دەزانم کە تۆ بیرم ئەکەیت
بەڵام ناگەڕێیت بە شوێنمدا
خۆشت دەوێم بەڵام پێم ناڵێیت
دەشزانم بەردەوام وا دەمێنیتەوە!
بێدەنگی تۆ دەمکوژێت!

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝑺𝒊𝒙 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
لیست ئەگۆر مەوە کێ بەژداری ئەکات چات بکات

@miko5i
ئەوەی تۆی لێسەندم
خودا ئازیزی لێبسەنێت
چیت بەسەر حالی من هێنا
هەمان شتی بەسەر بێنێت
خوای من یەک پارچەی
مالی وردوو خاشی لەت و پەت بکات
بەهەمان شێوەی دڵی من
دڵی لە ژیان شەکەت بکات
سەروەت و پارەی گیرفانی
بۆ سەدان دەرد و بەڵا بێت
ئاواتە خوازم رۆژێک بێ هەزار دەردی لەگەلا بێت
رێزو شکۆی لەناو خەڵکا بێتە خوارێ
هیچ پزیشکێک چارەی نەکات
بتوێتەوە لە ئازارێک…💔😆
Hala Madrid🏆🥇15🫀
ئەمشەو خراپ بیرتەکەم💔😄
دایکم لە کۆتایی هەموو تەلەفۆنێکدا دیووت, هیچ کارم نەبوو تەنها دەمویست گوێم لەدەنگت بێ,
مناڵ بووم..لەکوێ بزانم..
دەنگ چی لە مرۆڤ دەکات💔

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒔𝒆𝒗𝒆𝒏 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
هەندێك سات هەن بەتەواوی دەوەستم لە هەوڵدان
بەلامەوە گرنگ نیە گەر هەموو ئەوەی
بەردەمم بسووتێت
گرنگ نیە ئەگەر هەمووی وێران بێت تەنانەت
پەنجەیەکیشم ناجووڵێنم بۆ چاکردنەوەی
هەندێك کات دەوەستم لە هەنگاو نان لە بیرکردنەوە
دەهێڵم هەموو شتێك بەبێ دەست تێوەردانی من بڕوات
بزانم کەی دەگاتە خاڵێك کە بەدڵی منە و لەوێدا
خۆم بریاری لەسەربدەم!


𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒆𝒊𝒈𝒉𝒕 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
 رەنگە من بەجۆرێک شتەکانم قبووڵ بێت و هیچیان ئەو جۆرە منیان قبووڵ نەبێت،
منێک بە کۆمەڵێک ئاوات نەگەیشتم بە هیچیان زۆر شتم لە دەستدا و قەرەبووی هیچم وەرنەگرت...!
بۆ هەر لایەک ڕامکردبێ بە شکانی خۆم کۆتایی هاتوە، نازانم سوچی منە و ڕێگای من هەڵەیە یان چارەنووس
من وەک خەونێکم زوو زوو ڕادەچڵەکم لە ژیانم ڕەنگە لە هەر جار خەوتنێک بە بەردێک دابێتم لە سەری خۆم،
ئەسڵەن لە یادم نیە چەند دوور هاتووم ناتوانم ڕێگری بکەم لە کەس ئەگەر وەک شاخێکیش بوەستم تونێلێک هەڵ دەکەنن و دەڕۆن.!
من لە دەست دەچم و تەنانەت تۆش نامگریتەوە، چەندێکیش بڵێم دڵت لای منە درۆ دەکەم لەگەڵ خۆم، ڕەنگە لەنێوان منو تۆش دیوارێکی نەبینراوهەبێ...
ماوەیەکی زۆرە وەک بێگانەیەک هێواش هێواش سارد دەبیەوە
ئەمە کۆتا وێستگەیەو کەسمان دانابەزین
تۆش بڕۆ هەوەسەکانت ڕازیکەو وەرەوە هەناسەیەک هەڵمژەو وەرەوە
خۆ من بەبێ تۆش تۆم خۆشدەوێ...!


𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒏𝒊𝒏𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەنها کورەکان لەم هەستە تێئەگەن ئاای❤️😄
‎ دەزانیت ئیشق چیە!
‎ئیشق هەر ئەوەیە کە چ نامە بنێری،چ نەی نێری ، من هەر خۆشمەوێی، ئەوەیە کە دەسیشت لێ نەدەم هەر دڵم هی تۆیە و من ئێستاش دوعات بۆ ئەکەم،ئەوەیە کە من ئێستاش کارێک ناکەم تۆ پێت ناخۆش بێ،ئیشق ئەوەیە کە من لەسەر بەڵێنەکانی خۆم ماوم،شەوان پێش خەوتن ماچی وێنە بێ ڕوحەکانت ئەکەم،گوێ لە ڤۆیسە کۆنەکان ئەگرم،فرمێسک یەتە خوارەوە بە چاوماو ئاهێک هەڵ ئەکێشم،ئیشق ئەوەیە کە من چاوم کەس نا بینێت جگەلە تۆ،ئەوەیە کە لێدانی دڵم بۆ تۆ جیاوازە کە تەنها بۆتۆ وا لێ ئەدا،من ئێستاش ڕێگە نادەم باست بکەن، کە گوێم لە ناوت ئەبێ تەزویەک بە گیانما یە،ئێستاش وا ڕۆژ ئەژمێرم بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت. ئێستا زانیت ئیشق چیە،پێویستی بە قسە کردن و دەس لێدان نیە.

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒆𝒏 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
هەندێك جار کەسێك دێتە ڕێگات، بۆ یەك جار ! یەك جار بەیەکەوە پێئەکەنن دڵخۆشن، لەبەر خۆتەوە ئەڵێی لە کۆتاییا کەسێکم دۆزییەوە لێم نزیك بێت، بێئاگا لەوەی هەموو قسەکان و دڵخۆشیەکان، بینینەکان، تەنها بۆ جارێکن. دووبارە نابنەوە، ئەو کەسەش لێت ون دەبێت، جارێکیتر نایبینیتەوە، بۆ ئەبەد

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝑬𝒍𝒆𝒗𝒆𝒏 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
بەیانی رۆژی لە دایک بونتە ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بۆ ئەو کەسەی کە جیهانم گەشاوەتر دەکات و دڵم پڕ لە خۆشەویستی دەکات. تۆ هۆکاری ئەوەی کە من باوەڕم بە موعجیزە و هێزی خۆشەویستی ڕاستەقینە هەیه، نەک تەنها یادی لەدایک بوونت دەگێڕم، بەڵکو ئەو خۆشەویستییە جوانەش دەگێڕم کە هاوبەشی دەکەین متمانەپێکراوم، و باشترین هاوڕێی منی. ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز خۆشەویستەکەم

𝑶𝒏𝒆 𝒚𝒆𝒂𝒓 𝒂𝒏𝒅 𝑻𝒘𝒆𝒍𝒗𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
کەسمان تاوانبار نەبووین بەڵام
ئەو تۆڵەی خۆی کردەوە لێم ..چیرۆکەکە لە زاری منەوە جیاوازتر بوو ..
بەڵام هەمیشە شتێک هەیە کە ئەیشارمەوە
بەشێک لە چیرۆکەکە هەیە کە ناوترێت،
بۆیە هەموو کات لێرەدا، مـن تۆزیک غەمبار ترم

𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒊 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
 ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین،
کە مرۆڤ تیێدا تەنهاترین ساتەکانی خۆى بەسەردەبات.
سەردەمێک کە هیچ کەسێک گوێ لە دڵى کەسی بەرامبەر ناگرێت.
سەردەمێک کە قەرەباڵغترین سەردەمە لە تەواوى مێژووى زەویدا،
بەڵام مرۆڤەکان تێیدا لە تەنهاترین بارودۆخی ژیانیاندان.
تەنها ئەشق و خۆشەویستى و مەحەببەت و سۆز و گوێگرتن لەیەک و تێگەیشتن لە یەکترى،
چارەى ئەم تەنهاییەى مرۆڤ دەکەن.
ئەوە بەڵگە لۆژیکییەکان نین کە کاریگەری دروست دەکەن
بەڵکو هەندێکجار گوێگرتنێکی سادە گەورەترین دیاریی و بەخششە
کە بتوانین بیبەخشین بەوانی تر

𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝒐𝒏𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒕𝒐𝒘 𝒅𝒂𝒚𝒔 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖 🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زۆر دەترسم کەسێکی گەمژە بەدەستت بێنێ
شەحنی مۆبایلەکەی تەواونەکا بە سەیرکردنت
ئەترسم گوێ بەوە نەدا بێتاقەتی و ئیهمالت بکات
خەبەری نەبێتەوە بۆ بینینی نامەیەکت
ئەترسم نەخۆش بیت و نەڵێت دەردت لەمن
زۆر ئەترسم گەمژەبێت و خۆشی نەوێی💔

𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒐𝒘 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒐𝒏𝒆 𝒅𝒂𝒚𝒔 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
تۆ لێرە بوویتایە من لە ئێستا باشتر ئەبووم. ئەبێت تۆ بزانیت دووری تۆ شتێكە، ھیچ شتێك دادی نادات، بۆشاییەكە ھێندە گەورەیە بە ھیچ شتێك پڕنابێتەوە. تەنییاییەكە بە ھەموو قەرەباڵغی دونیا قەرەباڵغ نابێت..ڕاستت دەوێ؟ من خۆم نامەوێ قەرەباڵغ بێت. ئەو تەنیایەشم خۆش دەوێت كە بەھۆی لێرە نەبوونتەوە تێی كەوتووم. بەس ئەزانم گەر تۆ لێرەبوویتایە من لە ئێستا جوانتر دەبووم، زیاتر پێدەكەنیم، ئیشی باشتر و زۆرترم پێدەكرا. تۆش پێت وا نیە زوو بوو ئەم ڕۆشتنە ئەبەدییە گیان؟ ئەكرا زیاتر پێكەوە بین، زیاتر و زیاتر قسە بكەین، باسی ئەو شتانەت بۆ بكەم كە بۆ كەسی باس ناكەم! پیام بكێشیت و بڵێیت ئەو خەیاڵە درێژەی تۆ چیە. ئەبێت بزانیت لێرەنەبوونت زۆر شتی لە من كەمكردۆتەوە، زۆر شت لەو شتانەی كە زمان دەستی كورتە لە وتنیان. تۆ لێرەبایت من پیاوێکی بێ باكتر و دڵخۆشتر دەبووم. كە بیرت دەكەم، ھیچ شتێك نیە بیكەم. گریانیش دەرەقەتی ئەو تەنیایە كوشندەیە نادات كە تۆ بۆت دروست كردووم، نوسینیش ھیچی پێ ناكرێت! ژیان دوای تۆ ھیچ وەك ژیان نیە پێش تۆ. زۆر دڵم ئێشێ بۆت من كە بیرت دەكەم. غەریبی و دووری تۆ لولم دەكات. حەزم لەو گریانەیە، ئەو گریانەی
جەرگ و دڵی تیا دەتوێتەوە...»


𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝒕𝒉𝒓𝒆𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒐𝒏𝒆 𝒅𝒂𝒚𝒔 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
Eid Mubarak❤️‍🔥
هەستێکی نامۆو سەیرە،هەردووکمان یەکتریمان خۆش دەوێت،بەڵام بڕیاری بێدەنگی ئەدەین!
شەڕێکی تەواو بێمانا دروست بوە لە نێوان دڵو عەقڵمان وەک و بڵێی جەنگێکی سەخت بەرپا دەبێت.
کەسانێکی سەیر هەن کە لەوەیە کەم بڵێن خۆشم دەوێیت یان ئەسڵەن هەر نەی درکێنن،منو تۆش خەریکە وامان لێدێت بەڕاسی ئەشق و خۆشەویستی ڕاستەقینە بەر پرسیاری زۆری هەیە،بەڵام لەوە تێگەشتوم هەم من هەم تۆ هەموو کارێک دەکەین بۆ دڵخۆشی یەکتر،لەگەڵ ڕۆشتنت دڵ دەوەستێت،نەمن دڵخۆشم بە بێدەنگی نێوان مان نەتۆ،بەڵام دیارە بەیەک گەشتمان زۆر جوان ئەبێت،پێویستە ئێستا باجەکەی بدەین،ئێمە هەرچەن دڵمان بشکێ بەردەوام دەبین هەموو ڕێگایەک تاقی دەکەینەوە تا هەموو کات لای یەک بین ،من چاوەڕێی تۆم،دڵنیام ئەشقمان سەر دەکەوێت چونکە لە گەڵ تۆدا لەجەنگام🖤



𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒐𝒖𝒓 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒊 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
هەموو شەوێک، بیری خۆتی بهێنەرەوە کە ئامانجەکەت دوور نییە، وە ڕەنگە ئەمڕۆ هەنگاوێک بێت بۆ بەدیهێنانی، وە ئەگەریش ڕوو نەدات، ئەوەندە بەسە کە تۆ باشیت و هەوڵ دەدەیت، وە گرنگ نییە چی ڕوودەدات، باوەڕبوونت بەخۆت لەدەست مەدە، لە بەیانیەکی نوێدا هیوا لەدەست مەدە، ڕەنگە ڕۆژێک بێت کە ناشیرینیەکانی دوێنێمان بیر بچێتەوە، وە ڕەنگە لە ڕووناکی ڕۆژدا بدۆزینەوە چ تاریکییەکی شەو لەچاوماندس ون بووە..

ئومێد لەدەست مەدە!



𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒊𝒗𝒆 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒊 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
 زۆر سەختە شتانێکت ئەوێت ئەشزانی پیان ناگەیت
زۆر سەختە هەموو بەیانیەک بە هەمان بیرو خەیاڵ چاو ئەکەیتەوە،
بەڵک و ئەمڕۆ ببێت بە موعجیزە بۆت و لەو ئاڵۆزیە دەربازت بێت و ئومێدێک هەبێ بۆ گەشتنی!
سەرەڕای نەگەشتنت بۆی هەر هەوڵ ئەدەیت،بێ ئەوەی بێزار ببیت،
زۆر سەختە…!کە بە دڵێکی پڕ لە حەسرەتەوە چاوەڕوانی بەدی هاتنیت بەڵام کە ئەزانی پێیان ناگەیت و بە بێدەنگی ئەمێنیتەوە،
قورسە بەدەس نەهێنانی هیواکانت،ڕەنگە گەشتن بەو شتە ببێتە جوانترین ڕوداوی ژیانت…



𝑻𝒐𝒘 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒏𝒅 𝑺𝒊𝒙 𝒎𝒐𝒏𝒕𝒉 𝒊 𝒎𝒊𝒔𝒔 𝒚𝒐𝒖🥺🫶🏻🫂💍🫳🏻
2025/07/05 05:25:22
Back to Top
HTML Embed Code: