هەواڵنێرێک لە شەڕی دووهەمی جیهانی
لەموسولینی پرسی بوو،ئێوە دەڵێن بۆ
سەربەرزی و پێشکەوتنی ئیتالیا هەوڵ
دەدەن و شەڕ دەکەن کەچی من لە هەر
شوێنێکی ئیتالیا کە دەگەڕێم و چاو لێ
دەکەم،جگە لە هەژاری و بەدبەختی و
چارەڕەشی،خەڵکێکی داماو هیچی ترم
نەهاتۆتە بەر چاو!
خەڵک هەموو نائومێد و ماندوو و دڵ پڕ
ئازارن کوا ئەو هەوڵە بۆ ئاسوودە ژیانی خەڵکە؟؟!!!!
موسولینی لە وەڵام دا پێی کوتبوو: من
نەمکوتۆ بۆ خۆشی و ئاسوودەیی و
حەسانەوەی خەڵک ئەوە کارە دەکەم،
بەڵکووکوتوومە بۆ ئیتالیا...
دڵێی لە ڕۆانگەی موسولینی شتێک بە
ناوی ئیتالیا بوونی هەیە، کە بە بایەخی
کز بوون و بەدبەختی خەڵکی ئەو وڵاتە قەڵەو دەبێ. ئەگەر چی لەو ناوە دا خەڵک
غەمبار و بێشادی و خۆشی دەبن و ڕۆژ
بە ڕۆژ زیاتر بە قوڕدادەچن.
بەڵام ئەو بوونەوەرە واتە ئیتالیا ڕۆژ بە
ڕۆژ شاد و سەرخۆشتر دەبێ.
چاکسازێک کاتێ باس لە دەرد و ئازار دەکا
مەبەستی دەرد و ئازاری شتێک بە ناوی
دەوڵەت یا کۆمەڵگا نیە.
وەچاکەسازێک ئێش و ئازاری ئەو خەڵکەی سەر زەوی،لە ڕۆانگە دانیە کە
خاوەن گۆشت و پێست و خوێنن.
ئەو تەنیا بە شوێن مەبەستی خۆی دا
دەگەڕێ...
چاکساز ــ اصلاحگر
#مصطفیملکیان
وە ــ نادرمستەفازادە
🎧
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_هەینی
🌺 ۱۹ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۹ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۹ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۹ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=

🕊1
پیاوێك هەموو شەوێك لەنزیکی بانکەکە دەڕۆشت و بەتوندی دەیدا لەدەرگاکەی .
کاتێك پاسەوانی بانکەکە دەهاتنە دەرەوە پیاوەکە ڕایئەکرد.
پیاوەکە هەموو شەوێك ئەو کارەی دووبارە دەکردەوە...
هەتا شەوێك پۆلیس بۆسەیەکیان دانا و پیاوەکەیان گرت، لێیان پرسی کێشەت چیە ؟!
بۆچی ئەدەی لەدەرگاکە و دواتر ڕادەکەی ؟!
وتی من تۆزێ پارەم لەبانک هەیە ئەترسم شەوێك دز بێت و ئێوە خەوتبن ، وتم بزانم ئاگاتان لەخۆتانە ..!
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کاتێك پاسەوانی بانکەکە دەهاتنە دەرەوە پیاوەکە ڕایئەکرد.
پیاوەکە هەموو شەوێك ئەو کارەی دووبارە دەکردەوە...
هەتا شەوێك پۆلیس بۆسەیەکیان دانا و پیاوەکەیان گرت، لێیان پرسی کێشەت چیە ؟!
بۆچی ئەدەی لەدەرگاکە و دواتر ڕادەکەی ؟!
وتی من تۆزێ پارەم لەبانک هەیە ئەترسم شەوێك دز بێت و ئێوە خەوتبن ، وتم بزانم ئاگاتان لەخۆتانە ..!
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👌2
🗞#لاپەڕەیەک ـــ لە ـــ مێژوو
🔷ئەلێکسی سولینکۆف
شازادەیەکی ڕوسی کە نزیکەی سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر لە گەشتنامەکەی خۆیدا سەبارەت بە ئێرانیان نووسیوویەتی:
🔷درۆ بە چەشنێک لە دابونەریتی ئەو خەڵکەدا ڕەگ و ریشەی داکوتاوە کە ئەگەر بەهەڵکەوت کەسێک لەوان درۆ نەکات بە ڕەسمی خەڵات و پاداشی لێت دەوێ
🔷 هەر دەڵێی درۆزنی نەخۆشی گشتی و عەیبی زاتی ئەوانە و سوێندەکانیان شایەدی گەورەی ئەم بابەتەن، ئێوە چاو لە سوێندەکانیان بکەن کوا قسەی ڕاست و دروست پێویستی بەو گشتە سوێندە هەیە:
🔷بە گیانی تۆ، بە گیانی خۆم، بە مەرگی عەولادم، بە ڕۆحی دایک و بابم، بە سەری شا، بە جێققەی شا، بە ڕیش، بە سمێڵ، بە سڵاو و مەرحەبایی، بە نان و نمەک، بە پێغەمبەر، بە ئیمامان، بە قیبلە، بە دوازدە ئیمام و هەرچی بەسەر زاریان دابێ بەڕاحتی سوێند دەخۆن تاکوو بەس درۆی خۆیان بەرنە سەر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی

👍4
بمرێ زاڵم و دیکتاتۆڕ!
چیرۆکەکانی شاری هێرت
شەفیعی متەهەر
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
سەرۆک هەردەمبیل پادشای شاری هێرت فەرمانی بە مەئموورەکانی ئاسایشی خۆی دا،پێی کوتن:هەر کەستان دیت
لە سەر دیوارەکانی شاری هێرت هەر کەستان دیت،درۆشمی دژی پادشا
نووسی بیگرن و بیهێنن بۆ لای ئەو
ڕۆژێک مەئموورەکان لاوکیان هێنا
بۆ لای هەردەمبیل و کوتیان: ئەوە
لە سەر دیوارەکان دەینووسی، مردن
بۆ دیکتاتۆڕ و زاڵم...
هەردەمبیل بە تانە و تەشەر بە سەری
دا گوڕاند و کوتی: بۆچی لە سەر
دیوارەکانی شار بە دژی ئێمە درۆشم
دەنووسی؟؟
لاو لە سەرە خۆ وەڵامی داوە و کوتی:
من دژی ئێوە درۆشمم نەنووسیوە!!!
هەردەمبیل بە سەری دا دەگوڕێنێ و دەڵێ:
مەگەر تۆ نەتنووسیوە مردن بۆ زاڵم و
دیکتاتۆڕ؟؟؟!!!
لاو بە نەرمی کوتی: مەگەر ئێوە خۆتان
بە دیکتاتۆڕ و زاڵم دەزانن؟؟؟!!!!
هەردەمبیل لە سەرخۆتر وەڵامی داوە کوتی:
من...؟ زاڵم، دیکتاتۆڕ...؟
لاو کاتێ دیتی پادشا ناتوانێ وەڵامی داتەوە،کوتی:ئێستا ئەگەر مووچەخۆرەکان
مەئموورکانی ئاسایش و خەڵک تۆ بە زاڵم و سەرەڕۆ و ستەمکار دەزانن،لێرەدا من چ تاوانێکم هەیە...؟؟؟!!!
هەردەمبیل کە بە تەواوی لە وەڵام دانەوە
دامابوو ڕووی کردە،میرغەزەب و کوتی:
ئەو لاوە ئازاد کەن وە لە هەر کام لەو
مەئموور و بەرپرسانەی لێرەن،یەکی سەد
زەربەت قامچییان لێدەن و لە کۆشک و
بارەگاشیان دەرکەن...!!!!

❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_شەممە
🌺 ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۰ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۰ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۰ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🌺 ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۰ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۰ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۰ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍2❤1
ژیان چەند سەیرە
بە بێهیچ شتێک دێی
بۆ بە دەست هێنانی
هەموو شتێک بە شەڕ
دێی...
لە کۆتایی دا
هەموو شتێک هەڵدەگری
بە بێهیچ شتێک دەڕۆی...

👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ئاسۆ شاعیری ناوداری کورد و هاوڕێی لەمێژینە و باوەفای هونەرمەندی هەرمان سمایل ئاغای عەباسی بەو شێوەیە وەسف و یادی خودالێخۆشبوو دەکات
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤4
دەبێ دەستی ئەو دزانە ببڕی!
کوتی: لە هەواڵەکان هاتبوو کە چوار کیف
چەک پووڵ،700 سکّە ۆ هێندێ دراوی
دەرەوە سەرجەم بە بایەخی40 میلیارد
تمەن لە ماڵی شارەدار و سەرۆکی پێشووی
شوڕای شاری لەواسانی تاران دۆزراوەتەوە!
کوتم: زۆر جێگەی داخ و سەیرە!!!
کوتی:جێگەی داخ کە هەیە،بەڵام
سەیرەکەی لە کوێ دایە؟؟!!!
کوتم:ئەز قەزا ئەو بابەتە گەندەڵێ لە دادگادا
لە کاتی پێڕاگەیشتنن و خەریکی دادگایی کردنی هۆکار و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕووداوەن.
دەستی ئەو دزانە دبێ ببڕدرێ!
کوتی: من لە تۆم هۆی سەیر بوونم پرسی
نەک بڕیار و دادوەری کردن!!!
دەڵێن مەلای مەزبوورە چوو بۆ لای حاکمی
شار و کوتی:قوربان من بە خەیاڵم بچمە
دیدەنی و زیارەتی ماڵی خودا.
حاکم کوتی: بە هیوای خودا مەبارەکە!
مەلا کوتی: بەڵام کێشە لەوە دایە کە
پووڵم نیە.
حاکم کوتی:ئەگەر پووڵت نەبێ بە پێی
شەرع و یاسای ئیسلام، حەجت لە سەر
واجب نیە.
مەلا کوتی: من داوای پووڵم لە تۆ کرد
نەک بڕیار وفتوا دان.
#مطهر
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

❤1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە
🌺 ۲۱ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۱ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۱ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۱ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🌺 ۲۱ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۱ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۱ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۱ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
خۆشەویستەکەم
باسی
چیرۆکی چیت بۆ بکەم
لە کوندەکانی شەوی شار
یا مێمڵەکانی ئاوایی
باسی کامیان پێشتر بڵێم
ئەوینەکەم
شار و گووندێ
کە تۆی لێ نەبێ
وێنەی کاغەزێکە
کە لە تاریکی دا
کۆپی دەکرێ...
مێمڵ ــ انگل
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
باسی
چیرۆکی چیت بۆ بکەم
لە کوندەکانی شەوی شار
یا مێمڵەکانی ئاوایی
باسی کامیان پێشتر بڵێم
ئەوینەکەم
شار و گووندێ
کە تۆی لێ نەبێ
وێنەی کاغەزێکە
کە لە تاریکی دا
کۆپی دەکرێ...
مێمڵ ــ انگل
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ئینسانەکان لە دوو حاڵەتدا کەسایەتی و سیمای ڕاستەقینەی خۆیان دەردەخەن:
ئەوەڵ ئەوەیکە بزانن کە بەتەواوی بە داخوازییەکانیان گەیشتوون، یان ئەوەیکە تێبگەن کە قەت بە داخوازییەکانیان ناگەن!
#سوقرات
وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ئەوەڵ ئەوەیکە بزانن کە بەتەواوی بە داخوازییەکانیان گەیشتوون، یان ئەوەیکە تێبگەن کە قەت بە داخوازییەکانیان ناگەن!
#سوقرات
وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
"چیرۆکێکی دڵهەژێن"
ئاسیف شێت و ماریا شێت؛
دوو هاوسەری هەژار بوون کە لە گەڕەکی ئێمە دەژیان. خەڵکی ئەوانیان بە شێت دەزانی و وەکوو شێتەکان هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکردن. هەموو بە بەرد لێیان دەدان و گاڵتەیان پێ دەکردن.
ئەو جووتە زۆر غەریب بوون، دڵم بۆیان دەسووتا. من بە باوکمم دەکوت: دەکرێ بڕۆینە پیسەبتی؟ من دەمەوێ یارمەتی ئاسێف و ماریا بدەم.
بەڵام باوکم وڵامی دەداوە: نا ڕۆڵەم، ئەوانە شێتن و لێیان نزیک مەبەوە.
بۆ من جێی سووڕمان بوو، کە ئەگەر ئەوانە شێتیش بووایەتن، ئایا زیانێکیان بە ئێمە نەدەگەیاند؟ لە بەرابەردا ئێمە وشیار بووین و بە بەرد لێمان دەدان و پێیان پێدەکەنین.
بەڵام من هیچکات بە چاوی شێتی لەوانم نەدەڕوانی. هەرکات خواردنم بۆ دەبردن، بە نهێنی ماریا دەستی بەسەرمدا دێنا و لەگەڵ من پێدەکەنین. ئەوانە بە چەمکی گشتی،(اصطلاح عام) وەک سواڵکەر بوون و غەریب بوون، بەڵام یەکترییان خۆش دەویست. ئاشقی یەکتر بوون. لە هەر کوێ دەمدی پێکەوە بوون و بە بێ ڕیا یەکتریان خۆش دەویست و دەلاواندەوە.
دوو هاوسەری شێت کە بە بۆچوونی من زۆر وشیارتر لە هەر وشیارێک بوون.
ئەو دووە، ئەوەندە یەکتریان خۆش دەویست کە بێ خەیاڵی دونیا و ماڵ بوون. هەر لەو دونیا بچووکەی خۆیان، دەیانکوت و پێدەکەنین.
زستانان ئاسێف داری دێنا تا خۆیانی پێ گەرم کەنەوە و پێکەوە لە ناوماڵێکی چکۆلەی نێوە ڕووتدا دەژیان.
یەکێک لە ئاشقانەترین قسەکانی ئاسێف کە بە ماریای دەکوت، "ئیشقم" بوو کە جوان بۆی نەدهات و دەیگوت، ئیشغم، نەیدەزانی کە چۆن بە وشەکان ئاخاوتن بکات.
ڕۆژێک خەڵکی گەڕەکم دیت کە لە جێیەک کۆ بوونەتەوە و هەموو پێکەوە دەڵێن، لێیدەن، لەم دزە بدەن...
دیتم کە خەڵکی گەڕەک ئاسێفیان بە تۆمەتی دزی نان لەت و کوت کرد، هەرچەند کە هیچ نانێکیشی پێ نەبوو. ئاسێف کە جەستەیەکی لاوازی هەبوو و زۆر کز بوو، نەیتوانی لەمەڕ ئەو زەبرانە تاقەت بێنێت، تەنیا لەژێر لێوییەوە دەیکوت: ماریا، ماریا گیان من کارێکم نەکردووە و دەوامی نەهێنا و هەر ئەو ڕۆژە گیانی بەخت کرد. ئەوشەوە دوای مردنی ئاسێف، ماریا تەواوی شەوەکە گریا. دەگریا و هاواری دەکرد و دەیگوت: بۆچی ئاسێفتان لێ سەندم؟ من ئێوە خەڵکی گەڕەکم خۆش ناوێت.
شەو تا بەیانی، دەنگی شیوەنی ماریا دەگەیشتە ماڵی ئێمە. ئەو شەوە ئێمە لەبەر شیوەن و ناڵەکانی ماریا نەخەوتین، پێویستە بڵێم کە دەنگی هەڵکەندن و ڕووخان دەهات وەک بڵێی شتێک هەڵدەکەنێت، بەڵام چی بوو؟
بەیانی هەرکە ڕۆژ بۆوە و وڵات ڕووناک بوو، بەرەو ماڵی ماریا ڕۆیشتم. دەمهەویست دڵداریی بدەمەوە بەڵام، هەموو خەڵکی لە دەوری کۆ ببوونەوە.
دیتم، ماریا ماڵە چکۆڵەکەی ڕووخاندووە و هەر ئەو شەوە، ئەو کارەی کردبوو، ئەو ماڵەی کە لەگەڵ ئاسێف دروستیان کردبوو. هەموو ئەوانەی لەوێ کۆ ببوونەوە دەیانگوت: چ دەکات؟ ئەم ژنە کە شێت بوو، ئەوەندەی دیکەش شێت بووە.
خەریکی چاولێکردن بووین کە ماریا، هەموو خانووەکەی بەسەر یەکدا ڕووخاند. لە کۆتایی دا گەیشتە کۆتا خشت، یان لەوانەیە یەکەم خشتی ماڵەکە، ئەو خشتەکەی لە ئامێز گرت و هاواری کرد: من و ئاسێف ئەم خشتەمان کە یەکەم خشتی ماڵەکەمان بوو، پێکەوە دانا، بەڵام ئێوە، هەم ماڵەکەم و هەمیش ئاسێفتان لە من ساندەوە، ئیتر شتێکم بۆ نەماوەتەوە جگە لەم یادگارە. ئەم خشتە؛ کە نیشانەیەک لە دەستی من و ئاسێف یەکجێ لەم خشتەدا ماوەتەوە.
ماریا، بە شیوەن و ناڵینەوە، ئەو خشتەی لە باوەش گرت و ڕۆیشت...ڕۆیی و ئیتر هیچکات نەگەڕایەوە!
ئێستا بیست ساڵ دەبێت کە لەم گەڕەکە، ناوی ماریا و ئاسێفیان، لە کچ و کوڕەکانیان نەناوە.
نووسەر: ئارەزوو نووری
وەرگێڕان: ئەسعەد زولفەقاری(دڵـ ـخوێن)
👇👇👇

گەرچی کوتوویانە
دیسانیش دەمت دەبەستین
بەڵام
پەرۆشی بێدەنگی من مەبە،
چاوانی نیگەرانی من
ئەو جاریش لە گەڵ تۆ
دەدۆێن
گەر چی ویستوویانە
دیسان
چاوەکانم
ببەستن
بەڵام
پەرۆشی نەدیتنی دنیا نیم
دەستە ماندووەکانم
هەر لە گەردەنت دەهاڵێن...!
#سید_علی_صالحی
#وە_نادرمستەفازادە