Telegram Web Link
ئەگەر بۆ مەنزلی لەیلا بە کووچی عشقەوەدا چووی
خەبەردار بە لە خۆت ئەی دڵ سەرت نەشکێنی دیواری


کەسێ‌ ڕێی کەوتە ئیقلیمی محەبەت گەر هونەرمەندبی
دەبی ڕۆژێ‌ بگا دەستی وەکوو یووسف بە سالاری


#موخلیس
نەخۆشی خۆشترە لای من
لە ساغی و سیححەت ئەی جانا

ئەگەر یەک ھەفتە جارێ بێی
بپرسی چۆنە ئەحواڵت..؟


#ئەحمەد_موختار_جاف
مەستی خەیاڵی ئەوە لەحزە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە دیدەیی بێداری من..



#_نالی
وەرمەگێڕە ڕوویی نازت زامەکەم ئەکولێتەوە
شووشەیی عومرم بە بەردی ھیجر و خەم ئەشکێتەوە
تیری موژگانت بھاوە و بمکوژە ببڕێتەوە
با بزانن من شەھیدی بەژن و باڵاتم وەرە



#ئەخۆل
تا سەر نییە ئەم نازە وەھا دووری مەبینە
ئەو چاوە گەلاوێژە خەڵاتی کە برینە

ئەو زوڵفە کە ئێستاکە دوو توێی عەنبەری چینە
ڕۆژێکی کە دێ تێکەڵی توێی خاکی زەمینە



#ئەحمەد_هەردی
تۆ وەكو ڕزگاركەری منیت لەم دنیایە
هەرچەندە دەمێكی زۆرە بڕوام لەدەست داوە بە ڕزگاربوون.


#كافكا بۆ #مێلینا


نەخۆش و
سەرخۆش و
مەست و
خوماری چاوەکەی کاڵم..


#وەفایی
ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا
تا خەلاسیم بێ لە دەس هیجرانی یاری بێ وەفا


#کوردی
کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری

گەر بە خەنجەر تیکەتیکەم کەی لەسەر ڕێم دابنێی
دەست لە تۆ ھەڵناگرم ھەر تۆم لە خەڵکی چاتری


#کوردی
من ئێستا پڕ بووم لە باران
ئەڵێی گۆمی بەر سایەقەم..


#شێرکۆ_بێکەس
کاتێ یەک ئەبینین بە درێژایی
سەد ساڵ باوشت پیا ئەکەم.



#دیوار
دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەمت قوربانتم
تایەکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە

تۆ خودا تاکەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەوئەژنۆ دابنیشم ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە


#حەریق
ئەی ڕەفیقان گەر ئەپرسن ئەم برینانە چییە؟
تیرەبارانی نیگاهی شۆخی غەدداری منە


#ئەحمەد_موختار_جاف
دیسان سەرلە نۆ ماڵ وێرانیمە
تەمو تەمەلوول سەرگەر دانیمە

دیسان وەک جاران شین و زاریمە
خەم و پەژارەی دەردەداریمە

دیسان چەرخەکەی چەواشەی بەدخوو
بۆ ئازاری دڵ کەوتە هات و چوو

دیسان قرچەی زام دەروونی ڕێشم
زوخاوڕێژ ئەکا جەرگی پڕ ئێشم

گەردوون هەرتاوێ جەورێ ئەنوێنێ
چەشنی بایەقووش بەزمێ ئەخوێنێ

گەردون کردەوەی  نامرادی یە
دۆست لە یەک کردن دڵ ناشادیە


#قانع
من بسووتێنن ئەگەر
دەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ..


#حەمدی
قەبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویساڵت
ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا

لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
بەئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا..


#سالم
ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ‌ بدا دولبەر گەلێ شوکرم
لەسەر پردی سیڕاتیشا خەیاڵی ئینتیزاریمە..


#قانع
مەستی خەیاڵی ئەوە لەحزەژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە دیدەیی بێداری من


#نالی
من تێدەگەم
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە.
هێندەم بەسە، کە تۆ ئێستا
سەرت لەسەر باسکی منە.

#پەشێو
ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم..

#هێمن
2024/06/01 11:39:10
Back to Top
HTML Embed Code: