پێنجخشتەکیەکی #کامیل_کەسنەزانی
لەسەر غەزەلێکی #زاری
بە ئاڵۆزی لە پێ کەوتووم بە بێ مەی
وڕ و گێژم چلۆن ڕێگەم بکەم تەی
بە ئاوازێ حەزینۆ هەر وەکوو نەی
وتم: زاری ئەتۆ چۆنی؟ وتـی: وەی
لەسەر غەزەلێکی #زاری
بە ئاڵۆزی لە پێ کەوتووم بە بێ مەی
وڕ و گێژم چلۆن ڕێگەم بکەم تەی
بە ئاوازێ حەزینۆ هەر وەکوو نەی
وتم: زاری ئەتۆ چۆنی؟ وتـی: وەی
ئەم ڕۆژانە لەم شیعرەی #خاڵە_قازی جوانترم نەخوێندۆتەوە:
گەر هەموو عالەم بکەن لۆمەم بە تیر و تانەیە
هەر ئەوەستم بێ وچان و لێرە ناڕۆم تا نەیه
چەشنی یەعقوب چاوەکانم چوو لە ڕێگەی دیتنت
بۆی کراسی یوسف ئاسا نووری ئەو چاوانەیە
قەلبی من ڕووخابوو ئەمما تۆ دروستت کردەوە
بۆ چی نایەی تا ببینی ئێستە چەند وێرانەیە
ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدەی مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە
هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە