🎗@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#ڕۆژی_جیهانی_ژنان
📌#هەشتی_مارس
📌#ژنانی_کوردستان
📌#ڕۆژی_ژن
✮✮✮
" ⑧ مارسی کوردی "
کابرا هێشتا لاشەی ساردنەبووی لە
خوێن گەوزاوی هاوسەرەکەی
لە لا دەستی کەوتووە،
تێلفۆن دەکا بۆ هاوکارەکەی و
پیرۆزبایی ⑧ مارسی لێ دەکا!
♦️
کابرایەکی دیکە ۲ پەنجەی دەستی
لەجێ چووە بەهۆی ئەو مشتەی کە
لە لا چاوی هاوسەرەکەی داوە،
هاتووە بە دەستێکەوە لە
فێسبووک دەنووسێ،
⑧ مارس پیرۆزە!
♦️
پیاوێک ۱۷ منداڵی لە
بەرەی ۳ ژن هەیە و ۱٦ دانەیان کچن و
۱٤یانی بە زۆری شەق بەشوو داوە،
لەسەر تیڤی دەنەڕێنێ، ⑧ مارس
لە ژنانی ئازادیخواز پیرۆزە!
♦️
پیاوێکی دی هاوکات یاری بە هەستی
۸ ژن لە ۸ وڵاتی جیاواز دەکات و
ژنەکەی خۆی بەر چەقۆ دەدات و
لە هەمان کاتدا وێنەی دایکی لە
تویتێر بڵاو دەکاتەوە و دەنووسێ:
بە بۆنەی تۆوە هەموو ژنی دونیا
رێزییان هەیە و هەتا دوا هەناسەم
پشتگیریی مافەکانیان دەکەم!
کابرایەک ژنەکەی نووقمی ژان و
پەژارە کردووە و سێکسی ئینتێرنێتی و
تێلفۆنی لەگەڵ چەند
ئافرەتی دیکە دەخاتە رێ
بە بەرچاوی ژنەکەیەوە و
وتارێکی ۱٠ لاپەڕەییشی نووسیوە بۆ
گۆڤارەکان و باسی مافی ژن و
ئازایەتی ژنانی تێدا دەنووسێتەوە!!!
♦️
یەکی دیکە لە ماڵەوە
قوونگەو تولوور کەوتووە و
ژنەکەی رۆژ هەتا ئێوارێ بەدوای
کاری ماڵان و ئەو فەرمانگە و
دوکانەوەیە تاکوو پاروێ نانێک
بێنێتەوە سەر سفرەی ماڵێ،
شەوێش دەکەوێتە بەر مشت و پلاری
جەنابی هاوسەر و کوردەواری کووتەنی،
" ماندوو حەسانەوەی نیسک ڕنینەوەیە "
کەچی ئەمیری ماڵێ لاق لەسەر لاق و
سیگار بە لا لێوەوە تێلفۆن دەکا
بۆ رادیۆ و پیرۆزبایی ⑧ مارس
ئاڕاستەی سەرجەم ژنانی تێکۆشەر دەکا!
♦️
شاملو کووتەنی:
دونیایەکی سەیرە نازەنین!
هەر بەم بۆنەوە منیش
پیرۆزبایی رۆژی ⑧ مارس لەو دەستە
پیاوانە دەکەم کە دمامکی فێمنیستییان
لە روخساریان داوە و خۆیان
لە ژێر نێوی مافخوازی و
یەکسانیخوازی دا حەشار داوە.
خۆزگە پیرۆزباییتان نەدەکرد و
رێگەخۆشکەر نەدەبوون بۆ کووشتن و
بڕینی زیاتری ژنان کوردستان...
🖇تێبینیی:
تەواوی نووسراوەکە بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژنانێکە کە ئەزموونی توندوتیژی هاوسەرەکانیان
بە پیرۆزبایی هەشتی ⑧ مارس،
هێندەی دیکە بە ئازار بووە...
🖊#کازیوە_قولەری_ئەنامقی

📌#شێوازی_هەڵسوکەوت
📌#ژیانی_هاوبەش
📌#ژنانی_کوردستان
📌#پیاوانی_کوردستان
✮✮✮
چۆنیەتی لێکترازانی ژیانی هاوبەشی ژن و مێرد
♦️تایبەت بە پیاوان
♦️هێندێک لە ڕێگە هەڵەکان لە درێژەی ئەم بابەتەدا
بخوێنەوە هەتا بە خۆبەدوور گرتن لەو
خاڵانە یەکێک نەبی لەو کەسانەی ژیانی
هاوبەشی بەرەو لێکترازان دەڕوات:
🔸بە کەللـە ڕەقیەوە هەردەم خۆت بە
ڕەوا دەزانی و،هەتا ئەگەر دڵنیاش نەبی لەوە...
🔹هیچ کات داوای لێبووردن ناکەی،
هەتا ئەو کاتەی کە بۆخۆشت دەزانی
کە هەڵەت کردووە...
🔸هەڵەکانی هاوژینت بەبێ چاوپۆشی و
بێەزەییانە هەتا لەبەردەم کەسانی دیکەدا دەڵێیت...
🔹بەجۆرێکی وەها دەمارگرانە داواکاریت هەیە
لە ئامانج و ویستەکانی هاوژینتان کە
لە خودی خۆی چاکتر ئاگادارین!
🔸لەو باوەڕەدان کە هاوژینتان دەبی
هەردەم نیازەکانی ئێوە ڕەچاو بگرێت و
تێی بگات، و بەبێ پێویستی بە دەربڕین
بۆخۆی بەپەلە نیازەکانی بەجێ بگەیەنێت...
🔹کارە لەپێشینەکانی هاوژینتان نابینن
و بۆ کارە لەپێشینەکانی خۆتان پێداگری دەکەن
🔸ویستە ڕەگەزیەکانی خۆیان و هاوژینیان
وەکو یەک و هاوشێوەی یەک لەقەڵەم
دەدەن،و بەهیچ جۆرێک ناچنە ژێر باری
گۆڕانەوە، هەتا گومانیش ناکەن کە ویستەکانی
هاوژینیان لەگەڵ ئەودا جیاوازی هەبێت.
🔹بۆ هەر ڕەنجانێک یەکجێ هەڵدەچن،
توندوتیژی دەنوێنن...
🔸بەردەوام بەدوای حەیب و کەموکوڕی
بنەماڵەی هاوژینیانەوەن هەتا لەکاتی
دەمەقاڵێ و دندووکەکردنیاندا بۆسەرکەوتن
بەسەریدا کەڵکی لێوەربگرێت؛بەتایبەت
کە لەبواری دوان و ئاوەزەوە لە وتووێژدا گیر بکات.
🔹لە ئازاری ویژدان و هەست بە تاوانکردن
بۆ بە سۆخرەگرتنی هاوژینەکەیان کەڵک
وەردەگرن، هەتا ئامانجەکەیان بپێکن و
هاوژینەکەیان بشکێنن.
🔸خراپە و کێشەکانی هاوژینەکەیان
دەبینن و دەیڵێن بەڵام چاکە و شتە
باشەکانیان ناهێننە سەر دەم، (نایڵێن).
🔹بە هیچ جۆرێک لە پێگەی خۆیان دانابەزن،
و هیندە درێژە بە دەمەتەقەکەیان دەدەن
هەتا هاوژینیان لە ماڵەوە ڕابکات.
🔸هەرگیز بابەتەکانی ڕابردوو بەرنادەن،
و بەردەوام دووپاتیان دەکەنەوە،و زیندوویان دەکەنەوە.
🔹بەڵێن دەدەن و بەڵێنەکەشیان نابەنەسەر.
🔸دووڕووی و خۆ بەجۆرێکی دیکە پێشاندان
لە تایبەتمەندیەکانی ئەو کەسانە دیتە ئەژمار.
🔹بۆ خووە ناشیاوەکانیان بەردەوام
بیانوو دیننەوە و بەهانە دێننەوە بۆ تەرک
نەکردنی ئەو خووانەیان.
جەخت لەسەر گرینگی وتنی بابەتێک
دەکەنەوە کە دەیانهەوێ بیڵێن،
بەڵام بابەت و وتەکانی هاوژینکەیان بە
پڕوپووچ و هیچ دەزانن، هەر بۆیە
بەردەوام وتەی پێ دەبڕن، هەتا بۆخۆیان بدوێن.
🔸بەردەوام وا پێشان دەدەن کە لە قسەکانی هاوژینەکەیان بە تەواوی تێگەیشتوون،
هەتا ئەگەر هیچ یەکێک لە قسەکانی تێنەگەیشتبێت.
🔹هەردەم وا هەڵسوکەوت دەکەن کە
گۆیا هەرگیز ئەو هەڵانەی وتمانان نەیانکردووە،
بەڵکو ئەوە هاوژین و بەشداری(شریک)ی
ژیانیانە کە هەڵە دەکات و پێویستە
گۆڕان لەخۆیدا پێکبێنێت...
وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

📌#دەروونناسی_کۆمەڵگا
📌#وزەی_دەروونی
✮✮✮
[ مرۆڤی ساغ کێیە؟ ]
دەروونناسێک لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت:
مرۆڤی ساغ، کەسێکە کە
لەگەڵ خۆی و مرۆڤەکانی دەوروبەری
لە دۆخی شەڕ و کێشەدا نییە و لە ئاکامدا
هەبوونی ئەوە بە مرۆڤەکان وزە دەدات!
⚡️زۆرتر لەمەی کە ڕەخنەگر بێت، هاندەرە!
⚡️زۆرتر لەمەی کە نەرێنی بێت، ئەرێنییە!
⚡️زۆرتر لەمەی کە لووتبەرز بێت، خۆشکێنە!
⚡️زۆرتر لەمەی کە بیهەوێت خۆنوێنی بکات،
پێی خۆشە لە شوێنێکی هاوبەشدا
دیتران ببینێت و هەروەهاش
خۆیشی کەوێتە بەرچاو...
✍ وەرگێڕ: #نادم_سنە

📌#دەقی_دەروونناسی
✮✮✮
[ پاکژکردنی کۆرپەڵەی دەروون ]
لەوانەیە خوێندنەوەی
ئەو دەقە بەلاتانەوە زۆر سەیر بێت!
دەمهەوێ فێرتان بکەم کە چۆناوچۆن
کۆرپەڵەی دەروونتان لە یاد و یادەوەری
پاکژ بکەنەوە و ئەو بیرەوەریانە لە ناخۆئاگای
خۆتان ڕاماڵن و لە دەرووندا هەستی
ئاسوودەیی لەخۆتاندا بەدی بکەن،
و تاقی بکەنەوە...
بۆ پاککردنەوەی کۆرپەی هەناوتان
بەلاتانەوە خۆشە ئەم ڕستانەتان گوێ لێ بێت:
خۆشم دەوێی و ئاگام لێتە،
و تۆم بەو جۆرە دەوێت کە هەیت
لەوەی کە تۆم هەیە شانازی دەکەم،
تۆ هەموو بوونی منی
تۆ گەلێک جوان و دڵڕفێنی،
بەداخەوەم لەوەی کە تۆم وەبەر چاو
نەهات و زیانم پێت گەیاند،
لەوەی کە وەکو یەک منداڵ کە هەی
وەرم نەگرتی و چاوەڕوان بوو
کە تۆ زوو گەشە بکەی و گەورە گەورە بیت،
تکایە لێم ببوورە،لەوەی کە لەبیرم کردی،
بە خۆشەویستیەوە باوەڕم وایە:
"تۆ باشترینی و شانازی
بە خۆمەوە دەکەم لە بوونت"
✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

This media is not supported in your browser
    VIEW IN TELEGRAM
  🎗@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا
📌#گۆرانی_وتن
📌#دەربڕینی_هەست
✮✮✮
🎤 دەنگ: #پەریسا
🪗 تار: #داریوش_تەڵایی
🖋 شێعر: #مەولانا
✮✮✮
ئافرەتان ئەتوانن لە ناخۆشترین
کاتەکانی ژیان پێبکەنن و گۆرانی بڵێن...
تۆ گۆرانی ئەڵێت و منیش لەگەڵ تۆ ئەیڵێم
ئێمە هەموومان یەک ئافرەتین
✮✮✮
🎗@Komalga
  📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا
📌#گۆرانی_وتن
📌#دەربڕینی_هەست
✮✮✮
🎤 دەنگ: #پەریسا
🪗 تار: #داریوش_تەڵایی
🖋 شێعر: #مەولانا
✮✮✮
ئافرەتان ئەتوانن لە ناخۆشترین
کاتەکانی ژیان پێبکەنن و گۆرانی بڵێن...
تۆ گۆرانی ئەڵێت و منیش لەگەڵ تۆ ئەیڵێم
ئێمە هەموومان یەک ئافرەتین
✮✮✮
🎗@Komalga
🎗@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#کەسایەتی_تاک
📌#وتەی_ناوداران
✮✮✮
ڕێز بۆ هەموو مرۆڤەکان دانێن،
تەنانەت بەو کەسانەی کە شیاوی نیین؛
نە بەهۆی کاردانەوەیەک لە کەسایەتی ئەوان،
بەڵکوو بەهۆی کاردانەوەیەک لە کەسایەتی خۆتان...
✮✮✮
به همه انسان ها احترام بگذار،
حتی آنهایی که لیاقت اش را ندارند؛
نه به عنوان یک انعکاس از شخصیت آنها،
بلکه به عنوان یک بازتاب از شخصیت خودتان.
🖋#دیڤ_ڤیڵیس

هەست دەکەم
شوێنێ لە ڕێگای ژیانم بەهەڵەدا ڕۆیشتوومە،
هێندەش بەرەو پێش ڕۆیشتوومە
کە ئیتر هێزی گەڕانەوەم نییە.
تکایە ئەمەت لەبیردا بمێنێ مارتین،
ئەگەر زانیت ڕێگاکەت بەهەڵە ڕۆیشتووی،
هیچ کاتێک بۆ گەڕانەوە دێر نییە.
تەنانەت ئەگەر بۆ گەڕانەوەت
دە ساڵیش بخایێنێت،
مەڵێ ڕێگای بەرەودوا دوور و تاریکە،
مەترسه لەمەی کە هیچێک بەدەست نەهێنی...
🖋#ئێستیڤ_تولتێز
📚#کەم_لە_زۆر
✍#گەشین_شاوەیسی

بۆ گۆڕانەوەی ژیانمان،
بۆ ئاڵۆگۆڕی خۆمان هیچکات درەنگ نیە،
هەر چەن ساڵیش کە تەمەنمان بێت،
هەر جۆر ژیانمان تێپەڕ کردبێت،
هەر ڕوویداوێکمان تێپەڕاندبێت،
دیسان دەکرێت نوێ بینەوە...
تەنانەت گەر ماوەیەک
وەکوو ڕۆژی پێشوومان بێت
دەبێ ئاخ هەڵکێشین و خەم بخۆین.
دەبێت لە هەر چرکە و هەناسەیەک نوێ بینەوە!
بۆ گەیشتن بە ژیانێکی نوێ،
دەبێت پێش لە مردن بمری!
🖋#ئالیف_شافاک
📚#گەلی_عیشق
✍#خاتوو_شیوا

📌#هاوکاری_کۆمەڵایەتی
📌#چیرۆکی_سارا
✮✮✮
لە قوتابخانەی گوندێک،
مامۆستایەک بۆ ھاندانی قوتابیەکان،
جووتێک پێڵاوی نوێی ھێنا و ووتی بە قوتابیەکان
ھەرکەس ئەمڕۆ بە باشترین شێوە
وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە،
ئەوا ئەو جووتە پێڵاوەی بەدیاری ئەدەمێ
ھەموو قوتابیەکان ھەوڵیاندا
باشترین وەڵام بدەنەوە،
کاتێک کاغەزی وەڵامەکانی وەرگرتەوە،
ھەموویان زۆر باش بوون
بە قوتابیەکانی ووت ھەمووتان وەک یەک باشن،
بۆیە ئەبێت دیاریەکەش بۆ یەک کەس بێت،
بۆیە ھەریەک ناوی خۆی بنوسیت و
بیخانە ئەم کارتۆنە و من دەستی پێدا ئەکەم،
ناوی کێ دەرچوو دیاریەکە بە ئەو ئەدەم.
کاتێک کاغەزەکانی تێکدا و دانەیەکی
لە ناو کارتۆنەکە ھەڵبژارد،
کردیەوە ناوی سارا عەبدولکەریم دەرچوو،
ھەموویان چەپڵەیان بۆ لێدا و ئەویش
دیاریەکەی دایە سارا،
سارا لە خۆشیدا شاگەشکە بوو،
کە بەڕاستی شایانی ئەو بوو،
چوونکە باوکی لە ھەژاریدا نەیئەتوانی
پێڵاوێکی باشی بۆ بکڕێت.
کاتێک مامۆستا گەرایەوە زۆر دڵی خۆش بوو،
مێردەکەی پێی ووت چیە ئەو دڵخۆشیە،
ئەویش بابەتەکەی بۆ گێڕایەوە،
دەستی کرد بە گریان، پێی ووت
ئێ جا ئەوە گریانی بۆ چیە،
مامۆستاکە ووتی چۆن گریانی ناوێت،
کاتێک دوایی سەیری ھەموو کاغەزی ناوەکانم کرد،
ھیچیان ناوی خۆیان نەنوسیبوو،
ھەمویان نوسیبوویان " #سارا_عەبدولکەریم "

  🎓@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#منداڵانی_کۆمەڵگا
📌#دەرونناسی
🧒🏻 منداڵان تینوون ، تینووی ئارامی 👦🏼
🎓@Komalga
  📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#منداڵانی_کۆمەڵگا
📌#دەرونناسی
🧒🏻 منداڵان تینوون ، تینووی ئارامی 👦🏼
🎓@Komalga
🎓@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#وتەی_ناوداران
ماڵی تۆ ئەو شوێنە نییە
کە تێیدا لە بە دنیا هاتووی
ماڵی تۆ ئەو شوێنەیە کە کاتێک
بە تێگەیشتن و عەقڵ ئەگەیت و ئەتوانی
بڕیار بدەیت کە چ شتێکت پێخۆشە
و چ شتێک بێزارت ئەکات
بۆ ساڵانی داهاتوو ژیانت هەڵیئەبژێریت...
🖋#ئاوریانا_فالاچی
🎓@Komalga
  📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#وتەی_ناوداران
ماڵی تۆ ئەو شوێنە نییە
کە تێیدا لە بە دنیا هاتووی
ماڵی تۆ ئەو شوێنەیە کە کاتێک
بە تێگەیشتن و عەقڵ ئەگەیت و ئەتوانی
بڕیار بدەیت کە چ شتێکت پێخۆشە
و چ شتێک بێزارت ئەکات
بۆ ساڵانی داهاتوو ژیانت هەڵیئەبژێریت...
🖋#ئاوریانا_فالاچی
🎓@Komalga
🎓@Komalga
📌#تەندروستی_ئافرەتان
📌#ژنانی_کۆمەڵگا
📌#تایبەتی_ئافرەتان
✮✮✮
⚡️ قازانجی قاچ بە دیوار هەڵپەساردن
⚡️① ئارامی رۆح و گیان
⚡️② دژی ماسینی قاچەکان
⚡️③ هیلاکی قاچەکان ناهێڵیت
⚡️④ ئارامی سیستەمی مێشک
⚡️⑤ بەجوانی ئیش کردنی گەدە
✮✮✮
🎓@Komalga
  📌#تەندروستی_ئافرەتان
📌#ژنانی_کۆمەڵگا
📌#تایبەتی_ئافرەتان
✮✮✮
⚡️ قازانجی قاچ بە دیوار هەڵپەساردن
⚡️① ئارامی رۆح و گیان
⚡️② دژی ماسینی قاچەکان
⚡️③ هیلاکی قاچەکان ناهێڵیت
⚡️④ ئارامی سیستەمی مێشک
⚡️⑤ بەجوانی ئیش کردنی گەدە
✮✮✮
🎓@Komalga
👩🏻🦱@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
👩🏻#ئافرەتانی_کۆمەڵگا
👩🏻🦳#ژنانی_بەهێز
✮✮✮
چ شتێک ژنێک بەهێز دەکا؟
جگە لە هۆکارەکان،
ئاستەنگەکان و فیداکارییەکان،
لەخۆبوردەیی ژن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە
لە بەهێزتر بوونی ژناندا.
ژنانی بەهێز بەرامبەر بە ئازارەکان خۆڕاگر بوون،
بە ئەزموونی زۆر تۆقێنەردا تێپەڕیون و
لە کرداردا زۆر بەخشندە هەڵسووکەوتیان کردووە.
بوونی ژنی بەهێز
لە ژیانی هەرکەسێکدا پوانێکی ئەرێنییە،
بەڵام هەنێجار پیاوان لەم بابەتە تێناگەن.
بەڵام هۆکار چییە کە پیاوان ناتوانن
لەگەڵ ژنانی بەهێز هەڵکەن؟

[ ژنی بەهێز کۆڵنەدەرە ]
ژنێکی بەهێز بەسەر بەربەست و ئاڵنگارییەکاندا
زاڵ بووە و لە قورسترین ساتەکانی ژیانیدا
بەربەرەکانی لەگەڵ ئاستەنگییەکان کردووە.
بۆیە ژنی بەهێز
لەمەڕ ململانی بۆ چەسپاندنی مافەکانی
خۆی و ژنانی دیکە لە هیچ سڵ ناکاتەوە.
پیاوان لەم نەسڵەمینەوەی ژنی بەهێز تێناگەن
و هەوڵ دەدەن بە نێو و ناتۆرە و بیانووی
"ژنیان ژن کوتووە و پیاویان پیاو"،
ژنی بەهێز سەرکوت بکەن...،

🌲@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
🌳#پاراستنی_ژینگە
🌳#ژینگەی_جوان
✮✮✮
لە گەردووندا، دار لە ئەڵماس بە نرخترە!
ئەمە پەیڤێکی زانستییە.
ئەڵماس لە کاربۆن پێک دێت
و هیچ توخمێکی دیکەی تێکەڵ نییە.
لە گەردوون و گشت کەشکەڵانەکاندا
توخمی کاربۆن لە توخمەکانی دیکە زیاترە
بۆیە زۆر بە ئاسانی دەکرێ ئەڵماس بپیندرێت.
بۆ بەرهەمهێنانی دار،
جگە لە کەرەسە و پێداوێستی دیکە،
ئۆکسیژن پێویستە.
دار پێویستی بە ئاودانە کە ئاو
لە یەک توخمی ئۆکسیژن
لەگەڵ دوو توخمی هایدرۆژێن پێک دێت،
هەروەها دار بۆ هەناسەکێشان
پێویستی بە دی ئۆکسیدی کاربۆن هەیە
کە ئەویش لە توخمێکی کاربۆن
لەگەڵ دوو توخمی ئۆکسیژن پێک دێت.
کەواتە دار
پێویستی سەرەکی بە ئۆکسیژن هەیە
کە لە گەردووندا زۆر نایابە و ئەمەش
وا دەکات کە دار لە ئەڵماس نرخی زیاتر بێت.
دارەکان بپارێزین،
گەورەترین کانزای گەردوون
بەلاش لەبەر دەستی ئێمە دا.

🔘@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#چیرۆک
✮✮✮
 
[ فریشتە و هیوا ]
هیوا کە بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستا، بەرلەوەی دموچاوی بشواو بچێتە سەر سفرەی ناشتا، موبایلەکەی هەڵدەگرت و خۆی پێوە خەریک دەکرد. هەرچی دایکی بانگی لێدەکردو بەدەوروپشتیدا دەهات، بەگوێیدا نەدەچوو و دەسبەرداری موبایلەکەی نەدەبوو. ناشتای نەدەکردو زۆرجار ژەمی نیوەڕۆشی نەدەخوارد؛ تا وای لێهات بەرەبەرە لاوازو بێ هێز بوو و ئەمجار نەیدەتوانی تاسەر لەگەڵ هاواڵەکانی یاری بکات و، زوو دەگەڕایەوە بۆ ماڵ و دەچووە سووچێکەوەو خۆی بە موبایلەکەیەوە خەریك دەکرد.
دایک و باوکی پێیان دەگوت: هیوا گیان! ڕۆڵە! ئەو موبایلەت لابە، با پێکەوە قسەی خۆش و یاری و شۆخی بکەین، کەچی هیوا گوێی بۆ نەدەگرتن و بەردەوام سەری لەناو موبایلەکەیدا بوو.
دوو مانگ لەپشووی هاوینە تێدەپەڕا کەچی هیوا هیچ سوودێکی وای لێ نەبینیبوو. نە یانەی وەرزش چووبوو، نە مەلەوانگەو، نە یارییەکی ئەوتۆی لەگەڵ هاوەڵەکانی کردبوو.
دەزانن چی بەسەر هات؟
ژانەسەری دەگرت. لە هیشتێ حاڵی نەدەبوو. هەمیشە تووڕەو تۆسن بوو. بیانووی جۆراوجۆری دەگرت و، هەرمابوو وەکوو شێتێك هەڵسوکەوت بکات.
دایك و باوکی هیوادار بوون کە کوڕەکەیان لە موبایلەکەی وەڕەز ببێ و ئاکاری، ئاسایی ببێتەوە، بەڵام بەهۆی کردەوەی کوڕەکەیانەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەو هیوایەیان لەدەست دەداو نیگەرانتر دەبوون. کاتێك زانییان ئیتر بێسوودەو ناتوانن لەوە زیاتر سەبر بگرن، کەوتنە بیری داڕشتنی نەخشیەك.
شەوێکیان کاتێك هیوا لە خەودا بوو، دایك و باوکی چوونە ژوورەکەی و موبایلەکەیان هەڵگرت و بردیان شاردیانەوە.
هیوا کاتێك بەیانی لەخەو هەستا، دەسبەجێ دەستی برد بۆ موبایلەکەی؛ کەچی هیچی بەردەست نەکەوت. کتوپڕ لەجێ ڕاپەڕی و چاوی هەڵگڵۆفت و سەیری شوێنی موبایلەکەی کرد، کەچی هیچی بەدی نەکرد. تەواوی ژوورەکەی هەڵپشکنی، هەر نەیدۆزییەوە.
لە باوکی پرسی:
ــ"باوکە! ئەرێ گوشییەکەمت نەدیوە؟!"
باوکی گوتی:
ــ"نە کوڕەکەم! لەوانەیە فریشتەکان بردبێتیان!"
هیوا بەسەرسووڕمانەوە گوتی:
ــ"فریشتە؟!"
باوکی گوتی:
ــ "بەڵێ فریشتە! ئەگەر فریشتەکان هەسبکەن منداڵێك بەهۆی موبایلەکەیەوە ژیانی منداڵانەی لێ تێك چووەو تووشی ناخۆشی بووە، دێن بۆ یارمەتیدانی و موبایلەکەی دەبەن. ئەگەر هاتوو منداڵەکە هاتەوە سەرخۆیو گەڕایەوە بۆ ناو ژیانی شیرینی منداڵانەی، ئەوا موبایلەکە دێننەوە سەر جێگاکەیو ماڵئاوایی لێدەکەن!"
هیوا هەرچەندە کەمێك تووڕە بوو بەڵام بیری لە فریشتەکان کردەوە. دواتر چوو لەگەڵ باوك و دایکی ناشتای کرد. بەرەبەرە لەگەڵیان کەوتە گەپ و شۆخی کردن. پاشان چووە کۆڵانو لەگەڵ هاوەڵەکانی یاری کرد.
چەند ڕۆژ کە لەو بەسەرهاتە تێپەڕی، هیوا موبایلەکەی لەبیر چووەوەو سات بە سات ژیانی خۆشتر دەبوو. ئیتر تووڕە نەدەبوو. بیانووی نەدەگرت. ژانەسەرەکەی کۆتایی پێهاتبوو. زێهنی ڕوون ببۆوەو لەهەموو شتێك حاڵی دەبوو؛ هەموو شەوێك بەرلە خەو، چیرۆکی منداڵانەی دەخوێندەوە پاشان دەنووست.
کاتێك فریشتەکان زانیان هیوا گەڕاوەتەوە بۆ ژیان، شەوێك هاتن و موبایلەکەیان لەسەر جێی خۆی دانایەوە. بەدیاری، کارتێکی نەخشێندراویشیان لەسەر دانا کە بە خەتێکی زریزەیی لەسەری نووسرابوو:
"سڵاو هیوا گیان، ئەوە موبایلەکەتمان بۆ گەڕاندیتەوە .. تکایە لەمەودوا لەشەووڕۆژێکدا، تەنها یەك کاژێر بەکاری بهێنە، با تەندرووستیت تێك نەچێت و سڵامەتیت جێگیر بێت .. خۆشەویستت: فریشتە."
🖋#پێشەوا_لوتفی

📌#پەروەردەی_منداڵان
📌#منداڵپەروەری
منداڵ هەر لە منداڵییەوە
لەسەر خوێندنەوە رادێت و
خووی پێوە دەگرێت و کتێب دەبێت
بە هاوڕێی و خوێندنەوەش دەبێت
بە بەشێکی گرنگ لە ژیانیدا...،
🔘@Komalga
  📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#پەروەردەی_منداڵان
📌#منداڵپەروەری
منداڵ هەر لە منداڵییەوە
لەسەر خوێندنەوە رادێت و
خووی پێوە دەگرێت و کتێب دەبێت
بە هاوڕێی و خوێندنەوەش دەبێت
بە بەشێکی گرنگ لە ژیانیدا...،
🔘@Komalga
This media is not supported in your browser
    VIEW IN TELEGRAM
  🎗@Komalga
📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا
📌#کۆمەڵگای_نالەبار
📌#تاڵیەکانی_ژیان
✮✮✮
[ ڕاستیە تاڵەکانی ژیانی مرۆڤ ]

📌#ئافرەتانی_کوردستان
📌#زانیاری_ئافرەتانە
فێرکردنی چۆنیەتی گەشە کردنی
منداڵ لە منداڵدان بۆ منداڵان
🔘@Komalga
  📌#کۆمەڵگای_کوردستان
📌#ئافرەتانی_کوردستان
📌#زانیاری_ئافرەتانە
فێرکردنی چۆنیەتی گەشە کردنی
منداڵ لە منداڵدان بۆ منداڵان
🔘@Komalga
✌️@Komalga
✌️#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
#ژینا_امینی
#مهسا_امینی
لە خاکێک دا دەتکەم بە سروود
کە باسی #شۆڕش تاوانە!
🖋#ک_د_ئازاد
✌️@Komalga
  ✌️#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
#ژینا_امینی
#مهسا_امینی
لە خاکێک دا دەتکەم بە سروود
کە باسی #شۆڕش تاوانە!
🖋#ک_د_ئازاد
✌️@Komalga