📝 سێبهری خهمۆکییهکی قووڵ
🖊: عەلی سوهرابی
ڕهنگه کهم کهس ههبن وهک من له خۆیان بترسن. ئهرێ ... له خۆیان. من له خۆم دهترسم، زۆریش دهترسم، نازانم له ترسی خۆم ڕوو له کوێ کهم، بچمه کوێ خۆم له وێ نهبم؟ ترس له خۆ، خهراپترین ترسه.
ئهوه نه یهکهم جار و نه دووههم جار و نه دهیهم جاریش بوو که له بێدهنگی نیوهشهودا به دهنگی لرفه و خیسکه و جارجارهش قاقای خۆم وهخهبهر دههاتم. تارماییی خۆم لهوبهر پهنجهرهکهوه دهدیت، به چاوی پڕ له خوێن و لووت و گوێی بڕاوهوه که به دهستمهوه گرتبوون. بهدهم لرفه و خیسکهوه به عهزرهتهوه دهمڕوانییه خۆم. ههتا هێزم ههبوو چریکاندم و پهردهم کێشا. بهپهله چوومه بهر ئاوێنه. وهک ههموو جارێک جگه له خۆم وێنهی کهسێکی تریشی تێدایه. به دهست و دهموچاوی خوێناوییهوه تێم ڕادهمێنێ و پێم پێدهکهنێ. لهپڕ ئاوڕ دهدهمهوه، دایکمه. به بهرههڵبێنه و چارۆکه ڕهشهکهیهوه.
- کوڕم تۆ شێت بووی؟ بۆ له خهودا هاوار دهکهی؟ بهخوا وا نابێ. دهبێ نووشتهت بۆ بنووسم.
نازانم چ دهڵێ. چاو له چاوی دهبڕم. له چاوانیدا ئاور دایسێ. به کونهلووت و گوێیەکانیدا دووکهڵ دێته دهر. بهرهو ڕووم دێت. به بوارێکدا دهردهپهڕم. خۆ له هاڵهکه دهکوتم. دایکم بهرماڵهکهی ڕاخستووه و خهریکی نوێژ و تهلیلهیه.
بهڕاستی دایکێکی سهیرم ههیه. ههر دوێنێ بهیانی بوو که له پهنا دهرگای ژووره جهههننهمییهکهم خۆم لێ گرتبوو، سهماوهری دهدواند: سهماوهر گیان، ههر که زانیت دوا ههناسهی ژیانت ههڵدهکێشی، خۆت بسووتێنه. ئهوه یهکهم جار نهبوو که دایکم لهگهڵ شتومهکی ناوماڵ بدوێ. قهدهرێک لهوهی پێشیش سهری به سهر مهشکهکه دا ڕۆ گرتبوو، حیت حیت پێی پێ دهکهنی: من پێم سهیره. تۆ خۆت کهر کردووه ،خۆت بۆ ئهو خهڵکه دهدڕێنێ. پاشانیش بێ ئهوهی چاوهڕوانی وڵام بێت، ڕووی گرژ کرد و وتی؛ من چهندین ساڵه ئهوهی تێ گهیشتووم.
که سڵاوی داوه و له زیکر و تهلیله بوویەوه، مۆڕهیەکی له من کرد و بۆڵهیهکی لێ هات.هێشتا تاریک بوو. قوڵتهی سهماوهر و پرخهی دایکم و ترسی من، جێیان به یهک لێژ دهکرد.
بیرم له خۆم دهکردهوه. منی خوێندهواری بهقسهی خۆم رۆشنبیر. ئهوهی که هیچ باوهڕم پێی نهبوو، به زهق و زیندوویی بهسهرم دههات. دایکم دوای نوێژی بهیانی نووستبووه و دهستی به وڕێنه کردبوو: ئهرێ کوڕی خۆم، من چهندین ساڵه مردووم. بهڵام ئهو گیانه ماندووهم، ئهو سهرشێته، دهست له جهستهم ناکێشێتهوه. ئهرێ... کوڕی خۆم ...
✍️: @NNKurdistan
درێژەی چیرۆک

Telegraph
📝 سێبهری خهمۆکییهکی قووڵ
ڕهنگه کهم کهس ههبن وهک من له خۆیان بترسن. ئهرێ ... له خۆیان. من له خۆم دهترسم، زۆریش دهترسم، نازانم له ترسی خۆم ڕوو له کوێ کهم، بچمه کوێ خۆم له وێ نهبم؟ ترس له خۆ، خهراپترین ترسه.
📝 له ستایشی ڕاپەڕیندا (باسێک لەسەر بزووتنەوەی جلیقە زەردەکان له فەرانسه)
بەشی دووهەم: دەرەتانی ڕاپەڕین له جیهانی مۆدێڕندا
🖊: د. ڕەهبەر مەحموودزاده
لایەنێکی سەرنجڕاکێشی دیکە له بزووتنەوەی جلیقە زەردەکان سەرهەڵدانەوەی بەرخۆدانی جەماوەری له جیهانی مۆدێڕنه. زۆریەک له کۆمەڵناسه سیاسییەکان و ستراتێژیستە بەناوبانگەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە بەرخۆدانی جەماوەری هەر لەم وڵاتانەدا ڕوو دەدەن کە دێموکراسیی لیبراڵ تێیاندا جێگیر نەبووه و بە دامەزرانی دێموکراسیی لیبراڵ ئیتر شاهیدی بزووتنەوەی جەماوەریی درێژماوە لەسەر شەقام نابین.
دکتۆر مورتەزا مەردیها له کتێبی "دفاع از عقلانیت"دا یەکێک له ڕێکوپێکترین شیکارییەکانی لەم بارەیەدا به دەستەوە داوه. مەردیها دەڵێ؛ له جیهانی پێش مۆدێڕندا و بەر له سەقامگیربوونی لیبراڵ دێمۆکڕاسی، لەمپەرەکان و بەربەستەکانی سەر ڕێگەی وەدیهاتنی ویست و داوای مرۆڤەکان، لەمپەر و بەربەستی دیاریکراو و دەسنیشانکراو بوون. پێشگریمانەی مەردیها ئەوەیه کە "لەمپەری دەسنیشانکراو"، "بەرخۆدانی چڕ و ئاڕاستەکراو"یش بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
له دەورانی کۆیلەداریدا، مرۆڤی کۆیله گشت نەهامەتییەکانی ژیانی له سۆنگەی کابرا کۆیلەدارەکەوە دەدیت، بۆیه ئەگەر دەستی بڕۆیشتایه و بۆی بگونجایه زەبری خۆی بوەشێنێت، هەر گورزێکی له دەستی هاتبا له کۆیلەدارەکەی دەوەشاند. هێمای شۆڕشگێریی دەورانی کۆیلەداری سپارتاکووس بوو. سپارتاکووس ڕاپەڕینی کۆیلەکانی بە دژی کۆیلەدارەکان بەم ئامانجە ڕێک خست هەتا جیهان له هەموو نەهامەتییەکان پاک بێتەوە.
له دەورانی فیودالیزمدا لەمپەرەکانی سەر ڕێگەی هەڵسووڕانی ئازادانەی مرۆڤ هەر بەتەنیا له کەسێکدا کۆ نەدەبووە و له پێودانی کۆجێیەتی (تمرکز) نەختێک دوور دەبووەوە، بەڵام هەر دیسان لەمپەرەکان دیار بوون و بۆ ئەوە دەبوون کەسێک سێرەیان لێ بگرێت. ئەم بەربەستانە له دەورانی فیۆداڵیزمدا له سێکوچکەی: پاشا ـ قەشه ـ ئاغادا چڕ دەبوونەوە.
دواتر سیستەمی کۆماری لەمپەری پاشای لادا، پرۆتستانتیزم، قەشەی پەراوێز خست و بوورژوازیش دەسەڵاتی له ئاغا ئەستاندەوە.
مەردیها درێژە به باسەکەی دەدا هەتا دەگاتە دەورەی سەقامگیربوونی لیبراڵ دێموکراسی. نووسەر دەڵێ؛ وا نییه لەم جیهانە نوێیەدا مرۆڤ هیچ بەربەستێک لە بەردەم کامەرانی و چێژوەرگرتنی خۆیدا نەبینێت، بەربەستەکان هەر ماون، بەهێزیشن، بەڵام ئیدی دیار و دەسنیشانکراو نین. ئاستەنگەکان له ڕەگەزی ئەو ئامانجانه نین کە مرۆڤ بتوانێت مستیان لێ بوەشێنێت و ورد و هەڵاشیان بکات. ئاستەنگەکان وەک ئەوە وایه بووبنە هەڵم و له هەموو کەشی دەوروپشتی ئێمەدا بڵاو بووبنەوە. کەس ناتوانێت مست له هەڵم بوەشێنێت. له ڕوانگەی ئەم نووسەرەوە، بەربەستەکان لەم جیهانەدا له ڕەگەزی شانس و جەبر و قەزا و قەدەر و ڕادەی لێهاتووییەکانی خودی مرۆڤە. واتە بەربەستەکان سووچی کەس نین هەتا بمانهەوێت بەگژیاندا بچینەوە، بەڵکوو بەربەستەکان پاشەکشەیان کردووه بۆ ناو بەدەنەی فەلسەفیی گەردوون. هەرچیش بکەین ئەوەنده بەربەستە هەر دەمێنێتەوە. کەوا بوو ئەگەر کەسێک لەناو سیستەمێکی لێبرال دێمۆکراتدا دەنگ هەڵبڕێت و ناڕازی بێت، ئەوپەڕەکەی پێی دەڵێن: "گر تو نمیپسندی تغییر ده قضا را".
بەم شێوەیه مەردیها به خوێندنەوەی خۆی له تێزی "کۆتاییی مێژوو" دەیهەوێت پێمان بسەلمێنێت کە ئیتر له جیهانی مۆدێڕندا و لەناو پێکهاتەی لێبرال دێموکراسیدا ئێمە شاهیدی ڕاپەڕینی جەماوەری نابینەوە.
بزووتنەوەی جلیقە زەردەکان ڕێک ئەم تێزەی پووچەڵ کردەوە. زۆربەی ئەو کەسانەی لەم بزووتنەوەیەدا بەشدار بوون خۆشیان نەیاندەزانی بۆ تووڕەن و له کێ تووڕەن، بەڵام دەیانزانی ناڕەزایەتی مافی ئەوانە. ئەوان بۆ نەفسی ناڕەزایەتی هاتبوون ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن. زمانی حاڵی ئەوان ئەوە بوو: ئێمه ڕەنگە خەتابارمان بۆ نەدۆزرابێتەوە، بەڵام بەدڵنیایییەوە شتێک، کەسێک یان سیستەمێک هەیه کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی ئێمه. تەنانەت ئەگەر ئەو هۆکاره له بەرزەجێی گەردوونیشدا بێت ئێمه هاتووین بڵێین تووڕەین، تووڕەین و ئەم دۆخه قبووڵ ناکەین.
✍️: @NNKurdistan
درێژەی بابەت

لایەنێکی سەرنجڕاکێشی دیکە له بزووتنەوەی جلیقە زەردەکان سەرهەڵدانەوەی بەرخۆدانی جەماوەری له جیهانی مۆدێڕنه. زۆریەک له کۆمەڵناسه سیاسییەکان و ستراتێژیستە بەناوبانگەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە بەرخۆدانی جەماوەری هەر لەم وڵاتانەدا ڕوو دەدەن کە دێموکراسیی لیبراڵ…
📝 نامەی مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن بۆ یەکتر
نامەیەکی مامۆستا هەژار بۆ مامۆستا هێمن و نامەی وەڵامدانەوەی مامۆستا هێمن بۆ مامۆستا هەژار.
✍: @NNKurdistan

📝 زوان، عەقڵ کومەڵایەتی
🖊: مازیار نەزەربەیگی
هەر ئەو جورە ک دیاری بۊ، زوان هەر ئەو عەقڵ ساختاریەسە ک کومەڵگە وەرەو نوا بێد و ئەگەر زوان دەرەقەت داشتود و وەتایبەت ڕێبان و ڕێکڵاشەیل پڕ هازێگ پەیا بکێد تۊەنێد دەسمیەت مێژگ بێد ک خاستر کار بکێد و چشتەیل نو بتواد تا هەیتاهەیت وەرەو نوا بچود، ئەمان ئەگەر زوان دەرەقەت نێیاشتود و نەتۊەنێد ڕێبان خاسێ ئەڕای خوەی پێیا بکێد، ئەو مرۆڤەیلە ک وەپێ قسیە کەن نییەتۊەنن خاس لە مێژگ خوەیان کەڵک بگرن و بایەس بۊشیم عەقڵ ساختاری کەم هازێگ دێرن ک هەیتاهەیت هەر دواژە بود، هەنای یەی وڵاتێگ زوان و ئەدەبیات و وشەگانێ لە دەور مەشکە و چەرداخ و سەروەن کو بۊدن، مێژگیش هەر لە ئەو بەرە مینێدێ و دی ئەو مرۆڤە نییەتۊەنێد کار نوێگ ئەڕای کومەڵگەی خوەی بکێد.
ویگۆتسکی باوەڕ دێرێد گ زوان، ئەندیشە و کومەڵگە هانە بان یەی هێڵ و وە دەسمیەت یەک پڕهازەو بون و هەنای وەل یەکەو بون تۊەنیم وە دەسکەفت خاسێگ بڕەسیم، یانێ مکانیسم چۊزە دان زوان بودنە مدو بیرەوەری و بیرەوەری بودنە سەرەتای ژیان کومەڵایەتی و چۊزە دان کاڵچر و دەرەقەت گرتن کومەڵگە، چۊن فرە چشت دۊنییەیدەو لە ناو مێژوو و کاڵچر. ویگۆتسکی باوەڕ دێرێد ک دۊای وە پەرتخ ڕەسین ئێ مکانیسمە، کاڵچر لە یەی لایەن، ناوەڕوک زەین و ئەندیشە لە لایەن ترەو لە بان شێوەی ڕیکوپیککردن زانیاری و دەیتایلێ ک وەل مێژگ مرۆڤ سەر و کار دێرن، کارێگەری نەن.
هەنای نوڕیمنە وڵاتەیل نوخواز و وەتایبەت زوان ئنگلیسی، دۊنیم ک ئەوان وە زوان خوەیان دەرەقەت دانە و ئەوقەرە گەورای کردنە ک گشت دنیا گرتێیە لە وەر، هزاران کتاو نۊسیاس، هزاران فیلم و بەرهەمەیل ترەک و هەیتاهەیتیش هەر گەوراترەو بوو و دۊنیم ک عەقڵ ساختاری پڕ هاز ترێگیش پەیا کردنە، چۊن هەیتاهەیت ئێ زوانە ئەڕای مێژگێیان بنچینەی نوێ درس کێد تا وەرەو نوا بچن و مێژگێیان بێشتر چۊزە بێدن، هەر ئێ وە نواکەفتنە دوجارە ئەڵگەردیەیدەو وە زوان و هەیتاهەیت ئێ پروسە لە هەر دو لایەن دۊنیمن.
ئەگەر یانە ئەڕای چەن سەدە بێ زوان بژیەن یا کتاو بڵاو نەکەن، دۊای چەن سەدە هەر بونە جور وڵاتەیل کۊنەپارێز ک ئێسە دۊنیم، پروسەی هەڵکەفتەیل نوو زوانی لە تێیان نییە یا هاز نەیرێد یا هەیتاهەیت دواژە بون، دۊنیم ک لە ئێ وڵاتەیلە عەقڵ ساختاریش وەرەو نوا نییەچود، دۊنیم ک مەتن داتەکەیلێ ک دێرن هن سەردەم قەدیمە، نەتۊەنستنە ک زوان خوەیان هەوڵ بێیەن وەرەو نوا و لە ئەولایش عەقڵ ساختاری بێ هازێگ دێرن، یا دۊنیم گ ئەدەبیات کەم هازێگ دێرن.
ئێمجا هەر لە ناو خود ڕوژهەڵات ناوەین دۊنیم ئەو وڵاتەیلە ک وە زوان خوەیان دەرەقەت بێشترێ دانە و نوخوازێ کردنە، عەقڵ ساختاری پڕ هاز ترێگ دێرن و هانە نواتر، تەنانەت لە زوان کوردی دۊنیم ک ئەڕای نمونە لە بەش کورمانجی و سورانی کار بۊە و لەلایەن عەقڵ ساختاریش هانە نواتر لە ناوچەیل تر جور ئیلام و کرماشان ک نەتۊەنستنە زوان خوەیان بپارێزن و لەلێ وە خاسی کەڵک بگرن. ئەڵبەت ک لە ئێ باوەتە تەنیا گەل تاوان بار نییە، دەسەڵاتدارەیل و کەسەیلێ ک وە جی فام درس لە پروسەی زوان و عەقڵ، دەس بەن و توان یەی زوانێگ بسڕنەو یا بێهازێ بکەن، دی فکر یە نییەکەن هەنای زوان کەم هازەو بود، عەقڵ ساختاریش کەم هازەو بود و هەر یەسە ک ناوچەیلێ جوور کرماشان و ئیلام نەخوەشن و نییەتۊەنن هەر ئەو جور ک بایەس تێکوشان و چاڵاکی بکەن، مدو یەگ پەشێون هەر یەسە ک زوانێیان پەشێوە.
بڕێگ باوەڕ دێرن ک دەسەڵاتدارەیل هەر نیشتمانێ ک سنوور و ئاڵای تایبەت و یەکەوگرتێ دێرێد بایەس ناوجیکەر بون و گشت لە یەی چوارچو دەربارن، ئەمان هەر ئەو جورە ک «ئمانوئڵ واڵرئشتەین» ئۊشێد: ئەڕای نمونە لە سەرهەڵدان فەرانسە، دەسەڵاتدارەیل لە ناوەین کومەڵگەیلێ ک ئەو وەختە لە فەرانسە داشتنە ناوجی کردنە و تواستنە ک ئەو کومەڵگەیلە چۊزە بێیەن و ئێکەش وە یەی باڵانسێگ بڕەسن ئەمان ئەو چشتە ک لە بێز چەو گرتنە «ماف مرۆڤ» بۊە نە دەرەقەتدان وە دەسەڵات خوەیان، ئەوەسە ک جواو داس.
✍️: @NNKurdistan
دەق باوەتەگە

هەر ئەو جورە ک دیاری بۊ، زوان هەر ئەو عەقڵ ساختاریەسە ک کومەڵگە وەرەو نوا بێد و ئەگەر زوان دەرەقەت داشتود و وەتایبەت ڕێبان و ڕێکڵاشەیل پڕ هازێگ پەیا بکێد تۊەنێد دەسمیەت مێژگ بێد ک خاستر کار بکێد و چشتەیل نو بتواد تا هەیتاهەیت وەرەو نوا بچود، ئەمان ئەگەر زوان…
📝 جەماڵ بابان، ئاوێنەی ئەدەب و مێژوو
🖊: خەلیل عەبدوڵڵا
جەماڵ بابان كەسایەتیی گەورەی كولتووری و مێژوویی كوردستان، لە بوارەكانی ڕۆشنبیری، مێژوویی و كارگێڕی، خزمەتی زۆری بە نەتەوە و نیشتمانەكەی كردووە و خاوەنی خەرمانێک بەرهەمی نووسراو و چاپكراوە، خزمەتەكانی بە شانازییەوە لە لاپەڕە درەوشاوەكانی مێژووی كوردستاندا تۆمار کراون.
جەماڵ كوڕی عەبدولقادر كوڕی عەزمی بەگ كوڕی مستەفا بەگ كوڕی سلێمان پاشا كوڕی ئەوڕەحمان پاشای بابان، ناوی تەواوی ئەم كەسایەتییە گەورەیە و بە جەمال بابان ناسراوە. ساڵی ١٩٢٧ی زایینی لە شاری سلێمانیی باشووری نیشتمان لەدایک بووە، لە ئامێزی بنەماڵەیەکی ناودار و ڕووناكبیردا پەروەردە بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
بۆ خوێندنی زانكۆ ڕووی كردووەتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق و ساڵی ١٩٤٦ی زایینی لە كۆلیژی ماف وەرگیراوە، ساڵی ١٩٥٠ی زایینی بە سەركەوتوویی تەواوی كردووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی (کارناسی) لە مافدا وەرگرتووە.
جەماڵ بابان، هەر لە سەرەتای ژیانی لاویەتییەوە بایەخی بە ئەدەب و بەتایبەت بە چیرۆک داوە، دواتر بایەخی بە نووسینی بابەتی مێژوویی داوە و چەندین كتێبی ناوازەی ئەدەبی و مێژوویی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردیی كردووە.
ساڵی ١٩٥٧ی زایینی، یەكەم بەرهەمی ئەدەبی بە ناوی "خانزاد" بڵاو كردووەتەوە كە چیرۆک بووە. دواتر چەندین بەرهەمی تری ئەدەبی بڵاو كردووەتەوە وەک؛ پەڵە هەورێكی چڵكن، سەی كەڵەک، مامە یارە، خەڕەكە شكاوەكە، ترش و شیرینی خاڵە ڕەجەب، قسەی نەستەقی پێشینان و چەندانی بەرهەمێکی دیکە.
م. جەماڵ بابان بایەخی بە بواری مێژووش داوە و خاوەنی چەندین كتێبی ناوازەی مێژوویییە، وەک؛ سلێمانی شارە گەشاوەكەم- چوار بەرگ، یاداشتنامەی ژیانم، گەشتێ بە ناخی تەمەندا، بابان لەمێژوودا و گەورە پیاوانی بابان، هەندێک داوەریی بەناوبانگ.
مامۆستا جەماڵ بە زمانی عەرەبییش بابەتی مێژوویی نووسیوە و خاوەنی چەند كتێبێكی بەنرخە، وەک؛ (اعلام الكرد)- دوو بەرگ، (اصول اسما ْ المدن والمواقع العراقیە)- سێ بەرگ، (بابان فی التاریخ و مشاهیر البابانیین)، (واقع كركوك).
لە بواری كارگێڕیشدا خزمەتی باشی كردووە و چەندین پۆستی جیا جیای وەرگرتووە وەک؛ بەڕێوەبەری ناحیە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆكی شارەوانی، ئەمینداری گشتیی كۆڕی زانیاریی كورد، بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی.
م. جەماڵ بابان، نووسەر و ڕووناكبیرێكی مەزن و بەتوانا بووە، هەر بۆیەش ساڵی ١٩٧٠ی زایینی بە یەكەم سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد هەڵبژێردراوە. بایەخی بە دامەزراندنی یانە و سەنتەری ڕۆشنبیری داوە و هەوڵیشی بۆ داوە وەک؛ یانەی ڕۆشنبیریی سەلاحەدین لە بەغدا و سەنتەری ڕۆشنبیریی بابان لە سلێمانی.
بەهۆی ئەوەی مامۆستا جەماڵ دەرچووی كۆلیژی ماف بووە، لە دوای خانەنشیبوونی لە ساڵی ١٩٧٦ی زایینی، كاری پارێزەری كردووە و پارێزەرێكی زیرەک و بەتوانا بووە تاکوو ساڵی ٢٠١٥ی زایینی بەردەوام بووە لە كارەکەی.
م. جەماڵ لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە كوردی و عەرەبییەكان وتاری نووسیوە و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی چەند گۆڤارێک بووە، وەک؛ بەیان، گۆڤاری سلێمانی - شارەوانیی سلێمانی و گۆڤاری بابان.
دوای خزمەتێكی زۆر بە كایەكانی ڕۆشنبیری و مێژووییی كوردستان، شەوی ٧ لە سەر ٧ی سێپمابری ٢٠٢٣ی زایینی، مامۆستا جەماڵ بابان لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا كۆچی دواییی کرد و لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
دروودی ڕێز و وەفا و ئەمەگداری بۆ گیانی پاكی مامۆستا جەماڵ بابان، ئەو پیاوەی لە زۆر كایە و بواری ئەدەبی و مێژووییدا خزمەتی زۆری كرد و لە دەروازەیەكی زێڕینەوە چووەتە ناو مێژووی كوردستانەوە.
ژێدەر: ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "کوردستانی نوێ" وەرگیراوە.
✍️: @NNKurdistan
دەقی بابەت

جەماڵ بابان كەسایەتیی گەورەی كولتووری و مێژوویی كوردستان، لە بوارەكانی ڕۆشنبیری، مێژوویی و كارگێڕی، خزمەتی زۆری بە نەتەوە و نیشتمانەكەی كردووە و خاوەنی خەرمانێک بەرهەمی نووسراو و چاپكراوە، خزمەتەكانی بە شانازییەوە لە لاپەڕە درەوشاوەكانی مێژووی كوردستاندا…
📝 به ماتریاڵكردنی كارهكتهرهكان له "ئهسپێک له پهڕهی گووڵاڵه"ی شێركۆ بێكهس
🖊: دانا عهسكهر
ئیشكردن لهسهر ماتریاڵ لای شیركۆ بیكهس كاریكی نامۆ نییه پیشتر له چهند دهقێكی دیدا بهم ئاراستهیه كاری كردووه، بهلام ئهوهی ئهم كارهی لهوانی تری جیا دهكاتهوه، ئهوهیه کە به شێوهیهكی ڕههایی كاری لهسهر كردووه و ههر ئهمهشه وای كردووه له پێشهكیی نووسینهكهیدا باس له دهقی كراوه بكات. شێركۆ بێكهس وهک شاعیرێكی دیاری كورد خاوهن ئهزموونێكی دیاری بواری دهقی واڵایه، بۆیه لهم دهقهدا ویستوویهتی به جیاواز لهوانی تر كار لهسهر ماتریاڵ بكات و كارهكتهرهكانی پێشووی به شتهكانهوه ببهستێتهوه، ئیشكردن بهو جۆره كارێكی ئاسان نییه و ڕهنگه به شێوهیهک له شێوهكان قورسایییهكی زۆری بهم دهقه بهخشیبێت تاكوو جیاوازییهكان بخاته ڕوو، لهگهڵ ههموو ئهمانهشدا هێشتا شێركۆ بێكهس وهک شاعیرێكی دیار گومان له دهقهكهی خۆی دهكات و لهناو دهقهكهدا بهر لهوهی خوێنهر قسهی خۆی لهسهر ئهو دهقه ههبێت، ئهو خۆی دێت خۆی دهخاته هاوكێشهیهكهوه كه ئیتر بهر لهوهی تۆ قسهی خۆت ههبێت من قسهی خۆم لهو بارهیهوه كردوو، ئهم جۆره گهمهكردنه لهناو دهقدا بۆ خۆی دنیایهكه ڕهههندی فكری و ستاتیكی ههیه.
ئهمه بهو مانایهیە کە ئهم دهقه له واقیعهوه بۆ ستاتیكای وتن دهگوازێتهوه، واتە شتهكان دهبنه كارهكتهری سهرهكیی دهق، واتە ههندێک جار سمبۆل لهم جۆره دهقانهدا ڕۆڵی نامێنێت و خودی سمبۆل دهبێته كارهكتهر و جێگۆڕكێ به بونیادی بیركردنهوه و فۆرم دهكات، بۆ ئهوهی فهوزایهک لهم جۆره داقانهدا نهخولقێت پێویسته شیعرییهت ئامادهگییهكی بهرچاوی ههبێت وهک ئهوهی لهم دهقهی شێركۆ بێكهسدا دهبینرێت؛ "ئهسپێک له پهڕهی گوڵاڵه "، تازهترین كتێبی شیعریی شێركۆ بێكهس.
لهم بابهتهدا ههوڵ دهدهین له ماهیهتی ئهم دهقه تێ بگهین و بزانین شیعرییهت و فیكر له كوێی ئهم دهقهدا بوونی ههیه. كرانهوهی واقیع بهشێكی زۆری ئهم بابهتهی داگیر كردووه، بهڵام واقیع له كوێی دهركهوته ستاتیكی و فیكریی شیعرییهتهوهیه. لهم دقهدا ههندهی كار لهسهر شیعرییهت كراوه، هێنده گرنگی به گێڕانهوه نهدراوه. كه دهڵێم گرنگی به واقیع نهدراوه، بهو مانایه نییه كه ئیدی واقیع تووڕهەڵدرێته دهرهوهی هاوكێشهكه، بهڵكوو لهو ڕوانگهیهوه کە واقیع گرنگ نییه بهوهی کە ئهوهی لهم دهقهدا كاری لهسهر كراوه پێشتر ههموومان بهم ڕووداوانهدا تێپهڕیوین. واتە به شتكردنی كارهكتهرهكان و كارهكتهرهكان بهشت؛ ئهمه ئهسڵی مهسهلهكهیه كه تۆ وهك شاعیرێک چۆن بتوانیت بهشێک له مێژوو + ڕووداوهكان به شتهكان ببهخشێتهوه.
بهماتریاڵكردنی ڕووداوهكان له ههناوی شیعردا كارێكی ناوازهیه و سهلیقهی دهوێت، ئهم سهلیقهیه چۆن دهكرێت به مێژوو ببهسترێتهوه، شێركۆ بێكهس لهم دهقه واڵایهدا كۆمهڵێک ڕهگهزی ئهدهبیی لێک جیای بهیهكهوه كۆ كردووهتهوه. ئهم ڕهگهز لێک جیایانه ههریهكه و له فهزای ئهم دهقهدا كاری خۆی دهكات و له ههمان كاتدا كاری ئهوانی تریش دهكات. من پێشتر باسی ئهوهم كرد کە لهم دهقهدا سمبۆل ڕۆڵی خۆی لهدهست دهدات، ئهمه بهو مانایهی كه ئیدی لهم دهقهدا سمبۆل بۆخۆی كارهكتهره نهک ئهوهی كارهكتهرێک ههبێت سمبۆلمان بۆ كهشف بكات.
ئهم جۆره ئیشكردنه ڕهنگه مهودای بیركردنهوهی ئێمه بۆ دهیان بیركردنهوی جۆراوجۆر پهلكێش بكات وهک ئهوهی كه ئیدی ئهوهی ئێمه ناوی لێ دهنین سمبۆل، ئهو سمبۆله دهكرێت خۆی ڕووداوهكانمان بۆ ئاشكرا و باس بكات. لهناو ئهم ڕهگهزه ئهدهبییانهدا دهسهڵاتی یادهوهری نهیتوانیوه كار لهسهر شیعرییهتی گرفتهكان بكات، ئهمه بۆخۆی سهركهوتنێكی گهوره و ههنگاوێكی ئیجابییه لهم نامیلكهیهدا. ڕاسته ڕووداوهكان پهیوهندییان به ڕابردووی ئێمهوه ههیه، بهڵام ستاتیكا و زمان و ڕوئیای شیعرییهت كۆی یادهوهرییهكانی هێناوهتهوه بهردهم تایبهتمهندیی شیعرییهت و خوێنهر ناچار دهكات ڕووداو و یادهوهرییهكان وهک باگگراوندیک سەیر بكات. كاركردن بهم ستایله ههرچهنده پێشتر كاری لهسهر كراوه، بهڵام ئهوهی جیاوازییهكان دهخاته، ڕوو زمانی گیڕانهوه و جیهانبینیی شاعیره كه من بڕوام وایه شێركۆ بێكهس لهم دهقهیدا زۆر سهركهوتووه.
✍️: @NNKurdistan
درێژەی وتار

ئیشكردن لهسهر ماتریاڵ لای شیركۆ بیكهس كاریكی نامۆ نییه پیشتر له چهند دهقێكی دیدا بهم ئاراستهیه كاری كردووه، بهلام ئهوهی ئهم كارهی لهوانی تری جیا دهكاتهوه، ئهوهیه کە به شێوهیهكی ڕههایی كاری لهسهر كردووه و ههر ئهمهشه وای…
📝 سووری تۆخ
🖊: نەرمین ئیبراهیمئازەر
چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی ئوکسیژێنەکە لەسەر ڕوومەتی کز و زەردی دیارە. چاوی هەر لە میچەکەیە. پشووی سوارە باڵنجەکەی بۆ بەرز دەکەم، بڕیک باشتر دەبێت.
کاتژمێر چواری ئێوارەیە؛ خاولێیەکە لەسەرم دەکەمەوە. قژم سێشوار دەکەم و دەچمە بەر ئاوێنەکە، چاوی هەر لە میچەکە بڕیوە. لەناکاو وەبیرم دێتەوە؛ بۆ لای دەچم پەتووەکە لا دەدەم دەچمە پێشتر، ددانەکانم تۆند لەسەر یەک دەنێم. چەسپی شۆرتە محافزەکەی دەکەمەوە وەک هەمیشە بۆگەنێکی توند بڵاو دەبێتەوە، بە دەسماڵێکی تەڕ نێو لاق و ڕانی خاوێن دەکەمەوە، زۆر زیاتر لە جاران کز بووە بەڵام ئێسکی قورسە، دەبۆڵێنم: لە بەختی منە نەجاتت نایە.
شورتێکی محافزی نوێ دێنم بە دژواری دەیخەمە ژێری و تا کەمەری هەڵدەکێشم و دەیبەستەمەوە. پەنجەرەکان دەکەمەوە، باڵنجەکەی بۆ نەوی دەکەم، ملی وەردەسووڕێنم. هەر چۆنێک بێت دەیخەمە سەر لا تەنیشت و کراسەکەی هەڵدەدەمەوە، برینەکانی باشتر بوون. پەتووەکەی پێ دادەدەم .تا خۆم ساز دەکەم با ئاوا بێت و پشتی بحەسێتەوە.
بۆ لای ئاوێنەکە دەچم، کرێمە تازەکەم دەکەمەوە و هەموو دەموچاوم بە خاڵی چکۆلەی کرێمەکە دادەپۆشم و بە ئەسپایی بە سەری قامکەکانم کرێمەکە بڵاو دەکەمەوە. چاوم چکۆلەتر دەبێتەوە. قەڵەمە ڕەشەکەم هەڵدەگرم و دەوری چاوم دەکێشم، خۆ دوور و نیزیک دەکەمەوە و هەر جارەی هێڵێک کەم و زیاد دەکەم. ڕەنگم دەکرێتەوە! لێوم ماوە، بۆ لای ماتیکەکان دەچم، قامکی ئیشارەی دەستی ڕاستم بۆ لای لێوم دەبەم و دەڵێم جا کامیان لێ دەم؟؟؟
دەکۆخێت!
سەرم وەردەسووڕێنم چاوی لێمە، مات دەبم، بۆ لای دەچم.
- فشار بۆ سینگت هاتووە !!
پاڵ بە شانییەوە دەنێم سەری لەسەر باڵنجەکە ڕاست دەکەمەوە و دەمامکی ئۆکسیژێنەکەی بۆ دادەنێمەوە، چاوی لە چاومە؛ نێو دڵم مچڕوکی پێ دادێت. شەرمێک ئازای ئەنامم دادەگرێت، چاوم دەدزمەوە و پەتووەکەی تا سەر سینگی دێنم، دەستی ڕاستی دێنمە دەرێ و لەسەر پەتووەکە دایدەنێم، سێڕۆمەکەی دەگرمەوە. چاوی لە میچەکە دەبڕێت. دەچمەوە پێش ئاوێنە و خۆم پێ ناحەزە، دەچمەوە بۆ لای سووراوەکان.
- کامێیان لێ دەم؟ سووری پێ جوان بوو، لەگەڵ قژی ڕەشی قەتران، لەگەڵ بۆنی توند. ههههههه
پیرە کەری خەرفاو دەیکوت دەوڵەمەندم تۆ هەڵبژێرە ئەمن بۆت دەکڕم ...
هەناسەبڕکەمە، ماتیکە سوورەکە هەڵدەگرم توند بە لێومی دادێنم، لێوەکانم لە یەکتر دەسووم بە ددانی خوارێم لێوی سەرێم دەگەزم ئێش بە دڵم دەگا و لێوم کون دەبێت، ئەوجار بە ددانی سەرێم لێوی خوارێم دەگەزم .
تامی خوێن لە دەممدا هەستێکی خۆشم دەداتێت، دەچمەوە لای ئاوێنەکە تا چەنەگەم سوور بووە، خوێنی لێوم تێکەڵ ماتیکەکە بووە. نووکی ماتیکەکە شکاوە، یەکی دی هەڵدەگرم، ئەویش بە توندی لەسەر لێوم دادەگرم یەکی دی، یەکی دی، هەموویان دەشکێنم دەوری لێوم چەند ڕەنگی سوور و قاوەیی و بنەوش و پەمەیی تێکەڵ بووە .
- ههههههه مامە پیرە بزانە دۆستەکەت ئاوا جوانە؟؟؟ لێم پەشیمان نابییەوە، ها خۆمت بۆ دەڕازینمەوە.!!!
دەچمە لای کومێدی جلەکانم. ڕەش، سوور، زەرد، بنەوش، ...
هەموویانم بۆ لەبەر کردووە، ڕەشە تۆڕەکەی زۆر پێ جوان بوو. هەر ئەو لەبەر دەکەمەوە. دەچمەوە پێش ئاوێنەکە. دەست بە ڕوومەت و مل و سینگم دادێنم. کاتژمێر پێنجە، کاتژمێرێکم ماوە دەبێت ساز بم دەنا مامەپیره لێم دەتۆرێ!!

چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی…
📝 نامەی م. گۆران بۆ م. ڕەفیق حیلیمی
نامەیەکی دەستنووسی مامۆستا گۆرانی شاعیر بۆ مامۆستا ڕەفیق حیلیمی.
✍: @NNKurdistan
نامەیەکی دەستنووسی مامۆستا گۆرانی شاعیر بۆ مامۆستا ڕەفیق حیلیمی.
✍: @NNKurdistan
📝 دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ
🖊: فەرهاد بابۆڵی
🖊: ئاسۆ جەودەت
ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە سەر خاڵە جەوهەرییەکانی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و لە دەلاقەی تێڕوانینی خۆیانەوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ چیرۆکی سووری تۆخ کردووە.
بۆچونی یەکەم؛ چەند دێڕێک لەمەڕ چیرۆکی سووری تۆخ
گێڕەرەوەی چیرۆک یەکەم کەسی تاکە و تەنیا کەسایەتیی ئەکتیو و چالاکی نێو چیرۆکەکەش هەر بۆخۆیەتی. ژنێکی گەنج کە بەدوای نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەی و گوشاری ئابووریی بنەماڵەکەیان بەناچارەکی ڕووی لە پەیوەندییەکی نائەخلاقیانە لەگەڵ پیاوێکی دەستڕۆیشتووی بەساڵاچوو کردووە، بەڵام زوو بەو کەتنە ئەخلاقییه دەزانێت و لێی پاشگەز دەبێتەوە. له ئاکامیشدا بڕیاری خۆکوژی و هەڵاتن لەو بارودۆخە قەیراناویەی دا. بەگشتی ئەوەی سەرەوە هەمووی چیرۆکەکە بوو. شوێن کاتی گێڕانەوەکە ماڵی گێڕەرەوە و سەرەوئێوارەیەکی پێش شێوانە کە هەمووی ڕووداوەکە تەنیا چەند کاتژمێرێکی کورتی خایاند.
سەرجەم ڕووداوەکانی ئێستا و ئەو شتانەی کە له ڕابردووشدا ڕوویان داوە، تەنیا له دەلاقەی ڕوانین و خۆوێژیی کەسایەتیی گێڕەڕەوە بۆ خوێنەر دەستەمۆ دەبێت. کات به ڕەوگەیەکی هێڵەکیدا تێپەڕ دەبێت و پەرداختی کەسایەتییەکان جگە له کەسایەتیی یەکەم کەس واتە ڕاوی، کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوە، ڕەنگە بە هۆی ئەوەی کە بەستێنی گێڕانەوەکە کورتیلەچیرۆکه، بکرێت پاساوی ئەو پەرداختنەکردنەی بۆ بهێنینەوە. جۆری چیڕۆکەکە مژار تەوەره؛ واتە تەواوی کەڵکەڵەی چیرۆکەکە پێشاندانی مژارێکی ئەرزشیانە و ئەخلاقیانەیە کە به ڕووداوێک یان وەسفێک یان کێشانی دیمەنێک پەردەی لەسەر لادەبردرێت و ئاشکرا دەبێت.
ئەوەی له کۆتاییدا شایانی باسە ئەوەیه کە یەکێک له بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی کورتەچیرۆک یان کورتیلەچیرۆکی مۆدێڕن ئەوەیه کە تەعلیقهەڵگرە و بە ئاسانی خۆ بەدەستەوە نادات. وا دەکات خوێنەر تووشی ڕاوەستان بێت و حەولی پێداوچوونەوەی چەندپاتەی دەقی دەکات. خاڵێکی گرینگی دیکە له کورتەچیرۆکی نوێدا کۆتاییی چنینێکی وەستایانە و ئاوەڵایانەیه؛ ئەو کۆتایییە ئاوەڵایانە فکر و تێڕامان بۆ خوێنەر و بەردەنگ ساز دەکات و بە ڕوونی ئاقاری ڕەوایەت دەستەبەر نابێت. هەڵبەت ئەوە به مانای سەرلێشێواندنی خوێنەر نییه، بەڵکوو داهێنانێکی هونەرییە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەق بە لای دروشم و تاکبێژیدا ڕەوانە نەبێت. پەرداختی کەسایەتی بەتایبەت له باری زەینییەوە و چوونە نێو جیهانی هزر و ئەندێشهی کەسایەتی لهلایەن نووسەر و ڕاپێچکردنی خوێنەریش لەگەڵ خۆی، یەکێکی تر له کارە هونەرییەکانی نووسەری چیرۆکی سەردەمی ئێستایه (پاش نەریت).
کات و شوێن و گۆشەنیگا بەردەوام دەگۆڕێن و بۆی هەیه تێکیش بهاڵێن؛ له باری کەش و دۆخیشەوە حەول لەسەر ئاڵوگۆڕی و گوڕانی جیاواز و بەردەوامە. نووسەری دەق پێشتر باسی کردووە کە بەفەرمی کاری شێعر دەکات و کەمتر خۆی له چیرۆکنووسین داوە. بەڵام بۆ ئەزموونە سەرەتایییەکان کارێکی بوێرانەیە و بەدڵنیایییەوە بناغەی تەواوی دەقە سەرکەوتووەکانیش له هەنگاوێکی ئاوادا دەستی پێ کردووە.
هیوادارم هەر وا له نووسین بەردەوام بن، نووسین کلیلی گەشەی زمانەکەمانە.
بۆچوونی دووهەم؛ چەند بۆچوونێک لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ
قسەکانم بە واوێک (Wow) دەست پێ دەکەم، بەپێی ڕێچکەیەکی کە گرتوومەتە بەر، هەر بابەتەی لەگەڵ خۆی هەڵدەسەنگێنم. چیرۆکێکی تەواو فۆرمیک و جوان (هەڵبەت بە چەند دانە تێبینی واتە ڕەخنەوە). ناشمهەوێت چیرۆکەکە بگێڕمەوە، بەڵام بۆ شەرحی باسەکە پێویست دەکات ئاماژە بە لانی کەم وشەکان بکەین.
با سرنج بدەین بە وشە و مەفهوومیگەلی وەک سووری تۆخ، ماتیک، خوێن، ژیان، مەرگ و خۆسازکردن بەواتای ئامادەبوون بۆ موعاشقە یان مەرگ و ... هەم لە باری ماناوه هەم لە باری کارکردی داستانییەوە ...
چیرۆکنووس زۆر بەجوانی ئەو باسانەی لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکدا هۆنیوەتەوە و وەستایانە ئەو هەستەی کە دەبێت ببێت ـ پێت دەبەخشێت، ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو لە پلانگەلێکی خێرادا زۆر بەجوانی کاریان لەسەر کراوە ـ تێکچنینی ڕەوایەتەکان هەر وەک باسم کرد، بۆ نموونە سازبوون و موقەدەماتی موعاشقە یان بەرەو مەرگ چوون.

ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە…
📝 چل و شەش ...
🖊: هەڵوێست
لێرەوە بەدووربینی خەیاڵ
لە ڕۆژێکی خۆشی بەهار
دەڕوانمە پێدەشتی سابڵاخ
لەسەر مێزی خڕی مێژوو
کوڕی شاخ و کچی باخ دانیشتوون
لە تەنیشتیانەوە ڕۆژنامەی ئاو لەچاپ ئەدرێ
هەتاوی سبەینێ و پەلکەگیای ئومێدیش لێرەن
مەلی ئەوین لە بان گاشەبەردی حەز و جوانی دەخوێنێ
باڵندەکان هاوڕێن
قسەی خۆش بە کراسێکی سپی و قۆڵکورت
لەو نێوەدا دێ و دەڕوا
کیژۆڵەی نەرم و نیانی ئاشتی و
گۆرانییەکی حیماسی بزۆز، تریقانەوەو ڕمبازێنیانە.
خۆر کە دائەچێ،
کاتێ لەنتەرەکان دادەیسێن
لە بەر هەیوانی ترسێنەری سیاسەت
شانۆیەک بەڕێوە ئەچێ
ئەمجار میری نەورۆزی نا
پێشەوایەک بە شێوەی چیا
دژ بە سێدارە و تەناف
عاشقی گەل و ژ - کاف
بانگی کۆمار و
حیلەی ئەسپەشێکەی هەژار و هێمنی
گڕی ئەشق و ئازادی لە دڵ بەرئەدەن.
دەنگی کیژ و کوڕانی قوتابیشی بەرزە
بانگەوازی یەکسانی ئەکات و
زستان ئەخاتە کووفەکووف و لەرزە
یازدە چرکە و یازدە خولەک و یازدە ڕۆژ و یازدە مانگ
بەخێرایی با و بۆران تێپەڕ ئەبێ
لە پڕدا
چەند قسەی دەمامکدار و
کڵاوێکی شەبکەداری پالەوی و
داس و چەکوشێکی خوێناوی و بێ بەڵێن
پیاوێکی باڵا مێژوویی بە هەڵەدەوان دێنن،
ئەو تاوانباری وەفایە
ئەو کەلەبچەی سیاسەتی جەفایە
ئەو برژاوی مافی نەتەوە ...
ئەو ... ئەو ... ئەو ...
لە بەرچاوی جەماوەر،بە ئیزنی شەو
سێدارە باڵا ئەکات.
مقۆمقۆی دڕدونگی کەوتە گەڕ؛
- باشە بۆ نەڕۆی؟
- باشتر کە ماوە!
-ئیشەڵا وا نەبا ...
-ناحەقی نەبوو ...
-دەکرا! ... نەدەکرا؟...
-چارەی نەبوو ...
ئێستا،
مەلی بێدەنگی لە هێلانەی ترسدا بە هەزار زمان ئەخوێنێ.
خەم ڕەفیقە و دڵان ناشاد.
چاوی نەیار خێچ و خوار
پەردەی شانۆ دێتەخوار.
چاو ماندووە، دووربین لا ئەنێم
چاو دەگڵۆفم
هەملێت لە مێشکما پەنگ ئەخواتەوە؛
"بوون یان نەبوون!؟ کێشە ئەمەیە ..."
قەوانە کۆنێ، گومان ئەشکێنێ،
لەم پەڕ تا ئەوپەڕ دەنگ ئەداتەوە؛
"کەس نەڵێ کورد مردووە ،
کەس نەڵێ کورد مردووە،کورد زیندووە،
زیندووە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان ..."
✍️: @NNKurdistan
دەقی هۆنراوە

📝 ژینای کوردستان
ناوت ڕەمزی بەرخۆدانی نەتەوەی کورد و دێوەزمەی داگیرکەرانە. یادت هەرمان سەرباشقەکەی ژنانی ڕێبازی ژیانەوە و هەوێنی ئازادیی نیشتمان.
نیگار: هێرۆ شێخە
ژن، ژیان، ئازادی
✍: @NNKurditan

📝 سپاسنامەی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بۆ ئەنجومەن ئەدەبی ئادان
لە ماەوی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێز فەرید ڕاژین، ئەندامی لیژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە کۆڕێکی ئەدەبیدا سپاسنامەی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی پێشکەش بە خاتوو زۆهرە ستارە، نوێنەری ئەنجومەنی ئەدەبی ئادان کرد.
لەو کۆڕەدا وێڕای باسکردنی کاک فەرید ڕاژان و خاتوو زۆهرە لەسەر کۆمەڵێک لە کار و چالاکیی ناوەندی نووسەران و بەتایبەت کاروباری لیژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەران و هەروەها کار و چالاکییە فەرهەنگییەکانی ئەنجومەنی ئادان، سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئادان لەگەڵ ناوەندی نووسەران، خەڵات و سپاسنامەی ناوەندی نووسەرانی پێشکەش بەو ئەنجومەنە کرا.
بەڕێز ڕاژین لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ناوەندی نووسەران لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و تا هەنووکە مەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی نووسەران و خامەبەدەستانی دەروەستی کوردستان لە دەوری یەکتر بۆ خزمەتی زیاتر و هاوکات وەک چەترێک بۆ گرێدانەوەی نووسەرانی ناوخۆ و تاراوگە کارنامەی کار و چالاکییەکانی ناوەند دیار و بەرچاوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە؛ ناوەندی نووسەران بە هەستکردن بەو بەرپرسیارەتی و هەستیاریی کارکردن لە بوارە منداڵان و بەتایبەت ئەدەبیاتی منداڵان لە کوردستان، بەردەوام لەو بوارەشدا کار و چالاکی هەبووە و بەتایبەت لە دوای کۆنفرانسی سێیەم ئۆرگانێکی تایبەت بە کاروباری منداڵان بە ناوی لیژنەیەکی منداڵان دیاری کردووە کە جیا لە چالاکی و کاروباری پەیوەندیدار بە منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵێک کاری باشی کرداریشی کردووە.
شایانی باسە کە لەلایەن خاتوو زۆهرە ستارە بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی ئادان سپاسی ناوەندی نووسەرانی کرد و کار و تێکوشانی ناوەندی نووسەرانی کوردستانی بەرب نرخاند.
✍: @NNKurdistan
دەقی هەواڵ + وێنەکان

لە ماەوی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێز فەرید ڕاژین، ئەندامی لیژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە کۆڕێکی ئەدەبیدا سپاسنامەی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی پێشکەش بە خاتوو زۆهرە ستارە، نوێنەری ئەنجومەنی ئەدەبی ئادان کرد. لەو کۆڕەدا وێڕای باسکردنی کاک فەرید…
📝 کتێبیی "خرتێ" بوو بە كتێبی ساڵ
کتێبی "خرتێ" کە کتێبێکی بواری منداڵانە و لەلایەن فەرید سەفاری ناسراو بە فەرید ڕاژین، نووسەر، شاعیر و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان نووسراوە، وەک کتێبی ساڵ دیاری کرا.
لە کۆڕی هەڵبژاردنی کتێبی ساڵی ٢٠٢٣ لە پارێزگای سنە کە لە شاری سنە بەڕێوە چوو، کتێبی "خرتێ" کە بەشێک لە شێعرە جوانەکانی فەرید ڕاژین و تایبەت بە بواری منداڵان نووسراوە، وەک کتێبی ساڵ هەڵبژێردرا و خەڵاتی یەکەمی بردەوە.
ناوەندی نووسەرانی كوردستان پیرۆزبایی لە کاک فەرید ڕاژین دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت.

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📝 بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی لە ئاڵمان
ناوەندی نووسەرانی کوردستان بە هاوکاریی ناوندی ٤٩ کتێب و کۆمکار کۆڕێکی ئەدەبییان بەڕێوە برد.
ئەو کۆڕە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێوە چوو، خاتوو بەهار حسەینی، بە نوێنەرایەتیی ناوەندی نووسەران پەیامی ناوەندی پێشکەش کرد بە ئامادەبووان کرد.

شەوى چلە (جەژنەخۆر) و ڕەنگدانەوەى لە مێژوودا
شەریف فەلاح
شەوی چلە، چلە بچکۆلە (یەلدا) درێژترین شەوی ساڵە کە دەکەوێتە نێوان 21 و 22ی کانوونی یەکەمی (دیسەمبەر)ی ساڵی زایینی، ئەم شەوە ھەر لە خۆرئاوابوونی ڕۆژی 30ی سەرماوەزەوە 21ی "کانوونی یەکەم"ەوە تا دەگاتە ھەڵاتنی خۆر لە بەیانیی ڕۆژی 1ی بەفرانبار (22ی کانوونی یەکەم) درێژەی ھەیە، لەو کاتەدا ھەردوو بورجی کاژۆڵە و کەوان لە یەکتری تێدەپەڕن، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بەھۆی ھەڵکەوتەی جوغرافییەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی خۆر دەچەمێتەوە، بۆیە ماوەی بەریەککەوتنی تیشکی خۆر دەکەوێتە ئەوپەڕی کەمی، لە دوای ئەمەوە چیتر شەو درێژ نابێت، بەڵکوو دووبارە ڕۆژ بەرەبەرە درێژ دەبێتەوە و تیشکی زێڕینی بەسەر زەویدا پەخش دەکات.
وشەی یەڵدا لە بنەڕەتدا لە زمانی سریانییەوە وەرگیراوە کە یەکێک لە زمانە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، و بۆ ماوەیەکی درێژ لای نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات زمانی لێتێگەیشتنی گشتی بووە، (یەڵدا) واتە لەدایکبوون، لە وشەی (ولد، یولد)ەوە ھاتووە، دیارە مەبەست لە ناوی (یەڵدا) لەدایکبوون و درێژبوونەوەی ڕۆژە. چونکە شەو چلە، یان جێژنەخۆرە یەکێک لەو جێژنانەیە لە ڕەچەڵەکی ئایینی مێھردا ھەیە و زۆر لە لێکۆڵەران و ڕۆژھەڵاتناسان بە شەوی لەدایکبوونی “میترا”ی ناو دەبەن و پەیڕەوانی میتراییزم ئەم شەوە بەشەوێکی پیرۆز دادەنێن، بۆیە لەو شەوەدا کۆ دەبنەوە و لە دەوری ئاگر کە سەرچاوەی ڕووناکی و وزەبەخشییە ئاھەنگیان گێڕاوە، میتراییەکان بە ڕێوڕەسمی تایبەت شەوی چلەیان بەڕێ دەکرد، تا ڕۆژی ٢١ی مانگی ١٢ جەژن بگرن، چونکە لایان وابوو ئەو ڕۆژە، ڕۆژی لەدایکبوونی خۆرە.
لە ڕۆژگاری ڕابردوودا دانیشتووانی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان ئەم یادەیان پیرۆز ڕاگرتووە و تا سەردەمانی دەسەڵاتی سیاسی و فەرھەنگی میرنشیینە کوردییەکان لە ھەموو کوردستاندا یادی شەوی چلە دەکرایەوە، تا ئێستاش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا یادی دەکرێتەوە و ھەندێ دابونەریتی تایبەت بەخۆی ھەیە، لەو شەوەدا شەوچەرە و چەرەزات و جۆرەها میوە کە سەرتۆپی هەموویان هەنارە، بۆ خواردن دابەش دەکرێت. لەگەڵ بەھێزبوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان ئەم یادکردنەوەیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی شکستی ھێنا و یادی بۆنە و نەریتە کۆنەکان بەناوی نەگونجان لەگەڵ ئایین قەدەغە کران و لەبیر خەڵک چوونەوە.
شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیادا بەڵام سەرچاوە و هەوێنی ئەم جێژنە کولتوور کەونارای کوردە و پاشان لەڕێگەی هزری ئایینییەوە ئیسلام و مەسیحیەت لاساییان کردووەتەوە و بەناوی خۆیانەوە پێناسەیان کردووە. دوایین شەوی پاییز، یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی چلە بەدواوە درێژیی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە. فارس و ئێرانییەکان وەک نەریتی هەمیشەییان کە خەسڵەتی شێواندن، داگیرکردنی مێژوو و کولتووری گەلانی دیکەیان هەیە، ویستوویانە شەوی چلەش داگیر بکەن، بۆیە گەرەکیانە وشەی یەلداش بقاپێنن.
وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سریانیی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی، یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕووناکی" ناو دەبەن. ئەبووڕەیحان بیروونی زانای بەناوبانگ وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی.
لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لەناو ڕۆژژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پووشپەڕە و بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رڕبردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکیی ژیانی خەڵکی پێک دەھێنا و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و وەرزەکان، کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا. ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژژمێرەکانیش بەپێی ئەو گۆڕانکارییانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین، ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکی نزیکیا لەگەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتیی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچار بوون چالاکی و وەرزی داچاندن، دروێنە و هەڵگرتنەوە و ئاودێری لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا ڕێک بخەن.
پێشتر و پێش ئەوەی کە زانستی کرۆنۆلۆژیا (کات و ڕۆژژمێری) پەرە بستێنێ، مرۆڤ لەسەر بنەمای گۆڕانی وەرزەکان و بەپێی ئەزموون، ناویان بۆ وەرزەکان دادەنا و هەندێ کات بۆ تێگەیاندنی زیاتری خەڵک چیرۆک و ئەفسانەیان بۆ ساز دەکرد، بۆ وێنە وەرزی زستان بە سێ ناو دابەش دەکرا.