڵى بە با چوو  چەند ئەو خەڵکەى توشی تاوان کرد خواى گەورە لێیان خۆش بوو.


داوا کارین لە خوای گەورە کە یارمەتی دەرمان بێت بۆ بەرۆژوو بوونی ئەم ڕۆژە و کردوەی چاک لەم ڕۆژە مەزنە،
لەو کەسانە بین کە ڕزگاریان بوە لە ئاگری دۆزەخ
وە عیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات امین.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.

←←←←←←←←←←←←

✍️نوسین و کۆکردنەوەی: م.هەڵگورد صمد زراری.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێخ ڕەبیع لەساڵی هەشتاکان دیفاعی لە کورد کردوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

◅ جديد

#كلمات_رائقة

أمراض القلوب

🎙لفضيلة الشيخ الدكتور :
عرفات بن حسن المحمدي
وفقه الله تعالى وسدده

📼  مقتطف من كلمة «فضل العلم وصوارفه»

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔰هەڵوێستی شیخ ربیع المدخلی لەسەر کیمیا بارانی پارێزگای هەڵەبجە 🔰

🎙 الشیخ العلامة ربيع بن هادي المدخلي
®ⓔⓖⓐⓨ➢ⓢⓤⓝⓐⓣ
لینکی ڤیدیۆ لە یوتوب
https://youtu.be/5kdXXy3HjO8?si=EfJvK-9P4Bk1gSwR
لینکی ڤیدیۆ لە تیلیگرام ☟
https://www.tg-me.com/regaesuna/1068
يا قوم، اربعوا علی ٲنفسكم
فلست عاجزا عن الرد ولا عاجزا عن بيان وكشف أكاذيب وأباطيل وجنايات غازي العرماني وعبد الباسط المشهداني ومحمد عبد الجبار ومن نحا نحوهم, ولكن بسبب كثرة الأمراض وكثرة المشاغل والدروس لم يتح لي الفرصة لبيان ماهم علیه من الظلم والكذب والتدليس وقلب الحقائق..
ٲسأل الله أن يعينني على ذلك عن قريب إنه ولي ذلك والقادر عليه.

- هوشيار بن ٲحمد الكردي
البادئ اظلم ..
محمد عبدالجبار وتلميذه الثرثار لم يكتفوا بالثرثرة والفهم السقيم بل اضافوا إليه الكذب والخداعات  والخيانة في الترجمات وقلب الحقائق واتهام الابرياء والدفاع عن المبطلين فليبشروا بما لا يسرهم ....
📜 گەورەیی ڕۆژووى عاشورا (١٠ المحرم )و هەندێک لە حوکم وئادابەکانى

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله، والصلاة والسلام على رسولِ الله ﷺ
وبعد :

ڕۆژی عاشورا واتە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم،
کە بەڕۆژوو بوونی ئەم ڕۆژە ئەجرو پاداشتەکەی زۆر گەورەیە،
وەکو هاتووە:

🔷️ لە (ابن عباس) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى : " مَا رَأَيْتُ النَّبِىَّ (ﷺ) يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْڕهِ، إِلاَّ هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ. يَعْنِى شَهْرَ رَمَضَانَ ".
(صحيح البخاري: 2006).

واتە:
نەمبینیوە پێغەمبەرى خوا (ﷺ) ئەوەندە بەدواى ڕۆژێكدا گەڕابێت بۆ ڕۆژوو گرتنى ـ كە بە گەورەترو لەپێشتری دانا بێت لە ڕۆژەكانى تر ـ ئەم ڕۆژە نەبێت ـ كە ڕۆژى عاشورایە ـ و ئەم مانگە، كە مانگى ڕەمەزانە.


🔷️ وە هەر لە( ابن عباس )(رَضيَ اللهُ عنهما) فەرموویەتی :

"قَدِمَ النَّبيُّ ﷺ المَدِينَةَ فَرَأَى اليَهُودَ تَصُومُ يَومَ عاشُوراءَ، فَقالَ: ما هذا؟ قالوا: هذا يَوْمٌ صَالِحٌ؛ هذا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إسْرَائِيلَ مِن عَدُوِّهِمْ، فَصَامَهُ مُوسَى. قالَ: فأنَا أحَقُّ بمُوسَى مِنكُمْ، فَصَامَهُ، وأَمَرَ بصِيَامِهِ".( صحيح البخاري:2004).

واتە:
كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) هیجرەتی كرد بۆشاری مەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا)_١٠ المحرم _ دا، پێغەمبەر (ﷺ) پرسیارى كرد هۆكاری چیە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى گەورەو مەزنە چونكە خوای گەورە پێغەمبەر موسا(عليه السلام)وقەومەکەی _ بەنی ئیسرائیل_ی تێدا ڕزگار كرد لە دەستی دوژمنەکەیان فیرعەون ،بۆیە موساش(عليه السلام) بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێك بەرامبەر بە پەروەردگار(سبحانه وتعالى) ، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە_جوولەکە_) بۆیە بەرۆژوو بوو وەفەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن .


🔷️ وە هەر لە( ابن عباس )(رَضيَ اللهُ عنهما) فەرموویەتی :

"حِينَ صَامَ رَسولُ اللهِ ﷺ يَومَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بصِيَامِهِ قالوا: يا رَسولَ اللهِ، إنَّه يَوْمٌ تُعَظِّمُهُ اليَهُودُ وَالنَّصَارَى، فَقالَ رَسولُ اللهِ ﷺ : فَإِذَا كانَ العَامُ المُقْبِلُ -إنْ شَاءَ اللَّهُ- صُمْنَا اليومَ التَّاسِعَ، قالَ: فَلَمْ يَأْتِ العَامُ المُقْبِلُ حتَّى تُوُفِّيَ رَسولُ اللهِ ﷺ" .

واتە:
واته : كاتێك پێغەمبەر ﷺ به رۆژوو بوو له ڕۆژی عاشورا ، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ جولەکەکان و نەصرانیەکانیش ئەو رۆژه به پیرۆز و گەورەی رادەگرن، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ئەگەر ساڵی داهاتوو هاتەوه-ان شاء الله- ئەوا رۆژی نۆیەمینیش به رۆژوو دەبین.
بەڵام ئەوه بوو ساڵی داهاتوو پێغەمبەری خوا ﷺ وەفاتی کرد.


🔷️ وە لە (ابی قتادە)وە (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ)فەرموویەتی :

أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ: صِيَامُ يَوْمٍ عَاشُورَاءَ ، إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ).( أخرجه أبو داود :2425)، وصححه الامام الالباني.

وفي رواية :" يُكَفِّرُ السَّنَةَ الْمَاضِيَةَ "( أخرجه مسلم :2717).

واتە:
واته بەرۆژوو بونی رۆژی عاشورا ئومێدەوارم له خوای گەوره که بیكاته مایەی لێخۆش بوونی تاوانی ساڵی پێشوو.

لە ڕیوایەتێکی ترهاتووە:
کەدەبێته هۆى لێخۆشبوونی تاوانەكانى یەك ساڵی رابردوو.

🔸️ئەم لێخۆشبوونەش تەنها بۆ تاوانە بچووکەکان دەگرێتەوە نەک تاوانە گەورەکان ، وەکو ئیمامی نەوەوی یش رحمەتی خوای لێبێ وا دەفەرمووێ.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

💢 هەر بۆیە :

_ بەڕۆژوو بوون لەم ڕۆژە دا و لەم مانگە دا _المحرم_سوننەتە ،وە بە باشترین ڕۆژووش دادەنرێت لەو ما نێو ڕۆژی مانگەكانى ترى ساڵ جگە لە مانگى ڕەمەزان نەبێت.

_ بە تایبەت ڕۆژى دەیەمى كە پێی دەووترێت عاشورا ، دروستە بە تەنها بەڕۆژوو بی بەڵام باشترە وە سوونەتە ڕۆژی نۆیەمیش لەگەڵی بەڕۆژوو بی بۆ پێچەوانە بوونەوەى جوولەکەو گاورەکان.

_دروستیشە ئەگەر ڕۆژێک پێش عاشورا نەتتوانی بەڕۆژوو بی لە گەڵ عاشورا ڕۆژێک دوای ئەوە بگیردرێت.

_ئەگەر تاسوعا و عاشورا کەوتە ڕۆژانی هەینی وشەممەوە دروستە بەڕۆژوو بیت، لەگەڵ ڕاجیاوازی زانایان لەسەری.

_ هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورا)ی لەدەس چوو، قەزای ناكاتەوە، لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.

_ ئەگەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدابوو یان تازە منداڵی بووە، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشتەکەی بۆ دەنوسرێ بەئیزنی خوا لەبەر نیەتەكەی .

_ سوپاس بۆ خوا ئیمەی موسڵمان ی سوننە باشترین ڕێگامان گرتووە کە شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوایە ﷺ وە لەم ڕۆژانەدا بەڕۆژوو دەبین ،
نەوەکوو کەسانی تر لە گرووپە گومڕاکان و رافضە کان
کە ئەم ڕۆژانە تایبەت دەکەن بە شینە و ڕۆڕۆ و شیرک و خوڕافات !!!!
وە پێچەوانەی جولەکەو گاورەکانیش دەکەین لە بەڕۆژوو بوون ،
ئەمەش باشترین ڕێگای هیدایەتە لە دینەکەمان.


وآخر دعوانا ان الحمدللە رب العالمین.
_________

✍️ نوسین وکۆکردنەوەی:م.هەڵگوردصمدزراری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هل يجوز مشاهدة ما يفعله الروافض في يوم عاشوراء ؟
. درووست نیە سەیرکردنی ئەوەی کەوا ڕافیزە ـ شیعە دەیکەن لە ڕۆژی عاشورادا .
#منقول
2025/07/03 02:07:30
Back to Top
HTML Embed Code: