Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە دعاء کانتان مووسلمانان لە بیر مەکەن ، پاش عصر رۆژی هەینی دعاء قبوله بە فێرۆی نەدەی ئەو سەعاتەی …..

وای دانی ئەوەش یەکێکە لە جەرگی تۆ 👆🏻
زانیان (علم نفس ) یەکێک لەو رێگایانەی دانەوە لۆ سهل حفظ وزیاتر مانەوو لە زهنت (جدول) بکەی ، كەواتە هەر شتێکت کرد کورتی بکەوە بیکە جدول لۆکاتی مرجعە کردنیش کتابەکە ئاسان ترە ……
‏ قال الإمام الشافعي رحمه الله: من طاب ريحه زاد عقله

ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: هەر کەسێک بۆنی خۆش بێت عەقڵی گەش دەبێت
Audio
ئەوکەسانە (طَالِبُ عِلم) ن گوی بگرن کۆمەلە ئامۆژگاری مامۆستامان ، مامۆستا چەن سال دەبێ متابعەی دەکەم کەسێک زۆر بەتوانایە لە رووی علمە لەهەمان کاتیش زۆر مخلص دیارە نحسبه کذالك….
الله سبحانه وتعالى قورئانی کردیتە بەهاری دڵان لۆ دڵی کەسی ئیماندار و خاوەن بصيرەت وو چاکەخواز ،لەهەمان کات قورئان تەنیا لۆ زۆر خوێندنەوە و کات بەسەر بردن نەناردووە ، الله عزوجل بەلێنی پاراستنی قورئانی داوە لە هەموو ئەو رووداوانەی بەدرێژی مێژووی مرۆڤایەتی روویانداوە ، رێنووی کۆمەلە کەسی لێهاتوو و شارەزا کردیە کە خۆی هەلبژرادیە تا گرنگی بە علوم قورئان بدەن چەندین کتێبی گرنگ لەسەر ئەو کەسانەیان دانایە کە ( هەڵگری قورئان پیرۆزن ) لەوانە ( أداب القراء : لابن قتيبة ، أخلاق حملة القران :الاجري ، نور الجنان في اداب القران : للخاني ، التبيان في آداب حملة القران: نووي ) تا هەلگران قورئان و (اهل الله ) لەو ئادابانە شارەزا بن ، پێغەمبەری نازدار دەفەرووێت : بێگومان لە ناو خەلکی کەسانێک هەن دۆستی خوای پەروەردگارن ووتیان ئەی رسول الله ئەوانە کێن ؟ فەرموو: هم أهلُ القُران و أهلُ الله وخاصتُهُ ، ئەوەی مامۆستا قورئان و یان قوتابی قورئان ئەو کتابە بخوێنتەوە ( أخلاق حملة القران و التبيان في آداب حملة القران) ، الله لەو کەسانمان حیساب بکات کە اهل خۆین اللهم آمين
کاتێک کاتی بانگی عشاء هات بانگێک درا صوتەکە غریب بوو لەو شوێنی کە لێ دادەنیشتم لەگەل ناو حرم مزگەوتەکە پەنجەرێک لێ بووە تەماشا شوێنی (مؤذين) م کرد چۆل بوو ! چوومە ناو حرم بە مؤذن ەکەم گۆت ئەوە چی بووە ؟ گوتی : بانگدان بووە ئەلکترۆنی !!!
إنا لله وإنا إليه راجعون
بانگدان شعایری ئەو دینە ئەوشیان پەک خست دعاء وسيلەت لەدەست دەرچوو گۆتنەوەی دوای مؤذين لەدەست چوو هەمووشمان تاوانبارین لەسەری چونکە حکم شرعی بانگدان لەسەر دانامەزرێ ……..
هەولێر وای لێهات ئومێد دەکەم شوێنەکانی تر وای لێ نەهاتبێ
زۆر جار لەکاتی (حفظ و موراجعە) ساردیەک رووت تێ دەکات لۆ ئەوەی تشجع خۆت بدەی لەگەل جەن کەسێک بیت هیمەتیان بەرز بێت یان شتانێک بخوێنیەوە لەسەر (فضل هەلگرانی قورئان ) ،کۆمەلە فەرموودەیەک رسول الله دەفەرمووێت (اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ) قورئان بخوێنن چونکە لە قیامەت دەبێتە تکاکار لۆ هاوەلەکەی ، (إنَّ الَّذِي لَيْسَ في جَوْفِهِ شَيْءٌ مِنَ القُرْآنِ كَالبَيْتِ الخَرِبِ) بەراستی ئەو کەسەی قورئان لە دڵ وسینگ نەبێت وەکوو مالێک کاول وایە ، (يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ : اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ ، كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ فِي الدُّنْيَا ) لە قیامەت بە هەلگرانی قورئان دەگۆترێت :بخوێنە وبەرز ببەرەوە وەکوو چۆن لەدونیا بەجوانی دەتخوێند ، (اقرؤوا القرآن فإن الله تعالى لا يعذب قلبا وعى القرآن)قورئان بخوێنن چونکە بەراستی دڵیک سزا نادات کە قورئان تێدا بێت ، پرسیار لە (سفیان ثورى) کرا لەبارەکەسێک لە پێناو پەروەردگار بجەنگێت لات خۆشەویسترە یان قورئان بخوێنی ؟ گۆتی : ئەو کەسەی قورئان بخوێنی چونکە رسول الله فەرموویەتی ( خيركم من تعلم القران وعلمه) ، امام عمريش دەفەرمووێت : إن الله تعالى يرفع بهذا الكتاب أقوما ويضع به أخرين -خوای گەورە بەو قورئانە پلەو پایەی کەسانێک بەرز دەکاتەوە وە کەسانێکیش پێ نزم دەکات
یەکێک لەو شتانەی کە شەخصیات ئینسان جوان دەکات ئەوەیە خوو بەرسم گرتن نەگری رسمی خۆی زۆر پۆست نەکات چونکە دەردی معجببوون خەتەری زیاترە لە خۆ بەگەورە زانین ، ئەوە لۆ کەسی ئاسای بە شەخصيەت و جوانی دەکات چ جا کەسێک بانگخوازی ئەو دینە بیت …..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بینیومە "طالب العلم" لە تویتێکیدا پرسیویەتی کامە تەحقیقەی "رياض الصالحين "باشە هی شێخ عەلی عیمران یان شێخ ماهیر یاسین فەحل؟
شێخ ماهیر یاسین فەحل کە یەکێکە لە گەورە فەرموودەناسانی سەردەم لە وەڵامی تویتەکەدا فەرموویەتی: ئەگەر من لەشوێنی تۆبوومایە بێگومان تەحقیقەکەی شێخ عەلی عیمرانم هەڵدەبژارد...

شێخ عەلی عیمرانیش لە وەڵامیدا فەرمووی: خوا لێت رازی بێت شێخی ئازیز،وەڵاهی من لەگەڵ ئەو هەڵوێستەتدا نیم، بەڵکوو تەحقیقی تۆ هەڵدەبژێرم نەوەك هی خۆم،لەوانەیە بپرسن ئەمە خۆ نیشاندانە! بەڵێ خۆ نیشاندان هەندێکات دەبێتە گەورەترین بەخشین لێردا طالب العلم چەندە سوود لە زانستەکە دەبینێت 10 هێندە سوود لە ئەدەبی زانایانی بەرامبەر یەکتر دەبینێت
مەرج نیە ئەو کەسەی دەرس دەلێتەوە علم زیاترە لەکەسێک کەدەرس نارێتەوە ، علم ئەوەیە تۆ رۆژانە شتی نوێ فێر بیت هەولدەی زانست لەسەر علومەکانی دی زیاد بکەی ، بەلکوو دەتوانین بلێن لەکاتی دەرس گۆتنەوە تەنها ئەو علم زیاتر تثبيت دەبێت ، کەواتە ئەو فهمە هەلەیە کەسێک پێوەر بکەی بە دەرس گۆتنەوە بلێ کە خاوەن علمێکی زۆرەبیکەیتە زانا و علامە سەردەم لێمان ، هەلمەخەلتی بلێ فلان کەس دەرس هەیە زۆر زیرەکە معجب بوونت بەبەرامبەرت لەسەر ئاستی ئەو علمەیە کە هەتە……
پێغەمبەر کاتێک يادگاریەکەی دایە خدیجە بیر دێتەوە فرمێسک بە چاوەکانی دێتە خوارێ
كاتيك ابي عاص ميردى زینب کچی پێغەمبەر لەجەنگی بدر بە دیل دەگیرێ ، زینب بۆ ئازاد کردنی مێردەکەی (ملوانکەکەیک ) دەنێرت لەبری ئازد کردنی ابي عاص ئەو ( ملوانکە ئێ خدیجە بووە کاتێک زینب شووی کردیە کردبوویە هدیە لۆی ) ، كاتيك پێغەمبەر (ملوانکەک) دەبینی دل پر دەبێت فرمێسک لە چاوە مبارەکەکانی دێتە خواری بێ تاقەتێکی زۆرر دەیگرێ ، دەفەرمووێتە صحابەکان ( إن رأيتم أن تطلقوا لها أسيرها وتردوا عليها الذي لها) ئەگەر بۆتان دەکرێت ئازادی بکەن و ملوانەکەش بگەرێنەوە بۆی ) ، ئازادیان کرد و ملوانەکەشیان لۆ زینب گەراندەوە
ئەوەیە وەفا و خۆشەویستی

کیف عاملهم : ١١١
ئادابی صحاب ، پیاوێک دێتە لای ابن عمر پرسیا لێ دەکات ئەویش بە ئیشارەت دەلێ پرسیار لە لە ( عبدالله كورى عەمر بكه) پریسار لێ دەکەن دووبارە دێنەوە پرسیار لە (ابن عمر ) دەکان ئەو جارە دەینێرێتە کن (عبدالله كورى عباس ) ، ئەویە ئەدب کە (طالب علم) چەن پێویستی پێ یە (عبدالله كورى عمر) یەکێکە لەعلماء و فقهاى صحابه وە نەبی نەزانی بەلکوو ئەدەب دەنوێنت بەرامبەر دوو عبدالله کەی دی…..
صحيح فقه السنة (ابو مالك) ج:٢/ ١٧٩
یەکێک لەوانەی پێغەمبەر دەفرمووێت لەدونیا لام خۆشە (بۆنە ) ، دایکە عائیشە دەفەرمووێت شووشەی بۆنی تایبەتی هەبوو چاکترین و گرانترین بۆنی بەکار دەهێنا لە ژیانی رۆژانەی دا ،لە بخاری هاتووە دەفەرمووێت ئەوەندە بۆنی لە ریشی دەدا و ئەو چەند تالە مووە سپیەی سۆر ببوو ، لەگەل ئەوەشدا بۆنی خۆی لە هەموو بۆنەکان خۆشتر بووە وەک جابری کوری سمورە دەلێ دەستی بە دەم و چاومی داهێنا کە مندال بووم ( وەکوو ئەوە وابوو دەستی لە شووشيكى بۆن هەلکێشاوە ئەوەندە خۆشبوو )
ابن حبان لە كتاب (روضة العقلاء) لەباسی کەسایەتی دەلێت یەکێک لەوشتانەی کەشەخصيتە (بۆنخۆشیە)ئەگەر ابن عباس بە ڕێگایەك بڕۆشتبایە خەڵك دەیانگۆت مسك تێپەڕی بەم ناوە یان ابن عباس ؟
لەبەر بۆن خۆشی
لەئێستایە کۆمەلە بانگخوازێک پەیدا بوونە (الله عزوجل ) زیاتر دڵیان فتح بکات لۆ سەرخستنی شەريعەت ، هەولی ئەوە دەدەن تەنها رێچکەی یەک مذهب بگیرێت کە لە ولاتی خۆمان (شافعی) مذهبن بانگشەی ئەوە دەکەن لە مذهب امام (شافعى رحمه الله) لا نەدەین ئی وایە فدێوی بە سەعات دانا لەسەر ئەوەی تەنها اتباع یەک مذهب بکەن و لێ لانەدەن ، ئایا هەر یەکێک لەو ٤ مذهب بەوە رازی بوونە ئەوها کوێرانە و مقلیدیان لۆ درووست بێت بێ ئەوەی تەماشای حالی بەلگەیان بکرێ ! ئایا ئێ وە تفرق زیاتر ناکەن کە مقلیدانێک درووست دەکەن بەهۆی بێ ئاگا بوونیان لە دلیل لە شوێنان کێشە دروست دەکەن لە بابەتێک تەنها بەلگەی خۆیان پێ هەقە !!! یان طعن لەکەسانێک دەدەن کە تەنها دوای دلیل دەکەن بەوە ناسراون ( داعی الدليل ) کە شعارەکەیان ( إن الدليل للمسلم هدى النبي لأمته) بەلگە لۆ مووسلمان رێنمای پێغەمبەرە لۆ ئەمەتەکەی ، کامەی ئەوانە کە بانگخوازی مذهب دەکەن کامەیان هاتوون دەرس بلێنەوە لەسەر دوو کتاب پاش قورئان راسترین کە (بخاری ومسلم ) ؟ کەسیان تێدایە شرح ئەو دوو کتابە بکەن !! هەر قولی خويانە سەرە مذهبەکان دەیان فەرموو ( إذا صح الحديث فهو مذهبى ) ، تەنها پێشەکی بوو پۆستێک دەکەین لەسەر بە دوور ودرێژی الله دلمان زیاتر لۆ هەق فراوان بکات جودهی ئەو برایانە لەسەر میزان قورستر بکات لە قیامەت
Kosrat A Jawhar:کۆسرەت
لەئێستایە کۆمەلە بانگخوازێک پەیدا بوونە (الله عزوجل ) زیاتر دڵیان فتح بکات لۆ سەرخستنی شەريعەت ، هەولی ئەوە دەدەن تەنها رێچکەی یەک مذهب بگیرێت کە لە ولاتی خۆمان (شافعی) مذهبن بانگشەی ئەوە دەکەن لە مذهب امام (شافعى رحمه الله) لا نەدەین ئی وایە فدێوی بە سەعات…
(داعي الدليل - بانگجوازی کردن لۆ بەلگە ) لەگەل ( داعي التقايد)
چەندین کێشە روویدا لە نێوان ئەو دوو بانگخوازە ، جا بزانە برینداری کردنی بە ناهەق جائیز نیە ، رد کردنەوە دەلیل حرامە ، وسط ومامەناوەند هەقە ، ( داعي التقليد : (إن الإم مع مقليد كالنبي مع أمته - ئیمام لۆ کەسی مقلید وەکوو پێغەمبەر وایە لۆ ئومەتەکەی ) ئەو قسەیە خودی دەمارگیریە بەلام ( داعي الدليل : إن الدليل للمسلم هديُ النبي لأُمَّتِه - بەلگە لۆ موسلمان ڕێنمای پێغەمبەرە لۆ ئومەتەکی ) ئەوە خودی هەقە ، ئی یەکەم چاو نوقاندنە لە ئاستی دەلیل تەنها چاوی لێکەر دەبیت ئی دووەمیش بەو مانای نایە قسە بە امامەکان بلێ لە زانست و دنیان ، لەو نێوانە مذهب حەقەکەمان لۆ دێتە دەری و قسەی راستەکە و رێگا رێکەکەمان دێتە بەردەست بریتیە لەوەی بەلگە وەر دەگرین لەگەل بەو گەورەدانانی پێشەوایان لە زانست و دنیان ، لۆمەی کەسێک ناکرێ خۆی بداتە پال مذهبيك بەمەرجێک دەمار گیری لەگەل نەبێت و شوێن کەوتی سونەت و ئەثر بيت کەس معصوم نيه گەورەی مرۆڤایەتی نەبێت ، لەهەر کوی بەلگە هەبوو بریتیە لە مذهب ئەو امامە وەکوو هەر یەکێک لەو ٤ پێشەوایە ویان فەرمووە ، ( هو تقليد في صورة ترك التقليد ) بریتە لە تقلیدێک لە وێنەی وازهێنان لەتقلید : هەرکسێک خۆی دا پال ئیمامێک بەلگە لۆی رووون بوویەوە وەری گرت پێچەوانەی دلیل ئیمامەکە بوو ئەوە بەهەق شوێنی ئەو امامە کەوتووە ، هەندێک لەو قولانە کە پرە لە دەمار گیری تا چەند لەگەل قسەی ئیمامەکیان یەک دەگرێتەوە یەکی وەکوو ( أبي الحسن الكرخي ) لە حنفیەکان دەلێ : ( كل آية تخالف ما عليه أصحابنا فهى مؤولة أو منسوخة وكل حديث كذالك فهو مؤول او منسوخ ) هەر ئایەتێک و فەرموودەیەک پێچەوانەی قسەی یارانی ئێمە بوو (مذهب حنفي) ئایەت و حدیثەکە تاویل دەکری یان منسوخە ئایا ئەوە هەقە ئایەت حدیث رد بکەیەوە فی سبل مذهبەکەت !!!
هەندێک دەربارەی مذهبيان ووتیانە ( لم أُخالفه حيا فلا أُخالفه ميتاً) بە زیندووی مخالفەم نەکردووە بە مردوویش ناکەم !! یان وتیانە نەفرەتی خوا بەئەندازەی لمی سەر زەوی هەیە لەسەر ئەو کەسەی قسەی ابوحنیفە رد دەکاتەوە !!!
فلعنة ربنا أعداد رمل …على من رد قول أبي حنيفة
يان قاض عياض رحمه الله تعالى دەلی
ومالك المرتضى لا شك أفظلهم …امام دار الهدى والوحى والسن
هەر یەک لە (محمد البنوشجى و ابي اسماعيل هروي ) یەکیان لەسەر مذهب امام شافعى ئەو دی لەسەر مذهب امام احمد رەحەمتی خوایان لێ بێت
وإنى حياتى شافعى فإن أمت …فوصيتى بعدى بان بتشفعوا
ئەوی تر دەلێ
أنا حنبلى ما حييت وإن أمت…فوصيتى للناس أن يتحنبلوا

لۆ وەسیەت بە خەلک ناکەن پابەندی قورئان و سونەت بیت لۆ پابەندیان دەمارگیریان دەکەن لەسەر مذهب !!بەراستی کەسێک منصف پابەندی قسەکەی ئیمام مالک دەبێت دەلێت ( ما منا الا من رَدُّ او رُدَّ عليه الا صحاب هذا القبر ) کەس نیە ئێمە رەد دەداتەوە ردەیش دەدرێتەوە قسەی جگە لە خاوەن ئەو قەبرە نەبێت ) ئاماژەی لۆ قبری رسول الله كرد
لەهەر ٤ ئیمام بەلفظ جياواز و معنا بانگەشەی ئەوەیان کردیە کە مذهبيك مذهبى ئێمە کە ( إذ صح الحديث فهو مذهبي ) ابن السبكى رسالة کی هەیە لەسەر ئەوەی ( معنى قول المطلبي (شافعی) :اذا صح الحديث فهو مذهبى ) ، أهل وسطية شوێنی هەموو مذهبيك بەلگە دەکەوێت ئەگەر وسطية بووين اشكالية نامێنی لە دەمە دەم کردن و دیفاع لە مذهبى یەکتر ، ئاژاوە لە نێوان طالب علم دروست دةبيت بەهۆی ئەو دەمارگیریەوە لۆ مذهبەکان چەندین جار روویداوە لە شوێنان و لە دەعوەت و سەفران ….
یاقوتی حموی دەلێت : جارێکیان تێ پەریم بەلای شارێک ئاوەدان و قەرەبالغ و بازار پر لەخەلک ، دوای چەن سال گەرامەوە لۆ ئەو شارە بین کاول بوو کەمێک نەبیت لەخەلک تێدا ناژین ! لە پیاوێک عاقل پرسیارم کرد ئەوە چی روویدایە لۆ ئەو شارە وای لێهاتیە ؟ ووتی : خەلک ئەو شارە دوو بەرە بوون یەکینا سوونە ئەوی دی شیە لە سونەکانیش دوو بەرە بوون حنفی و شافعی لە نیوان سونە و شیعەکان دەبیەتە کێشە لە نیوانیان شەر دەکەن سوونەکان زۆرتر بوون و بەهیزتر بوون دانە دانەیان لێ کوشتن تاکەسان لێ نەما پاشان دەبێتە خاپور کردنی نیوەی شارەکە پاشان لە نیوان ( معصيبة مذهب ) شافيعەیەکان و حنفیەکان شەر روودەدا لە نێوانیان یەکتریان لە ناو برد چەند مالێک کەم نەبی لە شافعیەکان کە ئیستا ماینەوە ، کەواتە حالی ئومەت وای لێ بەسەر دێت وەکوو وای لێ هاتیە بەهۆی دەمارگیر بوونمان
وەلام دانەوە پرسیار شرعی ئاسانترین شتێکە لە ئیستایا لەکن خەلکی ! هۆکارەکەش ئەوەیە خۆی دەباتە پێشەوە بێ ئەوەی ترس لەسەر بێت کە ئەو وەلامەی ئەو لە قیامەت دەبتە مال لەسەری لۆ ئەو مسؤلیەتە قورسە هەل دەگری لەکاتێکدا تۆ سەرەتا علم تە ؟ امام شافعى جوانی فەرموو : إذا تَصدَّر الحَدث (صغير السنّ) فاته علم كثير!
ئەگەر گەنج خۆ بردنە پێشەوەی کرد علم زۆر لەدەست دەدات ، زۆر جار هۆکاری ئەو کەسانە تەنها ئەوەیە تا بلێن شت دەزانی ، جا ئی وایە جوابی پرسیار هەموو شتێک دەداتەوە زۆر جار بێ ئەوەی ئاگای لە قیامەتی خۆی بێت بێ یەک و دوو وەلام دەداتەوە وەکوو مەسەلەی (مفتی خنفشار) ەکەی لێ هاتییە ، لە کۆنە کەسێک هەبوو هەرچ پرسیارێکت لێ بکردیا جوابی دەداوە رۆژێک تاقیان کردووە لەخۆیانەوە ووشیکیان (دارشتوو بەناو خنفشار) بەکابرایان گۆت خنفشار چیە ؟ ووتی دارێک بۆنی خۆشە لە دەرووبەری ولاتی یەمەن دەروێت ئەگەر ووشتر بخوا شیرە کەی ووشک دەکات شاعیرێکی یمنی ووتیەتی
لقد عَقَدَت محبتُكم فؤادي .... كما عقد الحليبَ الخنفشار
خۆشەویستی ئێوە لە سەر دڵم گرێداوە هەروەکوو چۆن (خنفشار) شیری ووشتر ووشک دەکات
لەوسەردەمە (مفتی خنفشارەکان ) زۆررن
شێخ الإسلام چ جوهدێک و چ تاقەتێک هەبووە لە علم کاتێک لەهەر علومێک قسەی تێدا کردبێت وا گومان دەبەی کە تەنها خۆی لۆ ئەو علمە یەکلای کردیتەوە ، ئەگەر تەماشا بکەی لە تفسیر الله عزوجل تاقەتێکی پێ بەخشی خۆی دەلێ جاری وایە لۆ تێگەیشتنی (یەک ئایەت) (١٠٠) تفسیرم خیندیتەوە سەرەرای ئەو هەموو تفسیر کە خوێندیتەوە هەر دوای لە الله عزوجل كردية فهمی پێ ببەخشێ گۆتیتی ئەی فێرکەری ئادەم و ئیبراهیم فێرم بکە

(ربما طالعت على الآية الواحدة نحو مائة تفسير، ثم أسأل الله الفهم، وأقول: يا معلم آدم وإبراهيم علمني).
ثبات ئەوەیە کە دڵت جێگیر بیت لەسەر دین ، خاوەن دڵێکی ثابت ئەگەر یەک کەسیش بێت بەهێزترە لە جەماعەتێک کە دلیان بەش بەش ولاواز بێت ، سەرکەوتنی پێغەمبەران لەسەر ئومەتەکانیان بەهۆی ثيات بووە نەک زۆریان ……
2024/05/18 05:30:50
Back to Top
HTML Embed Code: