Telegram Web Link
ــ دەتبینم زۆر لە سوجدەدا دەمێنیتەوە، ئایا ئەوەندە کێشەت زۆر وا زۆر دەمێنیتەوە؟

+ نەخێر، هاوڕێم زۆرە. تا دووعا بۆ هەموویان نەکەم، سەرم بەرز ناکەمەوە.
*****
پێشەوای مەزن فەرموویەتی:
(الرَّجُلُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلُ)

مرۆڤ، لەسەر ئاینی هاوڕێکەیەتی. هەر یەکەتان سەیر بکەن بزانن هاوڕێیەتی کێ دەکەن.

چاوێک بگێڕە بە ناو هاوڕێکانتدا، ئایا هاوڕێت هەیە گومان بکەیت لە سوجدەدا دووعات بۆ بکات؟

وریا بە ♥️.
+ پەیوەندییت چۆنە لەگەڵ خودا؟

ــ چەندێک خراپم
و
ئەو چەندێک باشە!

چەندێک لێی دوورم
و
چەندێک لێم نزیک !

چەندێک لە دووعاکانمدا دەنگم نزمە
و
چەندێک ئەو بەجوانی گوێم بۆ دەگرێت.

لە گەورەییی ئەودا و بچووکیی خۆم، شەرمەزارم.

لە بێپێویستیی ئەو بە من و هەموو پێویستییەکی من بە ئەو، ڕەنگزەردم ♥️.
“ تەنھا بەسەیرکردنی ئارامییە ”
بەیانیت بە زیکرو یادی خودا و صلاوات ناردن بو پێغەمبەری خودا ﷺ دەست پێبکە:

‏﴿ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنينَ ﴾
‏- سُبحان الله
‏- الحَمد لله
‏- لا إله إلا الله
‏- الله أكبر
‏- أستغفِرُ الله
‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله
‏- سُبحان الله و بِحمده
‏- سُبحان الله العَظيم
‏- اللهُمَ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبارِك على نبينا مُحمد
♥️
Channel photo updated
پڕۆفایلی مرواریم گۆڕی وا هەست ئەکەم زیاتر لەگەڵ بابەتەکانی منا ئەگونجێ. ئەتوانن ئێستا لە ئینستگرامیش لەگەڵما بن.
هیوادارم بەدڵتان بێ


@Mrwarry0 ناوی ئینستگرام ♥️
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 )

کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.

وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 )

هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.

وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 )

(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).

يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ( 4 )

له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...

بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 )

به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).

يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 )

ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).

فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ( 7 )

جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.

وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ( 8 )

ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.
ڕەسمی قشت بۆ سەر پڕۆفایلتان 🥰!
مـرواری༆ pinned «تۆ هەر خودامی با من لە عەبدایەتیشت نەزانم ،قەرزارتم و باش دەزانم سەر ڕاست نیم لە دانەوەی چونکە گومانم نیە دانەوەی قەرزی تۆ ئەستەمە، ئاخـــر کام قەرزەت بدەمەوە،خودایە هەر ئازار و کێشە و ناڕەحەتیەکم تووش دەبێ نیشانەی عادالەتی تۆیە با من پێشم ناخۆشبێ بەڵام موستەحەقم…»
أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ
‏لە گەورەترین داواکارییەکانی دونیا
"دووربوونە لە خەم"

‏لە گەورەترین داواکارییەکانی دواڕۆژ
"لێخوشبونە لە تاوانەکان"

صلاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
هەردووکیت پێ دەبەخشێـت،
لە خەم بەدوورت دەكات و دەبێتە هۆکاری لێخوشبوونيشت.

کەواتە با صلاوات لەسەر پێغەمبەر گیانی ئەزیز ﷺ هەمووکات لەسەر دەمان بێت گوڵەکانم ♥️.
نازانیت چ ساتێک پێت دەوترێت
{ قَدْ أُتِیتَ سُؤْلَكَ }طە٣٦، بەراستی ئەوەی داوات کرد پێت درا، لە نزا بێزار مەبە، هەموو داواکانت بەرەو پەروەردگاری جیهانیان بەرزبکەوە ♥️'
نیگەران مەبە، هەوڵ بدە، ئارام بگرە، خودا دەیبیستێت، دەیزانێت، دەیبینێت، چونکە خودا ئاگاداری سات بە ساتی دوعاکانتە
🤍
2024/06/01 06:25:12
Back to Top
HTML Embed Code: