ڕیاکت ئەوەنە قورسە؟
پۆستەکان ناشرینن؟
شتی نەشیاو پۆست ئەکرێ؟
وتەی سەدبارەتان بۆ دا ئەنێم؟
پۆستی بێ مانا ئەکەم؟
بۆ چی هەر ڕۆژێ هەڵ ئەستم لە خەو ١٠ کەس لێفتی کردووە .
بەخوا برام ئەگەر منیش پۆستی سەقەتم بکردایە ئێستا لە بری ئەوەی ٣ هەزار میمبەر کەم کات ٢٠ هەزار میمبەری تیا ئەبوو.
وەلحاسڵ هەر بەردەوامین.

❤27😢15👏9💔6🔥2
ناتوانم وەک پیکاسۆ وێنەت بۆ بکێشم, وەناتوانم وەک حافظ و مەولانا شیعر بڵێم یان وەک فروغ ھەستەکانم لە وشەکاندا دابڕێژم, ناتوانم بەجوانی شۆپن پیانۆت بۆ بژەنم و وەک بیتهۆڤن سەمفۆنیا سەرسامکەرەکان دروست بکەم, ناتوانم وەک ناپلیۆن بە پشتیوانی عەشقت وڵاتەکان داگیربکەم, دەنگم وەک دەنگی شەجەریان و کەمەندی دڵگیر نییە و ناتوانم وەکو شاملۆ عاشقانەکانم بچرپێنم, بەڵام دەتوانم وەکو مەجنون بۆت بمرم, بە جوانی داڤینچی خەندە بۆ لێوەکانت بکێشم, من دەتوانم وەک خۆم بم, دەتوانم بە دەستی خاڵیەوە تەمەنێک خۆشم بوێی ئازیزم
لیو لیو لیو
#IhaveGoodLuck
لیو لیو لیو
#IhaveGoodLuck
❤16💘6❤🔥2🌚2👀2
خۆشم دەوێی بەقەد ئەو هەناسەی کاتێک تاوانبار عەوداڵیەتی لەکاتی سێدارەدا، بەقەد شەونمی دوای باران، بەقەد پیرۆزی نیشتیمان، بەقەد پیری بۆ منداڵی و بەقەد هەنسک بۆ گریان، بەقەد سیاسی بۆ درۆ و بەقەد هەژارەکان بۆ نان، بەقەد هاوڵاتی بۆ موچە و بەقەد گوڵەباخ بۆ خونچە، بەقەد جەنگ و وێرانی بۆ ئاشتی، دڵم سپاردەی تـۆ ئـازیـز …🦋
لیو لیو لیو لیو
#IhaveGoodLuck
لیو لیو لیو لیو
#IhaveGoodLuck
🌚8❤🔥3💘3👏2👀1
🌚8❤🔥6❤4
❤18❤🔥4🌚4👀2
دڵخۆشی ئێمە لەسەر پارچە کاغەزێک نوسرابوو, هەرچەند توند لە ئامێزمان گرت, سەیرمان کرد, بۆنمان کرد, لە کۆتاییدا ئێوارەیەک ڕەشەبایەک لە ئامێزمانی دەرکرد, هەرچەند بەدوایدا ڕامانکرد تا شەکەت بووین و لێمان ون بوو, دواتر کەوتە دەستی کەسێک کە هەرگیز خەونی پێوە نەدیبوو, هەرگیز لە ئامێزی نەگرتبوو, هەرگیز بە دوایدا ڕاینەکردبوو, ئەرێ تـۆ ئەو پارچە کاغەزە بویت, کەوتیتە دەستی کەسێک کە من نەبووم ...
#IhaveGoodLuck
#IhaveGoodLuck
❤15❤🔥6👏4😢2💔2
❤16❤🔥8🌚6
ڕاستە من و تۆ لەکاتێکی هەڵە یەکمان ناسی وەک ئەوەی خۆت وتت.
کاتێ من ویستم تۆ ببی بە گوڵستانی من ئەو کاتە پایز بوو.
کاتێ ئەم ویست باران ببینم بەسەر ڕووتا ئەبارێت ئەو ساڵەی یەکمان ناسی وشکە ساڵی بوو.
کاتێ ویستم باسی خۆشەویستیت بۆ بکەم تۆ چیرۆکەکەت بیستبوو.
بەڵام بەجۆرێ کە.
کاتێ دڵی من یەکەمین لێدانەکانی بە ئەشقەوە ئەکرد. تۆ دڵت لە کۆتا لێدانەکانی ئەشقدا بوو.
درەنگ یەکمان ناسی، لە شوێنێکی هەڵە یەکمان ناسی.
ئەکرا ئەگەر زووتر تۆم بناسیایە لەگەڵ ئەم ڕەشەبای کۆچەیا نەڕۆشتمایەو لەژێر ڕەحمی ئەو شەپۆلە ترسناکانەیا ئەو دەریایەم نەبڕیایە.
ئەمەوێ جارێ کە بێمەوە سلێمانی لانی کەم ئەگەر نەشت بینم.
ئەمەوێ لە هەمان هەوای ئەو شارەی کە شەش ساڵە جێم هێشتوە هەڵبمژم.🖤
#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅

💔8🌚7👀4❤2💘1