Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگە دەکرا لەگەل ئەوان بژیامایە …..
بزانە هەموو زانستێک بەرێزەو گەورەی خۆی هەیە ، ئەوەی بزانای زانست کۆتای هەیە ئەوە زولمی لە زانست کردوە الله دەفەرمووێت ( وما أوتيتم من العلم إلا قليلا) هەندێک لەزانایان ووتیانە ئەگەر زانستمان بووێت تا بگەینە کۆتاییەکەی ئەوە نرخمان کەم کردووەتەوە ، لۆ ئەوەمانە هەموو رۆژ بەشێک لە نەزانای خۆمام کەم بکەینەوە ، إذا قطعنا علما بدا علم : ئەگەر زانستکێمان بری زانستێکی تر بەدیار دەکەوێت
ابن عباس دەفەرموێت( ذللت طالبا فعززت مطلوبا) ملکەچ بووم بە قوتابییەتی بەسەر بەرزی داواکرام ، هەندێک لە دانایان ووتیانە : ئەوەی کاژمێرێک بۆ فێربوون ملکەچ نەبێت تا هەتایە بە نەفامی دەمێنێتەوە ، دانایان فارس ووتیان : ئەگەر بە بچووکی دانیشت لەو شوێنی خۆت پێت خۆشە ئەوە بە گەورەی لە شوێنک دادەنیشیت کە پێت ناخۆشە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئایا عومەر رضي الله عنە بەئاشكرا كۆچی كرد ؟

وا بڵاوە لەناو خەڵكی و هەندێ لەسەرچاوەكانی سیرە گوایە عومەر رضي الله عنە بەئاشكرا كۆچی كردوە بۆ مەدینە و بە قوڕەیشی وتوە: كێ ئەیەوێ دایكی ڕۆڵەڕۆی بۆ بكات و ، منداڵی یەتیم بكەوێ و ، ژنەكەی بێوەژن بێ ، با لەو دیوی ئەم دۆڵەوە پێم بگات .

بەڵام ئەم چیرۆكە ضەعیفە و لە سەنەدەكەی سێ نەناسراوی یەك لەدوای یەكی تێدایە .

بەڵكو ئەوەی بە صەحیحی هاتوە لە كۆچ كردنی عومەر رضي الله عنە ئەوەیە كە ڕیوایەت كراوە لەخودی عومەرەوە رضي الله عنە دەڵێ: من و عەیاشی كوڕی ڕەبیعە و هیشامی كوڕی عاص شوێنی یەكتر بینینمان دیاریكرد لای دارەكانی سەر گۆمەئاوەكەی بەنی غیفار لە سەریف ،كاتێ ویستمان كۆچ بكەین بۆ مەدینە ، وتمان: ئەوەی لەوێ نەبوو ئەوا گیراوە و ئەو دووەكەی ترمان با بڕۆن .
دەڵێ: من و عەیاشی كوڕی ڕەبیعە بەیەك گەشتین و هیشام گیرا و ، توشی فیتنە كرا .

ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی كە عومەر رضي الله عنە وەك باقی هاوەڵانی تر رضي الله عنهم بە نهێنی و شارەوایی كۆچی كردوە بۆ مەدینە .

سیرة ابن هشام: بتحقیق همام عبدالرحیم و عادل مرشد : ٢/ ١٠٦
یەکێک لە (تحقیق ) باشەکان سیرە (ابن هشام)
يا فاتحاً قلبي بكاك تألماً
والدَّمعُ رقراقٌ على الخدانِ

ئەی ئەو کەسەی دڵی منت کردۆتەوە دڵم بەئێشەوە لۆت گریاوە
وەفرمێسکەکانمی لەسەر روومەتم رژاندووە
دەبێ ئەو لەزەتە بچێژێ تا بەردەوام بیت لەگەل قورئان ئیمام أحمد دەفەرمووێت:
گوێم لە ابو سلێمانی دارانی بوو گۆتی پێنچ شەوە لەسەر یەک ئایەت راوەستاوم ، سالم کوری خواص دەلێت : قورئانم دەخوێند حلاوەت و لەزەتی قورئانم نەدەکرد ،بەخۆم گۆت وا بخوێنە وەکوو ئەوەی رسول الله گوێت لێ دەگری ! دەرێت لەزەتێکی کەمم کرد ئەو جارە گۆتمە خۆم وا بخوێنە وەکوو ئەوەی جبریل گویت لێ دەگرێ لەزەتەکەم زیاتر بوو ئەو جارە گۆتم وا قورئان بخوێمە وەکوو ئەوە لەگەل تۆیەتی لەزەتەکەم بەتەواووی چێژت
شێخ (فقە و تزکیە ) محمد مختار الشنقيطي دەلێت : کاتێک داخیل رەمەزان بووی گومانی چاکت بەپەروەردگارت بێت الله عزوجل لەگەل گومان توو دایە (أنا عند ظن عبدي بي) گومان باشیت بە الله سبحانه وتعال لەو مانگە وابێت لەتاوانەکانت خۆش دەبێت وا گومان ببە بە الله کە تازە لەدایک بووی پاک و ساف بوویتەوەە لە تاوان …..
تام کردنی خواردن
بەتایبەت ئەو ئافرەتانی خواردن درووست دەکن یان کەسێک بیەوە شت بکرێت لە دەرەوە بەس تامی بکا بەسەری زمان دوای تف بکاتەوە زەرەر بە رۆژیەکەی ناگەینی وەکوو حسن بصری دەفەرمووێت (لا بأس أن يتطاعم الصائم العسل والسمن ونحوه ثم يمجه ) هەروەها شێخ اسلام دەفەرمووێت ( ذوق الطاعم يكره لغير حاجة)
کاتێک تەماشا قورئان دەکەی کاتێک تەماشا فعل کەسانێک دەکەن لە ژێر ناوی بانگخوازی لۆ ئەو دینە تەنها خەمە، پیاو ئەگەر ملتزم نەبێت لەناو ئافرەتان دانیشی بەچاوێکی تر تەماشا دەکرێ ئەدی ئەگەر بەریش و بەناو دینەوە لەناو ئەو هەموو ئافرەتە دانیشی !!! الله عزوجل داوای لە باشترین مخلوق دەکات کە صحابه دەفەرموویت لە پشت پەردە داوای لە خیزانەکان پێغەمبەر بکەن كەباشترین ئافرەتان( وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ) لەکاتێک دا خێزانەکانی پێغەمبەر دايكى ئێمەشن الله
سبحانه وتعال وا وەسفی کردیە (النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ)
یەکێک لەو سونەتە مهجورة لە پارشیو (خواردنی خورمایە ) پێغەمبەر نازدار دەفەرمووێت ( نِعم سحور المؤمن التمر) هەرکوو بیت پارشیو بە یەک دنکە خورماش بووبیخۆ لەبەر ئەو سونەتە …..
ئەی ئەو کەسەی وای زانیوە من بیری ناکەم
خوا ئەزانی هەرگیز لە یادی ناکەم
ئەگەر دوور کەوێتەوە رووحم شوێنی نیشتەجێ بوونیتی
ئەو کەسەی کەلە روحا نیشتە جێ بووە چۆن دڵ ئەتوانی لەبیری بکا ؟

يا من توهم أني لست أذكره
والله يعلم أني لست أنساه
إن غاب عني فالروح مسكنه
من يسكن الروح كيف القلب ينساه؟
ئیسلام لەناوناچێت بەڵام ناوە ناوە بە قۆناغەکانی ئیبتلادا تێدەپەڕێت کە تیایدا ڕاستگۆکان ڕزگاریان دەبێت و دڵنەخۆشەکان هەڵدەخلیسکێن! بۆیە سەبر بگرە و ئارام بە، هەمیشە لەبیرتبێ کە بە ڕۆژانێکی سەختدا تێپەڕ دەکەیت کە دەستگرتن بەدینی خواوە وەک دەستگرتنە بە پشکۆی ئاگرەوە! واقیعەکە دڵتتەنگت ئەکات و دیاردەکانی دوور لەدینی ئازارت ئەیەن! بەڵام بزانە ئەم هەستانەت کەم نین گەورەن لای الله سبحانه وتعالى وه مانای دڵی پڕ ئیمانتە، نەکەی دایڕمێنی بە هەڵگەڕانەوەت بەرەو دواوە!!
نە هەڵبخڵەتێ بە زۆری ئەهلی باتڵ و نەکەمی ڕێگرانی حەقیش نائومێدت کا! ئەوەیش بزانە کە بونت لەرێزی کاروانی ڕێگای خوا فەزڵی خوایە وبەگەورەترین نیعمەت بەسەری کردویتەتەوە، بەدابڕانت لەوکاروانە تەنها خۆت زیانت پێدەگا، چونکە دەرچون لەوکاروانە خەسارەتێکی یەکجارگەورەیە....
{وَإِن تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُم}
كتاب: حراسة الفضيلة
شيخ العلامة بكر ابو زيد
هەرکاتێک گۆتت کاتم نیە لۆ (حفظ قورئان )لەبەر ئیش و کارو دەوام و خێزان و منداڵ ئەوە الله سبحانه وتعالى لۆ کەسانی تر جگە لە تۆ ئاسانی دەکات (وإن تتولوا يستبدل قوماً غيركم ثم لايكونوا أمثالكم)
مامۆستا و قوتابی چ خزمەتێکیان پێشکەش ئومەتی اسلام کردیە

شيخ بکر أبو زيد دەلێت کتابەکانی شێخ اسلام (ابن تيمية ) و ( ابن القيم ) شوێنی گەورەیان لای من وەکوو (چاو و گوێ) وان
ئیمام شەوکانی دەفەرمووێت :
(لو أن رجلا في الإسلام ليس عنده من الكتب إلا كتب هذين الشيخين ابن تيمية وابن القيم لکفتاە)

ئەگەر کەسێک دەربارەی ئیسلام هیچ کتێبێکی نەبێت تەنها کتێبەکانی ئبن تەیمیەو ئبن قەیم نەبێت ئەوا ئەو کتێبانەی بەسە دەبارەی ئیسلام
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مجنون قيس ابن الملوح( ولا انشد الاشعار إلا تداويا)

بەراست ئەو شعرانەی من دەیلم تەنها لۆ سارێژ بوونی زامەکانی دەروونمە
قسەگۆتن بە (مووجاهیدان= نصرت و دافع لەو دینە دەکات) هەتک کردنیان باجەکەی دەبێ بچێژی ئیلا دەبێ الله سبحانه وتعالى فضحت بکات لەئاخیر تەمەنیشت بیت ئەوە یەک و دوان نیە کە الله عزوجل ریسوایان دەکات ئامان خۆتان بپارێزن لە قسەکردن لەسەریان …….
برایەک پرسیاری کرد دەربارەی (وتر) لەکاتی تراویح دەکەم ئایا نوێژی لەدوای بکەم ؟
براکەم هەركەسێك نوێژی ووتری كرد لە پاشاندا ویستی نوێژی تر بكات درووستە بەڵام نوێژە ووترەكەیە دووبارە نەكاتەوە، بە پێ ئەوەی (ابو داود و نسائي و ترمذي) بە حەسەنی دانایە لە على يەوە دەگێرنەوە دەفەرموێت: لە پێغەمبەرم بیستووە فەرموویوتی(لا وتران في ليلة) واتە:لە شوێكدا دوو وتر نی یە
لە عائیشەوە هاتوە دەفەرمێت:پێغەمبەر كاتێ سلاوی ئەدایەوە سلاوەكەیمان دەبیست ، لە پاشاندا بە دانیشتنەوە دوو ركات نوئژی دەكرد.(مسلم)
لە ام سلمةهاتووە كە پێغەمبەر لە دوای وترەوە بە دانیشتنەوە دوو ركات نوێژی دەكرد(احمد و ابو داود و ترميذ و غەیری ئەوان گێراویانەتەوە)
والله أعلم
2024/06/16 03:23:24
Back to Top
HTML Embed Code: