Telegram Web Link
🍀🍀  نازانم   🍀🍀

نزیک چل ساڵ لەوە پێش لە زانکۆی تاران دەرسم دەخوێند
ڕۆژێک تاقی کاری وانەی مێژوومان بوو مامۆستا هات و تەنیا یەک پرسیاری دا و لە کلاس  چۆ دەرێ پرسیارەکەشی ئەوە بوو کە کوتی :
دایکی یەعقوب لەیس سەفاری لە چ ڕۆانگەیەکەوە لە مێژوو دا بە ناو بانگە ؟؟
لە هەر کام لە قوتابیەکانم پرسی کەس نەیدەزانی چاو لێک کردن و تەغلوب ئازاد بوو چونکێ هیچ چاوه دێریەکمان لە سەر نەبوو بەڵام بە ڕاستی هیچ کەس هیچی لەو بابەتەوە نەدەزانی  !
دو کاتژمێری تەواو هەر وەک پلاری کوێر سەبارەت بە گەورەیی و لێهاتوویی ئەو خاتونە گەورەیەی ئێران وەک نەترسی و لە خۆبوێری  و  شارەزایی لە شەمشێر لێدان و
تیر هاوێژی و سۆار چاکی  و لە خوا ترسی و خو و ڕەوشت و ئاکاری باشی ئەو ! بە کورتی هەر چی کە پێویست و هەڵگری خاتونیەکی وا گەورە 
کە دایکی میریەکی وەک یەعقوب لەیس بێ و بە بیرم داهات نووسیم مامۆستا دوای دوو کات ژمێر گەڕاوه وەرەقەوکانی  کۆ کردەوە و ڕۆیشت
پاش چەند ڕۆژ  کاتی ڕاگەیاندنی ئاکامی  تاقی کاری مێژوو هات و لە تابڵۆی ئاگاداری لەڕاست ریزی تەواو خوێند کارەکان بە قەڵەمی سوور نووسیبوی مەردود (رەت بوونەوە)
هەموومان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوینه لای مامۆستا
ئەویش بە دیتنی ئێمە کوتی :کامتان ناڕازین ؟
کوتمان : هەموومان !!!
کوتی : دەی باشە بۆچی هیچکامتان وەڵامی ڕاست و نەداوەتەوە ؟؟
پرسیمان : ئەدی ئێمە ئەو هەمویەمان لەو بابەتەوە  نووسیوە  یەنی هیچ کەس وەڵامی ڕاستی نەداوەتەوە ؟ بۆ
مەگەر وەڵامی ڕاست چ بوو وا هیچ کاممان نەمانزانیوە ؟؟!!!
مامۆستا زۆر لە سەرەخۆ کوتی ; وەڵامەکان و گشتی هەڵەن بۆچی لە هیچ کتێب و سەر چاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی دا باس لە دایکی یەعقوب نەکراوە و نێوی لێ نەبراوە ـ
کەچی هیچ کامتان غیرەتی ئەوەی نەبۆ  کە بنووسێ نازانم سەرە ڕای ئەوەش ئەو هەموو درۆیەتان باری یەک کردۆ  و لە خۆتانەوە شت و دەرهێناوە و نووسیوتانە کە هیچ پێوەندی
بە پرسیارەکەوە نەبۆ و نییە
ئەو پرسیارەم بۆیە کرد کە ئێوە ئەوەندە و غیرەت هەبێ بنووسن نازانم بە داخەوە خەڵکی ئێران نەتەوەیەکە وا بیر دەکاتاوە هەموو شت دەزانێ و  نازانم لە زات وسرووشتمان دانییە لە ڕاستی دا لە هیچ ناگەین  بڕۆن دەگەڵ وشەی پیرۆزی نازانم دا ببنە ئاشنا و ڕێک کەون  چونکێ لە دوا ڕۆژ لە نەزانی و تێنەگەیشتنی خۆتان دا بە تایبەت کە نەزانن نازانن گیر دەکەن و دادەمێنن و وا سەرتان لێ دەشێوێ کە بۆ خۆتان نازانن چ دەکەن و چی بکەن کە ڕاست بێتەوە !!!!!!

وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی
نادر مستەفازادە ــ رەحیم خان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
چوار چرا
بەرهەم حەسەن
چۆن دڵم بێنێ لێت دوور
کەومەوە...
بەرهەم حەسەن
لە سەر ویستی کاک
سولەیمان طەزادە
ــ کۆخان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1🕊1
لە وڵاتی ئێمە
ئەو کەسەی بە تووندی
لە ئەوین بە نیشتمان بدوێ
زۆرجار
یا دزە یا پیاوکوژ

وە ــ نادرمستەفازادە

در سرزمین ما ،
آن که با صدای بلند
از عشق به وطن حرف می زند
اغلب یا دزد است یا جلاد...


ایوان تورگنیف


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
🗓#ئەوڕۆ سێشەممە

🌺 ۱۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۰ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۰ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🕊1
ئەوە چ نیشتمانێکە؟
کە سڕی چاوی ژن
وەلا دەنێ
نەهێنی ئەوین
لە وانەی مەکتەب دەسڕێتەوە
چ نیشتمانێکە
کە شەڕ دەکا
لە گەڵ هەور
لە گەڵ باران
دەپرسێتەوە لە گوڵی سوور
پەروەندە ساز دەکا بۆ سینگی ژنان

نزار قبانی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
هەرچەن دووربم
بەرهەم حەسەن
هەر چەن دوور بم
بەرهەم حەسەن

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
4
ئەی بەرەی داهاتوو!
کاتێ دەورانێک هات
کە ئینسان
بوو بە یارمەتی دەری ئینسان
یادێکی بە باشی لە ئێمە بکەن
چونکێ ئێمە لە دەورانێک دا ژیاین
لێک جیاکردنەوەی ئێوارێ لە گەڵ
نیوەڕۆ کارێکی ئاسان نەبوو...

برتولت برشت

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
بە ناپلئۆنیان کوت:لە شەڕ سەر کەوتین!
پرسی:چەندەمان لێ کوژراوە؟
کوتیان: سەدی شەستی هێزەکەمان لە
دەست داوە.
ناپلئۆن کوتی:ئەگەر جارێکی تر سەرکەوین،بە تەواوی لە ناو دەچین و کارمان تەواوە...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌2
کەسێک لە قەحبەخانە  مرد  و یەکی تر لە ناو مزگەوت !!!!
خەڵک دەستیان کرد بە باس و دادوەری کردن  و بە قسەی خۆیان  ئەقڵیان تەواو کەوتە ناو چاویان  باوڕیان پتر بە چاویان بوو تا ئەقڵیان !!!!
ئیتر بێ هەواڵ و بێ سرنج دان بە وەی کە بزانن بنەڕەتی ڕوداوەکە چۆن بۆ کەچی ئەوە لە کاتێ دابوو کە
ئەوەڵی بۆ ئامۆژگاری  ڕووی کردبۆ قەحبەخانه
دوهەم کەسیش بۆ دزینی کەوش چوو بۆ ناو مزگەوتەوە!!!
تکایە با ئەقڵمان لە چاو دەر بێنین  و بیخەینە ناو مێشکمانەوە
و لە ڕووی نەفامی و نەزانی و تێ نەگەیشتنەوە هیچکات دادوەری نەکەین
تکایە با بە دادوەری کردنی بێ جێ و دوور لە ڕاستەقینە یەکتر نەڕەنجێنن و نەبینە هۆی دڵ شکانی دۆست و  خزمانمان !!!!

ورگێڕان لە فارسی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
لە گۆشەی بەندیخانەدا
تەنیا بیر لە تۆ دەکەمەوە
دەزانی ؟
دەتۆانی لەوە تێ‌بگەی ...؟
باوەڕم پێ دەکەی
کە چەندەم خۆش دەوێی ؟
بەڕادەی تەواو ژینی خۆم
لێرە 
لێرە پتر تامەزرۆی تۆم
ئایا بیرت
لەوە کردۆتەوە
کەس ناتوانێ
لە پشت نەردەکانی
بەندیخانە
هیچ کەسی تری خۆش بوێ
جگە لە تۆ ئەی ئازادی


👤 رستم بهرودی
[ شاعر جمهوری آذربایجان ]
✍🏼 ترجمه : رسول یونان
کوردی نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
5👌1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ چوارشەممە

🌺 ۱۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۱ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۱ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
پەچەت لاده ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری‌تۆ ناکەم
له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ❤️‍🔥.


ئەخۆل
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
کەسێک لە قەحبەخانە  مرد  و یەکی تر لە ناو مزگەوت !!!!
خەڵک دەستیان کرد بە باس و دادوەری کردن  و بە قسەی خۆیان  ئەقڵیان تەواو کەوتە ناو چاویان  باوڕیان پتر بە چاویان بوو تا ئەقڵیان !!!!
ئیتر بێ هەواڵ و بێ سرنج دان بە وەی کە بزانن بنەڕەتی ڕوداوەکە چۆن بۆ کەچی ئەوە لە کاتێ دابوو کە
ئەوەڵی بۆ ئامۆژگاری  ڕووی کردبۆ قەحبەخانه
دوهەم کەسیش بۆ دزینی کەوش چوو بۆ ناو مزگەوتەوە!!!
تکایە با ئەقڵمان لە چاو دەر بێنین  و بیخەینە ناو مێشکمانەوە
و لە ڕووی نەفامی و نەزانی و تێ نەگەیشتنەوە هیچکات دادوەری نەکەین
تکایە با بە دادوەری کردنی بێ جێ و دوور لە ڕاستەقینە یەکتر نەڕەنجێنن و نەبینە هۆی دڵ شکانی دۆست و  خزمانمان !!!!

ورگێڕان لە فارسی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
مرۆڤ ناتوانێ بەتەنێ بژی و لەبۆی خۆی ژیان بکا.
ئەمە مەرگە نەک ژیان...
ئێوە تەنیا جارێک دەژین.
کەوابوو بە شێوازی خۆتان بژین.

#لیۆ تۆڵستۆی
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


ـــ❤️🌸🌷🌹❤️🌸🌷🌹

◾️ سیاسەتمەداران بێتوو پێکەوە ڕێککەون،

دارایی و سامانمان دەدزن وە ئەگەر ناکۆکی و دووبەرەکی‌یان تێکەوێ، گیانمان....

👤کارێل مارکس
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
هەرگیز نووڕونزا مەکەن چونکە ئەم نووڕونزایانە وەک مریشک و کەڵەشێر دەمی ڕۆژاوا دەگەڕێنەوە بۆ ناو هێلانە، داوێنی خۆتان دەگرێتەوە.

ئینسان دەبێ لە سێ جێگا زمانی وەگەڕ بخات:
بۆ داواکاری شیفا، هیوای سەرکەوتن و دۆعای خێر.

شتێک کە بۆ خەڵکت گەرەکە، بۆ تۆش دێتە پێش. چونکە ئاکامی ئاخاوتنی ئینسان بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە.
لەبەر ئەوەیە کە دەبێ هەمیشە بۆکامڕەوایی و خۆشبەختی دیتران دۆعا و نزا بکەن تاکوو خۆتان لەو بێبەش نەبن وە ئەگەر ئارەزووی چارەڕەشی کەسێک بکەن، بزانن کە لەو چارەڕەشییەش بەشدار دەبن.

ڕەنگە باوەڕ نەکەن ئەگەر بڵێم بیانوو هێنانەوە و ئیراد گرتنی نابەجێ، هۆکاری دروستبوونی نەخۆشی باداری پێک دێنێ.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و ئیراد گرتنی بێژمار دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و کەم ئاوی و بەژان بوونی جومگەکان.
هەر بەو جۆرەی کە ئێرەیی،ڕق،بێزاری و ترس دەبێتە هۆی درووستبوونی گومتیلی شێرپەنجە لە لەش دا. تەواوی نەخوشییەکان بەرهەمی مێشکێکی نەخۆشە، ڕقێک کە لە مێشک و ڕۆحی ئێمەدا دەمێنێتەوە هۆکاری زۆر لە نەخۆشییەکانی لەشە. سوورەدەمار تەنگ دەکاتەوە،ناتەواوی و ناڕەسایی جەرگ درووست دەکا و هەتەری چاو کەم دەکاتەوە. ڕق لە زگی دایکی نەخۆشییەکانە.

فلۆڕانس سکۆڤێل شین
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
یەکتر بگرنە باوەش
گوناحی بە ئەستۆی من
دنیا بۆنی مردن دەدا

ــ❤️🌸🌷🌹❤️🌸🌷🌹

همدیگر را در آغوش بگیرید!
گناهش گردن من!
جهان بویِ مرگ میدهد...

وە ــ نادرمستەفازادە




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ پێنج‌شەممە

🌺 ۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۲ی کۆپڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۲ی تیر۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳ی جوولای ۲۰۲۵ی زایینی
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە

عیلەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەکەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە

سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادیە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە

دڵبەرەی قەد عەرعەرەی بێ‌ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵ ڕفێنەی شۆخەکەی بێ‌عەهد و پەیمانم وەرە

نازەنینەی سوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاهـ
گوڵعوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە

خانە وێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە

چونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە

دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە

کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا
بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە

گەر دەپرسی حاڵەتی منبۆ فیراقت پێت بڵێم؟
هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدە گریانم وەرە

| تاهیر بەگی جاف |


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Eşfer Me'sûmpûr | Derdî Hîcir
@KBC_LM
🎧گۆرانی: باران بارانە
🎙گۆرانی‌بێژ:
#ئەشرەف_مەعسووم‌پوور
👤شاعر: #تاهیر_بەگی_جاف

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لاقەکان بەس بە ڕێدا ناڕۆن.
هێندێ جار سەما دەکەن.
هێندێ جار مۆسیقا درووست دەکەن.......
دەبێ جارێک سەبارەت بە هەموو شتێک بگری.
ئەوەندە بگری کە فرمێسکی چاوان وشک بێ.
دەبێ ئەو جەستە خەمینە بشێلی
و پاشان دەفتەری ژیان هەڵدەیەوە....
بیر لە شتێکی دی بکەیەوە.
دەبێ لاقەکان بجووڵێنێوە.
وە هەموو شتێک لەسەرڕا دەست پێبکەیەوە...

#ئانا ـــ گاواڵدا
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/07/10 15:41:30
Back to Top
HTML Embed Code: