Telegram Web Link
هەموومان لێرە چاوەرێی دۆزینەوەی وتەیەکین لەگەڵ ژیان و رۆژگارمان بگونجێ🖤.
کێ لەفەوزای ناخت تێئەگا کاتێ تۆبەئارامترین
شێوە دەرئەکەوی🖤.
کە گۆڕام وات لێ دەکەم بە دوامدا بگەڕێیت
لە کاتێکا لەبەردەمتم🖤.
فشاری دەروونم لەسەر حەپێک وەستاوە ئەگەر نا زۆر جار بێ هۆش ئەبم ئەکەومە حەڵەتێک هەزار خەڵەت ئەکەم دوای بەسەر خۆما یەمەوەو باوەڕ ناکەم کە خۆم ئەو هەڵانەم ئەنجام داوە ئەگەر ئەمە نەبێ من ئێستاکە من مێشکی خۆم پڕژاندبوو!🖤
گەر خۆم بکوژم سەروەتەکەم مۆبایڵێک و چەند ئەکاونتێک و چەند نوسراوێکە، هێشتا نامەوێت خۆم بکوژم چون هێشتا لە هەموو کۆڵانە خەمگینەکان پیاسەم نەکردوە ، سەفەری دووەم نەکردووە درۆزنانە خەندە بکەم، هێشتا لە بەرزترین باڵەخانە خۆم هەڵ نەداوەتە خوارەوە!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەیلی مەبە ، ئەو مەجنونی کەسێکی
ترە”هـ!🖤
لە ئێوارەیەکدا بە مردووی ئەمدۆزنەوە
دکتۆرەکان دەڵێن ڕۆژانێکی پیسی قوت داوە!🖤
منیش گەر کچێکی سارد و سڕ وعیناد
و توڕە نەبام خۆشیان ئەویستم!🖤
ڕاهاتبووم لە شارەکەم هەست بە بە سەلامەتی بکەم، دواتر تەنها لە ماڵەوە ، دواتریش تەنها ژوورەکەم، وردە وردە هیچ جێگایەک نەمایەوە بۆم ، ئێستا تەنانەت لە ناو ڕۆحی خۆشما سەلامەت نیم!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قژم،خەونەکانم،باشترین کەسەکانم
پێدەچێت کە پێشبڕکێی کەوتن بکەن لەم رۆژانە!🖤
بەڵێ
زوو زوو عەسەبی ئەبم هیچ شتێک لە بیر ناکەم بێ مەیلم وەک منداڵ ڕەفتار ئەکەم هەندێ جار زۆر بێزارکەر دەبم زۆر لەسەر مەسەلە ئەرۆم بەڵام لە بەینی من و ئێوەدا جیاوازی هەیە (ئێوە) دەتوانن درۆ بکەن بەڵام من نا!🖤
هەڵبەتە با من لە سەرەتاوە ئەوە بڵێم من هیچ ڕەشبین نیم ، بەڵام هەنێ شەو ئەبێ بڵێی ئەو ڕووحانەی تاریکی یەک یەک خۆیانت پێ بەتاڵ بکەن، ئەو خەمانەی هەتە هیچیان ون نەکەی بیەڵی ئازارت بدەن، هەنێ شەو ئەبێ دانیشی ئەوەنە ئازار بچێژی کە لە گیانی خۆت وەڕس بیت، بۆ ئازار خواردنیش خوڵقاوە ها!
مرۆڤێک ئازارت نەبێ ؟
نا با هەبێ!
ئەمە ئەڵێم گەمژەیی نییە، گەمژەیی هەر ئەوەیە تەمەنێک بە ئاسوودەیی و بێ ئازارێکی قوڵ سەر بخەیتە سەر سەرینەکەت و چاو داخەیت و بخەویت!🖤
ڕەوا نەبوو کۆتا یەکتر بینی من و تۆ لە شەقامێکی قەرەباڵغی وەکو لای قەڵا بێت ، ڕەوا نەبوو من بەم هەموو هیلاکیەوە تۆ ببینم و تۆش بەو هەموو جوانییەوە من ببینی ، ڕەوا نەبوو ئەو جێیەی دەتویست لەگەڵ من بۆی بچی ، لەگەڵ کەسێکی دی بۆی چووی!🖤
هاوڕێکەم تاوانبارم دەکات کە گرینگی پێ نادەم، خێزانەکەم گلەیی ئەوە ئەکەن کە چاوپۆشی لەوە دەکەم کە کە ماڵەکەدا ڕودەدات، کە من هەمیشە لە ژوورەکەمدام، هەندێک کەسی نامۆ قسە دەکەن کە وەڵامی نامەکانیان نادەمەوە، بەڵام کەس لەوە تێناگات کە من ونبوومە، بە شێوەیەکی بێ قسە ئاوڕژاوم، تەنها هەوڵدەدەم خۆم پێکەوە ڕابکێشم بۆ ئەوەی کەسێکی توندتر بم، تەنها لە ناوەوە شکاوم!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕاستیەک بڵێم دڵم بۆت پڕە نازانم ئەم پڕیە چۆن بەتاڵ بکەمەوە ئاخر من لەو جۆرە مرۆڤانە نیم هەر کات دڵم بۆت تەنگ بوو نامەیەکت بۆ بنووسم ترسم هەیە لەوەی لە ناکاو نامە لە دەستی من بڕوات و بە دەستی تۆ بگات ، نازانم کە چەنێکە نیت، ڕۆژەکان ناژمێرم تەنها ئەزانم دوای ئەو هەموو ماوە ئەمە یەکەمین نامەیە بۆت دەنووسم دڵم پڕە، ئەم دڵ پڕیە ئازارم ئەدات ئاخر من هێشتا بۆ کەسم نەدرکاندووە کە تۆ بەشێکی لە من تۆ شاراوە بوویت، هەتا ئێستا بێ تۆییم نەکردووە بە دڵۆپێک فرمێسک لە چاومدا نەبا کەسێک ببینێ و تێ بگات من ئیتر تاقەت ناگرم بەم غروورەوە دڵم پڕە ، پڕە لە خۆت ! غرورم فیدای سەرت، بیرتەکەم!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕاهاتووم کەس نیگەرانم نەبێت ،کەس نازم هەڵنەگرێت ،ڕاهاتووم تەنها بم، ڕاهاتووم کەس خۆشی نەوێم، دوای کەس منەتی خۆشەویستنەکەی نایاتەوە بە ڕوومدا، ڕاهاتووم نەچم بۆ لای زۆر کەس ، بە دوای زۆر کاردا نەرۆم، ڕاهاتووم دڵتەنگ بم و دڵتەنگم نەبن، ڕاهاتووم بێ هۆکار پێبکەنم و بە هۆکار بگریم، ڕاهاتووم تێبگەم و لێم تێنەگەن ، سەختە ! بەڵام ڕاهاتووم، ڕاهاتووم تەنها بم!🖤
عیشق جوان نیە عیشق پریەتی لە روخان
پریەتی لە دل شڪان عشق بۆنی مردنی لێدێت عـشق مرۆڤ ورد و خـاش دەڪات
بەڵام شـیرینی مەعشوق هەموو ئەوەنەت بیر دەبەتەوە🖤

#Q:
حەیف بوو قسەی دڵمان نەڪردوو بێدەنگی خنڪاندینی تێر بەدڵ نەگریاین و هەرزوو گریانمان بیرچۆوە چرڪایەڪ بوین بەسەر دڵی خۆرەوە ڪەس لێی نەروانین هەناسەیەڪ بوین لە قورگی مردوویەڪدا قەتیس بووین پەنجارەی هەموو ماڵە خۆشیەڪانمان شڪاند ڪەسێ نەبوو دوو جنێوی خۆشمان پێ بدە ڪەسێ نەبوو بڵێ ئەم دڵتەنگییه دەتکوژێت ئەگەر دەڪرا دونیام لەدڵم دەرئەهێنا وەڪ چۆن ئاشق خۆشەویستی مەعشوقەڪەی لەدڵ دەرڪات دوای ئاشقبونی یەڪێڪی ڪە ئەگەر دەکرا خۆم لە دونیا بێ بەری ئەڪرد وەڪ ڪەسێڪی خەفەتبەری گۆشەگیر...🖤
ئەزانیت؟ هەندێک پێیان وایە دڵتەنگی بە تێپەڕینی کات هێواش هێواش دیار نامێنێت هەتاکو ئیتر بە تەواوی نامێنێت، ئەوانەی باوەڕیان بەم دەستەواژانە هەیە جگە لە کۆمەڵێ کەس کە خۆیان دەخەڵەتێنن زیاترین هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ دڵتەنگی ڕابێنن، دڵتەنگی ون نابێت، شوێنەواری دڵتەنگی بە سەرکەوتن تیمار نابێت، خۆشەویستیەکی نوێ تیماری ناکات، هیچ شتێک تیماری ناکات، ڕاستیەکە ئەوەیە ئێمە گەورە دەبینو پێدەکەنین و فێر دەبین کە چۆن دڵتەنگیمان بشارینەوە و چۆن خۆمان بگرین لە بەردەم دۆخە سەختەکاندا، فێردەبین چۆن بەردەوامی بە ژیان بدەین کاتێک بەشێک لە خۆمان لە دەست دەدەین ، بەشێک لە خۆمان بونی نامێنێت، تەنیا پێگەیشتنمان فێمان دەکات چۆن شکانی دڵمان بشارینەوە، چۆن بە هێز دەربکەوین تەنانەت لە سەخترین کاتەکاندا، ئەو کاتانەی کە پێویست دەکات بکەوین و دان بە شکستماندا بنێین، پێگەیشتنمان فێرمان دەکات چۆن پێویستیەکانمان و شکاندنمان بشارینەوە تەنانەت ئەو ساتەی زۆر پێویستمان کەسێک پێمان بڵێت هەموو شتێک باش دەبێت،🖤
2025/07/08 17:18:53
Back to Top
HTML Embed Code: