Telegram Web Link
لەدەستدانی پاداشتێکی خەیاڵی بەهۆی عوزرێکی ناعوزر!!!
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
لقی هەولێری بەشی گەنجانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێک بە کردنەوەی خولی هاوینە بۆ گەنجانی تەمەن (15 تا 24) ساڵی، بە خوێندنی کۆمەڵێک بابەت:

زمانی عەرەبی
تەجــــوید
ئەربەعینی نەوەوی(فەرموودە)
زانستی فقــه
گەشەپێدانی مرۆیی
دیزایـــــن

+ خولەکە لە 1\6\2024 دەستپێدەکات تا 1\8\2024.
+ وانەکان بەڕێوەدەچن لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ
لە ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە.
+ بۆ ناونوسین فۆڕمی بەشداریکردن پڕبکەوە
(بەشداریکردن تەنها بۆ کوڕانە).

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە: 07507665385

فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfNxcRWhif1inooug37Qp-9oMirBZX5XlcRPKuMpC-2nKHUKw/viewform?usp=sf_link
"وقُل للروحِ نامي واطمئنّي
‏وإنْ بلَغَتْ مواجِعُها مَداها

‏سيجبُرُ كسرَها ربٌّ لطيفٌ
‏ويمنحُهَا بِرحمَتهِ مُنَاها!"
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
عبد ﷲ بن عمر - رضي الله عنهما - لەسەر صەفا بوو و دوعای ئەکرد و ئەپاڕاوەو ئەیوت:-

اللهمَّ إنَّك قلت : ﴿ اِدْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾ وإنَّك لا تُخلف المِيعَاد ؛ وإنِّي أسألك كما هديتني للإسلام؛ أن لا تَنْزِعه منِّي حتَّىٰ تتوفَّاني وأنا مسلم ⑴.

پەروەردگارا تۆ فەرمووتە: { داوا لەمن بکەن و لەمن بپاڕێنەوە، منیش وەڵامتان ددەمەوە }، وە تۆ بەڵێن و وەعدت ئەبەیتە سەر، وە من داوات لێدەکەم کە چۆن هیدایەتت داوم بۆ ئیسلام ئەوە لێمی دانەماڵێنی تاوەکو بە موسڵمانی ئەممرێنی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
⑴. أخرجه مالك ‹ ١٣٩٧ ›
#پەیامی_پێشەوایان.
یەکێک لە وانە گرنگەکانی جەنگی غەززە بریتییە لە شانازی کردن بە دین و شارستانی و شوناسی خۆمان.
خەریک بوو وای لێبێت هەندێ کەس بە شەرمنییەوە باسی ئیسلام و شوناسی ئیسلامی و جیهادی شەرعی بکات، خەریک بوو زۆربەی حوکمەکان تەعطیل ببن، خەریک بوو جیهانی ئیسلامی بەیەکجاری لێی بکەوێتە خەوێ و قیت نەبێتەوە.
غەززە شوناس و مەبدەء و هەست بە سەربەرزی و عیززەتی زیندوکردەوە.

غەززە وتی هەستەوە و شانازی بەخۆتەوە بکە، چونکە تۆ گەورەی، تێکمەشکێ، دامەڕووخێ، مەبەزە، چۆک دامەدە، شانازی بەخۆت و دین و مەبدەئەکەتەوە بکە، بۆ خۆشی و مەلەزاتی یەک دوو ڕۆژی دونیا خۆت زەلیل و زەبوون و ڕیسوا مەکە، هەستەوە و موعجەب و سەرسام مەبە بە خۆرئاوا و ئیسرائیل و شارستانییە بەفرینەکەیان، هەستەوە و هەڵمەخەڵەتێ بە قسەی باق و بریق و سوا و درۆ، هەستەوە و خۆت و دوژمنەکات بناسە، هەستەوە و دڕەندەیی دوژمن بناسە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان، هەستەوە و خۆت ون مەکە، هەستەوە و خۆت پێ بچووک نەبێ، هەستەوە و وامەزانە خۆرئاوا و کلک و گوێکانیان و موساد و ... خودان و دەستەڵاتی ڕەهایان هەیە و هەموو شتێکیان پێ دەکرێ.
خەریک بوو خۆرئاوا و ئیسرائیل و موساد بکەن بە خوا و شتێک نەمێنێ بەناوی تەوەکول و باڵادەستی خودا، خوا خێری غەززە و موجاهیدان بنوسێ ئەم چەمکانەیان بە عەمەلی ڕاستکردەوە، هی ئێمە نەزەڕیاتە، هی ئەوان بە عەمەلییە.
بڕوام وایە زەلام لەژیانیا ناگاتە کەماڵ، بەس کەماڵیش مانای زۆرە، قەسدم لەوەیە زەلام لەژیانیا ناگاتە نوقتەیەک کە ئیتر تەواو لەخۆی ڕازی بێ و مورتاح چاوەڕێی مەرگی خۆی بکا

ئیللا ئیشێکی تەواونەکراو ئەمێنێ، فەڕاغێکی پڕنەکراوە، پارچەیەکی وێنەکە بە ڕەشوسپی ئەمێنێتەوە و زەلام لەعانی هاتنی مەرگا خوازیاری سەعاتێکی زیاترە بۆو فەڕاغە

ئەم فەڕاغ و ناتەواوییە بە ئومێد پڕەکرێتۆ، ئومێد بە کەڕەم و ڕەحمی خوا، هەموو ئەحداس و موسیبەتەکانی ژیانیش ڕێک ئەم وانەیە نیشانەدەن کە زەلام لە نوقتەیەکا دۆش دائەمێنێ و هیچی پێناکرێ جگە ئەوەی چاوەڕێی کەڕەمی خوابێ

بۆیە ئەمە لە مردنیشا درێژەی ئەبێ، کۆتا هەناسەکانی عەبد ئەوێ
بە ڕەجا و تەمای ڕەحمی خواوە دەرچێ، هەر ئەو ڕەجایەش تێتە فریای لای خوا....واللە اعلم


✍️ئارام نوری
ئیمام ابن رجب - رضي الله عنه - دەفەرمووێت:-

ومتى طهر اللسان من الكذب، طهر من غيره من الكلام السيئ المُحرَّم، واستقام حال العبد كله، ومتى لم يستقم اللسان فَسَدَ حال العبد كله.

هەرکاتێک زمان پاكبوویەوە لە درۆ، ئەوا پاکدەبێتەوە لە قسەی خراپ و ناڕەواو نادروستیش، وە بارودۆخی بەندە بەهەموو شێوەیەک ڕاستە ڕێ و دامەزراو دەبێ، وە هەر کاتێک زمانی بەندە ڕاستە ڕێ نەبوو ئەوا بارودۆخی بەندە بە هەموو شێوەیەک خراپ دەبێت.

[ مجموع الرسائل - بەرگی ١ - لاپەڕە ٣٦١ ].

#پەیامی_پێشەوایان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 چۆن دەبینە خاوەن ماڵێکی ئارام.؟

مامۆستا نورالدین وەڕازی.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

@ahmadkakmahmood
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەندی خۆم دەینم و دەبەم نازانم کوو لەو بەرپرسیارەتیە دەربێم
قیژە و هاواری ژن و منداڵ
منداڵی بێ سەر
ئافرەتی سووتاو
هەستە و ڕاستەوخۆ دەست بە نوێژ و دوعا بکە
موسڵمان لە هەر پێگەکی کوو خۆت لە گێلی دەدەی بەرامبەر ئەو زوڵمە؟؟؟
نازانی قیامەت هەیە و پرسیارمان لێدەکرێ لەسەریان ??? متابەعە نەکردن و ئاگادار نەبوون لە حاڵیان و ئیهمال کردنیان بە بیانووی هیچ پێنەکران خودی کەمتەرخەمیتە.

ڤیدیۆکە ئێستاکەیە کەمپی ئاوارەکانی رەفح
Channel name was changed to «ڕێگا بەرەو قورئان»
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
بۆ بڕیاردانم لەسەر ئەندامێتی خۆم و تۆ لەم ئوممەتەدا، هەرگیز چاوم لەوە نییە کە: چەندت قورئان لەبەرە، چەند سەنەدت دەرخە، چەند قەواعیدی تەعاڕوز و تەڕجیح ئەزانیت، مەسدەڕی چەند فیعلت بۆ ئەدۆزرێتەوە، ….

ئا ئەم شتانەی کە (٪٩٥)ی تا مردن هەر نەزەڕییە و هەنگاوی پێ نانێین!

کوردە، حافزقورئانە و ڕۆژانە لەزانکۆی مەدینەوە ستۆری پشتگیری بۆ کوڕەکەی سەلمان دائەنێت!
هەموو ژیانی بووە بە خیلافێکی عەقەدی تۆز لێ نیشتوو و نەحویەکی بێ کەڵکی مردوو، بەڵام نازانێ غەززە و فەڵەستین فەرقیان چییە!

لەکۆتاییدا: هیچ گرنگ نییە تۆ ئەهلی عیلم بیت، ئەسڵەن عیلم گەورەترین بەڵایە، ئەگەر پێش ئەوە ئەندامێکی سادەی دڵسۆزی ئوممەت نەبیت.
ئەندامێتی کۆمەڵگەی ئیسلامی، بە عیلم دەست پێ ناکات و عیلم زیادت ناکات تیایدا، ئەگەر ڕۆڵەیەکی خەمخۆر و دڵسۆز نەبیت.

بە تەرکیز چاوم لەسەر ئێمەی بە ناو (ئەهلی عیلمە)، وا بە دوو مەتنە و کتێبی مناڵانەوە، وا ئەزانین هیچمان نەهێشتووە و ئەبێت سەری زمان و ژێریمان، ناو هێنانی خەڵک بێت بە عەوام و عامی!

وەڵا من بە نهێنی دوعا ئەکەم!
وەیسی قەڕەنی دوعا ئەکات!

دەیان خاوەن عیلمی ڕۆحمردووی بێ کەڵک، قوربانی گەنجێکی هۆشیاری زانکۆ بن.

هۆ گەلۆ: گرنگ نییە هەموان خاوەن عیلم و کتێب بن، گرنگە هەموان هۆشیار بن.
عمر
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
لەو كاتەوەی ئەم وێنەیەم بینیوه، هەرچی ئەكەم ناخم ئارام نابێتەوه، ئەگەرچی ئەو لاشەیەكی ئارامه!
دڵم هەژاوه، گەر چی ئەو دڵی وەستاوه!
موچڕكه به گیانمدا دێت، گەرچی ئەو چركه به گیانیدا نایه!
كه لێی دەڕوانم، گۆنا تەڕ دەبێ، گەرچی ئەو ڕوی لێم نیه، وتەڕی گۆناشی هی دەریایه!
بەڕاستی ژیانی لی تاڵكردوین، وەكو دیمەنە خویناویەكانی تری شامی نەزیف!

پێشەوا موعاویە ئەفەرموێ: «ژیان تامی چیه ئەگەر چەند هەزارمان لێبكوژریت؟!».
ئەڵێم: ئێمه دەیان وسەدان هەزارمان لیدەكوژریت ودەمرێت!!
بەڵكو مردن وكوشتن بوەته بەشێك له ژیانمان، ونزیك له گوێمان، له پێش چاومان، لەبەردەستمان. فرحماك یا رب!
خوایه گیان! ئەی پەرورەرینی دلۆڤان! میهرەبانیمان لەگەڵ بفەرمه، بمانگێڕەوه سەر ڕاسته شەقام.
ئەی دادگەری باڵا دەست! ئیسلام سەربخه ودوژمنانی سەرشوڕ بكه.
ئەی بەبەزەییترین! توشی فیتنەمان نەكەیت هەتا دەمانبەیتەوه لای خوت. آمين

و....
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سبەینێ چی ڕوودەدات چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین!؟

خۆر لە ڕۆژێکی باشتر لە ڕۆژی عەرەفە هەڵنایەت وە لە شەوێکی باشتر لەشەوی قەدر ئاوانابێت، نزاکردن تیایاندا لەباشترین کردەوەکانن ، وە نزیکترینن بۆ وەڵامدانەوە و قبوڵبوون .

بۆ ئەوانەی لەحەج نین پێویستەکا لەگەڵ ڕۆژووی عەرەفەدا ڕۆژەکەیان پڕبکەن لە خوێندنی زیکر و قورئان و نزاکردن ، ابن عباس و عمرو بن حریث لەم ڕۆژەدا هانی خەڵکیان ئەدا بۆ مانەوەیان لەمزگەوتدا .

باشترین کردەوەی ڕۆژی عەرەفە دوای بەڕۆژووبوون خوێندنی زیکر و نزاکردنە ، نزاکردن زیاتر .. خۆ نەبەستنەوەش بە یەک نزاوە، بەڵکو کۆی چاکەی دونیا و دواڕۆژی داوابکات .

بێبەشترین کەسەکان ئەوانەن کە تاوان ئەکەن لەڕۆژێکدا کە خوای گەورە لای فریشتەکانی شانازی بە بەندەکانیەوە ئەکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ .. "خوای گەورە نزیک ئەبێتەوە و شانازی بە ئەهلی عەرەفەوە ئەکات لای فریشتەکانی "

خوای گەورە نایەتە ئاسمانی دونیا ئەگەر لە کاتێکی زۆر گەورەدا نەبێت ، وە هاتنەخوارەوەی لە ڕۆژدا نەسەلمێنراوە جگە لە ڕۆژی عەرەفە ، وە دەرگای ڕەحمەتی لەوە فراوانتر نابێت ، بێبەش ئەوکەسەیە کە دەرچەیەک بۆخۆی نادۆزێتەوە لەو ڕۆژەدا.

گەورەترین ڕۆژوو لەدوای ڕۆژووی ڕەمەزان ڕۆژووی عەرەفەیە ، خوای گەورە لەگوناهی دووساڵ خۆش ئەبێت ، باشترینی کردەوەکانیش - بۆئەوانەی لەحەج نین - ڕۆژوو گرتنە ، وە زیکری اللە اکبر و نزاکردن و داوای لێخۆشبوون .

باشترین ڕۆژی دە ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی عەرەفە و قوربانیکردنە ، ئەوەی کە سەرەتاکەیی لەدەستداوە با فریای کۆتاییەکەی بکەوێت .. چونکە کردەوەکان بە کۆتاییەکانیان ئەناسرێن

لە ڕۆژی عەرەفەدا بەهەشت نزیکترینە و ڕۆزەخ دوورترینە ،بێبەشیش ئەو کەسەیە کە کردەوەیەک نادۆزێتەوە خۆیی بێ ڕزگار بکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی " ڕۆژێک لە عەرەفە گەورەتر نییە کە خوای گەورە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ لاتاندات "

وەڵامەکە لە علامه الحاضر الغائب عبدالعزیز الطریفی دراوەتەوە
رەشا تەمەنی تەنیا یانزە ساڵە، چل و هەشت کاتژمێر لەمەوبەر خانووەکەیان بۆردومانکرا و زۆر بە سەختی لەژێر دار و پەردووی خانووەکەیان دەرهێنرا، سەرباری ئەم ئەزموونە تاڵە و برینداربوونی کەچی سوور بوو لەسەر بەشداریکردنی لە پێشبرکیی وتنەوەی جوزئی عم بەلەبەر.
2024/06/17 01:53:06
Back to Top
HTML Embed Code: