Channel created
مەسەلەن کە هەر ئەمشەو
ناخەویت بۆ چ کەرێکە .؟
دەردە دڵ بکەین .؟
لەم دیو ئاوا لێفت مەکەن حەیام ئەچێ بابە 😆..
IMG_8968.JPG
71.4 KB
ژیان ئەوەندە ئاڵۆز مەکەن ، کە شانست نەبوو سەرت دای لە دیوار
حەیف ئێستە بیرم کەوتەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر دڵتەنگ و بێتاقەتم، پارەشم نیە.

نیوەڕۆتان باش.

..
ڕەفیقێکی شێتم هەیە دەمێکە قسەمان نەکردووە ، زوو زوو ئەی وت خۆزگە ئێمەش بێوەفا ئەبووین ، نە خەفەت مان ئەبوو نە سەرێکی قاڵ ..

لە یادی ئەودا
….
هەمان ئەو هاوڕێیە شێتەی کە هەمە ، بەڵێنی پێیاوم کە ئیتر دەست نەکاتەوە بەو کەرایەتیەی کە خەم بخوا لەو شتانەی کە تێپەڕیون و بوونیان نەماوە ، من بەتەواوی متمانەم پێیەتی و ئەزانم چ نیعمەتێکە ئەمەوێ بۆی ڕوون بکەمەوە و ئەمەوێ پیشانی بەم


مامە ♥️.
هاوڕێیە شێتەکەی من ..
بۆتە باسی هەموو رۆژی من بۆ ئێوە ئاخر ئەو ئەوەندە تایبەتە ناتوانم بە یەکجار باسی بکەم ، ئەزانم ئێستا خۆی ئەو نامەیە ئەبینێ و دڵخۆش ئەبێ بەوەی ئەیڵێم ، ئەو زۆر شێتە من ئەوم ون کردبوو لە کاتێکی زۆر پێویست دۆزیمەوە و زۆر خراپ بوو هەردووکمان بە حاڵێکی زۆر خراپ تێپەڕ بووین ، دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی بوویەوە هەستم بەو هیلاکیەی ناخی کرد هەستم بەو پڕیەی دڵی کرد تێگەشتم کە چەندە خراپ تێ ئەپەڕێ بەسەری ، وام لێکرد بەڵێنێکم پێ بدات لەسەر ئەوەی کە بگۆڕێت بە شێوەیەکی زۆر شێتانە وەک شێتیەکەی خۆی ئەویش قبووڵی کرد ، هێواش هێواش جوانیەکەی دێتەوە بەری و دڵە پر بێ ئومێدیەکەی وا ئەگۆڕێ من ئەمەوێت بەتەواوی بیگۆڕم و لەگەڵی بم ئاخر من ئەوم زۆر خۆش ئەوێت جارێکی تر ئەگەر خۆی ون کاتەوە ئەیکوژم و ئەم نووسینەش بکەن بە بەڵگە ، ئاخر ئەو زۆر تایبەتە بۆم ئەمەوێ بیبینم کە تێبگات چەندە نیعمەتێکی گەورەیە ، بەڵێنم داوە لەگەڵی بم تا سەر تا ئەو ئەیەوێت و هەرگیز نەڕۆم ئاخر ..
ئاخر ..
ئاخر
من ئەو شێتەم زۆر خۆش ئەوێت 🌚.

Mine Babe ♥️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من تۆم بەجێی تەواوی ئەوانەی خۆشیان ئەویستین و ڕۆیشتن و ئەوانەی خۆشمان ئەویستن و ڕۆیشتن خۆش ئەوێت ، ئەزانم تێپەڕبوونی کاتی ئەوێ تا ئەوەت بۆ بسەلمێنم بەڵام من کەلەڕەقیەکەمم بۆیە خۆش ئەوێت چونکە لە کاتێکی ئاوادا لەگەڵم ئەبێت و هانم ئەدات ، ئەزانم چ بارو و دۆخێکە تێمان پەڕاندووە و چیمان گوزەشت کردووە ، حەقی ئەوەتە هێشتا ترسنۆکە شێتەکەم بیت و هێشتا ئەوەبیت کە داوای فلیمی ترسناک بکەیت و غیرەتی سەیرکردنیان نەت گرێت ، بە تەواوی حەق بەتۆیە بەڵام من هەر سوورم لەسەر ئەوەی کە تێدەپەڕێت ئەو حاڵە و ئەو خەمانە ، من لەگەڵتم بە تەواوی بوونمەوە و لەگەڵیشت ئەمێنمەوە ئەمە وەک پێم وتی وەعدی ئەو پیاوانەیە کە بە شکاندنیان هەست بە کەم بوونەوەی پیاوەتیان دەکەن و دەمێنمەوە هاوڕێیە کۆنە شێتەکەی من ، خۆشم دەوێی


Babe ♥️
….
سەلامێک
لە هاوڕێیە شێتە کۆنەکەم ، ئەزانم بیرکردنەوە مێشکی کوون کردووی و حاڵە خراپەکەت وێرانی کردووی ، شێتیەتیت لە لایێکی تر ، بەڵام خاڵە گرینگە کە بەهێزیەکەتە مامۆستا ، ئەزانم وردە وردە تێئەپەڕێنی بە هەر جۆرێک بێت و بیرلەوە ئەکەیتەوە تەواو بێت ، هیوادارم ببێت و ئیتر ئەو خودە خراپە و حاڵە وێرانە دووربێ لێت و تێپەڕی کەیت

نوونی من

Man Bayad Miraftam
Mohsen Chavoshi
جەنگەڵستان
Mohsen Chavoshi – Man Bayad Miraftam
نازانم کامەتان گەیشتوون بەو حاڵە خراپە ، کە ئیتر هەرچیێک ڕووبدات گرنگ نەبێت هەرچیێک بشکێت بە خەیاڵت دا نەیێت هەرچیێک تێئەپەڕێت مووهیم نەبێت ، هەرچیێک هەرچیێک ..

کامە لە ئێوە لەوە تێ ئەگەن کە ئیتر ئەو حاڵە خراپە بوونی هەیە

لە کۆتاییدا هەردووکمان تێگەیشتووین لەوەی کە بەیەک گەیشتنمان خەیاڵێکی کووڵاوە ، کەچی دوور بە دوور هەر لە یەکتری دەڕوانین و دێوەزمەکەی ناخمان دەمان خواتەوە ، من ئەزانم کە ئیتر هیچ بە هیچ ناکرێ بەڵام هەر سووڕم لەسەر ئەوەی هێشتا بینینی وێنەکانی دەکرێ ئارامم کاتەوە ، دەکرێ هەم دەنگەکەی زەردەخەنە بێنێ ، دەکرێ تووڕەبوونەکانی هەم جوانتر بێت ، بەڵام هەم دووبارە هەموو ئەوانە خەیاڵێکی قووڵی مێشکە گەنیوەکەی من بێت ، من حاڵیم خراپ کرد هەم نەم هێشت برینەکانی بە تەواوی ساڕێژ بێت هەم هەڵسێتەوە سەر پێیەکانی ، بە ناچاری خراپتر لێم دایەوە ، نازانم دەکرێ قەرەبوویێک هەبێ بۆ ئەوە ..؟ ، یاخود گەردن ئازاد نەکردنێکی هەتایی ....

نوونی' هەمیشە جوان
...
2024/05/14 21:19:02
Back to Top
HTML Embed Code: