Telegram Web Link
هەنسکێکی وەحشی لە قوڕگمدایە شەوانە وێنەکانت ڕوویان لە منە ئیتر توانام تەواو بووە منت بێ قەرار کردووە!🖤
خۆزگە لێرە دەبوویت لە تەنیشتم تا من بیرمچێت ماندووم ، خراپم ، وێرانم!🖤
سەد نامەم بۆت نارد سەد ڕێگاشم نیشان دایت ناخوێنیتەوە یان ڕێگا پێ نازانیت کوڕە جوان!🖤
لە شوێنێک بە دواوە ئیتر ڕووم نەدەهات بڵێم باش نیم ، بەخۆمم دەوت باشە ئەگەر لێم بپرسن چیتە چی بڵێم ؟ کێ حەوسەڵەی هەیە ئەوەندە قسە بکات؟ ئەسڵەن لە کوێوە بزانن من چی دەڵێم ؟ دەی هیچ وازی لێ بێنە… باشم ،تۆچۆنیت!🖤
زەخمی کۆنم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات!🖤
من لە خەم و خەیاڵی تۆدا دەژیم تۆش لە سەمای بێدەنگی و نەبوونی کەسێکی تر!🖤
ئەترسم مێشکت تێک بدەن منت لە بیر ببەنەوە زمانت شیرین بکەن بەس تاڵی بۆ من بهێڵنەوە ئەترسم ئاوازی خۆشت بۆ بژەنن دەنگی منت لە بیر ببەنەوە ئەترسم بە درێژایی ژیانت بە قسەکانیان لە منت دوور بخەنەوە ئەترسم کەسێکی تر بێتە شوێنم ئەترسم بەلاما تێپەڕی و نەمناسیتەوە ئیتر ئەترسم!🖤
چەن بەبەختە ئەوکەسەی کەسێکی هەیە لە هیچ بارودۆخێکدا جێی ناهێڵێ!🖤
هەوای ئەم شارە پڕیەتی لە بۆنی غەریبی خۆ لەم وێرانەیە نە کەس لە کەس تێدەگات نە ژیان مانایەکی ماوە!🖤
تامەزرۆی بینینی ڕوخسارتم حەزەکەم بزانم چیت تیا گۆڕاوە!🖤
دوای چەند ساڵێک لە جیابوونەوەمان، بە ڕێکەوت لە مارکێتێکی ئەو گەڕەکەدا کە لێی دەژیم چاوم پێی کەوت ئەو بازاری دەکرد کچەکەی لە تەنیشتی کچێکی بچووک هەبوو کە بە باوکە بانگی ئەکرد، تەمەنی نزیکەی دوو ساڵ ئەبوو پێم وایە باوکی لە بیری کردووە من کێم پێم وایە من گەورەتریم دۆراوم لێرە… کچەکە بە عەجولی ڕەفتاری ئەکرد. باوکی رۆیشت لە نزیکی وەستام… وتی دادە ئەو شیرینیانەم پێ بدە لێی نزیک بوومەوەو پێمدا چرپانم بە گوێیدا وتم ئەگەر باوکت خۆشمی ویستبا بە دایکە ناوت ئەبردم!🖤
من پەیکەرێکم لە ناوەندی قەڵەباڵغی و پڕم لە تەنیایی!🖤
ئەم مەملەکەتەی تێیدا دەژیم لەم مەملەکەتە ناچێت کە تێمدا دەژی!🖤
خۆ دەزانم بۆ من نابێ بەس دڵم ئاسوودە دەبێ کە ئازارت بۆ ئەچێژم!🖤
دڵت ئەگەزیت لە پەشیمانیا بۆ لە دەستدانی من هەر 10 پەنجەت بەس نابێت بەڵێن بێت!🖤
ئیتر ڕۆژێک دێت منیش نایەمە ماڵەوە شەوێک دێت هەرگیز جێگەی نوستنێک ڕاناخرێت ڕۆژێک دێت لە مۆبایلەکان تەنها ناوێک و ژمارەیەکی بێ وەڵام تا ئەبەد خەزن دەبێت بۆنێکی خەمگین جێدەهێڵم لەهەر شوێنێک هەستی پێبکەیت قورسایی دەخاتە سەر دڵت!🖤
نزیک مەبنەوە من لەگەڵ کەس ناگونجێم سارد و سڕ و بێتامم ناشزانم قسە بکەم ئەهلی متمانە پێکردن نیم ناشمەوێ ببمە ژمارە یەکەمی هیچ کەس!🖤
ئەوەندە مەپرسن چیتە هەندێ کات مرۆڤ خۆشی نازانێ چیەتی!🖤.
2025/07/05 16:48:16
Back to Top
HTML Embed Code: