Telegram Web Link
🤍@ShpolDarya


بەری هێنا لە نێو باخی هەناسەم، بەژنی وەک مێو
چرۆی داوە لقی ناخم بە ئاخ و داخی دوو سێو

دڵم تەسبێحی زیکری دەستی دەروێشی کەزیتەو
سەرم شەوگەردی کۆڵانی بزەی تەسکی دەم و لێو


🖌#هەڵگورد_پەسوێ

🤍@ShpolDarya
🍁@ShpolDarya


🖋 بگەڕێوە

ئێستا کە من،
گەڵا گەڵای زەردی ژینم،
پێشکەش بە بای پاییز ئەکەم...
های بە ڕێوە.

بۆ گوتنی خۆشم دەوێی،
زۆر درەنگە!
دێر دێیتەوە ئازیزەکەم...
بەڵام قەینا،
تا نەمردووم بگەڕێوە.

🖋#سەلاح_کوردی


🍁@ShpolDarya
@ShpolDarya


شەوە، دیسان لەگەڵ تاسەت هەناسەم
دەماودەم بوون و هەر، ئاخی لەدووما

بڵێم چی بەو دڵەی تەنگم؟ کە بێ‌‌ تۆ
خەفت گێڕە و دەوەستێ هەر لەڕووما


🖋#سەلاح_کوردی


@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


" #ژن "


کاتێک یەکەم جار بینیمی
وتت: دڵت بە کەس نادەم
مێرەوانیت گۆشی کردم،
دیتم ناشێ لە ڕێت لادەم.

زانیم تۆ ڕێبەری ئەوین،
ئافرۆدیت خواوەندی جوانی
لەو ڕۆژەوە خۆشم ویستی
کە ئاشق بوو بابە ئادەم


🖌#سەلاح_کوردی


💖@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


"ڕێزگرتن"

کەسی مردوو، تا زیندووە، پێویستە ڕێزی بگری
پاشی مردن، پاشینی ئاو، چ سوودێکە بۆ قەبری

تا زیندووە، گەر بە پاکی، ڕێت نەکەوێتە ماڵی
ماتەمین و پرسەگێڕی، چ سوودێکە بۆ حاڵی

گەر نەپرسی لە ئەحواڵی، تا ماوە لەم دونیایە
خۆ ڕنین و پرسەگێڕان، ڕەوتێکی بێ مانایە

کەسی مردوو لە ژیانا، دەبێ قەدری بزانی
سیاپۆشی لەبۆ مردوو، بەشێکە لە نەزانی

ئەگەر بە دڵ یادی نەکەی تا هەنسکێکی ماوە
بەردی ساف و سۆڵی مەڕمەڕ، لەسەر گۆڕی چ باوە؟

🖌#جەماڵ_مورادی
|شاعیری کۆچکردوو(96/5/6، پاوە)|


🤍@ShpolDarya
🧡@ShpolDarya

شێعر دەڵێ:
ماندووت کردم!
بەسیە چیتر مەم دوێنە.

بڕۆ لە سەر،
چەققی شەقام،
ئەو شەقامەی پڕ لە خوێنە،

یا هاوار کە!
ئەی ئازادی و...
دەنگ بۆ کوردستان هەڵێنە.

یا بۆی بمرە و،
ئەی ڕەقیبێک ...
بۆ شەهیدانم بخوێنە


🖌#سەلاح_کوردی
(9ی گەڵاڕێزانی 2022)


🧡@ShpolDarya
☑️@ShpolDarya


خۆشم دەوێی و ناچارم، سەبووری بگرم بە پیشە
ڕەسمی خۆشەویستی وایە، ئاخ هەڵبکێشی هەمیشە

ڕووڕەش بێ زەمانەی غەددار، من و تۆی لە یەک هەڵبڕی
فەرهادەکەی دووریت هەر ڕۆژ، جەرگم دەکۆڵێ بە تیشە


🖊#سەلاح_کوردی


☑️@ShpolDarya
🕯@ShpolDarya


بۆ دەڵێن سووتا دڵێ، کاتێ دڵی پێ ‌نامرێ؟
سینگی ئاشق ئاگرە، ئاگر کە ئاگر ناگرێ

تینی گڕکانی جودایی گڕ لە ئاشق بەردەدا
دڵ وەکوو مۆمێ لەخۆ گڕ بەرنەدا گڕ ناگڕێ


🖌#سەلاح_کوردی 

🕯@ShpolDarya
❄️@ShpolDarya


❄️#تابلۆیەکی_زستانی


ئەمشەو دەستم
بۆ فەرهەنگی نیوەشەو برد
وشەکانی مێروولە بوون،
له بەردەمما ڕایاندەکرد

ئەو مناڵەی ئێوارێ دیم
لە سێبەری مزگەوتێکا
برسێتی لە خۆی لوول دابوو
داوەڵی[١] خوای خۆی دەپێکا
ئەمشەو لای من میوانێکە
لە بنمچی ژوورەکەمدا ڕاکشاوە

بە ئەنگوستە لاوازەکان
ئەستێرەکان دەسڕێتەوە
بەری کڵاوڕۆژنەی[٢] گرتووم
لێ ناگەڕێ
بۆ بسکۆڵەی[٣] کراوەی مانگ بکرێتەوە

ئەی میوانە بچکۆلەکەم!
بۆ مان دەگریت؟
چیت لێم دەوێ؟
وەرە خوارێ!
بەیانی زوو
کڵافەی ڕێ دەکەمەوە،
قاسەی ئاسۆت بۆ دەشکێنم،
کولێرەی زێڕ دەردەهێنم

وەرە خوارێ!
سەری ئەستێرەکان مەبڕە
بەری کڵاوڕۆژنە مەگرە
لێفەی ئەییووب بە خۆتدا دە،
تا دروشمی سەر تاقەکان دەسووتێنم،
چیلکەی پەنجەی ترسنۆکی شاعیرەکان،
کورسی و مێزی
ژووری کۆشکە سامناکەکان دەسووتێنم

بەیانیش زوو
لە بیر ناکەم،
کڵافەی ڕێ دەکەمەوە،
قاسەی ئاسۆت بۆ دەشکێنم،
کولێرەی زێڕ دەردەهێنم

وەرە خوارێ!
سەری ئەستێرەکان مەبڕە،
بەری کڵاوڕۆژنە مەگرە،
ئەی مێوانە بچکۆلەکەم،
وەرە خوارێ!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


#فەرهەنگۆک؛
١. داوەڵ؛ دارێکە پەڕۆی پێوە دەئاڵێنن لە ناو شینایی بۆ ڕەواندنەوەی باڵندان، (مترسک)
٢. کڵاوڕۆژنە؛ دەلاقەی سەربان، کولانە
٣. بسکۆڵە؛ بسک و ئەگریجەی بچووک


❄️@ShpolDarya
🧡@ShpolDarya


سەختە بێ‌ تۆیی گوڵم بۆ تۆ بە بێتۆیی دەژیم
تا خودی ڕۆژی قیامەت هەر بە نامۆیی دەژیم

ئاخەکانم سڕ دەبێ، دڵ پڕ بە مەودای ئاشقیت
تاوی هەڵنایەی لەچاوم چەن بەبێهۆیی دەژیم

#سەلاح_کوردی

🧡@ShpolDarya
🔥@ShpolDarya


لە بێ شۆقی گلارەی تۆ بە بێ شۆڵە و چرا ماوم
بە قوربانی دیەی شازت کە بێ سیلەی نیگا ماوم

بە دیدەی دڵ کە بڕوانی ئیتر مەیلی جەفا ناکەی
لە سووچی چاوەڕاییم و لەبەر چاوی وەفا ماوم

دەس و پەیمانی دڵداری شـکاوەی ما لە ئەستۆما
گراوی دڵ دەزانێ چۆن لە سەر چاوان بەپا ماوم

دڵم دەشکێنی و شیشەی لەناخم ڕۆدەکەی بێ‌هۆ
لەپای جامی دڵت ئاخر بەسەد حەول‌و وەلا ماوم

ژیان دوو ڕۆژە پێی ناوێ خوناوی چاوی گریانی
دەشێ دیدەم نەبارێنی، لەبەر چاوت هەتا ماوم



🖌#سەلاح_کوردی

🔥@ShpolDarya
🧿@ShpolDarya


‍ چـۆن دڵـت دێ ئـەو دڵـەم واکوو بە دڵ تۆے خـۆش ئـەوێ
سـەرکـوتـے کەیت و سـەرێـکـے دے بە سـەریـا سـەرکـەوێ؟

هـەسـت دەکـەے سـەوداے ڕەقـیـب و سەیرە نابینے کە من
گەر بەهەشتیش بێ بە شەش دانگ،قەت بە بێ تۆ نامەوێ

چــۆن دڵـــت دێ ئـەو دڵــەم واکــوو پـەنــاهـی چــەن دڵـــە
خاکـی غـوربـەت، نیشتمـانــی تــۆ دەکـەی سـەیــری هـەڵــە!

کـورد لـه کــوردسـتـان وەکـوو گـوڵ له گوڵستان دوور کـەوێ
سیس و گەش بێ، نێو و ناوکی، هەر وەکوو یەک، هەر گـوڵـە


🖌#میلاد_کیانپوور


🧿@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


[ سێوی مێخەک چن ]


مێخەکەی کۆنی ئەوینم
دا بە سێوی دڵ گرێ
عەهدی دڵ وایە عەزیزم،
کون کونیش بێ نامرێ

خۆشەویستی تۆ لە چەشنی
سێوی مێخەکچن ئەچێ
هێندە مەستی یادی تۆم کە،
هیچ شەرابێ نامگرێ

بۆنی مێخەک دێ بە یادی
تۆ لە ناخم نازەنین
چەندە جوانە ئەم خەیاڵە،
هیچ گوڵێ بۆی ناگرێ

ئەی گوڵ ئەستێرەی شەوانی
چاوەڕێیم، چاوەڕێم
مانگی ئاسۆت دەرکەوێ
تاکوو تریفەی بمگرێ

ساڵ و مانگ و ڕۆژ و شەو
وا تێپەڕی و من چاوەڕێ
وا دەسووتێ دڵ لە دووریت،
وەک بڵێسەی ئاگرێ


🖊#ژاڵە_سەفییاری


❤️@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya

"ڕەنگاڵە"

هەر جارە دەدەن ڕەنگێ، دوو چاوی گەش و مەستت
ڕەنگاڵە وڕ و سەرسوڕ و حەیرانە لە دەستت

سەمفۆنی حەزت سوارە لەسەر تۆنی هەناسەم
وێڵی تەلی ئیقاعە، کە بەسڕاوە بە هەستت


🖌#هەڵگورد_پەسوێ


❤️‍🔥@ShpolDarya
💜@ShpolDarya


سەلامێکت بەدەم بادی سەباوە
بنـێرە بــۆ دڵـم سـەدجار شکاوە

وەفاتت کرد و ڕۆیشتی لەلای من
کـەچـی ناوت وەکو جاران لەناوە

هەتا بێ باخی ڕووخسارم ئەبێ گەش
بـەفـرمـێـسکی فـیــراقت ئــــاو دراوە

هەتا مابووی لەتۆ دوور بووم عەزیزم
ئــەمێستاش ئــاگری دووریـت بـەتاوە

لەباخی دیدەنیت وا بولبولی دڵ
ئـــەنــاڵێنێ ، ئــەگـریێ تاوە تاوە

وەرە و با تێر ببینم ڕووت ، لەبەر ئەو..
هـەموو ئەشکەی کەبۆ دووریت ڕژاوە

وەرە و با کەم بکا شیوەن دڵی من..
ئــەگەر مــابــێ بــەیادی تۆوە ماوە

بەدڵ نەمدیوە دڵخۆشبێ دڵی من
لەئەو ڕۆژەی لەچاوت دوور خراوە

ئەگەرچی خۆ لەشوێن پێی تۆوە دوورم
غــوڵامـێــکــم پــەنــام بــۆتـۆ هــــێنــاوە

ئــیتر لام وابـــوو دەســتم نــاگری تۆ
کەچی دەستی وەفات لێم بەرنەداوە

حەزم وابوو کەئەمشەو لێرە بایەی
لــەخزمەتـــتا دڵ و گیان نێمە لاوە..

هـــەتـاکو بەربەیان بیکەم تەوافت..
بسوتێ لەش بەدەم شەوقی چراوە

بڵێم ئۆخەی فەنا فی تۆیە #ماتی
دڵێکی بــوو ئەویش ئێستا نەماوە.


🖊#ماتی


💜@ShpolDarya
💫@ShpolDarya


خۆشەویستیت بوو بە
بەفر و لە سەر یادەکانم داباریوە...
من دەسووتێم و ئەو ناتوێتەوە...
خۆشەویستیت...
گورگی برسی تاسەکانمە
پەیتا پەیتا خوێنی سڕ بووی
دەماری من دەخواتەوە...


🖊#ژاڵە_سەفییاری


💫@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


[ نامەیەک بۆ دەرەوەی وڵات ]


سنوور دەنگم دەخواتەوە،
ڕێی چاپخانە
بە ژێر قەڵەمێکی سووردا تێدەپەڕێ
جۆکەرەکان دەرگەکانیان داخستووە
فەرشی سووریان
بۆ بێدەنگیم ڕاخستووە

دوا هۆنراوەم،
لەوەتی لە دایک بووە
وەک سمۆرە
لەسەر چڵە درەختێکی
سەوزی زمانم نوستووە

بۆم نووسیوی
هەندێک شتی وردیلانەم بۆ نووسیوی...
هەندێک شیعری
وەک باڵداری بێهێلانەم بۆ نووسیوی...
بەڵام چبکەم!
پۆستەیەکی ئەم وڵاتە نادۆزمەوە
نامەکانم بۆ تۆ بێنێ
ڕۆژنامەیەک نادۆزمەوە
لە پێخەفی دێڕەکانیا
سبەینان ماچ چاو هەڵێنێ

بانگتان دەکەم!
ئەوینداران، بانگتان دەکەم:
ئامادە بن!
با کۆنگرەی خۆمان ببەستین،
بڕیار بدەین
پۆستەخانەیەک دروست کەین،
نامەکانمان ببا و بێنێ
چاپخانەیەک دامەزرێنین
لە پێخەفی دێڕەکانیا
سبەینان ماچ چاو هەڵێنێ!


🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


📓@ShpolDarya
💝@ShpolDarya


#درۆ


لە یادت ماوە پێت وتم:
وێنەت بە دڵم چەسپاوە؟
پرسیم ڕاس ئێژی یا درۆ؟
خێرا وتت: بێ تام لاوە!

چەنێ ئازا بە سەر دڵما...
تێپەڕیت و تەنیای تەنیا،
وردە شیشەی دڵم و درۆت
لە بان شەقام بەجێ ماوە!


🖌#سەلاح_کوردی


💝@ShpolDarya
2024/06/16 08:21:33
Back to Top
HTML Embed Code: