Telegram Web Link
تێ نەگەشتم
چاوەکانم بوونە هۆکاری ئەوەی دڵم فریوبخۆن، یان ئەوە دڵم بوو.کەوا چاوەکانی کوێردکردم لە ئاستتدا.
هەر چۆنێ بێ ئیدی هەرگیز ناتوانم باوڕ بە هیچیان بکەم چوونکە هەردووکیان بەیەکەوە دەستیان کرد بە ناپاکی کردن لێم.
لە خۆم لە عەقڵم لە ڕۆحم.
ئەها بیستوتە زۆربەی جار سەرکردەی سوپای دوژمن، بە هەر فێڵ و تەڵەکەیەک بێت. هەندێ لە خەڵکی ناو قەڵای دوژمن فریو ئەدات. بۆ ئەوەی هەم لە دەرەوەو هەم لە ناوخۆش بتوانێ هێرش بکات و داگیریان بکات.
منیش وام لێ هات. چاوەکانم فریوی چاوی کاڵ و قژی وەک شەوی تار و ڕووی مانگی تۆ فریودرا.
دڵیشم بە دەنگی ناسک و بە بۆنی وەک نێرگزی باڵات فریودرا.
هەر چۆنێ بێ من لاواز بووم تۆش بەهێز. من هەر لەسەرەتای یەکەمین دەهۆڵی جەنگەوە کە لێ ئەدرا دۆڕابووم. ئیدی چی پێویستی ئەکرد وەها ناخم پارچە پارچە بکەیت.
وەک سوارەکانی مەغۆل، بەغداد ئاسا گشت گیانم بسوتێنی .
من دۆڕاوی ئەم جەنگە بووم.
دۆڕاوێک کە تا کۆتا هەناسەکانی سەر ئەم زەمینە هەرگیز بۆ جارێ کە ناتوانێت ڕزگاری ببێتەوە.


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
10❤‍🔥2🔥2
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە یان نا؟


با تۆزێ بتان جوڵێنم.

ئەگەر یەکسانە بۆ ؟
ئەگەر یەکسان نییە بۆ؟
11👀3
ڕابردوو🖤!!
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە یان نا؟ با تۆزێ بتان جوڵێنم. ئەگەر یەکسانە بۆ ؟ ئەگەر یەکسان نییە بۆ؟
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە؟
من ئەڵێم نەخێر.
بەڵێ لەوەی کە ئەمرین و ئیتر ڕۆحمان دەر ئەچێت و تەواو بەڵێ لەوە یەکسانین.
بەڵام ئایە هەمووان وەک یەک ئەمرن؟
ئایە جۆری مردنەکە جیاوازی دروست ئەکات.
بێ گومان بەڵێ.تۆ ناتوانێ بڵێی کەسێکی بەتەمەن لەگەڵ منداڵێکا یەکسانن هەردووکیان ئەمرن.
ناشتوانی بڵێی یەکێ لە سوجدەیا مردووە وە یەکێ لە کاتی مەی خواردنەوەیا مردووە ئەوا یەکسانن.
ناتوانی بڵێی سەربازێک لە جەنگا ئەکوژرێ وە سەرۆکێ شتێک لەسەر جێگە ئەمرێ یەکسان بن.
تۆ ناتوانی بڵێی یەکێ لە ئاودا خنکاوەو یەکێ لە ئاگرا سوتاوە یەکسان بن.
ئەبێ بزانین مردن وەک یەک نییە بۆ هەموان . بەڵام ئەوەی دوای مردن یەت ئەوە بۆ هەمووان یەکسانە.
ئەویش بە پێی بیڕو باوەڕی ئێمە .
10🫡2🔥1👏1
جا سەیر کەن ئەوە بەناو حوکمەتیان ڕاونا بزانن ئەم حوکمەتەی ئێمە لەگەڵ عەشرەتێک پێی ناکرێ جا چی بگات بە حوکمەتی عێڕاقی خۆ ئەگەر چوار سەرۆک عەشرەت لێیان هەڵ گەڕێتەوە ئەمانە پیاوی دەسەڵات نین بەس .......
15❤‍🔥2🔥1
چەندی کردم نوختەیەک وەک
خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم،
واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچنەوە سەر یەک وتەی من،
هێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت
ببینم وا نەبوو🦋


لیو لیو لیو




#IhaveGoodLuck
12🔥2👀2🌚1💘1
هەتا دوونیا وابڕوا لای قەومی نەزان
ئاشەوان بیکات کاری نانەوان
تاکو بمێنی چوارپێی بندیوار
میلەت نای چێژی موچەی سی ڕۆژان
هەتا بمێنێ زەرد و سەوزەکە
ئاشتی نابینی لەناو قەومەکە
یەکێ بە سی و یەک
یەکێ بەشانزە
خاکیان فرۆشت ئا بەو ناوڕاستە
قسەیە بڵێی بە قەومی سی و یەک
ئەڵێن لاچۆ جاش ئەی جاشی ناوڕاست
دەم بکەیتەوە لە قەومی شانزە
ئەڵێ تۆش جاشی بێ موناقەشە
کوردە تێ بگە ئائەلەم دوانە
هەموویان یەکن لەناو خۆیانە
باباش بزانی کورد لە دێر زەمان
بۆ خۆیان شێرن
بۆ دوژمن جەبان.

ئەحمەد خالید

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
11🔥4👏3
حوکمی شێر بەم سەگانە ناکرێت.

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
8🔥4❤‍🔥2
مێشکم پڕە و بەتاڵە لە تۆ😮‍💨🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
👀95😢3🔥2😎2
وابزانم منیشی بە بوکەڵەکانی تێ گەشتبوو هەرکاتێ لێم بێزاربێ فڕێمبدات.👀🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
🌚6👏4🥰2👀21
ئەو باش ئەیزانی هەستم چۆنە. بەڵام نە من هەرگیز وتم نە ئەویش هەرگیز پرسی.👀🖤


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
❤‍🔥7🌚52🔥1🥰1
لە دونیای مندا هیچ شتێک
بەقەد هەبوونی تۆ جوان نییە

لیو لیو لیو


#IhaveGoodLuck
❤‍🔥10👀5💘2🥰1🌚1
ئەو چاوەی کە هەموو دنیام تیا ئەبینی
تەنها خۆم نەبێ.👀🤎

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
❤‍🔥93👀2👏1🤯1
✔️  پرۆژەی دەوای دڵان ڕاگەیەندا🔊🔊🔊

💡  دەوای دڵان هەستاوە بە ڪردنەوەی  پڕۆژەیەڪ بۆ خەتمی قورئانی پیرۆز📖📖



💡 پڕۆژەڪە بەڕێگەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت مـەبەست لێی یادڪردنەوەی قـورئان و پاداشتی دونیا و دواڕۆژە

💡 هەموو شەوێڪ جوزئێڪ لە قورئان دائەنرێت بە شێوەی وێنە و تۆماری دەنگی  قورئان خوێنێڪ

💡لەگەڵ تەواوبوونی مانگێڪ خەتمێڪ تەواو دەڪەین و لە ڪۆتای بڕوانامە ئـەدرێت بە بەشداربوان


▫️خۆتان لەو خێر و چاڪەیە بێبەش مەڪەن و بیڪەنە توێشویەک بۆ قیامەتان خوێندنی هەر پیتێڪی بە دە چاڪەیە.

▫️تا یەڪەم ڕۆژی دەست پێڪردن ناو نوسین بـەردەوام دەبێت هەر ئازیزێڪ ئەیەوێ  بەشداربێت لە گەلمان  ناوی سیانی لەم ئەڪاونتە بنوسێت

@kalami_xwda_bot

▫️20\7\2025 یەڪەم ڕۆژی دەست پێڪردنی خەتمەڪەمان ئەبێت ان شاءاللە

▫️ سوپاس بۆ بەشداریڪردنتان هیوادارین لای خۆتانەوە بڵاوی بڪەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ڪەس بەشداربێت و سودی  لێببینێت🖊



▫️هـەر ئازیزێڪ ئەیەوێ بەشداربێت لەگەلمان جۆینی ئەم گروپە بڪا

https://www.tg-me.com/daway_dllan
8
2025/07/13 16:39:10
Back to Top
HTML Embed Code: