Telegram Web Link
ژیانی ئێمە چییە!؟
بەلەمێکە لە ناو دەریادا دێت و دەچێت
تاکە شتێک کە لێی دڵنیابین ئەوەیە
ڕۆژێک ئەو بەلەمە نوقم دەبێت..!
بەڕاستۍ ئیمامۍ ٳبن بطة ــ رحمه الله ــ ڕاستۍ ووتوە ڪە فەرموویەتۍ : « والنّاسُ فِي زَمانِنا هَذا أسْرابٌ كالطَّيْرِ ، يَتْبَعُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا لَوْ ظَهَرَ لَهُمْ مَن يَدَّعِي النُّبُوَّةَ مَعَ عِلْمِهِمْ بِأنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( ﷺ ) خاتَمُ الأنْبِياءِ ، أوْ مَن يَدَّعِي الرُّبُوبِيَّةَ ، لَوَجَدَ عَلى ذَلِكَ أتْباعًا وأشْياعًا ... »
[ الإبانة الكبرى لابن بطة : ١/‏٢٧٢ ]

واتە : « خەڵڪۍ لەم سەردەمەۍ ئێمەدا وەڪو پۆلەڪانۍ باڵندە وان ، هەندێڪیان شوێن هەندێڪۍ تریان ئەڪەون ، ئەگەر یەڪێڪیان تێدا دەربڪەوێت و بانگەشەۍ پێغەمبەرایەتۍ بڪات لەگەڵ ئەوەۍ دەشزانن️ ڪە رسـول الله ( ﷺ ) کۆتایۍ پێغەمبەرانە ، یانیش بانگەشەۍ پەرەستراوێتۍ بڪات ، دەبینـیت ڪەوا شوێنڪەوتە و ڪۆمەڵەۍ بۆ پەیدا دەبێت »
هەمووان ئاوات دەخوازن لە سوجدەدا بمرن بێ ئاگا لەوەی
پێغەمبەر مان ﷺ لەباوەشی خێزانەكەیدا وەفاتی كرد .
پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو
عائیشە قسە بكە بادڵـم ئارام بێتەوە .

كەچی زۆر پیاوی ئێستا دەڵێن
ئافرەت بێدەنگ بە با مێشكم ئیسراحەت بكا.

تەنها ڕێزدارەكان ڕێز لە ئافرەت دەگرن
بێ ڕێزەكان سوكایەتی پێ دەكەن
پێغەمبەرمان ﷺ
كاتێك فاطیمە دەهاتە لای هەڵدەستا و دەیفەرموو كچم بەخێر بێیت
نێو چەوانی ماچ دەكرد ....
قال تعالی : (( كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا )) سورة النساء : ٥٦

واتە: هه‌موو جارێک کە پێستیان داوه‌شا و سووتا و هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا.

حەسەنی بەصری لە تەفسیری ئەم ئایەتە ئەڵێت
لە ڕۆژێکدا حەفتا هەزار جار ئەم پێستەیان دائەماڵدرێ (بە سزا) (دواتر) پێستێکی تریان ئەکرێ بەبەریاندا.

……………………………………………………………
الزهد لعبداللە بن المبارك ۱۲٥۷
اللە تعالی دەفەرموێ (( يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ )) سورەتی الصف ئایەتی ژمارە : ٨

واتە: ئەوانە دەیانەوێت ڕووناكى خودا بە فووى دەمیان بكوژێننەوە، لەحاڵێكدا خودا ڕووناكى خۆى كە ئایینى ئیسلامە تەواو دەكات، با خوانەناسانیش هەر پێیان ناخۆش بێت. واتە هەرچۆنێك ناتوانرێ ڕووناكى خۆر بە فوو بكوژێننەوە، هەر ئاوەهاش ناتوانن ڕووناكى ئایینى ئیسلام بكوژێننەوە.

بەڵام خەیاڵتان خاوە … اللە پێمان دەفەرموێت کە پێتان بڵێین بۆخۆتان بمرن لەداخا بەو ڕقەوە سەر بنێنەوە.

قال تعالی (( قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ )) سورەتی آل عمران ئایەتی : ١١٩

تۆیەکی نەفامی تاریک بیر نیقاب قەدەغە دەکەیت لە زانکۆکەت ئەوە بزانە ئێمەی موسڵمانیش خۆت و زانست و زانکۆکەت ئەخەینە زبڵدانەوە و حاشا لەو زانست و زانیاریە سەقەتەی وڵاتەکەشت دەکەین.

ئەوەی ئێوە دەستی دەدەنێ ، زۆر کەسی تری هاوشێوەتان دەستی دایە بەڵام ڕسوابوو و بوو بە عیبرەت بۆ دنیا و قیامەت....
🔻لە چوون بۆ سوجدە ئەژنۆ پێش دەخرێ یان دەست ؟


ابن ابي شيبة (٢٣٥ هـ) لە موصەنەفەکەی لەم هاوەڵانەی ڕیوایەت کردووە کە ئەژنۆکانیان پێش دەستەکانیان داناوە

عمر بن الخطاب (٢٣ هـ)
ابو هريرة (٥٧ یان ٥٩ هـ)
ابن عمر (٧٣ هـ)


هەروەها ابن أبي شيبة لە هەندێک لە تابعین ئەمانەی ڕیوایەت کردووە:

پرسیار لە ابراهیم النخعي (٩٦ هـ) کرا دەربارەی پیاوێک دەستەکانی پێش ئەژنۆکانی دادەنێت لە سوجدەدا.
ابراهیم پێی ناخۆش بوو، ووتی: هیچ کەسێک ئەمە دەکات جگە لە شێت؟!

مسلم بن يسار (١٠٠ هـ)
ئەژنۆکانی دادەنا، پاشان دەستەکانی، پاشان سەری

ابو قلابة (١٠٤ هـ)
ئەژنۆکانی پێش دەستی دادەنا

ابن سیرین (١١٠ هـ)
ئەژنۆکانی پێش دەستی دادەنا

الحسن البصري (١١٠ هـ)
دەستەکانی سەرەتا دادەنا

قتادة (١١٨ هـ)
کامەی بۆی ئاسانتر بوو ئەوە دەکات

ابو اسحاق السبیعي (١٢٧ هـ)
هاوەڵانی ابن مسعود ئەژنۆیان پێش دەستیان دادەنا


الترمذي (٢٧٩ هـ) لە سونەنەکەی:
دوای هێنانی فەرموودەکەی وائل بن حجر کە زەعیفە تێیدا هاتووە: ئەژنۆکانی پێش دەستەکانی دادەنێت، وە کاتێک هەڵدەستێتەوە دەستەکانی پێش ئەژنۆکانی بەرز دەکاتەوە، پاشان الترمذي دەڵێ:
کردەوەی لەسەرە لەلای زۆرێک لە زانایان کە ئەژنۆکانی پێش دەستەکانی دادەنێت، وە کاتێک هەڵسایەوە لە سوجدە دەستەکانی پێش ئەژنۆکانی بەرز دەکاتەوە.


هەروەها لە خاوەنی ئەم مەزهەبانەوە ئەمانە هاتووە:

مالك (١٧٩ هـ)
هەر کامەی پێش بخات ئاساییە

الشافعي (٢٠٤ هـ)
ئەژنۆی پێش دەستی دەخات

احمد (٢٤١ هـ)
حرب الکرماني دەڵێ: بینیم احمد لەکاتی سوجدە ئەژنۆکانی پێش دەستەکانی دەخست

الاوزاعي (١٥٧ هـ) دەڵێ
بینیومە خەڵکی دەستەکانیان پێش ئەژنۆکانیان دەخست

ئەو فەرموودانەی کە هاتوون دەربارەی پێش خستنی ئەژنۆ یان دەست، یان نەسخ بوونەوەی پێش خستنی دەست بە پێش خستنی ئەژنۆ، هەمووی قسەی لەسەرە، بەڵام ئەوەی کە زۆرترین ئاساری سەحابە و تابعین و پێشەوایانی ئوممەتی لەسەرە پێش خستنی ئەژنۆیە، ئەمەش بۆ کەسێک کە خەمخۆرە بۆ سوننەت و جێبەجێ کردنی، ئەگینا خیلافێکی قوڵ دروست ناکرێ لەم بارەیەوە بەرامبەر مخالف، والله أعلم بالصواب.
لە چ حاڵەتێك درۆکردن جائیزە ؟...
.....………………………………………………

حَدَّثَنَا يُونُسُ بْنُ مُحَمَّدٍ ، قَالَ : حَدَّثَنَا لَيْثٌ - يَعْنِي ابْنَ سَعْدٍ - عَنْ يَزِيدَ - يَعْنِي ابْنَ الْهَادِ - عَنْ عَبْدِ الْوَهَّابِ ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ ، عَنْ حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ ، عَنْ أُمِّهِ أُمِّ كُلْثُومٍ بِنْتِ عُقْبَةَ قَالَتْ : مَا سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُرَخِّصُ فِي شَيْءٍ مِنَ الْكَذِبِ إِلَّا فِي ثَلَاثٍ ؛ الرَّجُلِ يَقُولُ الْقَوْلَ يُرِيدُ بِهِ الْإِصْلَاحَ، وَالرَّجُلِ يَقُولُ الْقَوْلَ فِي الْحَرْبِ، وَالرَّجُلِ يُحَدِّثُ امْرَأَتَهُ وَالْمَرْأَةِ تُحَدِّثُ زَوْجَهَا.

واتە : حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ لە دایکیەوە أُمِّ كُلْثُومٍ بِنْتِ عُقْبَةَ(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْها) دەڵێ : نەمبیستووە️ رسول اللّٰه(ﷺ) ڕوخسەتی درۆکردنی دابێت لە شتێکدا تەنها لە سێ حاڵەت نەبێت ؛ پیاوێك قسەیەك دەکات و دەیەوێت بەم قسەیەی ئاشتەوایی و خێر بخاتە نێوان خەڵکیەوە ، وە پیاوێك قسەیەك دەکات لە کاتی جەنگدا ، وە پیاوێك بۆ ڕازی کردنی دڵی خێزانەکەی وە خێزانەکەشی بۆ ڕازی کردنی دڵی پیاوەکەی درۆ بکات .

مسند الإمام أحمد | ٢٧٢٧٥ | ، و سنن أبي داود | ٤٩٢١ |.

ڕوونکردنەوە :
……………………………
🔸خاڵی یەکەم : واتە گەر پیاوێك نێوانی دوو کەس یان دوو کۆمەڵە چاك بکاتەوەو ئاشتیان بکاتەوە بەهۆی درۆیەکەوە ئەوا تاوان بار نابێت و بە درۆ لەسەری حساب ناکرێت .

🔸خاڵی دووەم : درۆکردن لە کاتی جەنگدا ، بە واتای فێڵ و تەڵەکەو ستراتیژی جەنگ دێت وە ترساندنی بەرامبەر بەهۆی ئەو فێڵ و تەڵەکەو درۆیەوە ، جا ئەمە بە درۆ حساب ناکرێت .

🔸خاڵی سێیەم : پیاو بۆ ڕازی کردنی خێزانەکەی درۆ بکات یان ئافرەت بۆ ڕازی کردنی مێردەکەی درۆ بکات ، واتە بۆ نموونە ژنەکە خواردنێك لێدەنێت بۆ پیاوەکەی ناخۆشە جا پیاوەکەی دەڵێ زۆر خۆشە وە ژنەکەی ناشکێنێتەوە ، ئەمەو هاوشێوەکانی بە درۆ حساب ناکرێت ، وە مەبەست لەوە نیە خیانەت لەیەك بکەن و بە درۆیەك دایبپۆشن و خۆیان حەشار بدەن لە ژێری جا بڵێن بە درۆ حساب ناکرێت ئەم حاڵەتانە کارەساتەو ناچێتە چوار چێوەی ئەم فەرموودەیەوە ، و️اللّٰه اعلم .
▪️ئیبن قەییم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمووێت:

چوار شت ڕزق و ڕۆزی دەگرێتەوە:-

١- خەوتنی بەیانیان.
٢- کەم ئەنجامدانی نوێژ.
٣- تەمبەڵی.
٤- خیانەت و ناپاکی.

📗[زاد المعاد:378/4]
نورەی خوشکم مرد...🥺
.…………………………………

خوشكه‌كه‌م كه‌مه‌ كه‌مه‌ ڕووی زه‌رد بووه‌وه‌ و لاشه‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو ... به‌ڵام وه‌كو خوویه‌ك هه‌رده‌م خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بوو ... كاتێ به‌ شوێنیدا ده‌گه‌ڕام ده‌مبینی له‌ سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له‌ كڕنۆشدایه‌ و ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.. به‌م شێوه‌یه‌ .. به‌یانیان و ئێواران و له‌ نیوه‌ شه‌ودا هه‌رگیز ماندوو نابێت و هه‌رگیز بێزار نابێت ...

وه‌ منیش به‌رده‌وام بووم له‌ خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره‌ هونه‌رییه‌كان.. به‌ زۆری ته‌ماشای ڤیدیۆم ده‌كرد و به‌ ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خۆم جێ به‌ جێ نه‌ده‌كرد وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانمدا سست بووم .. پاش ئه‌وه‌ی ئامێری ڤیدیۆكه‌م داخست گوێم له‌ ده‌نگی بانگ بوو كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ به‌رز بووه‌وه‌ منیش به‌ره‌و جێگای خه‌وتنم ڕۆیشتم ...

له‌ جێگه‌ی نوێژكردنه‌كه‌یه‌وه‌ خوشكه‌كه‌م بانگی كردم .. گوتم - به‌ڵێ چیت ده‌وێ (نوره‌) ؟ به‌ ده‌نگێكی تیژه‌وه‌ پێی گوتم - مه‌نوو تاكو نوێژی به‌یانی ده‌كه‌یت .. به‌ڵێ - ماوه‌یه‌كی ماوه‌ بۆ نوێژی به‌یانی چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گوێم لێ بوو بانگی یه‌كه‌م بوو ...

ئه‌مجار به‌ ده‌نگێكی پڕ له‌ سۆزه‌وه‌ بانگی كردم - (هه‌نا) وه‌ره‌ له‌ ته‌نیشتم دانیشه‌ ... منیش هه‌رگیز نه‌مده‌توانی داواكارییه‌كانی پشت گوێ بخه‌م ... هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانی پاك و بێگه‌ردو ڕاستن .. به‌ڵێ .. چیت ده‌وێ ؟ دانیشه‌ .... ئه‌وا دانیشتم چیت ده‌وێ ؟

نورە به‌ ده‌نگێكی نه‌رمه‌وه‌ گوتی {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ} (٥٧) سورة العنكبوت ، ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو ئه‌مجار پرسی - ئایه‌ باوه‌ڕت به‌ مردن هه‌یه‌ ؟ به‌ڵێ باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ .. ئایه‌ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو بچوكێك و گه‌وره‌یه‌ك پرسیارت لێ ده‌كرێت ؟ به‌ڵی ... به‌ڵام خودای گه‌وره‌ به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌ و ته‌مه‌نیش درێژه‌ ... گوتی - ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ((هند)) كه‌ ته‌مه‌نی له‌ تۆ منداڵ تر بوو كه‌چی به‌ ڕووداوی ئۆتۆمبیل مرد .. ئه‌ی فڵان كه‌س و فڵان كه‌س ..

مردن ته‌مه‌ن نازانێت و ته‌مه‌ن نابێته‌ پێوه‌رێك بۆی .... وه‌ڵامم دایه‌وه‌ .. من خۆم له‌ تاریكی ده‌ترسم و تۆیش به‌ مردن ترساندمت .. ئێستا چۆن بنوم ؟ وامزانی ڕازی بووی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م پشووه‌دا له‌ گه‌ڵماندا بێیت بۆ سه‌یران ... له‌ ناكاودا .. ده‌نگی گۆڕا منیش دڵم ده‌ستی به‌ له‌رزین كرد .... ڕه‌نگه‌ ئه‌م ساڵ گه‌شتێكی دوور بكه‌م ... بۆ جێگایه‌كی تر ... ده‌ستم به‌ گریان كرد ... بیرم له‌ نه‌خۆشیه‌ خراپه‌كه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ پزیشكه‌كان به‌ نهێنی به‌ باوكمیان گوتبوو - ڕه‌نگه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ڕێگه‌ی نه‌دات ته‌مه‌نێكی زۆر بكات ... ئه‌مجار به‌ ده‌نگێكی به‌ هێزه‌وه‌ گوتی - هه‌مومان كۆچ ده‌كه‌ین و ئه‌م دونیایه‌ به‌ جێ ده‌هێڵین یان بۆ به‌هه‌شت وه‌ یاخود بۆ دۆزه‌خ ... شه‌وت شاد ... به‌ په‌له‌ به‌ره‌و لای ڕۆیشتم ... وه‌ ده‌نگه‌كه‌ی ئێستایش له‌ گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه‌ ... خوا ڕێنموییت بكات ... نوێژه‌كانت له‌ بیر نه‌چێت ...

له‌ كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی گوێم له‌ ده‌نگی ده‌رگاكه‌م بوو ... ئێستا كاتی هه‌ڵسانم نییه‌ ... گریان ... ده‌نگ و هاوار ... چی بووه‌ ؟. حاڵی نوره‌ تێك چووه‌ و باوكم بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ...إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ..

ئه‌مساڵ ناچین بۆ سه‌یران .. پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له‌ پاش كاتژمێری یه‌كی نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فونمان بۆ باوكم كرد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو گوتی - ئێستا ده‌توانن سه‌ردانی (نوره‌) بكه‌ن .. به‌ په‌له‌ ... دایكم پێی گوتم - ده‌نگی باوكت به‌ ده‌نگی كه‌سێكی ده‌كرد كه‌ دڵنیا نه‌بێت و ده‌نگی گۆڕا بوو ..

سواری ئۆتۆمبیل بووین دایكم به‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ دانیشتبوو دوعای بۆ ده‌كرد ئه‌و كچێكی باشه‌ و گوێڕایه‌ڵه‌ .. چووینه‌ ژووره‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ پرسیارمان كرد .. په‌رستیاره‌كه‌ گوتی - ئه‌و له‌ ژووری (العناية المركزة) یه‌ و ئێستایش ده‌تانبه‌م بۆ لای دایكم چووه‌ ژووره‌و منیش به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ڕاوه‌ستا بووم پاش دوو خوله‌ك دایكم هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌یده‌توانی فرمێسكه‌كانی خۆی بشارێته‌وه‌ ...

پاشان ڕێگایان دا كه‌ من بڕۆمه‌ ژووره‌وه‌ و سڵاوی لێ بكه‌م به‌ مه‌رجێك زۆر قسه‌ی له‌ گه‌ڵدا نه‌كه‌م ... ئێستا حاڵت چۆنه‌ (نوره‌) ؟ ئه‌ی خۆ دوێنێ باش بوو .. ئه‌ی چیت به‌ سه‌ر هات ؟ له‌ پاش ئه‌وه‌ی توند ده‌ستی گرتم وه‌ڵامی دامه‌وه‌ و گوتی - ئێستا من زۆر باشم سوپاس بۆ خوا , گوتی - بیرم له‌و ئایه‌ته‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت - {وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ}سورة القيامة (٢٩-٣٠)(هه‌نا) گیان داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ دوعام بۆ بكه‌ی چونكه‌ ڕه‌نگه‌ من به‌م زووانه‌ بگه‌مه‌ یه‌كه‌م ڕۆژ له‌ ڕۆژه‌كانی ڕۆژی دوایی ..
فرمێسكێك له‌ چاوم به‌ربووه‌وه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گوێم له‌و قسانه‌ بوو ده‌ستم كرد به‌ گریان ... ئاگام له‌ خۆم نه‌ما كه‌ من له‌ كوێم .. چاوه‌كانم به‌رده‌وام فرمێسكی لێ ده‌باری له‌ گه‌ڵ ڕۆژ ئاوابوونی ئه‌و ڕۆژه‌ خه‌ماوییه‌دا كچی خاڵم چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای ئه‌مجار كچی مامم .. ڕوداوه‌كان به‌ په‌له‌ ڕووده‌ده‌ن ئاماده‌ بووان زۆر بوون ... ده‌نگه‌كان زۆر بوون .. تێكه‌ڵ بوون .. ته‌نها یه‌ك شت هاته‌ به‌ر گوێم و زانیم ئه‌ویش ... [نوره‌ مرد ]😭

ئه‌ی خوایه‌ من له‌ كوێم ؟ چی ڕوو ده‌دات ؟ باوه‌ڕ بكه‌ن ته‌نانه‌ت توانای گریانم نه‌مابوو .... نوره‌ دوعای ڕێنمویی بۆ ده‌كردم به‌ چاوی فرمێسكاوییه‌وه‌ له‌ شه‌وگاری درێژدا كاتێ كه‌ باسی مردن و لێپرسێنه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم .. ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م شه‌وی ئه‌وه‌ له‌ ناو گۆڕدا ... ئه‌ی خودایه‌ ره‌حم به‌ (نوره‌) بكه‌ و گۆڕه‌كه‌ی بۆ ڕوناك بكه‌ره‌وه‌ ... ئه‌وه‌ جێگای نوێژكردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌ .. ئه‌وه‌ قورئانه‌كه‌یه‌تی .. ئه‌وه‌ به‌رماڵه‌كه‌یه‌تی .. ئه‌وه‌ ... ئه‌وه‌ ... به‌ڵكو ئه‌وه‌ كراسه‌ په‌مه‌یه‌كه‌یه‌تی كه‌ هه‌رده‌م ده‌یگوت - ئه‌م كراسه‌ ده‌شارمه‌وه‌ بۆ ڕۆژی شوو كردنم .
…………………………………………………


ئەی چی ئەگەر من و تۆ بوینایە لە شوێنی نورە ؟ ئێستا من و تۆ لە گۆڕدا بوینایە خوشک و براکانم...

ئیتر کاتیەتی با تێشویەک کۆ بکەینەوە بۆ ئەوە سەفەرە دور و درێژە … ژیانی ناو گۆڕ و قیامەت زۆر قورسە خۆشەویستانم.

تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بکە و بگەڕێرەوە بۆلای اللە
..

ئەی خوشکم پۆشاکەکەت بکە بە پۆشاکی شەرعی کۆتا مۆدێلی پۆشاکت کفنە..
ئەی برای خۆم تا کەی نوێژ ناکەیت .! تاکەی دوری لە خوا .! تاکەی حەرام دەخۆی .!

قیامەت سەختە بەخوا براکانم....
2024/05/29 01:55:46
Back to Top
HTML Embed Code: