Telegram Web Link
تۆش بەجێم دێڵی
زۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش دەبی و
وەک بادەیەکی بۆش بەجێم دێڵی

تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەمومژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
                   
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تادار، زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
              
ئەگەر دەزانیت، ئەمجارە
بڕیارەکەت دوا بڕیارە:
ناونیشانی خۆت بگوڕە،
جێپێیەکانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا، خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تادار، زار بەجێ دێڵێ،
وام بەجێ بێڵە

     ۲۸ /۱۰ / ۱۹۷٦ | مۆسکۆ

•عەبدۆڵا پەشێو


🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
💔1
omar abdi xoshtren gorani خۆشرین گۆرانی عومر عبدی
عومەر عەبدی
کاکە وا نابێ ❤️


🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍21
هەوڵ و تێکۆشان بۆ ئازادی نەزانەکان بێ‌کەڵکە

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاتێ چ گوارا، لە حەشارگەکەی دا بە پێی ڕاپۆرت دان و یارمەتی شوانێک گیرا، کەسێک لە شوانەکەی پرسی: بۆچی ڕاپۆرتت لە سەردا؟! ئاخر چ گوارا بۆ ئازادی ئێوە بەرخودانی دەکرد؟!!!
شوان، لە وەڵام‌دا کوتی: ئەو بە شەڕ و شوڕەکانی، ببۆ هۆی ترساندنی مەڕ و ماڵاتەکەم و نەیدەهێشت بلەوەڕێن!!!
باشترە کە بگیرێ، لانی کەم مەڕەکانم دەحەسێنەوە....!!!!!


لە پاش بەر بەرەکانیەکی زۆر و خۆڕاگری شێرانە، محەممەد‌کەریم، لە بەرانبەر هێزی فەڕانسە، لەمیسرشکستی خوارد و بە دیل گیرا، بڕیاری ئێعدامی درا.
ناپلۆئێن، بانگی کرد و پێی کوت: زۆرم پێ ناخۆشە و لە لام گرانە، کەسێک ئێعدام کەم، کە بۆ ئازادی نیشتمان و نەتەوەکەی بەر خودانی دەکرد، من هەلیەکی تر بە تۆ دەدەم، تاکو دە هەزار سکەی زێڕ بۆ قەرەبوو کردنەوەی خوێنی سەربازە کوژراوەکان، بێنی و بیدەی به من...
محەممەدکەریم کوتی: من ئێستێ ئەو بڕە پارەیەم نییە، بەڵام ئیزنم بدەن دەچم سەد هەزار سکە لە تاجر و کاسبکاران وەردەگرم و دە گەڕێمەوە...!!!!!!!
محەممەد کەریم، زەنجیر لە دەست و پێ بەدەست سەبازەوە،بۆ ماەی چەن ڕۆژ لە ناو بازاڕ دا دوکان بە دوکان دەیگێڕن، بەڵام هیچ ساماندار و تاجرێک ڕازی نەبوو، یارمەتی بدا و پارەی بداتێ تاکوو ئەوەی  ئازادی کەن، تەنانەتی هێندیەکیان قەرزدار و تاوانباریشیان دەکرد و دەیانکوت : چۆن پووڵی پێ بدەین بە شەڕەکانی بارودۆخی، ئابووری و بازاڕی خراپ کردۆ، بۆتە هۆی کەم بوونی، کار و کاسبی لە ناو بازاڕ‌دا.
لە ئاکامدا بە ناهومێدی و دەستی بە تاڵ هاتەوە بۆ لای ناپلۆئێن!!!!
ئەویش پێی کوت: هیچ ڕێگا،چارەیەکم نەماوە، جگە لە ئێعدام و کوشتنت، نە لە بەر خاتری کوشتنی سەربازەکانم،بەڵکو بە هۆی شەڕ و بەربەرەکانی کردنت بۆ خەڵکانێک کە پووڵیان لە ئازادی و سەربەستی،نیشتمان و وڵاتەکەیان پێ باشتر و بە نرخترە...
زانایەک ئەگەر بۆ کۆمەڵگایەکی نەزان، هەوڵ بدا وخەزا و بەر خوودان بکا، وەکوو کەسێکە کە خۆی ئاور دەدا، تاکو ڕووناکایی بدا، بە کۆڕی کوێرەکان!!!!!!!

ئەوەش هەر ئەو چیرۆکەی سوقڕاتە، کە وێل دووڕانت،کاتێ  کاسەی ژەهری پێ دەدا و دیکوژێ، دەڵێ:
قوڕ بە سەر ئەو کەسەی، کۆمەڵگایەک پێش ئەوەی کاتی لە خەو هەستانی بێ، بیهەوێ وە خەبەری بێنییە!!!!

سەرچاوە فارسی
وەرگێڕانی: نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
6💔1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_چوارشەممە

🌺 ۳۱ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۳۱ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۳۱ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۱ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
«گەورەترین بەختەوەری ژیان
ئەوەیە،کە بزانین کەسێک هەیە
کە ئێمەی هەر بەو چەشنەی کە
هەین خۆش دەوێ...»


ویکتور هوگو

وە ــ نادرمستەفازادە
👌1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
نە ژاپۆنییەکان بڵیمەتن
وە نە ئێمە زەین‌کوێرین

تەنیا جیاوازی ئێمە و ئەوان لەوە دایە
کە ئەوان هانی کەسی شکست خواردوو دەدەن تاکوو سەرکەوتوو بێ
بەڵام ئێمە لەگەڵ کەسی سەرکەوتوو شەڕ دەکەین تاکوو شکست بخوا.

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
#ئەحمەد_کایا

لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ تورکیا

کۆچی‌دوایی ١٦ی تشرینی دوەمی ٢٠٠٠   فەڕەنسا


🔹گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو کە لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە دوای ئەوەی باوکی سازێکی بۆ کڕی، ئەحمەد لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خەریکی مۆسیقا بووە. پێش ئەوەی وەک گۆرانیبێژ دەرکەوێت، ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی بووە

🔹کایا لە ساڵی ١٩٨٥ یەکەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی «مەگری کۆرپەکەم» بڵاو کردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی شێوازێکی نوێ بوو و ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادە نەبوو ھاوکاری بکات. ھەرچەندە ئەمە نەبووە ھۆکاری ساردبوونەوەی و بەھاوکاری دۆستەکانی یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەڵام حکوومەت ئەلبومەکەی قەدەغە کرد.

🔹زۆرێک لە گۆرانییەکان و کلیپەکانی کایا وەگێڕدراون بۆ سەر سۆرانی. زۆرێک لە شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بەناوی ئەحمەد کایاوە ناونراون، لەوانە شەقامی کایا و پارکی ئەحمەد کایا لە سلێمانی. 

🔹دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ ی نیسان تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ ڕۆژنامە و دەزگای ڕاگەیاندن داوای حوکمی ئیعدامیشیان بۆ کرد.
لەو ماوەیەدا، ئەحمەد کایا چووە ئەورووپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا، بەبێ ئامادەبوونی کایا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ئەو دەرکرد.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
یەک لە گەڵ یەک بەرانبەر نێ!!!!

سەرچاوە خسرو گلسرخی

وەرگێڕان و زیاد کردن
نادرمستەفازادە  ڕەحیم خان

مامۆستا کە ڕوومەتی
لە ڕق و قین دا سوور هەڵگەڕابوو
وە دەستەکانی
لە ناو تۆزی گەچ دیار نەبوو
لەو سەری کلاس منداڵە بەدفەڕەکان
نانە قەیسییان بەش دەکرد،یەکێ لە ژێر
کورسییەکەی دا گووڤاری لاوانی هەڵدەداوە
لە بەر ئەوەی هەرا و هوریا کۆتا بێ
بەو پەڕی تاسەوە،بەرانبەرییەکانی جەبری
نیشان دەدا لەسەر تەختەڕەشی کلاس کەوەکوو دڵی داگیرکەران ڕەش هەڵگەڕابوو
بە وێنەی  هەژاران مات و غەمگین بەخەتیەکی گەورە و جوان نووسی یەک لەگەڵ یەک بەرانبەرە!!!
وە کوتی منداڵەکان لێرە دا دەتوانین بڵێین
یەک لە گەڵ یەک بەرانبەرە!!!!
قوتابێک لەوسەری کلاس لەناوقوتابیەکان‌ دا هەستا، ئاخر لەوکاتانەدا دایم دەبێ نەفەرێک پێشڕەوبێ و هەستێ،
لەسەرەخۆ کوتی ــ ئەو بەرانبەرییە زۆر وتەیەکی بێ مانا و هەڵەیە و درۆیەکی گەورەیە،گشت قوتابێکان بە سەر سووڕمانەوە ڕوویان کردە لای، هەموو چاوەڕێی کردەوەی مامۆستا بوون. 
ماموستا بۆ ماویەک،مات وبێ دەنگ لەجێی خۆی ڕاوەستابوو و لێی دەیڕوانێ قوتابی لەدرێژەی قسەکانی‌دا پرسی ـ
مامۆستا ئەگەر یەک نیشاندەری ئینسانێک بایە، ئایا دیسان یەک دە گەڵ یەک بەرانبەر دەبوو؟
بێ دەنگیەکی تەواوبەسەرکلاس دازاڵ بوو پرسیاریەکی سەخت و ئەستەم، هەموو
چاویان بڕیبۆ ئەو خوێندکارە
کەس وەڵامی پێ نەدەدراوە،
ماموستا بێ دەنگی شکاند و بەتوندی کوتی بەڵێ بەرانبەر دەبوو.
قوتابی بزەیەکی هاتێ ـ
کوتی ناماموستا گیان نا بم‌بوورە وانییە  پێم بڵێ  چۆن بەرانبەر دەبوون!!! ئەگەر ژومارەی‌یەک نیشاندەری ئینسان بایە، ئەو دڵ ڕەشەی کە  زێڕو زۆری هەبا  سووک وئەوەی کەخاوەن دڵی پاک و خاوێن بایە لەتەرازووی مێژودا قورستردەبوو.
بەڵێ ئەگەریەک ئینسان دەگەڵ یەک ئینسانی تر بەرانبەربا ئەوسپی پێستەی گەر وەک مانگی شەوی چاردە لە تاریکی شەو دا دەدرەوشاوە، سوک وئەوڕەش پێستەی کەلەژێر باردا دەیناڵاند لای هەمووان خۆشەویست و بەڕێزتر دەبوو  ـ
یەک ئەگەر نیشاندەری یەک ئینسان بایە
ئەو تساوییە هەر بەگشتی ژێر وڕوو
دەبوو.
بەڵێ مامۆستا.
یەک ئەگەربەرانبەری یەک بایە کێ دەبوو بە کۆیلە ونۆکەر؟؟!!!
نان وماڵی مفتێ خۆران لەکوێ  پەیدا دەبوو، گەسک دەریان لە کوێ دێنا؟
کێ بناغەی دیواری چینی دادەڕشت ؟
ئەهڕامی میسر چۆن دەچونە سەریەک؟
کێ بناغەی بەندیخانەی دادەنا؟؟
یەک ئەگەر بەرانبەری یەک بایە ئەدی کێ پشتی لەژێر بار ی زوڵم وزۆردا دەچەماوە ؟
کێ لەژێر قامچی وشەڵاقی زاڵمان‌دا نیوەگیان ولەت وکوت دەبوو؟  ئاخر بڵێ بزانم یەک  ئەگەر دەگەڵ یەک بەرانبەر بایە،کێ ئازادیخۆازانی لەناو قەفەس دەکرد؟
ئەوگشتە زوڵمە لەکێ دەکرا و کۆت و کەلەبچەو زەنجیر دەست ولاقی کێی
زامدار دەکرد ؟
کام ژن  بۆنانی شەو داماو و لەشی خۆی دەفرۆشت کێ لەبرسانا دەمرد؟  ـ ـ ـ
چۆن ژنێکی نەجیم دەبۆ جل شۆری ماڵە خانی، ئەو هەموو قەرەواش و نۆکەرە لە
کوێ پەیدا دەبوو؟؟؟
مامۆستا کە تا ئێستا بە بێ دەنگی چاوی لێ دەکرد لەقوڵایی دڵەوە ئاخیەکی هەڵکێشا و کوتی ـ ئیتر بەسە ڕاست دەکەی یەک ناتوانێ لە گەڵ یەک بەرانبەر بێ، مناڵەکان لەئێستاوە لە ناو دەفتەرەکان دا بەخەتی گەورە و جوان بنووسن یەک دەگەڵ یەک بەرانبەرنێ وهیچ کاتیش بەرانبەرنابێ و بەرانبەر نابن،تا کۆتایی جیهان...



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1💔1
🗓#ئەوڕۆ_پێنج‌شەممە

🌺 ۱ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۲ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وێنەی مێژوویی

مامۆستا قالە مەڕە، گوندی خانەقای شێخی بورهان، ساڵی ١۳٤٥

تەمەنێکە
زایەڵەی دەنگی شمشاڵی مامە قالە
لە گەڵ هەموو
گزنگی خۆری بەیان و
نسێ شۆڕی ئێوارانە
دەشت و چیا و
شیو و دۆڵی
ئەم نیشتمانە دەپێوێ ...
لە تەک هەموو
دار و گیا و
گوڵ و گەڵای
لێڕەوار و باغ و بێستان
زمانی حاڵی دەئاخێوێ ..
وێڕای هەر تێتووڕاندنێک
ژنەوای بێ ئۆقرەی نۆتی
تای ماشەری بیرەوەری
ڕادەنگێوێ
ئەم نەوایە...
بۆ نەیاران
نەفخی سووری
دوا قۆناغی ژیانە و
بۆ یارانیش
دەمی عیسایەو
گیان وەبەر،
هەموو بوونەوەران دێنێ ...
چەند بێ وازم
کە ماوەیەکە نابیسم
دەنگی شمشاڵ،
هیچ سەمفۆنی و ئۆرکێسترایەک  تامەزرۆییم ناشکێنێ ...
لە سەیوانی بیرەوەری
وا هەست دەکەم
مامە قالە
بە قامکی بلوێرلێدانی
پرچی خەیاڵم دادێنێ
بە هەر هەناسە و پشوویەک
لە کللۆرایی شمشاڵی
لانکەی ئاواتەکای من
هێدی هێدی
ڕادەژێنێ ...
ئای چ خۆش بوو
وەکو دوێنێ
زاخاوی مێشکم داتەوە
شمشاڵ و "کۆنە ڕادوێنێ"!

مامۆستا عەبدۆڵڵا  هەمزە
سەردەشت
۳۱ی بانەمەڕی ۱٤۰۰


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍21
بۆ خەڵک مەژی
لەنێو دەچی
خەمبارترین مرۆڤەکان کەسانێکن
کە زیاتر لە حەد بەرداشت و تێگەیشتنی خەڵکی‌یان
بۆ گرینگە

گابریێل گارسیا مارکێز

💥 بیرکردنەوەی جیاواز

بە هەژماری مرۆڤەکانی سەر گۆی زەویی،
جیاوازی بیر و بۆچوون هەیە!!
کەسێک کە بیرکردنەوەی لەگەڵ تۆ جیاوازە ،
دوژمنت نیە؛
مرۆڤێکی دیکەیە....!

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
شعر تازه‌ای از سیدعلی صالحی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

زەنجیرەی بێ‌ئازار

بیر لە چی دەکەێوە؟
ئێستاش
ئەو دێڵە گورگە
لە چلەی زستانا
شیوەن دەکا

من ڕۆاڵەتی مانگم
لە ناو
دەستە زامدارەکانی خۆم
شاردۆتەوە
تاکوو ئیتر
هیچ مسافیرێک تێ‌نەگا
کە من دەستم
بە زەنجیرەی کێوەکانی
مانگ ڕادەگا

چاوەڕێت دەمێنم
وەک ئەو کێوەی چاوەڕێی ئاسک
دەکا

تۆ لە ئاکام
هەر ڕۆژێکی
گەورەی بەڵێن دراو
دەگەڕێیەوە
گورگەکان دێن دەڕۆن
وە چلەکان
زستانەکان
شین و گریانەکان
دێن دەڕۆن
بەڵام
تەنیا سێبەری تۆ
لە تاریکی
بێ‌ئۆقرەترین شەوەکان
چاوەڕێی هەتاوە.
بیر
لە ڕۆژی لە دایک بوونی
بە دەستەی
گوڵە
خەندەرانەکان بکەوە
ئەو لەتە ڕەژییەی
خەریکە دبێتە
خۆڵەمێش
داربەڕووی
ئەو نیشتمانە بۆ
هەزاران ساڵ لەوە پێش
...



🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍1
Audio
🟣 بەیتی خەلیل‌پاشای کورد؛

🔻کاک #ڕەحمان_تەقی‌زادە ساڵی ٤٤ بۆ یەکەمجار بەیتی مێژوویی خەلیل‌پاشای بە دەنگی #میرزا_برایمی نەوەی خانبەگی برای #خەلیل‌پاشا تۆمار و ماندگاری کرد؛ دەنا بە دڵنیایی ئێستا ئەو بەیتە لەناو چووبوو.

🔻بەڕێز کاک #ئەحمەد_بەحری بەیتی خەلیل‌پاشای لە کتێبی گەنجی سەربەمۆردا چاپ کردووه و دەڵێ نازانین ئەو خەلیل‌پاشایە کێیە وا ئەو بەیتە پێی هەڵدەڵێ.

🔻دوای گفتوگۆیەک لە ناوەندی جامی، کۆنفڕانسێکیان پێکهێنا. لەو کۆنفڕانسەدا ڕەچەڵەک و کەسایەتی خەلیل‌پاشا و چلۆنایەتی دانانی ئەو بەیتە لە لایەن #میرز_جەلیل‌_بەگی برازای خەلیل‌پاشام ڕوون کراوە، سەد و چەند ساڵ لەمەوبەر میرزاجەلیلی برازای لەسەر ئیزنی خەلیل‌پاشا ئەو بەیتەی بۆ ئەو شەڕانەی خەلیل‌پاشا دەگەڵ عرووسان (#ڕووس) کردوویەتی، داناوە و #میرزا_برایم‌بەگی برازای میرزا جەلیل بە دەنگ کوتوویەتەوە.

🔻#فۆلکلۆری_کوردی قەرزداری کاک ڕەحمان تەقی‌زادەیە؛

لێکۆڵینەوەی بەیت #بەڕێز_کاک_عەلی_ئازیز

🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
3
خوشکێ، کاک ڕەحمان تەقی‌زادە بوو ساڵی ٤٤ بۆ یەکەمجار بەیتی مێژوویی خەلیل‌پاشای بە دەنگی میرزا برایمی نەوەی خانبەگی برای خەلیل‌پاشا تۆمار کرد و ماندگاری کرد، دەنا بە دڵنیایی ئێستا ئێستا ئەو بەیتە لەناو چووبوو. بەڕێز کاک ئەحمەد بەحری بەیتی خەلیل‌پاشای لە کتێبی گەنجی سەربەمۆردا چاپ کردووه و دەڵێ نازانین ئەو خەلیل‌پاشایە کێیە وا ئەو بەیتە پێی هەڵدەڵێ. دوای گفتوگۆیەک لە ناوەندی جامی کۆنفڕانسێکیان بۆ من پێکهێنا، لەو کۆنفڕانسەدا ڕەچەڵەک و کەسایەتی خەلیل‌پاشا و چلۆنایەتی دانانی ئەو بەیتە لە لایەن میرزاجەلیل‌بەگی برازای خەلیل‌پاشام ڕوون کردەوە، سەد و چەند ساڵ لەمەوبەر میرزاجەلیلی برازای لەسەر ئیزنی خەلیل‌پاشا ئەو بەیتەی بۆ ئەو شەڕانەی خەلیل‌پاشا دەگەڵ حرووسان(ڕووس) کردوویەتی، داناوە و میرزا برایم‌بەگی برازای میرزا جەلیل بە دەنگ کوتوویەتەوە.
فۆلکلۆری کوردی قەرزداری کاک ڕەحمان تەقی‌زادەیە. 👏🌷👏🌷👏

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
5
🗓#ئەوڕۆ_هەینی

🌺 ۲ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۲ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۳ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی


وێنە منداڵی ساڵانی پێشوو و کۆچکە و دەسرازە بەستن و لە لانکە نان
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
وەرگیرتراو لە کتێبی 
« چۆن دنیا بەڕێوە بەرین؟؟!!»

نووسراوی: «  وينستون چرچیل »

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە

پێشی پێشکەوتنی ژنان لە کۆمەڵگادا بگرن
و بەر تەسکیان کەنەوە!!
ئەوان بێ‌دەسەڵات و ژێرچەپۆکە کەن!!!
تا دەتوانن گاڵتەیان پێ‌بکەن!!
کارێکیان بە سەر بێنن کە گەورەترین ئاواتیان
زەماوەند و گەورەترین هونەرینن چێشت‌لێنان
و بەرگ‌دروون بێ!!
بەڵایەکیان بە سەر بێنن کە لە کۆمەڵگا و
یەکتر گرتن بترسێن!!!!
تۆوی بیرێک لە زەینی باوکەکانیان‌دا بچێنن
کە بڕوا بەوە بکەن دەبێ کچەکانیان، لە ڕکە
و قەفەس دا بار بێنن!!
وە کتێبی زانست و پێنووس و چەکوش لە
دەستی کچەکانیان دەربێنن و لە جێی‌ئەوان
مەڵاغە و دەرزی و دەزوو و ئینجیلیان دەنە
دەست!!
بەڵایەک بە سەرلاوەکانیان بێنن کە لە
جنسی دژ بە خۆیان دوور کەونەوە،بەڵام
هەموو بیر و هۆشیان لای ئەوان بێ...
وە هەر کەسیش کە هەولی بۆ ئازادی
ژنان دا،بڵێن نۆکەری شەیتان و دوژمنی
خودایە و شەیتانیش دوژمنی ئێمە و
خودایە.
ئەگەر ئەو کارانە بکەن من بەڵێنیتان پێ
دەدەم، کە کۆمەڵگایەکی ئاوا کە ژن تێیدا
بەربەست کرێ،ئەگەر هەزار ساڵیش تێپەڕ
بێ،سەرکەوتوو نابێ و دەتوانین
دەسەڵاتدارییان بە سەر دابکەین و بیان
چەوسێنینەوە...



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاگرین سەوزە

بابێ بۆلای من شەرمی پێ ناوێ بابێ بەخێر بێ هەرسات ئەتەوێ
مەڕۆ قژی ڕەش وێنەی شەوە
جوتێ چاوی بە خومارن
هیلاكە تینووی خەوە🥹🩵



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
مــانگ هەڵات
@hasanzirak1
#حەسەن_زیرەک🎤



#مانگ_هەڵات


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/07/09 20:12:36
Back to Top
HTML Embed Code: