Telegram Web Link
ڕاستە من و تۆ لەکاتێکی هەڵە یەکمان ناسی وەک ئەوەی خۆت وتت.
کاتێ من ویستم تۆ ببی بە گوڵستانی من ئەو کاتە پایز بوو.
کاتێ ئەم ویست باران ببینم بەسەر ڕووتا ئەبارێت ئەو ساڵەی یەکمان ناسی وشکە ساڵی بوو.
کاتێ ویستم باسی خۆشەویستیت بۆ بکەم تۆ چیرۆکەکەت بیستبوو.
بەڵام بەجۆرێ کە.
کاتێ دڵی من یەکەمین لێدانەکانی بە ئەشقەوە ئەکرد. تۆ دڵت لە کۆتا لێدانەکانی ئەشقدا بوو.
درەنگ یەکمان ناسی، لە شوێنێکی هەڵە یەکمان ناسی.
ئەکرا ئەگەر زووتر تۆم بناسیایە لەگەڵ ئەم ڕەشەبای کۆچەیا نەڕۆشتمایەو لەژێر ڕەحمی ئەو شەپۆلە ترسناکانەیا ئەو دەریایەم نەبڕیایە.

ئەمەوێ جارێ کە بێمەوە سلێمانی لانی کەم ئەگەر نەشت بینم.
ئەمەوێ لە هەمان هەوای ئەو شارەی کە شەش ساڵە جێم هێشتوە هەڵبمژم.🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
💔8🌚7👀42💘1
خەو
ئەی گەورەترین خیانەتکاری مێژوو لەکوێی؟.🫠💔
💔96🤨3🔥2
ئـازیـز بەپێی کات هەموو کەسێک دەڕوات،
بەڵام تـۆ هەموو کەس نیت, مەڕۆ🦋



لیو لیو لیو



#IhaveGoodLuck
❤‍🔥76🌚3👀3💘2
غروور دوای ئیهمال کردن ئەرکە نەک بژاردە.🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
14🥰3👏2🌚2🔥1
لە ئیجەدا نا
من لە چاوەکانتا نووقم بووم.👀🖤


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
15❤‍🔥6👀3🔥2💘2
خۆ لە بیاباندا نەبووم تا تۆ سەرابم بیت.👀🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
❤‍🔥114🥰4👀3
تۆ گوڵستانێکت بۆ خوڵقاندووم لەم وشکەساڵیدا.👀🧡


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
23🥰6🌚6❤‍🔥4😱1
تابلۆی ژینم بەبێ سروشتی تۆ بەتاڵە ڕووناکی چاوانم بەبێ چاوانی تۆ مەحاڵە🦋


لیو لیو لیو لیو

حاڵی حازر تاریکە


#IhaveGoodLuck
12❤‍🔥4🌚4👀1💘1
تێ نەگەشتم
چاوەکانم بوونە هۆکاری ئەوەی دڵم فریوبخۆن، یان ئەوە دڵم بوو.کەوا چاوەکانی کوێردکردم لە ئاستتدا.
هەر چۆنێ بێ ئیدی هەرگیز ناتوانم باوڕ بە هیچیان بکەم چوونکە هەردووکیان بەیەکەوە دەستیان کرد بە ناپاکی کردن لێم.
لە خۆم لە عەقڵم لە ڕۆحم.
ئەها بیستوتە زۆربەی جار سەرکردەی سوپای دوژمن، بە هەر فێڵ و تەڵەکەیەک بێت. هەندێ لە خەڵکی ناو قەڵای دوژمن فریو ئەدات. بۆ ئەوەی هەم لە دەرەوەو هەم لە ناوخۆش بتوانێ هێرش بکات و داگیریان بکات.
منیش وام لێ هات. چاوەکانم فریوی چاوی کاڵ و قژی وەک شەوی تار و ڕووی مانگی تۆ فریودرا.
دڵیشم بە دەنگی ناسک و بە بۆنی وەک نێرگزی باڵات فریودرا.
هەر چۆنێ بێ من لاواز بووم تۆش بەهێز. من هەر لەسەرەتای یەکەمین دەهۆڵی جەنگەوە کە لێ ئەدرا دۆڕابووم. ئیدی چی پێویستی ئەکرد وەها ناخم پارچە پارچە بکەیت.
وەک سوارەکانی مەغۆل، بەغداد ئاسا گشت گیانم بسوتێنی .
من دۆڕاوی ئەم جەنگە بووم.
دۆڕاوێک کە تا کۆتا هەناسەکانی سەر ئەم زەمینە هەرگیز بۆ جارێ کە ناتوانێت ڕزگاری ببێتەوە.


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
10❤‍🔥2🔥2
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە یان نا؟


با تۆزێ بتان جوڵێنم.

ئەگەر یەکسانە بۆ ؟
ئەگەر یەکسان نییە بۆ؟
11👀3
ڕابردوو🖤!!
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە یان نا؟ با تۆزێ بتان جوڵێنم. ئەگەر یەکسانە بۆ ؟ ئەگەر یەکسان نییە بۆ؟
مرۆڤ لە مردنا یەکسانە؟
من ئەڵێم نەخێر.
بەڵێ لەوەی کە ئەمرین و ئیتر ڕۆحمان دەر ئەچێت و تەواو بەڵێ لەوە یەکسانین.
بەڵام ئایە هەمووان وەک یەک ئەمرن؟
ئایە جۆری مردنەکە جیاوازی دروست ئەکات.
بێ گومان بەڵێ.تۆ ناتوانێ بڵێی کەسێکی بەتەمەن لەگەڵ منداڵێکا یەکسانن هەردووکیان ئەمرن.
ناشتوانی بڵێی یەکێ لە سوجدەیا مردووە وە یەکێ لە کاتی مەی خواردنەوەیا مردووە ئەوا یەکسانن.
ناتوانی بڵێی سەربازێک لە جەنگا ئەکوژرێ وە سەرۆکێ شتێک لەسەر جێگە ئەمرێ یەکسان بن.
تۆ ناتوانی بڵێی یەکێ لە ئاودا خنکاوەو یەکێ لە ئاگرا سوتاوە یەکسان بن.
ئەبێ بزانین مردن وەک یەک نییە بۆ هەموان . بەڵام ئەوەی دوای مردن یەت ئەوە بۆ هەمووان یەکسانە.
ئەویش بە پێی بیڕو باوەڕی ئێمە .
10🫡2🔥1👏1
جا سەیر کەن ئەوە بەناو حوکمەتیان ڕاونا بزانن ئەم حوکمەتەی ئێمە لەگەڵ عەشرەتێک پێی ناکرێ جا چی بگات بە حوکمەتی عێڕاقی خۆ ئەگەر چوار سەرۆک عەشرەت لێیان هەڵ گەڕێتەوە ئەمانە پیاوی دەسەڵات نین بەس .......
15❤‍🔥2🔥1
چەندی کردم نوختەیەک وەک
خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم،
واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچنەوە سەر یەک وتەی من،
هێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت
ببینم وا نەبوو🦋


لیو لیو لیو




#IhaveGoodLuck
11🔥2👀2🌚1💘1
هەتا دوونیا وابڕوا لای قەومی نەزان
ئاشەوان بیکات کاری نانەوان
تاکو بمێنی چوارپێی بندیوار
میلەت نای چێژی موچەی سی ڕۆژان
هەتا بمێنێ زەرد و سەوزەکە
ئاشتی نابینی لەناو قەومەکە
یەکێ بە سی و یەک
یەکێ بەشانزە
خاکیان فرۆشت ئا بەو ناوڕاستە
قسەیە بڵێی بە قەومی سی و یەک
ئەڵێن لاچۆ جاش ئەی جاشی ناوڕاست
دەم بکەیتەوە لە قەومی شانزە
ئەڵێ تۆش جاشی بێ موناقەشە
کوردە تێ بگە ئائەلەم دوانە
هەموویان یەکن لەناو خۆیانە
باباش بزانی کورد لە دێر زەمان
بۆ خۆیان شێرن
بۆ دوژمن جەبان.

ئەحمەد خالید

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
10🔥4👏3
حوکمی شێر بەم سەگانە ناکرێت.

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
7🔥4❤‍🔥2
مێشکم پڕە و بەتاڵە لە تۆ😮‍💨🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
👀85😢3🔥2😎2
وابزانم منیشی بە بوکەڵەکانی تێ گەشتبوو هەرکاتێ لێم بێزاربێ فڕێمبدات.👀🖤

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
🌚6👏3🥰2👀21
ئەو باش ئەیزانی هەستم چۆنە. بەڵام نە من هەرگیز وتم نە ئەویش هەرگیز پرسی.👀🖤


#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
❤‍🔥6🌚51🔥1🥰1
لە دونیای مندا هیچ شتێک
بەقەد هەبوونی تۆ جوان نییە

لیو لیو لیو


#IhaveGoodLuck
❤‍🔥7👀5💘2🥰1🌚1
ئەو چاوەی کە هەموو دنیام تیا ئەبینی
تەنها خۆم نەبێ.👀🤎

#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
❤‍🔥6👀21👏1🤯1
2025/07/12 22:14:48
Back to Top
HTML Embed Code: