کاتێ لە سەر کورسی قوتابخانە دادەنیشت پێم وابوو،کەمێ شیرن ئەقڵە و هیچ گرینگیم ‌پێ نەدەدا، زۆر کەم و بەگمەن قسەی دەکرد و مەگەر پرسیارێکی بایە بەڵام لە مانگی جۆزەردان کە تاقیکاریمان لێ وەرگرتن و بڕیار بوو قوتابخانە ببەسترێ
بە پڕتاو خۆی گەیاندەلام و کوتی: مامۆستا داوایەکم هەیە ئیزنم دەدەی بیڵێم!!؟؟
منیش بە نەرمی دەستم خستە سەری
زۆر بە تاسەوە سەیری کردم کوتی: مامۆستا بەڵێن دەدەی ساڵی تر
بگەڕێیەوە ئێرە؟
تکایە مامۆستا گیان ساڵی داهاتووش وەرەوە نەکەی ئێمەت لە بیڕ چێ!!
منیش کە فرمێسکی غەم و شادی
لە چاوم قەتیس مابوو، کوتم دڵنیا بە
ئازیزەکەم دێمەوە...
هەرکە وام کوت: باوەشی پێدا کردم و کوتی، ئەو دڵنیا بووم و بە پێکەنین لێم
دوور دەکەتەوە و ئاوڕی دەداوە و
دەستی بۆ ڕادەوەشاند و خودا حافیزی لێ‌دەکردم ئەو کاتە زانیم ئەو نە تەنیا شیرن ئەقڵ نیە بەڵکوو هەستێکی جوان و ناسکی هەیە جوانتر لە هەموو قووتابییەکانی‌تر کە بە داخەوە من درەنگی تێگەیشتم...

ڕۆژی مامۆستا پیرۆز بێ

#نووسین_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مامۆستا و ڕۆژگار

هەرچی بە شیرنی لە یەکەمیان فێر
نەبی، دووهەمیان بە تاڵی فێرت دەکا
یەکەمیان بە بایەخی گیانی و
دووهەمیان بە بایەخی گیانت

دۆازدەی بانەمەڕ ڕۆژی مامۆستا
لە تەواوی تێکۆشەران و ڕاهێنراوانی
گۆڕەپانی،فێر کردنی زانست پێرۆز بێ


وە ــ نادرمستەفازادە
سڵاو


بەیانیتان باش

ئەمڕۆ پێنجشەممە
13/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/13هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#مەلای حاجی ڕەسوی

چیرۆکی ترێ فرۆشتنی خاڵە مەری.

خاڵەمەری داوداوێ ناسراو بە ئەمەرە ڕەش.
خاڵەمەر گوتی:
دووسەوە ترێم لە کەرێ بار کردن و ڕۆیشتم بۆلای لاجانێ کە بە گەنم ئاڵووگۆڕێی پێ پکەم.
گەیشتمە نیزیک گوندێک جۆگایەکم لەسەر ڕێگا بوو،جۆگایەکە زۆر پان و بەرین بوو،دەبوایە بەسەریعی هاتبای خۆت هەڵدابایە دەنا بازت نەدەگەیشت،پیاوێک لەوبەر جۆگایەکە نان و ماستاوی دەخوارد. سەیەکیشی لەپێش هەڵتوتەکابوو.
کەرەکەم لە جۆگایەکە پەڕیەوە،بۆخۆشم هێندێک کشیمەوە دواوە بە سەریعی هاتم خۆم هەڵدا لەوبەری جووتپێ خۆم بە حەرزی دادا،بەڵام حەیب نەبێ  زۆر بە خەراپی دەستنوێژم شکا، سە بۆرەی کابرای قروسکاندی و دەرپەڕی،لاقی چۆ دەناو ماستاوێ کابرای، کابرا ماستاوەکەی هەموو وە دمووچاوان هەڵپڕژی،تۆزێکی دەست بە سەروچاوان داهێناخوار و چاوێکی لەمن کرد، گوتی تو شەڕەف بۆخۆت بووی یا کەرەکە بوو؟
گوتم وەللا بۆخۆم بووم، گوتی یا خوا ڕووی بابت ڕەش بێت جاخۆ سەیەکەشم زراوی چوو، گوتم یاخوا ڕووی بابی خۆت ڕەش بێت تۆ ئەگەر دەزانی سەیەکەت هێندە ترسەنۆکە بۆچی ڕای دەگری.😂

مزراویلکە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ﺷﺮﻟﻮﮎ ﻫﻮﻟﻤﺰ پۆلیسی بەنێوبانگ و دەستیارەکەی چووبوونە مەزرا بۆ گەڕان و شەوێ چادریان هەڵدا و لە ژێری دا خەوتن.
نیوە شەو ﻫﻮﻟﻤﺰ هەستا چاوی لە ئاسمان کرد و پاشان ﻭﺍﺗﺴﻮنیشی لە خەو هەستاند و کوتی:چاوێک لە سەرێ بکە و پێم بڵێ چی دەبینی؟؟؟
ﻭﺍﺗﺴﻮﻥ کوتی:ﻣﯿﻠﯿﻮﻧﻬﺎ ئەستێرە دەبینم:
ﻫﻮﻟﻤﺰکوتی: چ ئاکامێکی لێ وەردەگری؟
ﻭﺍﺗﺴﻮﻥ کوتی : لە ڕۆانگەی ئیمانەوە،بەو ئاکامەدەگەم کە خوداوند گەورەیە،ئێمە ڵەو دنیایەدا چەندە چکۆلەین.
لە ڕۆانگەی ئەستێرە ناسیش ڕا بەو ئاکامە دەگەین کە زۆهرە لە ڕاستی مشتەریێە،
بەس دەبێ هەوەڵی هاوین بێ.
ﺍﺯ ﻟﺤﺎﻅ ﻓﯿﺰﯾﮑﯽ، ﻧﺘﯿﺠﻪ ﻣﯿﮕﯿﺮﯾﻢ ﮐﻪ ﻣﺮﯾﺦ ﺩﺭ ﻣﺤﺎﺫﺍﺕ ﻗﻄﺐ ﺍﺳﺖ،کەوابێ دەبێ کاتژمێر 3 نیوە شەو بێ.
ﺷﺮﻟﻮﮎ ﻫﻮﻟﻤﺰ هێندێکی بیر کردەوە و کوتی: ﻭﺍﺗﺴﻮﻥ تۆ زیاتر لە گەمژە و گێژێک
نی.
ئاکامی سەرەکی و گرینگ کە دەبێ تێی بگەی،ئەوەیە کە چادرەکەیان لێ دزیوین
لە ژیانی هەموو ئێمە جاری وایه باشترین
و ئاسانترین وەڵام و ڕێگا چارەمان لە پەنا
دەستە بەڵام ئەوەندە بۆ دوور دەڕوانین
کە نزیک خۆمان نابینین.


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
03MNARA
03MNARA
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە کازێوەی بەربەیانی‌
کەڵەشێرێ هەستا لە خەو
هەر ئەو دیتی و زانی
کە چۆن
کچێکی ئەویندار
سەر بڕا بوو
لە کاتی نیوە شەو


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن..


@Mostafazadeh2
هەرکات مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەر دوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرمانا
لەبەر دەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەر وایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتووە
یان کورد خودی خۆی کوشتووە!

#عەبدوڵڵاە_پەشێو
سڵاو

سڵاوێکی گەرمتان لە ناخی دڵەوە پێشکێش بێ و هیوادارین گشت کات
و ساتی ژیانتان لێوڕێژی خۆشی بێ
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
14بانەمەڕی//2724کوردی
1403/2/14هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👤تەنانەت لە خەماویترین کاتەکانی ژیانیش‌دا ڕووبەڕووی چرکەساتی ڕۆشن و پرشەدار دەبینەوە.

بگرە لەنێوان خیز و بەردیش‌دا
گوڵی چکۆڵەی شادی دەڕوێن.🌱💯

#هێرمان ــــ هێسە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۳ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی‌کوردی
#ژن، ژیانە و
#پیاو، ئاسایش

وە چەند باش دەبێ🌸
کاتێ پیاوێک تەواوی پیاوەتی خۆی
خەرجی ئاسایشی ژیانەکەی بکات

وە چەند جوان دەبێ
کاتێ ژنێک تەواوی ژیانی خۆی
خەرجی غورووری ئاسایشەکەی بکات🌸

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۳ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی‌کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
عزیز وەیسی و ژینا ویسی کچی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەیران عوسمان

بڕۆ بڕۆ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئیتۆپی 54 و سودان 42 میلیون
مانگایان هەیە!
بەڵام لە هەژارترین وڵاتانی دنیان...
لە کاتێ دا کە هولەند11 میلیون مانگای هەیە!
بەڵام و شیر و پەنیر و ... شیرەمەنی دنیا
دابین دەکا...

کێشە مانگاکان نین
کێشە ئەو مانگایانەن کە ئابووری وڵاتەکە
بەڕێوە دەبەن.
چرچیل دەڵێ: ئابووری لاواز دوو هۆی گرینگی هەیە،یان دەسەڵاتداران نەزان و تێنەگەیشتوون،یان نەزانان دەسەڵاتدار
و دەست ڕۆیشتوون...

شەڕ و ویشکە ساڵی گشتی بیانوون!!!


وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لەو دنیایە کە گورگەکانی
جل و بەرگی مەڕ لە بەر دەکەن
چەند سەختە پێکەنین
چەند سەختە تێگەیشتن
چەند سەختە شەڕ کردن
نازانی بۆ کەوتووی ئەوڕۆ
نازانی بۆ گیرۆدەی دۆینێی
نازانم،تۆ دەزانی
تێناگەم تۆ تێ‌دەگەی؟؟!!

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
15/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/15هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
☕️پارچەیەک لە پەڕتووک

پێموایە دۆزەخ ، درووستکراوی خەڵکی بێڕەحم و ستەمکار بێ !
ئەگەر کەسێ هەست و ئیحساسی ئینسانی هەبێ هیچ کاتێ خەیاڵی بابەتی ئاوا بە مێشکی‌دا نایە کە مرۆڤ، بەتاوانی ئەوەیکە لە سەردەمی ژیانی‌دا لەسەر گۆی زەوی بەپێچەوانەی ڕێباز و ڕەوشتی ئەخلاقی تیرە و قەبیلەکەی ڕەفتاری کردووە دەبێ بۆ هەتاهەتایە لە ئاوری دۆزەخ‌دا بسووتێ و هیچ ئومێدێکیش بۆ ڕزگاری و بەخشینی لە ئارادا نەبێ! بیرکردنەوەیەکی ئاوا لەو چەشنە شیاوی مرۆڤگەلی بەشەڕەف نیە !

📚#جیهانێ ـــ کە ـــ من ـــ دەیناسم
#بێرتێراند ـــ راسێل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#قانع

عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ
فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژووێژ

ئاوی لافاوی خەیاڵم، ھێندە ساف و ڕۆشنە
ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای ھەوراز و لێژ

بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من
پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ

گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی
سەربەسەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ

شەخس وەختی عالمە، عالم بە ھەر ئەشیا ببێ
بێسەواد وا تێ ئەگا، زانین ھەموو دەسنوێژە و نوێژ

«قانعا» مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا
بێنە دەر تێغی زمانت ھەر وەکوو شمشێری تیژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
٫٫تەژی خەم٫٫

خۆشەویستم خۆ دەزانی لە ئازارت تەژی خەمم
بڵێسە و کڵپەی ئاگرم وەکوو چیای سەر بەتەمم

هێندە دڵم کۆلیلە بۆت هیچ ئومێدم بەژین نییە
بە داییم خەم میوانە لام هەواڵ لە پێکەنین نییە

لەو کاتەوە کە دەزانم تۆ ناساغی بە گیانی خۆت
بڕوا بکە عەزیزەکەم بە سەدان جار گریاوم بۆت

گوڵم هەستە وەکوو جاران بە بزە و پێکەنینەکەت
هیوا بخە نێو دڵمەوە بە گوفتوگۆ شیرینەکەت

دڵنیابە بارگەی خەمت ؛ داییم لە سەر شان وکۆڵە
شادیت بۆ دێنم بە باوەش تا هەست نەکەی جێژوان چۆڵە

هەتا مردن لە ڕێبازی عەشق و ئەوینت لا نادەم
عەهد و وەفای خۆشەویستی بە بێ هوودە بە با نادەم

جەلال هێجانانی#بێ خەو٫٫🖌
ورمێ:نەخۆشخانەی ٫٫ئومید٫٫
12گوڵانی 2724ی کوردی
💐پێشکەش بە هاوژینی عەزیزم💐

👇👇👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/05/04 06:09:51
Back to Top
HTML Embed Code: