من سەرکەوتنی مەزنم نیە بەڵام ئەتوانم سەرت بسوڕمێنم بەو شکستانەی بە زیندوی لێی دەرچوم.
خەونی چەن ساڵەت بەدەست کەسێکەوە دەبینی کە بۆ جارێکیش ئاواتی بۆ نەخواستوە لەم کاتانەدا حەسودی ڕەوایە.
جوانترین کورت کراوە کە لەم ماوەیەی پێشوو خوێندمەوە، "گەورە ترین دەست کەوت لە ژیاندا ئەو کاتەیە کە کۆتا هەناسەکانی ژیانت دەدەیت هیچ ترسێکیشت لە مردن نیە"
من خوێکی خراپم هەیە کاتێک کەسێک ئەزیەت ئەدەم دوای ماوەیەکی زۆر گفتو گۆکردن لەگەڵ خۆم و غرورم بڕیار ئەدەم بچم دڵی چاک بکەمەوە گەر چاک بۆوە ئێهـ گەر چاکیش نەبۆوە ئەڵێم دەی من ئەوەی ئەبو بیکەم کردم ئەوەی تر لە ملی خۆی🖤.